|
په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
به بۆنه‌ی ٢٨ی گه‌لاوێژ سیهه‌مین ساڵروژی هێرشی رژیم بۆ سه‌ر
كوردستان
٢٨ی گه‌لاوێژ ساڵروژی ده‌رچوونی فه‌رمانی هێرشی خومه‌ینی بۆ سه‌ر
كوردستانه. ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ئاوا رۆژێكدا، كۆماری
ئیسلامی لە کاتیکدا کە هێشتا پتر له چه‌ند مانگ له ته‌مه‌نی
دەسەڵاتی تێپه‌ڕ نه‌ببوو، ته‌واوی ئه‌و ئیمكاناته‌ی كه له رژیمی
شاوه وه‌ك میرات بۆی به‌جێ مابوو و توانیبووی له‌و ماوه
كورته‌دا وه‌گه‌ڕیان بخات ، له پێناو سه‌ركوتی جه‌ماوه‌رێك له
كوردستان به‌كاریان بێنێت كه ده‌یانویست له ده‌ستكه‌وته‌كانی
شۆڕشی خۆیان بەهرەمەند بن.
كوردستان له هه‌لومه‌رجێكدا كه‌وته به‌ر شاڵاوی رژیمی ئیسلامی،
كه ده‌وره‌یه‌كی چه‌ند مانگه‌ی رزگاری له كۆتوبه‌ندی دیكتاتۆری
رژیمی په‌هله‌وییان ته‌جروبه ده‌كرد. حیزبه سیاسیه‌كان ئازادانه
چالاكیان ده‌كرد، رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ورده ورده
شكڵیان ده‌گرت، له هه‌ندێك له شاره‌كان شۆراكانی به‌رهه‌می
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری رۆژانه‌ی
خه‌ڵكیان به ده‌سته‌وه گرتبوو، رێژه‌ی جورم و جینایه‌ت له چاو
ته‌واوی حه‌یاتی رابردووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، به لانیكه‌می خۆی
گه‌یشتبوو. فه‌رهه‌نگ و ئه‌خلاقیاتی پێشره‌و ره‌گاژۆی كردبوو و
وشیاری و شعووری سیاسی گشتی، به ئاستێکی بالا گەیشتبو، ئیبتكار و
خه‌لاقیه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ سارێژ كردنه‌وه‌ی خه‌ساره
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و زامانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی له
سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا به‌جێی هێشتبوو، كه‌وتبۆە كار و هه‌ستی
ئینسان دۆستی و شورو شه‌وقی شۆڕشگێرانه سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگای
داگرتبوو.
به‌ڵام له هه‌مانکاتدا،نیگه‌رانی له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له
كوردستان و له ئاستی سه‌راسه‌ریدا هه‌ستیان پێده‌كرا، ورده ورده
پەرەی دەسەند. رژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، هه‌ر له
یه‌كه‌م رۆژه‌كانی پاش راپه‌رینی ٢٢ ی ڕێبه‌ندان، هێمای دزێوی
مه‌به‌ست و ئامانجی راسته‌قینەی خۆی به جه‌ماوه‌ر نیشان دابوو.
چەند مانگ پێشتری یه‌كه‌مین به‌هاری ئازادی خه‌ڵكیان له شاری سنه
شه‌ڵاڵی خوێن كردبوو، پیلان گێری، هه‌ره‌شه‌و خه‌ت و نیشان كێشانی
به‌رده‌وام، پشتگیری و به‌هێز كردنی تاقم و گروپی كۆنه‌په‌ره‌ست و
پشتیوانی له پاشماوه‌كانی كۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌ره‌به‌گایه‌تی،
نائه‌من كردنی فه‌زای شاره‌كان له رێگای جێگیر كردن و
دامه‌زراندنی بنكه‌ی چه‌كداری سه‌ر به رژیم، ته‌واوی ئه‌مانه
زایه‌ڵی شوومی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له رێدا بوون، به گوێی
خه‌ڵكی كوردستان دا چرپاندبوو.
له‌و رۆژانه دا كۆمه‌ڵه سه‌ره‌رای ته‌واوی ئه‌م كارشكێنی و
كه‌ندو كۆسپانەی کە ناوخۆی کوردوستاندا دەیان خسته سەر رێگای ،
هه‌وڵی ده‌دا خه‌ڵك له‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌رێدا بوون
ئاگادار بکات جەماوەری خەلک بۆ موقاوەمەت بۆ خۆراگری بەرانبەر بە
هێرشێک کە لە رێ دابوو ئاماده بكات. به هه‌ر راده‌یه‌ك كه رژیمی
ئیسلامی جێگا پێی خۆی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران پته‌وتر
ده‌كرد، مه‌ترسی هێرش بۆ سه‌ر كوردستان زیادی دەکرد و هاوکات
سێبه‌ری ره‌شی ئیستبداد و کۆنەپەرەستی بەرە بەرە هەموو ئیرانی
دادەپۆشی . ئه‌م مه‌ترسیه له چه‌ند مانگ پێش رووخانی رژیمی شا‌و
هه‌ر له‌و كاته‌وه كه دورشمی "حیزب ته‌نیا حیزب الله، رێبه‌ر
ته‌نیا روح الله"،بوو به وێردی سه‌ر زمان، هه‌ستی پێده‌كرا و
ده‌نگی پێی ئیستبدادێكی ره‌شی مه‌زهه‌بی هه‌ر له‌و کاتەوە
دەبیسترا.
هێرشی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ی رژیم بۆ سه‌ر كوردستان روداوێكی كتوپڕ
نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێك بوو له پلانه‌كانی خومه‌ینی و هاوبیرانی
به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی شۆڕشی ئێران و ناچار كردنی جه‌ماوه‌ری
راپه‌ریو بۆ مل كه‌ج كردن له به‌رانبه‌ر رژیمی ئیسلامی دا. هه‌ر
به‌م هۆیه‌وه بوو كه ماشێنی تازه‌ی سه‌ركوت به خێرایی
كه‌وته‌وه كار و نه ته‌نیا هێزه سیاسیه‌كان، به‌وڵكوو ته‌واوی
بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرانه ئامانج. به پێشوازی كردن له
شه‌ری ئێران و عێراق، نه ته‌نیا كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگای ئێرانیان
میلیتاریزه كرد و شورا كرێكاریه‌كانیان داخست، به‌ڵكوو زۆربەی
کاخانەکانیان له‌كار خست و كرێكاره‌كانیان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی
شه‌ر كرد، نه ته‌نیا ده‌فته‌ری گروپه سیاسیه‌كانیان له
زانكۆكان كۆكرده‌وه، به‌ڵكوو ته‌واوی زانكۆكانیان داخست،
كرێكارانی نارازی و بێكاریان له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و ئیسفه‌هان و
تاران دایه به‌ر ده‌ست رێژی گولله، هێرشیان كرده سه‌ر خوزستان و
توركه‌مه‌ن سه‌حرا، سوکایەتیان بە ژنان کرد و ژێر چارشێوی ره‌ش دا،
یەخسیر کران و خزاندیاننە گۆشەی مالەکانیانەوە. هێرش بۆ سه‌ر
كوردستان له ٢٨ی گه‌لاوێژ به‌شێك بوو له پلانێكی سه‌راسه‌ری به
مه‌به‌ستی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش و
سه‌ركوتی ئەو جەماوەرەی كه بۆ رزگار بوون له ده‌ست سه‌ره‌رۆیی
په‌هله‌وی و به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی شیاوی ئینسان
راپه‌ڕیبوون.
جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی مه‌زهه‌بی، زه‌وت كردنی ئیراده‌یە
له ئینسان. له‌م رووه‌وه ئه‌م رژیمه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا له
گه‌ل ئازادی ئینسان بێگانه‌یە. خومه‌ینی به پشت به‌ستن به
ته‌قیه( یان ره‌وا بوونی درۆ له مه‌زهه‌بی شیعه) دا، پێویستی
به ده‌رفه‌تێك بوو هه‌تا پایه‌كانی نیزامه ئیسلامیه‌كه‌ی خۆی
جێگیر بكات. به‌ڵام وجودی كه‌ش و هه‌وای ئازاد ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆی
پێنه‌دەدا، تا ئه‌و كاته‌ی كه سروه‌ی نه‌سیمی ئازادی له هه‌ر
شوێنێكی ئێران هه‌ستی پێده‌كرا، ئەو بە ئاسودەیی خەوی لێندەکەوت.
له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئازادی وه‌ك ژه‌هرێك وابوو كه ده‌ڕژایه
جه‌سته‌ی رژیمی ئیسلامیه‌وه. ئه‌و ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری شه‌ری
نێوان دەست و پێوەندەکانی خۆی و جێنشیەکانی پێی دەگوتن کە پێوەر
دەنگی خەلکە.
خۆراگرییه‌كی پرژوبڵاو و ناهاوئاهه‌نگ له به‌رانبه‌ر هێرشی
كۆنه‌په‌رستیدا له هه‌موو شوێنێك شكڵی گرت و رژیم نه‌یتوانی هیچ
سه‌نگه‌رێك به ئاسانی داگیر بكات. به‌ڵام ئه‌م خۆڕاگریه له
كوردستان وەها جانانە بوو کە سەری كۆماری ئیسلامی تێیدا له‌به‌رد
دا، ئه‌م خۆڕاگریه، ده‌نگی شۆڕشی ئێران بوو كه له
كوردستانه‌وه دەبیسترا و به گوێی خه‌ڵكی هه‌مو ئێران و جیهان
ده‌گه‌یشت .
ئەو
خۆراگرییە له ماوه‌ی كه‌متر له ٣ مانگ دا خومه‌ینی كێشایه پشت
مێزی وتوێژ، تا ئه‌م جاره‌ه‌یان به فێڵ و فریوكاری دەرفەتێکی
گونجاو به‌ده‌ست بێنێت و بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
دامركێنێته‌وه.
ئەم وتوێژە هەروەکوو چاوەروان دەکرا بە هۆی نەسەلماندنی هیچ بەشێک
لە مافە سەرتاییەکانی خەلکی کوردوستان لە لایەن رژیمەوە ، بە
ئاکامێک نەگەیشت،
کاتێک چه‌ند مانگ دواتر رژیم هەستی بە ئامادەبوون کرد سه‌رله‌نوێ
هێرشی نیزامی خۆی ده‌ست پێكرده‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌م ٣٠ ساڵه دا رێگای سه‌خت و دژوار تێپه‌ڕ كرا،
به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان له‌م تاقی كردنه‌وه مێژووییه دا
سه‌ربه‌رز هاتنه ده‌رێ. بزووتنه‌وه‌ی عادڵانه و ئازادیخوازانه‌ی
ئه‌م خه‌ڵكه، توشی گه‌لێك هه‌وراز و نشێو بوو، به‌ڵام "زه‌وی ژێر
پێی رژیم له كوردستان هه‌میشه دا‌غ" بوو. شۆڕش له ئێران شكستی
پێ هات، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی كوردستان لە شکڵ وشێوەی
جۆراوجۆردا درێژه‌ی به ژیانی خۆی دا. بێ گومان ٣٠ ساڵی رابردوو،
ده‌ورانێكی سه‌خت و دژوار بووه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، به‌ڵام نه
به‌و رادەیە دژوار كه ئه‌گه‌ر سەریان بۆ دەسەڵاتی رەشی ئەو رژیمە
دانەواندبایە توشی دەبوون.
ئه‌مڕۆ له هه‌ل و مه‌رجێك دا یادی ٣٠ ساڵه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م
خۆڕاگریه پڕ شكۆیه رێز لێ ده‌گرین كه رژیمی كۆماری ئیسلامی له
گێژاوێكی مه‌رگبار دا گرفتار بووه. خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر رژیمی
ئیسلامی‌دا سه‌رتاسه‌ری ئێرانی گرتۆته‌وه. ئه‌م خۆڕاگریه،
باڵەکانی رژیمی
به
گژ یه‌كتردا كردووه. زۆریه‌ك له‌وانه‌ی كه سه‌رده‌مێك
فه‌رمانیان ده‌دا "تا شۆڕشی كوردستان دانه‌مركێنن، پۆتینه‌كانتان
له‌پێ ده‌ر مه‌هێنن" و یان " چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی خومه‌ینی بوون تا
ببن بە موجاهید بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخواز " و یان" بۆ سڵامه‌تی
ئیمام دوعایان ده‌كرد" و
داوایان
ده‌كرد كه "سپای پاسداران به چه‌كی قورس ته‌یار بكرێ"، زۆریه‌ك
له سازمانده‌رانی سه‌ره‌تایی ناوه‌نده‌کانی
ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تی، سه‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی سپای پاسداران
كه ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵكی كوردستان و باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی
ئێران سووره، هه‌مووی ئه‌مانه‌ی كه ئەوکات
شمشێری
دوژمنیان ده‌مه‌زه‌رد ده‌كردەوە و نه‌مامی سه‌ره‌رۆیی مه‌زهه‌بییان
ئاو ده‌دا، ئێستا و لەم دەورەیەدا خۆێان بوونه‌ته قوربانی ئه‌م
رژیمه و خه‌ڵكی كوردستانیش شانازی به خه‌بات و خۆڕاگری ٣٠ ساڵی
خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی كوردستان كه ئاڵاهه‌ڵگرانی خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر رژیمی
ئیسلامی بوون، له رۆژی مێژویی ٢٨ی گه‌ڵاوێژ دا كه هێمای هاوپشتی و
خۆڕاگرییه، تازیه‌بار نابن، ئه‌وان ده‌زانن كه خۆێنی
گیانبه‌ختكردوانیان له‌م رێگایه دا به فێرۆ نه‌چووه، ئه‌وان
سه‌ر به‌رز و سه‌رفه‌راز، به شانازی به‌و خۆڕاگرییه‌ی كه
ئێستا
ئیتر به پانتایی هه‌موو ئێران له ئارادایه ، بەرەو ئاسۆیەکی
رۆشن، رێگای خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ وشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان له ئاستێكی
به‌رز دایه. كرێكارانی كوردستان هه‌ڵسوڕاوانه له بزووتنه‌وه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
به‌شدارن
و ده‌وری پێشڕه‌و ده‌گێرن، ژنان شانازی بە خۆراگریەک دەکەن کە
بەرانبەر بە کۆنەپەرەستی و ده‌سەڵات له هه‌موو سنه‌گه‌ره‌كاندا
کردویانە. ئه‌و دروشم و داخوازیانه‌ی كه كۆمۆنیسته‌كان له‌م
كۆمه‌ڵگایه دا هێنایانە گۆرێ، ئێستا جه‌ماوه‌ری بوونه‌ته‌وه و
بوونه‌ته هێزێکی مادی و ئه‌مانه هه‌مووی به‌رهه‌می به‌شداری
هه‌ڵسوراوانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له خه‌باتی سه‌راسه‌ری بۆ
روخاندنی رژیمی پاشایه‌تی و خۆڕاگرییه‌كە كه له رۆژی ٢٨ی
گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨وه له به‌رانبه‌ر هێرشی رژیمی ئیسلامی دا
شكڵی گرت. رێز له‌م رۆژه مێژوییه ده‌گرین و دروود ده‌نێرین بۆ
هه‌موو ئه‌و ئینسانه سه‌ربه‌رزانه‌ی كه له‌م رێبازه‌دا
گیانیان به‌خت كردوو و هه‌روه‌ها سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنین بۆ
بنه‌ماڵه‌ی
سه‌ربه‌رز
و خۆڕاگری ئه‌وان.
کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٢٦ گەلاوێژی ١٣٨٨هەتاوی
١٧ئوتی ٢٠٠٩زاینى
|