|
راگه‌یاندنی كۆتایی پلێۆنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له
به‌م جۆره ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه پلێۆنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌له له رۆژانی 22 و 23ی پوشپه‌ری سالی 1387ی هه‌تاوی
رێكه‌وتی 12 و 13ی جولای 2008ی زایینی هاوكات له دوشوێنی جیاواز
كه له رێگای تۆری ئینتیرنێته‌وه كه به یه‌ك به‌سترابونه‌وه،
به‌رێوه چو.
له‌م پلێۆنۆمه‌دا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له
و ژماره‌یه‌ك له هاورێانی كومیته‌ی ناوندی حیزبی كومونیستی ئێران،
وه‌كو چاو‌دێر، به‌شدار بوون.
ده‌ستوری كاری ئه‌م پلێۆنۆمه بریتی بو له تاوتوێ كردنی راپۆرتی
سیاسی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له بۆ كونگره‌ی سێزده‌هه‌می
كۆمه‌له. بریار وایه ئه‌م كونگره‌یه له هاوینی ئه‌و سال دا
به‌رێوه بچێت.
ره‌شنوسی راپۆرتی سیاسی كه له لایه‌ن كوموسیونێكی تایبه‌ته‌وه
ئاماده كرابو نرایه به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی و
وه‌كو بنه‌مایێك بۆ باس لێ‌كردن، تاوتوێ كرا. له كۆتایی كاری
پلێۆنوم دا راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له بۆ كونگره‌ی
سێزده‌هه‌م به تێكرای ده‌نگی ئاماده‌بوان په‌سه‌ند كرا.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له
(رێكخراوی
كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران)
25ی پوشپه‌ری 1387ی هه‌تاوی |