|
راگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
به
بۆنه‌ی
ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی
رۆژی جیهانیی كرێكار
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به
بۆنه‌ی
ئه‌وه‌ڵی
مانگی مانگی مه‌ی
رۆژی هاوپشتیی جیهانیی كرێكاران پیرۆزبایی ده‌كا
له
هه‌موو
ژنان و پیاوانی كرێكار و ئینسانه
ئازدایخوازهكان.
چینی كرێكاری ئێران ئه‌مساڵ
له
بارودۆخێكدا به
پێشوازی رۆژی یه‌كی
مانگی مه‌ی،
ئه‌م
هێمای هاوپشتییه‌ی
چینایه‌تییه‌ی
كرێكارانی جیهانه‌وه
ده‌چێت
كه
چینی سه‌رمایه‌داری
ئێران به
یارمه‌تی
و پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
رژیمی كۆماری ئیسلامی، یه‌كێك
له
ره‌شترین
قۆناغه‌كانی
رۆژرهشیی
ئابووریی به‌سه‌ر
كرێكارانی ئێران‌دا سه‌پاندووه.
ئه‌وه‌یكه
سه‌رانی
رژیم وه‌ك
"دێوه‌زمه‌ی
ئاوسان" ناوی ده‌به‌ن
و نرخه
راسته‌قینه‌كه‌شی
سه‌ر
له
٣٠ له‌سه‌د
ده‌دات،
دابینكردنی پێداویستییه
سه‌ره‌تایی
و رۆژانه‌كانی
ژیانی بۆ زۆربه‌ی
هه‌ره
زۆری بنه‌ماڵه
كرێكارییه‌كان
كردوه‌ته
كارێكی دژوار.
له
به‌رامبه‌ر
دێوه‌زمه‌ی
ئاوسان و گرانیی، ره‌واڵی
هه‌موو
ساڵه‌ی
چوونه
سه‌رێی
لانیكهمی
ههقدهستهكان
له
لایه‌ن
ده‌وڵه‌ت
و شورای باڵای كاره‌وه
كه
نرخه‌كه‌ی
له
مساڵدا ٢٠ له
سه‌د
دیاریكراوه،
به
هیچ جۆرێك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
قه‌ربوو
كردنه‌وه‌ی
ئه‌و
هه‌لومه‌رجه
ناله‌باره
ئابوورییه
نییه.
ساڵی رابردوو هه‌ر
ئه‌م
ناوه‌ندانه‌ی
سه‌ر
به
ده‌وڵه‌ت
و كارفه‌رماكان،
لانیكهمی
هه‌قده‌ستیان
١٨٣ههزار
تمه‌ن
له
مانگدا دیاری كرد، له
حاڵێكدا كه
به
پێی راپۆرتی دامه‌زراوه
تۆیژینهوه
سه‌ربه‌خۆكان
رێژه‌ی
خه‌تتی
فه‌قر
له
شارستانه‌كان
له
سه‌رووی
٦٠٠ هه‌زار
تمه‌ن
و له
تاران سه‌رووی
٨٠٠ هه‌زرا
تمه‌ن
ته‌خمین
لێدراوه.
به‌م
پێیه
به‌شێكی
به‌رین
له
چینی كرێكاری ئێران به‌ره‌و
ژیان له
خوارتر له
خه‌تتی
فه‌قر
راماڵدراون. تازه
ئه‌مانه
له
بارودۆخێكدایه
كه
به‌شێكی
به‌ربڵاو
له
كرێكارن له
شمولی یاسای كار به‌ده‌رن
و چوونه
سه‌رێی
٢٠ له‌سه‌دی
ههقدهستهكان
نایانگرێته‌وه.
كرێكارن ده‌ڵێن
له
وه‌ها
بارودۆخێكدا ئێمه
ئیتر ناتوانین ژیانێكی مه‌مره
و مه‌ژی
بۆ خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان
دابین بكه‌ین
و ناتوانین به‌م
ههقدهستانهی
ئێستا ته‌نانه‌ت
پووڵی كرێ ماڵیش دابین بكه‌ین.
رژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌م
بارودۆخه
فهلاكهتباره
ئابووورییهی
هاوكات كردووه
له‌گه‌ڵ
سه‌ركوتی
بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
و هه‌وڵ
بۆ توندووتیژ كردنه‌وه‌ی
ئیختناقی سیاسیی، ئه‌م
رژیمه
سه‌ركوتگه‌ره
ساڵی رابردوو مه‌حمودی
ساڵحی، له
رێبه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری ئێرانی له
سه‌روبه‌ندی
ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی
ره‌وانه‌ی
زیندان كرد هه‌تا
به
چاوترسێنكردنی هه‌ڵسووڕانی
كرێكاریی، به‌ر
به
به‌ڕێوه
چوونی مه‌راسم
و ئاكسیۆنه‌كانی
ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی
بگرێت. به‌ده‌ركردنی
حوكمی شهللاق
و زیندان بۆ هه‌ڵسووڕاوانی
و به‌ڕێوه‌به‌رانی
یه‌كی
مانگی مه‌ی
سنه
پیشانی دا كه
بۆ سه‌ركوت
و سووكایه‌تیپێكردن
به
كرێكاران له
به
كار هێنانی شێوازه
وه‌حشییانه
سه‌ده
ناوهڕاستییهكانیش
سڵ ناكات. ئوسانلوو سه‌رۆكی
سه‌ندیكای
كرێكارانی شیركه‌ت
واحیدیان هه‌روا
له
زینداندا راگرتووه.
هه‌ڵسووڕاوان
و پێشڕه‌وانی
مانگرتنه‌كانی
كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری
هه‌فت
ته‌په‌یان
هه‌ر
وا له
زینداندا راگرتووه
ئازاریان ده‌ده‌ن
و به‌دوایانه‌وه‌ن.
هه‌ر
له
چه‌ند
حه‌وتوو
له‌مه‌وبه‌ر،
هێزه‌كانی
گاردی دژه
شۆڕشی رژیم به‌هێرشكردنه
سه‌ر
و داگیركردنی كارخانه‌ی
كیان تایر سه‌دان
كه‌س
له
كرێكارانی ئه‌م
ناوه‌نده
بهرههمهێنهرهیان
گرت. ئه‌م
وه‌حشیگه‌ریانه‌ی
رژیم كه
ده‌رخه‌ری
هه‌راس
و وه‌حشه‌تی
رژیم له‌گه‌شه
و پێشڕه‌ویی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكارییه،
به
باشترین چه‌شن،
عه‌زه‌مه‌ت
و گه‌وره‌یی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی نمایش داوه.
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری ئێران له
به‌رامبه‌ر
ئه‌م
ته‌ماع
و چاوچنۆكییه‌ی
قازانج په‌ره‌ستی
چینی سه‌رمایه‌داری
ئێران و هێرشی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی
كۆماری ئیسلامی هه‌ر
به‌رده‌وام
بووه.
له
ساڵی رابردوودا، ئێمه
شاهیدی سه‌دان
ناڕه‌زایه‌تی
و مانگرتنی گه‌رم
و گوڕی كرێكاریی له
به‌شه
جوراوجۆره‌كانی
به‌رهه‌مهێنان
و خزمه‌تگوزاریی
بووین. له‌م
خه‌باتانه‌دا
كرێكاران ده‌ستیان
داوه‌ته
بهربهرهكانێكردن
له‌گه‌ڵ
هێرشی وه‌حشییانه‌ی
سه‌رمایه‌داران
و ده‌وڵه‌تی
پشتیوانیان بۆ سه‌ر
ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
ئه‌گه‌رچی
ناوه‌رۆكی
سه‌ره‌كیی
داخوازییه‌كانی
كرێكاران له‌م
خه‌باته‌دا
به
هۆی هاوسه‌نگیی
هێزی چینایه‌تی
هه‌روا
به
شێوه‌یه‌كی
به‌رگریكارانه
ماوه‌ته‌وه،
به‌ڵام
هه‌ر
ئه‌م
بزووتنه‌وه
بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
داخوازیه‌كان
كه
له
ره‌وتی
ئه‌ودا
كرێكاران روویان كردوه‌ته
شێوازه‌كانی
رادیكاڵ تری خه‌بات،
دیواری ئیختناقی كۆماری ئیسلامی سست كردووه
و نه‌ته‌نیا
بواری بۆ چالاكیی و جموجۆڵی هه‌ڵسووڕاوان
و پێشڕه‌وانی
كرێكاریی بۆ پێكهێنانی رێكخراوه
چینایه‌تی
و جه‌ماوه‌رییه‌كانی
كرێكاران ره‌خساندووه،
به‌ڵكوو
گیان و جموجۆڵێكی تازه‌ی
به‌خشیوه‌ته
باقی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئازادیخوازه‌كانی
ناو كۆمه‌ڵگه.
گه‌شه‌ی
ره‌وتی
سۆسیالیستی ناو بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری، به
ستراتێژی یه‌كگرتوو
بوون له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی و به‌هێزتر
بوونی حه‌ره‌كه‌تی
سۆسیالیستی ناو بزووتنه‌وه‌ی
ژنان، به‌رهه‌می
جموجۆڵه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری و به‌شداری
و ئاماده
بوونی له
مه‌یدانی
خه‌باتدا
بووه.
ئێستا له
بارودۆخێكدا كه
چینی سه‌رمایه‌داری
ئێران و رژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر له
هه‌ر
كاتێكی تر وه‌ك
هۆكاری رۆژ ره‌شیی
ئابووریی و پاڵپێوه‌نانی
زیاتر له
نیوه‌ی
كۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و
ژیان له
ژێر هێڵی هه‌ژاریدا،
هۆكاری سه‌ركوت
و پشووبڕی سیاسی، هێمای ئاپارتایدی جنسیی و وه‌ك
سه‌رچاوه‌ی
سته‌مگه‌ریی،
جه‌نایه‌ت
و رسوایی، هه‌مووان
قامكی بۆ راده‌دێرن،
ئه‌مه
چینی كرێكاره
كه
به‌ره
و ئه‌وه
ده‌چێ
هه‌تا
گوڕ و تین و گه‌رم
و گوڕیی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی
له
دژی ئه‌م
بارودۆخه
هه‌ڵبخڕێنێت
و ئاڵای رزگاری هه‌مووان
له
چنگ نیزامی ره‌شی
سه‌رمایه‌داری
بخاته
سه‌رشان
و بیشهكێنێتهوه.
به‌ڵام
چینی كرێكار ته‌نیا
به
پاڵپشتی ره‌وابوونی
مێژوویی، وزه‌ی
شاراوه‌ی
شۆڕشگێرانه
و متمانه
به
خۆ بوونی زه‌ینی
ناتوانێت ئه‌م
رۆڵه مێژووییه‌ی
خۆی به
جێ بگه‌یه‌نێت
چینی كرێكار بۆ گێڕانی ئه‌م
رۆڵه
ده‌بێت
كۆتایی به
ته‌فره‌قه
و پرژوبڵاویی ناو ریزه‌كانی
بهێنێت، ده‌بێت
له یه‌كه‌م
هانگاودا رێكخراوه
چینایه‌تی
و جه‌ماوه‌رییه‌كانی
به‌رپا
بكات. چینی كرێكاری ئێران نه
ته‌نیا
بۆ گێڕانی رۆڵی مێژوویی خۆی، به‌ڵكوو
بۆ ئه‌ویكه
بتوانێت له
ژێر گوشاری له
راده‌به‌ده‌ری
ئابوورییدا پشت راست بكاته‌وه،
له
حه‌یسیه‌ت
و حورمه‌تی
ئینسانیی و ئیعتیباری مێژوویی خۆی داكۆكی بكات و جارێكی تر نه‌چێته
ژێر زه‌بری
شهللاق،
پێویستی به‌م
تهشهككولانه
هه‌یه.
ئه‌مه
واقعییه‌تی
خه‌باتی
چینایه‌تییه
كه
هه‌وڵ
بۆ پێكهێانی رێكخراوه
چینایه‌تییه
كرێكارییه‌كانی
هه‌روا
له
سه‌رووی
كاره‌كانی
هه‌ڵسووڕاوان
و پێشڕه‌وانی
كرێكاری داناوه.
چینی كرێكاری ئێران له‌م
ساڵانه‌ی
داوییدا به
گیانبازیی پێشڕه‌وانی
خۆی، مافی مانگرتن و به‌ڕێوه
بردنی مه‌راسمی
سه‌ربه‌خۆی
ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی
یان سه‌ره‌ڕای
قه‌ده‌غه
بوونی، كرد به
به‌شێك
له
واقعییه‌تی
خه‌باتی
چینی كرێكار له
دژی خاوه‌نانی
سه‌رمایه
و رژیمه‌كه‌یان.
ئێستا درێژه‌ی
خه‌بات
و مانگرتنه‌كانی
كرێكاران بۆ گه‌یشتن
به
داخوازییه‌كانیان
و پێ نانه
مه‌یدانی
نه‌وه‌یه‌ك
له
هه‌ڵسووڕان
و پێشڕه‌وانی
كرێكاریی كه
له
رێكخراوه
جۆراوجۆره‌كاندا
كۆبوونه‌وه
و یارمه‌تیدان
به
ئه‌ركی
رێكخستنی كرێكارانیان ناوه‌ته
به‌رنامه‌ی
كاره‌كانیانه‌وه،
به‌رپا
كردن و پێكهێنانی رێكخراوه
كرێكارییه‌كان
له
ناو دڵی ئه‌م
فه‌لاكه‌ته
ئابووری و پشووبڕییه
سیاسییه‌ی
كردۆته
شتێكی مومكێن.
هه‌ڵسووڕاوان
و پێشڕه‌وانی
كرێكاریی ده‌توانن
به
پاڵپشتی ئه‌زموونه‌كانی
هه‌تا
ئێستا، به
به‌كار
به‌ستنی
ئه‌زموونه‌كانی
كرێكارانی شیركه‌ت
واحید بۆ پێكهێنانی سه‌ندیكا،
به
كاری نه‌خشه‌مه‌ند
و داڕێژراو و كۆكردنه‌وه‌ی
هێز له
ناوه‌نده
به‌رهه‌مهێنه‌ر
و خزمه‌تگوزارییه
گه‌وره
و سه‌ره‌كییه‌كان،
بۆ پێكهێنانی ئه‌م
رێكخراوه
چینایه‌تییانه‌ی
كرێكاران هه‌نگاو
هه‌ڵبگرن.
به
هه‌نگاوی
به‌كرده‌وه
له
رێی پێكهێنانی رێكخراوه
كرێكارییه‌كان
له
شوێنه‌كانی
كار و به‌رهه‌مهێنانه
كه
ره‌واڵی
ئاسایی خه‌باتی
مه‌یل
و گه‌رایشه
جۆراوجۆره‌كانی
ناو بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی، جێگا‌و شوێنی راسته‌قینه‌ی
خۆی ده‌دۆزێته‌وه
و ئه‌م
سووخت و سازه
ته‌بیعییه
نابێته
هۆی سووان و به‌فێرو
روێشتنی هێز له
مه‌یدانی
بهربهرهكانێكردن
له‌گه‌ڵ
دوژمنی چینایه‌تیی.
ئێستاكه
له
سه‌روبه‌ندی
یه‌كی
مه‌ی
و له
حاڵێكدا كه
هه‌ڵسووڕاوان
و پێشڕه‌وانی
كرێكاریی بۆ هه‌رچی
سازماندراوتر و گه‌وره‌تر
به‌ڕێوه
بردنی مه‌راسمی
ئه‌م
رۆژه
به‌رنامه
داده‌ڕێژن،
جێی خۆیه‌تی
كه
وێڕای جه‌خت
كردنه‌وه
له
سه‌ر
خواسته
سه‌ره‌كییه‌كانی
چینی كرێكاری ئێران كه
ده‌توانێت
بنه‌مای
یاسایی كارێكی دێموكراتیك و شۆڕشگێرانه
بێت و هه‌روه‌ها
جه‌ختكردن
له‌سه‌ر
ئازاد كردنی مه‌نسوری
ئۆسانلو و باقی كرێكاره
به‌ند
كراوه‌كان،
سه‌رنجی
جه‌ماوه‌رێكی
هه‌رچی
زیاتر له
كرێكاران به‌ره‌و
گرنگی و پێویستیی كۆكردنه‌وه‌ی
هێز و خه‌بات
بۆ پێكهێنانی رێكخراوه
چینایه‌تیی
و جه‌ماوه‌رییه
كرێكارییه‌كان،
رابكێشن. به
سه‌ركه‌وتن
له
به‌ره‌ی
خه‌بات
بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌كانی
چینایه‌تی
كرێكاران، پێشڕه‌وی
له
ته‌واوی
به‌ره‌كانی
دیكه‌ی
خه‌بات،
ته‌زمین
ده‌بێت.
چینی كرێكارێكی رێكخراو ده‌توانێت
حوكمی جیهانی چینی كرێكار له‌سه‌ر
به‌ره‌سمییه‌ت
ناسینی ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی
وه‌ك
رۆژی جیهانی كرێكار، ته‌عتیل
بوونی ره‌سمیی
ئه‌و
رۆژه
و سه‌ربه‌خۆ
بوونی كرێكاران له
چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه
بردنی مه‌راسمی
رۆژی كرێكاردا به‌كرده‌وه‌ی
ده‌ربهێنێت.
بژی ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری،
حكومه‌تی
كرێكاری
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
گۆڵانی 1387، ئاوریلی 2008
٭٭٭ |