|
ئه‌وه‌ی به ناوی حیزبی
كۆمۆنیست ناوی لێ
َده‌بردرێ،
هه‌مان كۆمه‌ڵه‌یه
وتووصذي
مالثةري ديمانة لة طةل ساعيد وتةندوست
ئه‌ندازیار ساعید وه‌ته‌ندووست یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی
كۆمه‌ڵه و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
دیارترین كه‌سایه‌تیی ڕه‌خنه‌گری نێو ئه‌م حیزبه، له‌م
چاوپێكه‌وتنه‌دا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی خۆی و زۆرێك له‌و
كادرانه‌ی كه له‌نێو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه وه‌ك
ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێ: "هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی
كه ئێمه ده‌ستمان به ئۆرگانه‌كانی ڕێبه‌ری نه‌گا". دواتر
ده‌ڵێ: "ئێمه له‌مه‌وبه‌دوا شته‌كانی خۆمان به ڕوونتر باس
ده‌كه‌ین". ئه‌و له هه‌مان كاتدا ڕه‌خنه‌ی توند له حیزبی
كۆمۆنیست ده‌گرێ و وه‌ك حیزبێكی ناكارا باسی ده‌كا. ئه‌مه
له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كه پێیوایه له كوردستانیش حیزبی كۆمۆنیست به
كۆمه‌ڵه‌وه ناسراوه.
ئێوه كاتی خوی نامه‌یه‌كتان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا
ڕه‌خنه‌ی توند له حیزبی كۆمۆنیست ده‌گرن. مه‌به‌ست له‌و
نامه‌یه كه كاتی خوی وه‌ك 7 كه‌س له كادره‌كانی كۆمه‌ڵه
بڵاوتانكرده‌وه چ بوو؟
- به‌دوای ئینشعابێك كه له‌نێو حیزبی كۆمۆنیست و كۆمه‌ڵه‌دا
پێكهات، فیكری ئه‌وه‌ی كه له خۆمان بپرسین به‌ره‌و كوێ
ده‌چین، ده‌مێك بوو هاتبووه گۆڕێ، نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه،
به‌ڵكو له‌لایه‌ن مه‌جموعه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌نێو حیزبی
كۆمۆنیستدا مابوونه‌وه. به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌ریانی
كۆمۆنیستی كرێكاری به ڕێبه‌ری مه‌نسوری حیكمه‌ت، له‌نێو
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه ئه‌م پرسیار مه‌تره‌ح بوو كه به‌ره‌و كوێ
ده‌چین و كامه قالب و كامه زه‌رف وه‌ك جوابدانه‌وه به
وه‌زعیه‌تی ئه‌و كاتی ئێران و كوردستانیش پێویسته؟ ئه‌م فیكره
هه‌ر له‌نێو ئێمه‌دا ورده‌ورده قسه‌ی له‌سه‌ر كرا تا ئه‌وه‌ی
ئینشعابێكی تر له كۆمه‌ڵه‌دا ڕوویدا كه مه‌جموعه‌یه‌ك له
هاوڕێیانی قه‌دیمیمان له كۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه و ته‌شكیلاتێكی
دیكه‌یان دروست كرد و چوونه‌وه‌سه‌ر ناوه قه‌دیمییه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵه كه سازمانی ئینقلابی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
بوو. ئه‌و ناوه‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد. ئه‌م فیكره‌ی ئێمه هه‌ر
بوو، به‌ڵام له ته‌پوتۆز و هه‌را و هه‌نگامه‌یه‌ك كه ئه‌وكات
سازكرابوو ته‌رحی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له خودی كۆنگره‌ی 9 یشدا
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوو (كۆنگره‌یه‌ك ئه‌وان لێی جیابوونه‌وه). له‌و
ته‌پوتۆز و هه‌را و هه‌نگامه‌دا نه‌ده‌كرا هه‌موو شتێك باس بكرێ،
له‌به‌ر ئه‌وه مانه‌وه و پاراستنی چه‌پ بۆ كۆمۆنیسته‌كان له
كوردستاندا هه‌ده‌فی ئێمه بوو. دوای ئه‌وه ئه‌م نه‌زه‌ره
خه‌ڵكی تریشی لێ كۆبووه‌وه؛ به‌و نه‌تیجه گه‌یشتین كه باشتر
ئه‌وه‌یه ئێمه نه‌زه‌راتی خۆمان به شێوه‌ی نووسراوه‌یه‌ك
مه‌تره‌ح بكه‌ین كه خه‌ڵك له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی
ته‌شكیلاته‌كه‌مان بزانێ ئێمه چۆن بیر ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌م نووسراوه‌تان بۆ به زمانی فارسی بڵاو كرده‌وه؟ بۆ به
كوردی بڵاوتان نه‌كرده‌وه؟
- ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئاشنایه‌تی ئێمه و
ڕه‌فیقه‌كانمان له ئێران زیاتر به زمانی فارسییه تا كوردی.
چونكه هه‌ده‌فی ئێمه‌ش ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی غه‌یره كوردیش
لێمان تێبگه‌ن. خه‌ڵكیش له كوردستانی ئێران هه‌م له فارسی تێَدهگهن
و هه‌م له كوردییش. به‌ڵام خه‌ڵكی غه‌یره كورد له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان به‌تایبه‌ت چه‌پ له ئێران به فارسی لێمان تێده‌گا و
هه‌ده‌فمان ئه‌وه بوو كه ئه‌مه بگه‌یه‌نین به گوێی هه‌موو
كه‌سێك.
كاك ساعید، ئه‌م نامه‌یه كه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ده‌كرێ
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران زۆر شپرزه‌یه؛ حیزبێكه كه دیموكراسیی
تێدا نییه، ساختاره‌كه‌ی داخراو و سكتاریستی وێنا كراوه و زۆر شتی
دیكه. ئێوه كه به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی ئه‌م حیزبه ده‌كه‌ن، چۆن تا
ئێستا تێیدا ماونه‌ته‌وه؟
- هه‌روه‌ك گوتم، من خۆم ئامانجم ئه‌وه بوو كه یه‌كێتیی چه‌پ و
كۆمۆنیسته‌كان به‌رنه‌ده‌م. هیچ حیزبێكیش په‌یدا ناكه‌ی كه دوور
بێ له كه‌موكووڕی. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه تا ئه‌و كاته له باری
فیكری و ئایدۆلۆژییه‌وه هه‌ست به جیاوازی نه‌كه‌ین ده‌توانین له‌و
حیزبه‌دا بمێنینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین نه‌زه‌راتی خۆمان مه‌تره‌ح
بكه‌ین. چونكه ئێمه پێمان وایه مه‌جموعه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
ماونه‌ته‌وه له حیزبی كۆمۆنیستدا و هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌و
جه‌ریانه، هه‌موویان كۆمه‌ڵه‌ن. ئێمه پێویستمان به‌وه بوو كه
ئه‌و ڕه‌فیقانه‌ی ئێمه بزانن كه ئێمه له‌پاڵ ده‌ست ئه‌وانین و
ئامانجمان ئه‌وه نییه كه شتێكی جیاواز دروست بكه‌ین، له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌و جیاوازیانه ئه‌گه‌ر خزمه‌تێك به بزووتنه‌ه‌ی چه‌پ و
كۆمۆنستی له كوردستان و ئێران نه‌كا ئیتر له ئامانجی خۆی دوور
ده‌كه‌وێته‌وه. مانه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا زه‌ره‌ری نه‌داوه له ئێمه
و زه‌ره‌ریشی نه‌داوه له كۆمه‌ڵه. به‌ڵكو پێمان وایه قازانجیشی
كردووه.
تۆ ده‌ڵێی ئێمه نامانه‌وێ یه‌كێتیی
چه‌پ و كۆمۆنیست تێك بده‌ین، پێـتوایه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ده‌توانێ ئه‌و یه‌كێتییه پێكبێنێ؟
- ئه‌وه‌ی به ناوی حیزبی كۆمۆنیست له ئێران ناوی لێَدهبردرێ
هه‌مان كۆمه‌ڵه‌یه. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وه‌ك ته‌شكیلات ته‌نیا
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یه. هه‌موو كادره‌كانیشی ئه‌وانه‌ن كه كۆمه‌ڵه‌ن.
ڕۆژی یه‌كه‌میش كه دامه‌زرا هه‌روا بوو؟
- ڕۆژی یه‌كه‌م كه كۆمه‌ڵه دامه‌زرا و ئه‌وه‌نده‌ی من
دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ده‌ورانه بناسم هه‌مووی هه‌ر كۆمه‌ڵه بوون.
واته كه‌سی غه‌یره كوردی له‌گه‌ڵدا
نه‌بووه؟
- له دامه‌زرێنه‌ران من له بیرم نییه كه‌سی له‌گه‌ڵ بووبێ،
به‌ڵام ئه‌وه هیچ كات شه‌رت نه‌بوو. چونكه فیكری كۆمه‌له فیكرێكی
میللی نییه. ئه‌وه نییه كه خۆی له چوارچێوه‌ی میلله‌تێك قه‌تیس
بكا. ئێمه ئێستا كادری وامان هه‌یه كه ڕه‌نگه سی ساڵیش له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه بووبێ؛ مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كه كورده یان غه‌یره
كورده. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه چون بۆ بیر و باوه‌ڕی كۆمه‌ڵه تێَدهكوشێ.
به‌ڵام ئێستا ڕێبه‌رانی حیزبی كۆمۆنیست
یان ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له حیزبی كۆمۆنیستدا ده‌سه‌ڵاتیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه كۆمه‌ڵه به به‌شێك له حیزبی كۆمۆنیست
ناوده‌به‌ن، به‌ڵام من وا تێده‌گه‌م كه تۆ ده‌ڵێی حیزبی
كۆمۆنیست هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه، ئه‌مه چونه؟
- من زۆر زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه ئه‌و كه‌سانه‌ی وا بیر
ده‌كه‌نه‌وه، به‌شه‌كانی دیكه‌ی حیزبی كۆمۆنیست به ئێمه
نیشان بده‌ن.
تو پێتوایه جگه له كوردستان حیزبی
كۆمۆنیست ڕێكخراوی تری نییه؟
- له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕێكخراوێك هه‌یه كه هه‌موو كادره‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ن. مه‌به‌ستی من كورد و غه‌یره كورد نییه. ئه‌و باسه
له‌لایه‌ن منه‌وه ئیعتباری نییه، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وانه‌ش كه
هاتوون و كاریان كردووه له چوارچێوه‌ی ئه‌م ته‌شكیلاته به
ئیعتباری كۆمه‌ڵه و به بۆچوونی كۆمه‌ڵه و به ڕێوشوێنی كۆمه‌ڵه
هاتوون كاریان بۆ كردووه.
كه‌واته به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه
ئێستا حیزبێك به ناوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوونی نییه؟
- ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه كه بوونی هه‌یه یا
بوونی نییه ده‌بێ بزانین چی ته‌عقیب ده‌كه‌ین؟ به باوه‌ڕی من
و به‌نا به ته‌ئیدی به‌شێك له هاوڕێیانی ئێمه كه ئێستا له
ڕێبه‌ریی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش هه‌ن ئه‌م حیزبه
ته‌شكیلاتێكی وای له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌له نییه. لانیكه‌م من
نه‌م بیستووه و نه‌مدیوه.
كاك ساعید، تۆ خۆت پێتخۆشه وه‌ك
ئه‌ندامێكی حیزبی كۆمۆنیست بناسرێی یان كۆمه‌ڵه؟
- من ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و
ئه‌ساسنامه جوابێكی مه‌نفی بده‌مه‌وه نازانم دواجار چیم به‌سه‌ردا
دێ! به‌ڵام به‌نا به ته‌عریف ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانم.
باشه كاك ساعید ده‌توانێ كۆنكرێت بڵێی
ڕه‌خنه‌كانی ئێوه له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران چییه؟
- ئه‌گه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی ئێران حیزبێكی فه‌عال بێ، خاوه‌ن
ته‌شكیلات بێ، كادری خوی هه‌بێ، ته‌ئسیرگوزار بێ له موباریزاتی
ئێران‌دا، له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌یه‌كی وامان نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
نه‌بێ ته‌واوه‌تی ئه‌و حیزبه بۆ ئێمه ده‌كه‌وێته‌ژێر پرسیار.
ئه‌گه‌ر حیزبێك له‌دوای 25 ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی نیشانی نه‌دا كه
له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه دیاری كردووه بۆ تێكۆشان چ ڕۆڵ و
ده‌ورێكی هه‌یه ئیتر ئه‌وه من نیم ده‌بێ جواب بده‌مه‌وه. ئه‌وه
ده‌بێ ڕێبه‌رانی حیزب وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
باشه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ هه‌ڵسووڕ
نییه؟
- حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌دوای ئینشعابی كۆمۆنیزمی كریكاری كه
به‌شێكی زۆری له كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد و له
ئاكامدا بوو به هۆی په‌رته‌وازه‌كردنی ئه‌وان كه بۆخۆشیان له
نیهایه‌تدا بوون به چه‌ندین حیزب، له بوونی مه‌جموعه‌یه‌ك ئینسانی
هه‌ڵسووڕی كۆمۆنیست كه ده‌یانتوانی كاری بۆ بكه‌ن مه‌حروم كرا.
ئه‌وه‌ی كه مایه‌وه ته‌نیا كادره‌كانی كۆمه‌ڵه بوون، ئه‌وه‌ی كه
توانی كار بكا هه‌ر ئه‌وان بوون و چوارچێوه‌ی كاری هه‌ر له كۆمه‌ڵه
مایه‌وه. كه‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشان بكا ده‌نا خه‌باتی
كرێكاری و جه‌ماوه‌ری له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا هه‌ر بووه. له چه‌ند
ساڵی ڕابردوویشدا گه‌شه‌ی كردووه. به‌ڵام تۆ كه ئینسانت نه‌بوو
ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌ت بگوازێته‌وه ئاكامه‌كه‌ی دیاره كه چی به‌سه‌ر
دێ.
باشه ئه‌م ناكاراییه ته‌نیا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی كادر یان خودی به‌رنامه‌كانی حیزبی
كۆمۆنیست؟
- من پێموایه نه‌بوونی كادر زۆر موهیممه. تۆ ده‌زانی ئه‌گه‌ر
باشترین فیكر و ئایدۆلۆژیی دنیاش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسرێ
ئه‌مه نابێ به هێز مه‌گه‌ر ئینسانگه‌لێك هه‌بن كه ئه‌و شته ته‌بلیغ
بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نه‌بوو حیزبه‌كه‌ت نابێ به حیزب. هیچ كات
به‌رنامه به ته‌نیا نه‌یتوانیوه ببێ به هێز.
تو پێـتوایه به‌رنامه‌كانی حیزبی
كۆمۆنیست واقیعیه‌تی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه یان به‌رهه‌می
بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كادر و كه‌سایه‌تی سیاسییه؟
- من پێموایه ئه‌مڕۆ پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه به به‌رنامه‌دا
بچینه‌وه. هه‌روه‌ك چون كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له حاڵی گۆڕان و
گه‌شه‌كردندایه و له هه‌مان كاتدا له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌دا قه‌راری گرتووه، جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گۆڕانكاری له ئێران‌دا جارێكی تر بچینه‌وه به
به‌رنامه‌كه‌ماندا. وا بزانم ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندیی ماركسیزمه كه
ئه‌و گۆڕانكاریانه دوباره جارێكی تر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر شتێكی تێدایه و پێمانوایه له‌گه‌ڵ واقیعیه‌تی ئه‌مڕۆی
جامعه‌ی ئێران نایه‌ته‌وه به ڕای من ده‌بێ زۆر به دڵاواییه‌وه و
به‌و شیوه‌یه كه له كۆمه‌ڵه فێر بووین ئه‌و گۆڕانكاریانه
پێكبێنین.
پێتوایه به‌رنامه‌ی ئێستای حیزبی
كۆمۆنیست پێویستی به گۆڕان هه‌یه؟
- من پێموایه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه.
باشه كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێگای ئه‌م
پێداچوونه‌وه‌یه له حیزبی كۆمۆنیستدا چین؟
- ئێمه تا ئێستا ئه‌وه‌مان مه‌تره‌ح نه‌كردووه تا بزانین كۆسپێكمان
هه‌یه یان نا. چونكه مه‌سه‌له‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ بێین
به‌رنامه‌یه‌ك دابڕ‌ێژین كه له داهاتوودا چ ته‌ئسیرێك له‌سه‌ر
گۆرانكاڕییه‌كان و بزووتنه‌وه‌كه له كوردستان و ئێران دابنێین.
ئه‌گه‌ر مه‌جالی ئه‌وه‌مان هه‌بێ باسی ده‌كه‌ین. تا ئێستا من
نه‌مدیوه كه‌سێك باسی كردبێ و مانعێك له‌سه‌ر ڕێگای بووبێ.
كه‌واته ئێوه له‌نێو ته‌شكیلاتدا تا
ئێستا بۆچوونه‌كانی خۆتان باس نه‌كردووه؟
- ئه‌وه‌نده‌ی پێمان كرابێ بۆچوونه‌كانی خۆمان باس كردوون.
لانیكه‌م من له چه‌ند سیمینارێكدا دوای كونگره‌ی 9ی كۆمه‌ڵه
به‌شداریم كردووه و ئینجا له ئاخرین كۆنگره‌شدا تا ئه‌و جێگایه
مه‌جالم بووبێ قسه‌كانی خۆم كردوون.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ی ئێوه
له‌نێو حیزبی كۆمۆنیستدا چۆنه؟
-
جۆراوجۆر به‌رخوردی پێده‌كرێ، وه‌ك هه‌موو شتێكی تازه. وه‌ك هه‌ر
حه‌ره‌كه‌تێك كه خیلافی جه‌ریانی ئاو بێ. دیاره به‌ره‌وڕووی
بۆچوونی جۆراوجۆر ده‌بی یه‌كده‌ست نییه.
كاك جه‌عفه‌ر ئه‌مینزاده له
دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێ له‌نێو حیزبی كۆمۆنیستدا خه‌ت و
چوارچێوه‌یه‌ك هه‌یه فشار بۆ ئێمه دێنێ. ئه‌م خه‌ت و چوارچێوانه
كامه‌نه‌ن؟
- ئه‌مه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوویه‌ك كه حیزبی كۆمۆنیست
هه‌یه‌تی له شێوه كارگه‌لێك له جیهه‌تگیرییه‌ك كه هه‌یه و بوونی
هه‌یه و فشاردێنێ. هیندێك جاریش شێوه‌ی حه‌زفی گرتۆته‌به‌ر. تۆ
بۆخوت ده‌زانێ له‌نێو ئه‌حزابی سیاسی‌دا ئینشعابكردن و
چوونه‌ده‌ره‌وه لایه‌ك له مه‌سه‌له‌كه‌یه. لاكه‌ی تری بریتییه
له‌وه‌ی كه لایه‌نی به‌رانبه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی وات بۆ فه‌راهه‌م
بكا یان له عه‌ینی حاڵ بۆچونێكی وا زاڵ بكا یان بارودوخێكی وا
زاڵ بكا كه ناچارت بكا به‌و كاره. واته مه‌سه‌له‌كه دوو لایه‌نی
هه‌یه.
جیاوازیی ڕه‌خنه‌كانی ئێوه له‌گه‌ڵ
ڕه‌خنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ كه كاتی خۆی له حیزبی
كۆمۆنیستیان ده‌گرت چییه؟
- من قسه‌ی خۆم كاتی خۆی له ڕادیۆی ده‌نگی شۆڕشه‌وه كردووه، به
دوورودرێژیش قسه‌م كردووه. بۆچوونی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌ك نین.
ئه‌وان جیهه‌تێكی تر ته‌عقیب ده‌كه‌ن. خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ دوای
چه‌ند ساڵ له جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان له كۆمه‌ڵه، ته‌شخیسی
ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه و ئێمه چۆن
بیرده‌كه‌ینه‌وه، زۆر ئاسانه.
كه‌واته بیركردنه‌وه‌ی ئێوه
بیركردنه‌وه‌یه‌كی كوردستانی نییه؟
- فیكری كوردستانی به چ مانا؟ به‌و مانایه كه ئێمه ته‌نیا
به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌تی كورد له‌به‌رچاو بگرین؟ نا! به‌ڵام فیكری
ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێمانوایه له مه‌حدوده‌یه‌كی دیاریكراودا هێز و
توانا و ڕیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سابیقه و ئینسانیی وامان هه‌یه و
بۆچوونی وامان هه‌یه و نیشانمانداوه به‌و مانایه دیفاع له خه‌ڵكی
هه‌ژار و فه‌قیری كوردستان بكه‌ین، دیفاع له كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشی كوردستان بكه‌ین مه‌حدوده‌یه‌كمان بۆ خۆمان دیاری
كردووه. ئه‌مه فیكرێكی له بنه‌ڕه‌تی خۆیدا
ئینته‌رناسیۆنالیستییه، به‌ڵام مه‌حدوده‌ی كاری سیاسی‌دا
دیاریكراوه.
واته ئێوه هه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ده‌مێننه‌وه له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌دا؟
- ئه‌گه‌ر كاتی خۆی ئه‌وه هاته‌پێش ده‌بێ به‌رنامه‌ی خۆمان پێشكه‌ش
بكه‌ین. به‌كورتی، بۆخۆمان پێمان باشه و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ین كه
ئێمه ئه‌گه‌ر ڕۆوژێك له ڕۆژان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان له كوردستانی ئێران كه زه‌رفیه‌تی خۆی
هه‌یه و بۆخۆی مێژوو و كرده و ده‌ستكردی كه‌س نییه و فیكری كه‌س
نییه بۆ ئه‌وه ئێمه چ ڕێگاچاره‌یه‌كمان هه‌یه؟ ئه‌وه ئێمه بیری لێ
َده‌كه‌ینه‌وه
له داهاتوودا. هیوادارم له‌و بابه‌تانه‌وه بتوانین ڕای خۆمان باس
بكه‌ین.
حیزبی كۆمۆنیست ئه‌و مه‌جاله به ئیوه
ده‌دا كار بكه‌ن بۆ ئه‌م ئه‌فكاره؟
- تا ئێستا له‌و بابه‌ته‌وه مانع له‌سه‌ر ڕێگای ئێمه دروست
نه‌بووه. ڕاسته هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌ستمان به
ئۆرگانه‌كانی ڕێبه‌ریی نه‌گا. هه‌وڵدراوه كه فشارمان بۆ بێ. به‌ڵام
مانعێكی ڕه‌سمی له‌به‌ر پێی ئێمه نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه كه
نه‌توانین بچینه نێو ده‌زگای ڕێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌وه. ئێمه
هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌زه‌راتی خۆمان باس بكه‌ین. له
دنیای ئه‌مڕۆشدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك خه‌یاڵی ئه‌وه بكا كه مانعێكیش
دروست بكا بۆ ته‌رحی نه‌زه‌راتی دیكه پێموایه له هه‌ڵه‌دایه.
له‌به‌ر ئه‌وه ئیمكاناتی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی ئێمه
له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه ئێستا به چركه ده‌چنه پێشێ و
خه‌ڵك زوو ئاگادار ده‌كرێن ئاسانه و ئێمه‌ش ده‌توانین ئه‌و كارانه
بكه‌ین؛ ئێمه‌ش ده‌توانین نه‌زه‌راتی خۆمان مه‌تره‌ح بكه‌ین. ئێمه
ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیدگاكانی خۆمان به‌هۆی
میدیاكان و به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه.
بۆچی ئێوه تا ئێستا بۆچوونه‌كانی خۆتان
باس نه‌كردوه؟
- ئێمه تا ئێستا پێمان وا بووه ده‌توانین له چوارچێوه‌ی ئه‌م
ته‌شكیلاته‌دا ئه‌و مه‌جاله به‌ده‌ست بێنین بۆ نه‌زه‌راتی خۆمان و
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌بێ ڕه‌خنه‌ی توند له خۆمان بگرین كه تا
ئێستا خۆمان ئه‌و مه‌جاله‌مان به خۆمان نه‌داوه. هه‌روه‌ها ئێمه
ئه‌و مانیعه‌ی كه له زه‌ینی خۆماندا دروستمان كردووه و واقیعیشه به
باوه‌ڕی من كه هه‌وڵ نه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه له جیبهه‌ی چه‌پدا
شكافێكی تر دروست بكه‌ین، بۆیه ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه. به‌ڵام
ئه‌مه‌ش ناتوانێ تاسه‌ر بێ. بۆیه ده‌بێ ئێمه هه‌وه‌ڵ بده‌ین
نه‌زه‌راتی خۆمان هه‌رچی زیاتر له ئیختیاری كاری خۆماندا قه‌رار
بده‌ین.
ئێستا ئێوه له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
خوتان به كه‌مایه‌تی ده‌زانن یان...؟
- ئه‌گه‌ر مه‌فهومی كه‌مایه‌تی و زۆرایه‌تی به‌ڕاده‌ی ده‌نگ
بژمێردرێ یان ئه‌وه‌ی كه پێمان ده‌ڵێن كه‌مایه‌تییه‌كی زه‌عیفن
له كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زیدا، ئه‌گه‌ر به‌پێی ژماره دایبنێین ئه‌وه
ڕاسته، به‌ڵام به وه‌زن له‌وانه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌زه‌راتی
خۆمان به‌یان بكه‌ین ڕه‌نگه ده‌ركه‌وته‌یه‌كی دیكه بێته‌گۆڕێ.
هه‌میشه‌ش وا نه‌بووه كه نه‌زه‌ری زۆرایه‌تی دروست بێ. كاتی خۆی كه
ئینشعابێكی گه‌وره له‌نێو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا ڕوویدا
له‌لایه‌ن جه‌ریانی كۆمۆنیزمی كرێكارییه‌وه، ئه‌وه‌ی كه
مابووینه‌وه كه‌مایه‌تی بووین، به‌ڵام حه‌ق به ئێمه بوو.
كاك برایم عه‌لیزاده له چاوپێكه‌وتنێكدا
ده‌ڵێ كه ئێوه به‌رنامه و پرۆژه‌تان نییه.
- به باوه‌ڕی من به‌شێك له ڕه‌خنه‌كه ڕاسته. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
ته‌نها قالب نییه. یانی ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا هه‌ر له‌سه‌ر قالب
پێداگرین له‌وانه‌یه هیچ خزمه‌تێكمان نه‌كردبێ به‌و بزووتنه‌وه‌یه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه كاتی خۆی من له به‌ردی بناغه‌یه‌وه تێیدا
بووم، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان به‌و ئاكامه بگه‌م كه خودی ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له ئوسول و بیر و بۆچوونی خۆ لائه‌دا و ئه‌بێ به
شتێكی تر، من وه‌ك ئینسانێكی زیندوو، ئێنسانێك كه هه‌وڵ ئه‌ده‌م بۆ
ئه‌وه‌ی شتی تازه وه‌ربگرم و شتی تازه بهێنمه‌گۆڕێ جێی خۆیه‌تی
ئه‌و قالبه‌ش بشكێنم. جێی خۆیه‌تی قالبێكی تر دروست بكه‌م. هیچ
قالبێك پیرۆز نییه. ئه‌مه تا ئێره ڕاسته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه
هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بووه، وا نییه. ئێمه له‌مه‌وبه‌دوا
شته‌كانی خۆمان به ڕوونتر باس ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌تاكانی له
كۆنگره‌ی 12دا په‌یدا بوون.
هاوڕێیانی ئێوه زۆر جار باسی نه‌بوونی
مه‌جال و بوونی فشار له حیزبی كۆمۆنیست بۆسه‌ر ئێوه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه ڕاسته؟
- شایه‌د باشتر بێ له‌گه‌ڵ خۆیان موساحیبه بكه‌ن. به‌ڵام له
ڕوانگه‌ی منه‌وه بۆچوونێك كه مانع دروست ده‌كا یان فه‌زایه‌ك دروست
ده‌كا، ته‌پوتۆزێك دروست ده‌كا له‌نێو كۆنگره یان هه‌ر شوێنێكی تر
كه قسه‌كانی تۆ به گوێی بیسه‌ر نه‌گا هه‌ڵه‌یه. ئه‌م بۆچوونه له
تاریخی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پیش له دنیادا زۆری تێدایه كه كه‌سانێك
بوون كه هه‌وڵیان دا بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆچوونه‌كان بڵاونه‌بنه‌وه.
ئێوه هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ده‌نووسن
حیزبی كۆمۆنیست ته‌نیا تابلۆیه‌كه و به‌س. ئێستایش وا ده‌ڵێن؟
- ئه‌مه ته‌نیا قسه‌ی ئێمه نییه، به‌شێك له كادره‌كانی ئێستای
ڕێبه‌ریی حیزبیش هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ر تابلۆ بێ، چ سوودێكی
هه‌یه؟
- ئه‌وانه‌ی كه دیفاع له‌مه ده‌كه‌ن ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره
بده‌نه‌وه.
چ ئالترناتیڤێكت بۆ ئه‌و تابلۆیه هه‌یه؟
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی داوای ده‌كه‌ی چ كۆمه‌ڵه‌یه‌كه؟
- ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵه‌یه‌كه له‌سه‌ر
بنه‌ما فیكرییه‌كانی كۆمه‌ڵه كه عیباره‌ته له ئاگاكردنه‌وه و
هۆشیاركردنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنی خه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش و ئه‌وه‌ی كه مه‌ربوت ده‌بێته‌وه به كوردستان بریتییه
له‌و دوو قاچه‌ی كه كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری كه قاچی یه‌كه‌میان عیباره‌ته له به‌شداریكردن و
هیدایه‌تكردنی تێكۆشان و هه‌وڵدان بۆ شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئاڵۆگۆڕكردنی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به مانا
چینایه‌تییه‌كه‌ی و قاچێكیشی بریتییه له به‌شداریكردن و هه‌وڵدان
بۆ به‌ره‌وپێشبردن و به‌سه‌ركه‌وتووگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی میللی
كه له كوردستاندا هه‌یه. به‌ڵام له ڕوانگه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیسته‌وه.
باشه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئێستا باسی ده‌كه‌ی
هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه دوو ده‌یه له‌مه‌وپێش هاته‌نێو دنیای
سیاسه‌ته‌وه؟
- ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه دوو ده‌یه له‌مه‌وپێش هاته‌نێو دنیای
سیاسه‌ته‌وه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ساوا بوو. كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بوو كه
شه‌فافیه‌تی زیاتری هه‌بوو. 30 ساڵ، 37 ساڵ له‌وه لای داوه. جێی
خۆیه‌تی كه ئێمه لێكدانه‌وه‌یه‌كی جامیع تر له ڕووداوه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ین و ئێستاش ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌یه موتوربه بكه‌ین له‌سه‌ر وه‌زعیه‌تی ئێستا.
یانی تو پێت وایه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی دوێنێ
وه‌ڵامده‌ری ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بێ له ئێران‌دا؟
- ئه‌و كۆمه‌ڵه به دیدی نوێیه‌وه، به سیاسه‌تی نوێیه‌وه و به
به‌رنامه‌ی نوێیه‌وه، به‌ڵێ.
ئێوه تواناییتان هه‌یه ئه‌م گۆڕانكاریانه
له كۆمه‌ڵه‌دا پێك بێنن؟
- ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌ك، كه ناسراوه به چه‌پی ڕادیكال له
كوردستان، ئه‌و كاره نه‌كه‌ین كێ ده‌یكا؟
كه‌واته ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی
تا ئێستا له كوردستانی ئێران‌دا بوونی نییه؟
- ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م لێ قبووڵ بكه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه ته‌نیا
چه‌پی ڕادیكالی كوردستانه، ئه‌وه ئێستا له حاڵی حازردا ته‌نیا له
كۆمه‌ڵه‌دا خۆی نیشانده‌دا.
ئه‌وه‌ی كه به ناوی سازمانی كوردستانی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ناسراوه؟
- غه‌یری ئه‌وه هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه نییه.
كه‌واته ئێوه كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێناسه داده‌نێن؟
- سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان و بۆچوونه‌كانی ئه‌وان ئه‌وه نیشان نادا
كه ئه‌وان هێشتا وه‌فادار مابێتن به بنه‌ما فیكرییه‌كانی كۆمه‌ڵه.
ئه‌و بنه‌ما فیكرییانه كه هێندێ ئوسولی تێدایه و نه‌گۆڕن. ئه‌ویش
بریتییه له دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و
هه‌ژار له كوردستان و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌وان ئه‌وه پێشان نادا.
بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆ
پێـت وا نییه زۆر دره‌نگ ده‌ستبه‌كار بوون؟
- له‌وانه‌یه دره‌نگ ده‌ستبه‌كار بووبێتین. به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردستان له‌به‌رده‌ستماندایه. ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن سیاسه‌تی
خۆمان كه وه‌ڵامده‌ری نیازی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ له كوردستاندا ڕۆشن
بكه‌ینه‌وه. دروست ئه‌و كاره‌ی كه كاتی خۆی كردمان بۆ پێكهێنانی
كۆمه‌ڵه.
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئێوه سه‌ربگرێ،
ئه‌مه دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م نییه؟
- ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌ره‌و ئه‌وه بچێ كه كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م دروست
ببێ ئه‌وه له‌ده‌ست ئێمه‌دا نییه. ئێمه تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆمان
بكرێ هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین كه شتی وا ڕوونه‌دا.
ئێوه كه‌ی به‌ڕه‌سمی داواكانتان له‌نێو
حیزبی كۆمۆنیستدا ده‌هێننه‌گۆڕێ؟
- ئێمه هه‌میشه له‌نێو هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌شكیلاتیدا
هه‌وڵمانداوه له‌سه‌ر هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه نه‌زه‌راتی
خۆمان باس بكه‌ین.
باشه
بۆ له ڕاگه‌یاندنه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستدا مه‌جالی قسه‌كردنتان پێ
نادرێ؟
- كه‌س پێشی پێ نه‌گرتووین.
ئێوه له چی ده‌ترسن كه ناتوانن
بۆچوونه‌كانی خۆتان باس بكه‌ن؟
- ئێمه ترسمان له هیچ شتێك نییه. ئێمه ته‌نیا یه‌ك شتمان وه‌ك
بنه‌مای خۆمان له‌به‌رچاوگرتووه كه كارێك نه‌كه‌ین كه
له‌توپاربوونی به‌ره‌ی چه‌پ نابه‌وه‌خت ڕوو بدا.
به‌ڕاستی تیوش پێتوایه حیزبی كۆمۆنیست
هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه؟
- له باری ته‌شكیلاتییه‌وه من ته‌شكیلاتێكی تر نابینم له حیزبی
كۆمۆنیستدا.
كه‌واته ئێوه ده‌تانه‌وێ ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه له حیزبی كۆمۆنیست بهێننه ده‌رێ؟
- قه‌ت بیری ئه‌وه‌مان نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و ته‌شكیلاته له حیزبی
كۆمۆنیست بهێنینه ده‌رێ. ئێمه هه‌وڵمان ئه‌وه بووه كه هاوڕێیانمان
قانع بكه‌ین كه هه‌ر یه‌ك ته‌شیكلاته و ئه‌ویش كۆمه‌ڵه‌یه.
ئه‌وان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون كه
ئه‌م ته‌شكیلاته هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه؟
- تا ئێستا زۆر كه‌س به‌و قه‌ناعه‌ته نه‌گه‌یشتووه و زۆر كه‌سیش
هه‌ن كه به‌و قه‌ناعه‌ته ناگه‌ن.
تو
پێتوایه ئه‌و هۆكارانه چن كه لایه‌نی به‌رانبه‌رتان وا لێَده‌كا پێ
له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیست دابگرن؟
- دیاره ئه‌وه ده‌بێ خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه. چۆنكه ئه‌و
ئه‌حكامه‌ی تا ئێستا داویانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حیزبی كۆمۆنیست
پێویستییه‌كی سیاسییه و ده‌بێ بمێنێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كورد و
پێویسته بۆ چینی كرێكار ئه‌مه ته‌نیا وه‌ك حوكمێكی غه‌یره
موسته‌نده و تیۆرییه‌كه و ئیسبات ناكرێ. ئێستا ناتوانم بڵێم
كۆمه‌ڵه پێویست نییه له كوردستاندا. له‌به‌رئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕی و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی له كوردستانی ئێران‌دا به‌بێ
كۆمه‌ڵه و به‌بێ جیاكردنه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵه مانا نادا. ناتوانی
ئه‌وه بكه‌ی، به‌ڵام له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حیزبی كۆمۆنیستدا وا
نییه. خه‌ڵكیش به كۆمه‌ڵه‌وه حیزبی كۆمۆنیست ده‌ناسن. واته
ناسنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیست له كوردستان ته‌نیا كۆمه‌ڵه‌یه.
پێت وا نییه مانه‌وه‌ی زیاتر له حیزبی
كۆمۆنیستدا زه‌ره‌به‌لێدان بێ له كۆمه‌ڵه؟
- من تا ئێستا هه‌ستم به‌وه نه‌كردووه. دیاره لێره‌دا مانه‌وه‌ی
ئێمه له‌گۆڕێدایه چونكه خه‌ڵكی دیكه وا بیر ناكه‌نه‌وه. من پێم وا
نییه ئه‌وه تا ئێستا زه‌ربه‌ی له كۆمه‌ڵه دابێ.
ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی ئێوه له حیزبی كۆمۆنیست
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناكارایی ئه‌و حیزبه یان ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له
ناوچه‌كه‌دا هاتۆته‌پێش؟
- من پێموایه كاتی خۆی كه ئه‌م بۆچوونانه‌مان باس كردوون له
حیزبی كۆمۆنیستدا ئه‌و ئاڵۆگۆڕانه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر بوونیان
نه‌بووه. پرسیارێك هه‌یه كه هه‌ر ئینسانێكی ئازادمه‌نش پێویسته له
خۆی بپرسێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و كوێ
َده‌چێ؟
بۆیه ئه‌و بۆچوونانه‌ی ئێمه مێژوویه‌كی درێژیان هه‌یه له‌و
ئاڵۆگۆڕانانه‌دا.
ئه‌مه نیشانه‌ی په‌شیمانی له‌م حیزبه
نییه؟
- به‌پێچه‌وانه، خۆم یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌م ڕه‌ئیم داوه به
دروستبوونی حیزبی كۆمۆنیست و له كۆنگره‌ی دامه‌زرانه‌كه‌شیدا
به‌شدار بووم و من پێموایه هه‌وڵێكی دڵسۆزانه و شۆڕشگێڕانه‌مان دا
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمۆنیسته‌كان له حیزبێكدا كۆ بكه‌ینه‌وه.
به‌تایبه‌ت له شه‌رایه‌تێكدا كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی زۆر
جینایه‌تی به‌سه‌ر خه‌باتی چه‌پ له ئێران‌دا هێنا و ئێمه
هه‌وڵێكمان دا و زۆر دڵسوزانه‌ش بوو و من لێی په‌شیمان نیم و
پێموایه كارێكی باشمان كرد. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كارانه كه
ئینسان ده‌یكا هه‌تاسه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌مێننـه‌وه؟ یانی ڕه‌نگه
تۆ كارێكی باشیش بكه‌ی، به‌ڵام له قۆناغێكدا ئه‌و پرسیار له خۆت
بكه‌ی كه چیت به‌سه‌ردێ.
ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گرن كه هه‌میشه له
زۆرایه‌تی ترساوی و زۆر جار ده‌ڵێن موحافیزه‌كاری و ئه‌وه‌ش كه تا
ئێستا ده‌ستبه‌كار نه‌بووی بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانت نیشانه‌ی
ته‌ئیدی ئه‌و قسانه نییه؟
- ڕاسته، ڕه‌نگه خه‌ڵك له باره‌ی منه‌وه وا بیر بكه‌نه‌وه. به‌ڵام
موحافیزه‌كاری هه‌میشه شتێكی مه‌نفی نییه و زۆر جار لایه‌نی باشی
هه‌یه. ئینسان ئه‌گه‌ر ڕایه‌كی نابه‌وه‌ختی مه‌تره‌ح كرد ڕه‌نگه
به زه‌ره‌ر خۆی بشكێته‌وه.
ئه‌و موحافیزه‌كارییه‌ی كه بۆخۆیشت
قبووڵی ده‌كه‌ی، نه‌بووه به هۆی ئه‌وه كه پاش ساڵانێك ئێستا ببی
به ڕه‌خنه‌گری ئه‌و ته‌شكیلاته؟
- من له ته‌واوی ژیانی سیاسیی خۆمدا ئه‌و شتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
بۆچوونی مندا نه‌هاتوونه‌ته‌وه باسم كردووه. به‌ڵام بۆچی له
ده‌ره‌وه باسم نه‌كردوون؟ دیاره هه‌وڵمداوه كه یه‌كێتیی چه‌پ
بپارێزم.
هه‌ست ناكه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك له‌پشت
په‌رده‌وه هه‌بێ بۆ حه‌زفی ئێوه؟
- هیچ شتێك له‌پشتی په‌رده‌وه نه‌ماوه. هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
كه دراون ده‌توانین ڕۆژێك له ڕۆژان له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه داویانه باس بكه‌ین و ڕه‌خنه‌یان لێ بگرین و به دید و بۆچوونێكی
دۆستانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
تۆ له كاتی دامه‌زرانی حیزبی كۆمۆنیستدا
له كوێ بووی؟
- من له سه‌ره‌تای حیزبی كۆمۆنیستدا ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی جنوبی
كوردستان پێشمه‌رگه بووم. دوایی له باسه‌كانی پێوندیدار به
پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیست پێش كۆنگره‌ی دامه‌زرانی حیزب له ناوچه‌ی
بۆكان به‌شداریم كرد له پلینۆمی هاوبه‌شی كۆمیته مه‌ركه‌زی
كۆمه‌ڵه و پلینۆمی "اتحاد مبارزان كمونیست" به‌شدار بووم و به
هه‌موومان هه‌وڵماندا ئه‌م حیزبه دابنێین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دامه‌زرێنه‌ری حیزبی
كۆمۆنیست بوون كێ بوون؟
- دیاره زۆرن، من ناتوانم ناوی هه‌موویان به‌رم. به‌ڵام كه‌سانێك
هه‌بوون وه‌ك مه‌نسوری حیكمه‌ت، عه‌بدوڵڵای موهته‌دی، ئیبراهیم
عه‌لیزاده، حه‌مید ته‌قوایی، ئیره‌ج ئازه‌ری و مه‌جموعه‌یه‌كی زۆر
له ئه‌ندامانی هه‌ردوو جه‌ریانه‌كه بوون.
تۆ چ ڕۆڵێكت هه‌بوو له دامه‌زرانی
كۆمه‌ڵه‌دا؟
- من شانازی ئه‌وه‌م هه‌بووه كه له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌دا
به‌شدار بم.
ده‌توانی بڵێی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه
كێ بوون؟
- زۆر بوون، به‌ڵام خودی كۆمه‌ڵه له پرۆسه‌یه‌كدا پێكهاتووه.
هه‌رچه‌ند له سه‌رووی هه‌موانه‌وه كاك فوادی مسته‌فا سوڵتانی‌یه،
كاك محه‌ممه‌د حوسینی كه‌ریمی‌یه، كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی‌یه، كاك
فاتح شیخ الاسلامی‌یه، كاك موسلح شیخ الاسلامی‌یه، كاك یه‌دوڵڵا
بیگله‌ری‌یه و منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووم.
ئه‌مه ساڵی چه‌ند؟
- نه‌تیجه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه له 48دا هه‌ڵگیرسا.
تۆ هاوڕێیه‌كی نیزیكی كاك فواد بووی.
ده‌توانی باسی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی بكه‌ی كه تا ئێستا باس
نه‌كرابن؟
- له‌سه‌ر كاك فواد زۆر كه‌س قسه ده‌كه‌ن و زۆریش نووسراوه. سه‌خته
من قسه‌یه‌ك بكه‌م كه كه‌س نه‌یكردبێ. به‌ڵام كاك فواد
كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو. ئه‌وه‌ی كه كردی هه‌ر ته‌نیا 11
مانگ له ده‌ره‌وه بوو له‌دوای زیندان. له‌و 11 مانگه‌دا ئه‌وه‌نده
ته‌ئسیری دانا كه له ماوه‌ی دوای شه‌هیدبوونی تا ئێستا هه‌ر باسی
ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی یان كه‌سانێك وه‌ك ئێمه كه
ده‌رده‌كه‌وین و له باره‌ی كاك فواده‌وه پرسیار ده‌كرێ لێمان خودی
ئه‌وه ده‌بێ زۆر هه‌ڵكه‌توو بێ. خۆ زۆر كه‌س هه‌بوون كاریان كرد
به‌ڵام وه‌ك كاك فواد نه‌بوون.
تۆ زۆر له كاك فواد نیزیك بووی. ده‌توانی
بڵێی ڕۆڵی كاك فواد له داڕشتنی قه‌تعنامه‌ی هه‌شت ماده‌ییدا چ
بووه؟
- من له‌و دانیشتنه‌دا به‌شدار نه‌بووم. به‌ڵام له‌نێو ئه‌و
جه‌معه‌ی كه ته‌سویر كراوه نازانم سۆراخی كێ بگرم، غه‌یری كاك فواد
كه دیفاعی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌ژار و فه‌قیری كوردستان
بكا.
ده‌كرێ باسی دانیشته‌كانی خۆت له‌گه‌ڵ
هه‌یئه‌تی ئه‌و كاتی ده‌وڵه‌ت له كوردستان بكه‌ی؟
- من به‌شدار نه‌بووم له هیچ موزاكیره‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
جمهوری ئیسلامی‌دا.
به هیچ شێوه‌یه‌ك؟
- ته‌نیا له موزاكیراتی جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی و
ئینقلاب؛ من له‌لایه‌ن كاك فواده‌وه مه‌ئمور كرابووم بۆ پاراستنی
ئه‌منیه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ده‌نا من به‌شدار نه‌بووم.
كاك ساعد، تۆ مێژوویه‌كت له‌نێو
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه. ئه‌م به‌شداریكردنه‌ی تۆ
له‌نێو یه‌كێتیدا بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- كاتی خۆی بۆ یه‌كه‌م جار دوای كاره‌ساتی 1975 بیستمان شۆڕشێكی
نوێ له كوردستانی عێراق به‌رپا بۆته‌وه و ئێمه وه‌ك ته‌شكیلاتێك
كارمان ده‌كرد. ئێمه هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه كه وه‌ك هه‌ر
په‌دیده‌یه‌ك كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ڕووده‌دا خۆی لێ نیزیك
بكه‌ینه‌وه. ئێمه به جۆرێك ته‌عقیبی ئه‌و شتانه‌مان ده‌كرد كه له
كوردستانی عێراق ڕوویانده‌دا. كه بیستمان یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
پێكهێناوه به ده‌رفه‌تمان زانی كه پێوه‌ندی پێوه بگرین. یه‌كێك له
هاوڕێیانی خۆمان به ناوی سه‌عید موعێنی كه له زیندان هاته‌ده‌رێ
مه‌ئموریه‌تی پێدرا كه بێت بۆ‌نێو یه‌كێتی و له‌گه‌ڵیان پێوه‌ندی
بگرێ؛ به داخێكی گرانه‌وه كاك خانێ زۆر زوو له‌ده‌ستمان چوو. به
شوێن ئه‌ودا هاوڕێیان بڕیاریاندا كه من بچم له‌گه‌ڵ هاوڕێی
خۆشه‌ویستم، دوكتۆر جه‌عفه‌ر، مه‌ئمور كراین بۆ ئه‌وه‌ی بچین له
كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاتی
ئه‌و شۆڕشه پێوه‌ندی بگرین بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ین كه چۆن
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. چه‌ند شت بۆ ئێمه ده‌ركه‌وتن، یه‌كیان خودی
بزووتنه‌وه‌كه بوو. ئه‌وی تر ئه‌وه كه هه‌سته‌یه‌ك له‌نێو ئه‌و
شۆڕشه‌دا هه‌بوو كه پێیان ده‌گوت كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیست- لێنینی.
هه‌ستمان به‌وه كرد كه به‌م ناوه كه بۆ خۆیان دایانناوه
له‌وانه‌یه بیر و بۆچوونیان له ئێمه نیزیك بێ. حه‌قی خۆمان بوو
وه‌ك هه‌ر كۆڕ و كۆمه‌ڵێك بۆ ئه‌وه‌ی هاوبیرانی خۆمان ببینینه‌وه
و له‌وانه‌یه بتوانن كۆمه‌كمان بكه‌ن، لێیان نیزیك بووینه‌وه و
پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌رقه‌رار كرد.
به‌رپرسیاریتان هه‌بوو له‌نێو یه‌كێتیدا؟
- ماوه‌یه‌ك من له ده‌زگای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌لای دۆستی
به‌ڕێز مام جه‌لال بووم. له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووم. هه‌وڵماندا بۆ
ئه‌وه‌ی چی له‌ده‌ستمان دێ بیكه‌ین. دوكتۆر جه‌عفه‌ری‌یشی لێ بوو.
ئێمه له‌وێ ده‌بووین به پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و چه‌كی یه‌كێتی‌مان
پێ‌بوو. دوای ماوه‌یه‌ك بڕیاریاندا من ببمه مه‌سئولی پارێزگاریی
سه‌ركردایه‌تی و هاوڕێ دوكتۆر جه‌عفه‌ری‌یش به‌رپرسیاره‌تی
ده‌رمانگا و پزیشكی به‌ئه‌ستۆگرت.
تۆ وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتی مه‌ئموریه‌تی
ئه‌م حیزبه‌ت به‌ئه‌ستۆوه نه‌گرتووه له كوردستانی ئێران‌دا؟
- بۆ مه‌ئموریه‌تی تایبه‌تی له‌لایه‌ن مام جه‌لال‌ـه‌وه نێردراوم
بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هێندێك كه‌س كه ئه‌و كات پێوَهندیی
هه‌بووه به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی بزووتنه‌وه له كوردستانی
عێراق.
بۆ له‌نێو یه‌كێتییدا پێتیان ده‌گوت
مامۆستا برایم؟
- ته‌بعه‌ن له كوردستانی عێراق هه‌ر كه‌س ته‌مه‌نی كه‌مێك له
سه‌رووتر بێ پێی ده‌ڵێن مامۆستا. من مامۆستا نه‌بووم به‌ڵام ناوی
برایم‌م بۆ خۆم هه‌ڵبژارد. له‌به‌ر بوونی خه‌فه‌قان و
دیكتاتۆرییه‌ك كه له زه‌مانی شادا هه‌بوو نه‌ده‌كرا به ناوی خۆم
كار بكه‌م. مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌بوو كه بنه‌ماڵه و كه‌سه‌كانی نیزیكم
گیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. بۆیه من ناوی برایم‌م هه‌ڵبژارد
بۆ خۆم.
ئه‌م ناوه بۆخۆت هه‌ڵتبژارد یان یه‌كێتیی
بۆی دانای؟
- ئه‌م ناوه بۆخۆم پێش ئه‌وه‌ی بچم هه‌ڵمبژارد. ئه‌وه‌ش هۆیه‌كی
مێژوویی هه‌یه. جێی خۆیه‌تی بۆ ڕێزدانان بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه هه‌وڵیانداوه بۆ فه‌قیر و زه‌حمه‌تكێش یادێك له‌وه بكه‌ین.
كه‌سێك هه‌بوو به ناوی ئیبراهیم له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی شه‌هبازی
كه به خزمایه‌تی ده‌یكرد به خاڵی باوكم. شه‌رحی ژیانی ئه‌وم
بیستبوو كه ژیانی خۆی له‌پێناو دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی
هه‌ژار و فه‌قیری برسیی ده‌ورانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی
له‌ده‌ستدابوو. ئه‌و یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه بوو كه له شاری سنه
خه‌باتێكیان ده‌ستپێكردبوو له‌دژی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌شرافه‌كان كه
موحته‌كری گه‌نم و ئه‌و شتانه بوون كاتی خۆی. ئه‌و سێ كه‌سه
یه‌كیان شێخ برایم بوو. ئه‌وی تریان سالار ئه‌شره‌ف بوو، ئه‌وی
تریشیان سه‌ید یوونس بوو كه هه‌رسێك ئه‌مانه له خه‌بات بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی نان و ئازادی به‌شدار بوون. شێخ برایم دواتر به
ده‌ستی به‌كرێگیراوانی ده‌زگای فیۆدالی ئه‌وكات تیرۆر ده‌كرێ. ئه‌و
ناوه وه‌ك ناوی ئینسانێكی تێكۆشه‌ر ڕێزی هه‌یه بۆم و حه‌زم كرد
ئه‌م ناوه هه‌ڵبگرم.
ده‌ڵێن تۆ له كوردایه‌تییه‌وه به‌ره‌و
خه‌باتی كۆمۆنیستی ڕۆیشتووی. ئه‌مه چۆنه؟
- ئه‌و كه‌سانه كه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن نازانم كه كوردایه‌تیی منیان
له كوێ دیوه؟ به‌ڵام كوردایه‌تی به‌و مانایه كه من وه‌ك ئینسانێكی
كۆمۆنیست هه‌میشه پێمخوش بووه كه له ده‌وروبه‌رمدا چی ده‌گوزه‌رێ
موباریزه‌م كردووه ئه‌وه‌نده‌ی كه له توانامدا هه‌بووه، به‌تایبه‌ت
مه‌سائیلی كوردستان كه تێیدا گه‌وره بووم و ژیاوم تێیدا و له
عه‌ینی حاڵ‌دا هه‌وڵمداوه خزمه‌تی پێ بكه‌م به بزووتنه‌ه‌یه‌ك كه
هه‌وڵی نه‌هیشتنی سته‌می میللییش بووه.
بگه‌ڕیێنه‌وه‌سه‌ر حیزبی كۆمۆنیست. پێت
وا نییه جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ زه‌ربه‌لێدان بێ له
حیزبی كۆمۆنیست؟
- من جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێ قه‌دیمیانه‌م پێ شتێكی باش نه‌بوو.
وا بزانم كه زه‌ربه‌ی له كۆمه‌ڵه دا. كاك عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ خوتدا
ده‌ڵێ كه هه‌موو شتێك به به‌رنامه بووه. دیاره ئه‌و نه‌قشه‌ی خۆی
هه‌بوو، به‌ڵام خه‌ڵكێكی تر هه‌بوون كه پێیان وا بوو ئه‌و خه‌ریكه
كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر بنه‌ما فیكرییه ئه‌ساسییه‌كانی كۆمه‌ڵه ساغ
ده‌كاته‌وه. ئه‌مه دوو بۆچوونی جیاواز بوون.
ئه‌وه‌نده پێوه‌ندیی به ڕه‌خنه‌گرتنی
ئه‌وان له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بێ، پێتان وا نییه ئه‌مه
زه‌مینه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ ئێوه‌ش كه هه‌مان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان له
حیزبی كۆمۆنیست له‌لایه‌ن ئێوه‌شه‌وه دووپات بێته‌وه؟
- نا! چونكه هێشتا ڕێبه‌رانی ئه‌و خه‌ته دیفاعیان له حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران ده‌كرد. ئه‌م فیكره‌ی ئێمه له‌نێو كۆمه‌ڵه‌دا
هه‌بوو.
كه‌واته ڕه‌خنه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی
ئه‌وان له حیزبی كۆمۆنیست جیاوازی هه‌یه؟
- به ته‌ئكید جیاوازی هه‌یه. چونكه ئه‌و خه‌ته‌ی ئه‌وان ته‌عقیبی
ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ته‌ی ئێمه جیاوازی هه‌یه.
واته تۆ له ئه‌وه‌دا نیت كه ئه‌وان
ناویاننا پرۆژه‌ی ساغكردنه‌ه‌ی كۆمه‌ڵه؟
- ئه‌وان ئه‌و ناوه‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له جیهه‌تێكی
دیكه‌وه بۆی چوون.
ئه‌م
ساغكردنه‌وه‌ی ئێوَه چۆن ده‌بێ؟
- ئێمه ئه‌وه‌مان تا ئێستا مه‌تره‌ح نه‌كردووه كه بمانه‌وێ كۆمه‌ڵه
ساغ بكه‌ینه‌وه. ده‌مانه‌وێ نه‌زه‌راتی خۆمان باس بكه‌ین.
پێموایه له قسه‌كردندا زۆر شه‌فاف نیت،
وایه؟
- ڕه‌نگه جارێ خۆم زۆر شه‌فاف نه‌بم. له‌وانه‌شه ئه‌وه بێ كه ده‌بێ
ئێمه هه‌وڵ بده‌ین تا سه‌رنجی هاوفكرانی خۆمان بۆلای مه‌سه‌له‌یه‌ك
ڕاكێشین. چونكه خه‌ڵك له یه‌ك شت بێزاره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ر
كه‌س قسه‌یه‌كی كرد یان شتێكی كرد یان خیلافی جه‌ریانی ئاو مه‌له‌ی
كردووه خێرا ئه‌وه پیشاندراوه كه خه‌یاڵی ئینشعابی هه‌یه یان شتێك
جیا بكاته‌وه. ئه‌مه له‌نێو جه‌ماوه‌ردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی
نه‌بووه. خۆت ده‌زانی له‌نێو خه‌ڵكی كورددا وه‌حده‌تته‌ڵه‌بی
هه‌یه. ئه‌م وه‌حده‌تته‌ڵه‌بییه‌ش له‌به‌ر بوونی دیكتاتۆریی
مه‌زهه‌بی له ئێراندایه. بۆیه ئه‌و جودابوونه‌وه ئه‌و هه‌سته له
خه‌ڵكدا پێكدێنێ كه ته‌زعیف ده‌بن. بۆیه ئێمه ده‌بێ ئه‌و شتانه
له‌به‌رچاو بگرین.
باشه ئه‌مه دروست، به‌ڵام كه‌لتوری ئه‌م
حیزبه مه‌جالی ده‌ربڕینی ئه‌م بۆچوونانه‌ی ئێوه ده‌دا؟
- من هه‌موو هه‌وڵی خۆم وه‌ك خۆم به‌كاردێنم بۆ ئه‌وه جارێكی تر له
كۆمه‌ڵه‌دا هیچ ئینشعابێك ڕوو نه‌دا. هه‌وڵیشده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه
له هه‌ر ڕێگایه‌كه‌وه بۆم بكرێ نه‌زه‌راتی خۆم باس بكه‌م و
ده‌یشزانم پێویسته ڕوون تر و ئاشكرا تر و شه‌فاف تر قسه‌ی لێ
بكه‌م.
|