|
راگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له سه‌باره‌ت
به روداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناو ئوردوگای سازمانی ئینقلابی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
له چه‌ند رۆژی رابردو دا ئوردوگای سازمانی ئینقلابی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران بۆ جارێكی دیكه و دوای
جیابونه‌وه‌ی بالی چاكسازی شایه‌تی ئالۆزی و توندوتیژی بۆوه، كه
سه‌رچاوه‌كه‌ی له ناكۆكی و دوبه‌ره‌كایه‌تی نێوان باله‌كانی ئه‌م
رێكخراوه‌یه دایه.
دوپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و روداوانه له ماوه‌یه‌كی كه‌م و له ناو
ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه دا و هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌ی له
كوردستان بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌لك و بنه‌ماله‌ی پێشمه‌رگه‌كان
و له‌م چه‌ند رۆژه دا به‌رده‌وام له رێگای جۆراوجۆره‌وه ئه‌و
نیگه‌رانیه‌ی خۆیان به ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌له راگه‌یاندوه.
ئێمه ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی خه‌لك ده‌رك ده‌كه‌ین و به داخه‌وه‌ین
كه بۆ جارێكی دیكه وه‌ها روداو گه‌لێك له ناو ریزه‌كانی ئه‌و
سازمانه دا رو ده‌دات.
له هه‌مان كات دا لامان وایه ئه‌و روداوانه به هه‌موو ناخۆش
بونیشیانه‌وه، پێویسته وه‌ك ته‌جروبه‌یه‌ك چاویان لێبكرێت، كه
جه‌ماوه‌ری خه‌لك ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب نه‌ك هه‌ر له روی
ئیدعاكانیانه‌وه و ئه‌وه‌ی كه خۆیان سه‌باره‌ت به خۆیان
ده‌یلێن، به‌لكوو له‌وه گرینگتر له روی كرده‌وه‌یانه‌وه
هه‌لسه‌نگێنن و قه‌زاوه‌تیان له سه‌ر بكه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی عادلانه‌ی خه‌لكی كوردستان له ره‌وتی خه‌بات و
راوه‌ستاویی خۆی دا نیشانی داوه كه پێگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و
سیاسیه‌كه‌ی گه‌لێك به هێزتر و رونتر له‌وه‌یه كه به‌و چه‌شنه
روداوانه له‌كه‌دار بێت.
ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌له رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
28
22828
2 |