|
رِاگه‌یاندنی
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی مه‌رگی
هاورێ
ئه‌حمه‌د فه‌تحی
ناسراو به لاله حه‌مه ( ئه‌حه‌گوڵه)
به داخ و كه‌سه‌رێكی
زۆره‌وه
سه‌عات3ی به‌ره‌به‌یانی رِۆژی جومعه 14ی پوشپه‌رِ رِێكه‌وتی 4ی
مانگی ژولای، هاورِیی له‌مێژینه‌مان "ئه‌حمه‌دی فه‌تحی" ناسراو به
( لاله حه‌مه‌ی مه‌ریوان ) پێشمه‌رگه‌ی نه‌سره‌وتووی كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئێران ، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلیمانی
دڵی گه‌وره و كه‌یلی ئاواتی بۆ رزگاری چه‌وساوه‌كان له لێدان
كه‌وت و بۆ هه‌میشه به‌جێی هێشتین.
لاله حه‌مه سیمای ناسراو و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی مه‌ریوان، یارویاوه‌ری كاك فواد، ئه‌و
پێشمه‌رگه‌ی كه وێنه‌ی چه‌ك له‌شانی له كوردستان و هه‌موو ئێران
بوو به سه‌مبولی
شۆرِشگێرِی و خۆرِاگری، هه‌ر له سه‌ره‌تای پێك هاتنی یه‌كیه‌تی
جووتیارانه‌وه به ئیراده‌یه‌كی قایم و به بێ رِارِایی هاته
رِیزی خه‌باتی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی و
هه‌موو كۆنه‌په‌ره‌ستان و ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كانی
ناوچه‌كه.
دوایش بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و تا دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ر له
كۆمه‌ڵه‌دا درێژه‌ی به ژیانی خه‌باتكارانه‌ی
خۆی
دا .
لاله حه‌مه ئه‌و ئینسانه كۆمۆنیست و شۆرِشگێرِه بوو كه هیچ
كات ریزی خه‌باتی چینایه‌تی لێی نه‌شیوا. چ ئه‌وكاته‌ی كه چوه
رِیزی یه‌كیه‌تی جووتیاران، چ ئه‌وكات كه له ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه دابوو و ته‌ناته‌ت ئه‌وكاتیش كه له ئوروپا نیشته‌جێی
بوو ، به هه‌موو تواناوه به‌گژ ده‌ره‌به‌گایه‌تی و نیزامی
سه‌رمایه‌داری و جه‌هل و خورافه‌دا ده‌چوو. له سالاَنی دوایی
ته‌مه‌نیشی دا، موبارزه له پێناو رِزگاری كرێكاران و خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش وێردی زمانی بوو بۆ هاورییانی پێشمه‌رگه. شه‌خسییه‌تی
به‌رزی ئینسانی و شۆرِشگیرانه و هه‌ڵویستی دروستی سیاسی و دلسۆزی
و عیشق و عه‌لاقه‌ی به كۆمه‌ڵه، لاله حه‌مه‌ی كردبوه
خۆشه‌ویستی هه‌موو پیشمه‌رگه‌كان و رِێز وخۆشه‌ویستی تایبه‌تی
هه‌بوو له ناو دڵی هه‌موومان دا. مه‌رگی لاله حه‌مه هه‌موو
رِیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌مبار كرد.
به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز و خۆ
رِاگری لاله حه‌مه و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی به‌یه‌ڵه و
مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان و هه‌موو رِیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی
كومونیستی ئێران و یاد و بیره‌وه‌ری ژیانی خه‌باتكارانه‌ی ئه‌و
ئازیزه به‌رز و به‌رِێزه و له دڵی هه‌مومان دا ده‌مێنێته‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رِێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران
14ی پووشپه‌ری 1387



 |