|
كتێبی "سه‌ده‌یه‌ك خه‌باتی
چینایه‌تی له‌ئێران"
نووسینی: محه‌ممه‌د حوسێن
وه‌رگێڕانی: جه‌لال حه‌سه‌نزاده
پێشه‌كی
سه‌ده‌یه‌ك به سه‌ر شۆرشی مه‌شرووته كه سه‌ره‌تاى مێژووى نوێى
ئێرانه تێپه‌ر ده‌بێ.ئه‌م كتێبه كه له‌به‌ر ده‌ستتان دایه
به‌رگی یه‌كه‌م له‌م مێژووه سه‌د ساڵه‌یه كه هه‌تا شۆرشى 1357
له‌خۆ ده‌گرێ. ناوی كتێبه‌كه "سه‌ده‌یه‌ك خه‌باتی چینایه‌تی
له‌ئێران" گۆشه
نیگاى نووسه‌ر سه‌باره‌ت به مێژووی ئێران له مه‌شرووته‌وه هه‌تا
ئه‌مرۆكه روون ده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ك نووسه‌ر محه‌ممه‌د حوسێن له
پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێ، ئه‌م كتێبه گێرانه‌وه‌ى رووداوه‌كان
نییه به‌ڵكو به پشت به‌ستن به به‌ڵگه و ئامار‌و ناوه‌نده‌كانی
باوه‌ڕ پێكراوى مێژوویی له هه‌وڵ دایه په‌یوه‌ندىیه‌كانی
گۆرانكاری مێژووكردى سه‌د ساڵى رابردوو له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى
چینه جۆراوجۆره‌كان و ململانێ چینایه‌تى یه‌كان روون
بكاته‌وه.رووداوه سیاسییه‌كانى سه‌د ساڵی رابردووش ته‌نیا
ته‌وه‌ره‌ی لێكۆلینه‌وه نین ،و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر
ته‌نانه‌ت چاوپۆشی له لایه‌نه فه‌رهه‌نگى یه‌كان ناكات، به‌ڵام
هۆكاره ئابووری یه‌كان ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و پێك دێنن و
له راستیدا مێژووی سه‌ده‌ى رابردوو له نێو جه‌رگه‌ى گه‌شه‌و
سه‌رهه‌ڵدانی ئابووری سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا ده‌داته به‌ر
لێكۆلینه‌وه. هه‌ربۆیه له كۆتایی ئه‌م به‌رگه‌دا نووسه‌ر به
پێویستی زانیوه به‌شێكی تایبه‌تی بۆ شى كردنه‌وه‌ی گشتی موناسباتی
سه‌رمایه‌داری و ره‌وتى گه‌شه‌ى ئه‌وان ته‌رخان بكات و به‌م كاره‌ى
له راستیدا ئولگوى كاری خۆی بۆ كه‌ڵك لێوه‌رگرتن و بڕیاردان به
خوێنه‌رانی بسپێرێ. له یه‌ك، دوو ده‌یه‌ى رابردوودا سه‌باره‌ت به
مێژووی ئێران گه‌لێك كتێب بڵاو كراونه‌ته‌وه. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م
كتێبه ته‌نیا له روانگه‌ی نووسه‌ره‌وه نییه ، به‌ڵكو له‌م
راستیه‌ش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه كه محه‌ممه‌د حوسێن یه‌كێك له
چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری یه، كه گه‌لێك وتارى له
بڵاوكراوه‌ی "كرێكارى پێشره‌و"دا بڵاو بۆته‌وه. زاتی ئه‌وه‌ى كه
یه‌كێك له هه‌ڵسووراوانى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى نووسینی بابه‌تێكى
به‌رین و له روانگه‌ى لێكده‌رانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به ئه‌ركى خۆی
ده‌زانێ، ده‌بێ به قه‌واره‌یه‌كی به‌رز له قسه‌وباس ،
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نه‌زه‌ری و توانا و ئیراده‌ى فیكری بزووتنه‌وه‌ى
كرێكارى ئێران بژمێردرێ. ئه‌م راستى یه تایبه‌تمه‌ندی چینایه‌تی
به‌م كتێبه ده‌به‌خشێ، و لێره‌دا جێگای خۆیه‌تى له دوو
لایه‌نه‌وه له سه‌ر ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندىیه چینایه‌تی یه
پێداگرى بكرێ.
یه‌كه‌م ئه‌وه‌ى كه ته‌وه‌ره‌ى "خه‌باتی چینایه‌تى" بۆ ئه‌م
كتێبه لایه‌نی ئاكادمیكی نییه ، به‌ڵكو سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و
ئاكامه‌كانی كتێبه‌كه له خزمه‌ت به‌م روانگه‌دایه كه
گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵگاى ئه‌مرۆى ئێران ته‌نیا له رێگاى خه‌باتی
چینى كرێكار و تێكه‌وه پێچانی موناسباتی سه‌رمایه‌دارىیه‌وه
چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.ئاكام وه‌رگرتنێكی ئه‌وتۆ خاڵی به‌رانبه‌ری
زۆریه‌ك له‌و كتێبه مێژووىیانه‌یه كه له یه‌ك_دوو
ده‌یه‌ى رابردوودا نووسراون كه له روانگه‌ى دیفاع له مۆدێرنیته
و بۆ سه‌لماندنی پێویستى مۆدێرنیزه كردنى دام و ده‌زگاى سیاسی و
ئابوورى سه‌رمایه‌دارى ئه‌مرۆى ئێران نووسراون.هه‌روه‌ها خاڵی
به‌رانبه‌رى په‌یامى زۆربه‌ى مێژوو نووسه به ناو ماركسیسته‌كانی
له جۆرى به‌رهه‌مه ئاكادمىیه‌كانی شوره‌وى پێشوویه كه وجوودى
واژه‌كانی " ژێرخانی ئابوورى" و "چینه‌كان" ماناى ئه‌وه‌یان هه‌بوو
هه‌تا بوارێك بۆ فرۆشتنى هه‌ڵوێستى ئاشتى چینایه‌تى له بازاڕى
سیاسه‌تى رۆژدا بره‌خسێنێ.
دووهه‌م ئه‌وه‌ى كه هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ى پێكرا، ئه‌م كتێبه ده‌بێ
به به‌رهه‌مى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى ئێران دابندرێ كه به‌م
پێودانگه نموونه‌یه‌ك له شێوازى چینایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى
بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه به كارى نه‌زه‌رى به ده‌سته‌وه
ده‌دات.شیكارى و لێكدانه‌وه‌ى تایبه‌تى كتێبه‌كه ، گشتگیرىیه‌كان
و قه‌زاوه‌ته مێژوویى یه‌كان و ته‌نانه‌ت ئولگوى تێئوریكى ئه‌و
ده‌توانێ و ده‌بێ بچێته بوارى ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه و
ئه‌گه‌ر پێویستىیان به چاكسازى هه‌بێ و بێگومان پێویستى به
شیكارى و به‌رینتركردنه‌وه‌ى هه‌یه. به‌ڵام ئامانجى چالاكى
نه‌زه‌رى بۆ بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى دووپات كردنه‌وه‌ى حوكمه
تێئوریكه‌كانى هه‌میشه‌یى و ئه‌زه‌لى یان قه‌زاوه‌ت كردنێكى ئه‌وتۆ
نییه كه بۆ هه‌میشه سه‌باره‌ت به مێژوو له ئارادایه. ئه‌وه‌ى
كه حه‌قانییه‌تى چینایه‌تى به كارى تێئوریك و لێكدانه‌وه‌ى مێژوو
ده‌دات، هه‌وڵى نه‌زه‌رى بۆ دیفاع له ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندى چینى
كرێكاره.ئه‌م شێوازه خاڵى به‌رانبه‌رى هه‌وڵى نه‌زه‌رى ئه‌و
رووناكبیرانه‌یه كه دووپات كردنه‌وه‌ى ئوسولى گشتى تێئوریك به
پاڵپشتى چینایه‌تى كارى نه‌زه‌رى ده‌زانن و به‌م جۆره به ئیدیعاى
دیفاع له چینى كرێكار په‌ره به دوگماتیزم و قه‌تیس مانه‌وه
ده‌ده‌ن. بۆ بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى، چالاكى فیكرى به ماناى په‌ره
پێدان به خه‌بات له دژى چینى ده‌سه‌ڵاتدار له گۆره‌پانى بیر‌و
ئیدئولۆژىدایه. كرێكاران ناتوانن كات و بابه‌ت و هه‌ل و مه‌رجى
خه‌باتى نه‌زه‌رى به ته‌واوى به مه‌یلى خۆیان هه‌ڵبژێرن ، به‌ڵكو
له بوارى نه‌زه‌ریشدا وه‌ك سه‌رجه‌م بواره‌كانی خه‌باتی چینایه‌تى
، كرێكاران ناچارن به هێزو تواناى به كرده‌وه‌ى خۆیان به‌گژ
بیروراى چینى ده‌سه‌ڵاتداردا بچنه‌وه. هه‌ل و مه‌رجى خه‌باتى
فیكری له ئێرانى ئه‌مرۆدا ، هاتنه مه‌یدان له‌م بواره‌دا بۆ چینى
كرێكار كارێكی بنه‌ره‌تىیه و تایبه‌تمه‌ندى چینایه‌تى ئه‌م
كتێبه‌ش ده‌بێ له هه‌ست كردن به‌م پێویستىیه و هه‌وڵدان له
به‌ده‌سته‌وه‌دانى هه‌ڵسه‌نگاندنى مێژوویىیانه به ئامانجى به
به‌ڵگه كردنى پێویستى درێژه‌دان و توند و تیژتر كردنه‌وه‌ى
خه‌باتى چینى كرێكاردا بدۆزرێته‌وه.
چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به‌م كتێبه پێویسته:
یه‌كه‌م ئه‌وه‌ى كه مێژووى ئێران له لایه‌ن زۆر كه‌س له
مێژوونووسانه‌وه نووسراوه و له‌م په‌یوه‌ندىیه‌دا له من زۆرتر
رووداو‌و ورده‌كارىیه‌كانیان باسكردوه. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ
شۆرشى مه‌شرووته‌دا گه‌لێك كتێب نووسراون و له نێو ئه‌وانیشدا
كتێبى ئه‌حمه‌دى كه‌سره‌وى زۆربه‌ى راستىیه‌كانى ئاشكرا كردوه.
ناوبراو زیاتر له‌من ورده‌كارى و كامڵتر رووداوه مێژووىیه‌كانى
سه‌رده‌مى شۆرشى مه‌شرووته‌ى لێكداوه‌ته‌وه. نووسه‌رانێكی تریش
له‌م پێناوه‌دا به‌رهه‌مى به نرخیان هه‌یه.
كتێبى ئێران له نێوان دوو شۆرشدا كه نووسراوه‌ى ئابراهامیانه تا
راده‌یه‌كى زۆر گۆرانكارى و رۆڵى كه‌سایه‌تىیه‌كانى له ئێران له
مه‌شرووته‌وه هه‌تا شۆرشى ساڵى 1357ى لێكداوه‌ته‌وه، كه بۆ
هه‌موو ئێمه خوێنه‌ران پێویسته. هه‌روه‌ها زۆر نووسه‌رى تریش
هه‌ریه‌كه‌و به نۆره‌ى خۆى له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ و چالاكى
به‌رینیان هه‌بوه. به‌ڵام من هه‌وڵم داوه كه خۆ له دووپات
بوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه كراوه بپارێزم و تێكۆشاوم ئه‌و ئه‌ركانه‌ى
كه ئه‌وان به دروستى ئه‌نجامیان داوه له ورده‌كارى و
گێرانه‌وه‌ى رووداوه‌كان خۆ ببوێرم و شیكارى و لێكدانه‌وه‌ى
رێبازه گشتى و سه‌ره‌كى یه‌كان و رۆڵى كه‌سایه‌تى و حیزبه‌كان و
رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان كه به جۆرێك له گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى چینایه‌تى له په‌یوه‌ند دابوه و یان
نوێنه‌رایه‌تى كردوه ئاشكرا بكه‌م و هه‌رچى زیاتر ره‌وتى خه‌باتى
چینایه‌تى نیشان بده‌م.
به خوێندنه‌وه‌ى كتێبه مێژوویى یه‌كانى ئێران، تێگه‌یشتم كه
گه‌لێك راستى له پشتى رووداو، په‌یوه‌ندى یه‌كان، حیزب و
كه‌سایه‌تى یه‌كان بوه‌و شاراوه‌ته‌وه و باشتر وایه كه
په‌یوه‌ندى هه‌ر كام له‌وان به به‌رژه‌وه‌ندى چینایه‌تى و ئابوورى
هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ى بوار هه‌بێ ئاشكراى بكه‌م. هه‌ر به‌م
پێودانگه هه‌تا راده‌یه‌ك له ورده‌كارى و بابه‌ته لاوه‌كى
یه‌كان خۆ ده‌بوێرم و له جێگاى ئه‌وه شیكارى و لێكدانه‌وه و
په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هۆكاره ژێرخانه‌كان باس ده‌كه‌م و له‌م
رێگایه‌شدا هێندێك جار جۆرێك دێته به‌رچاو كه له بابه‌ته‌كانى
مێژوو نووسینه‌وه دوور كه‌وتوومه‌وه و ته‌نانه‌ت باس له مێژوو و
فه‌لسه‌فه ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌م كاره‌م به ئانقه‌ست كردوه و به
راده‌ى پێویست بایه‌خم بۆ داناون و هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌م
بابه‌تانه یارمه‌تى به روون بوونه‌وه‌ى مه‌سه‌له شاراوه‌كان
ده‌كه‌ن.
خاڵێى تر كه پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ى پێ بكرێ مسه‌له‌ى ئاماره.
له به‌شێكدا كه دێته سه‌ر ئامار، ره‌وتى گۆرانكارى یه كان و
گه‌شه‌ى سه‌رمایه‌دارى ئێران به ته‌واوى ئاشكرا ده‌بێ، به‌ڵام
چونكه له كاتى نووسینى ئه‌م به‌شه‌دا (ساڵى 1379) پشتم به
ئاماره‌كانى ئه‌و كاته و به‌ر له‌وه به‌ستوه، به‌شێك له‌وان بۆ
وێنه رێژه‌ى دانیشتوانى شار و ئاوایى یه‌كان ژوماره‌ى پیشه‌سازى
یه‌كان و ... ئاڵوگۆریان به‌سه‌ردا هاتوه. به‌ڵام چونكه
سه‌رجه‌مى ئه‌و گۆرانكاریانه له پێناو سه‌لماندنى باسه‌كه‌و
گه‌شه‌ى سه‌رمایه‌دارى له ئێران دایه‌و تا راده‌یه‌كى زۆر بۆ
هه‌موان ئاشكرایه به پێویستم نه‌زانى بیانگۆرم. بۆ وێنه
شارنشینى له ئێران هه‌ر ئێستاكه زیاتر له سه‌دا 70یه و
ژوماره‌ى كرێكارانى له‌سه‌ر كار له ناوه‌نده‌كانى پیشه‌سازىدا به
راده‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردوه. ئه‌م به‌شه له كتێبه‌كه كه
له رووداوه‌كانى ساڵى 1270 وه دوست پێده‌كات و هه‌تا شۆرشى ساڵى
1357 درێژه‌ى هه‌یه و قه‌راریشه كه له به‌رگێك یان دوو به‌رگدا
هه‌تا ئه‌مرۆكه بنووسرێ، بێگومان پاش شۆرشى 1357 ره‌وتى گۆرانكارى
یه سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان به خێرایى رووى داوه و هه‌وراز و
نشێوى زۆرترى تێدایه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش نووسینه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه
راوه‌ستانێكى به خۆیه‌وه بینیوه.
هیوادارم خوێنه‌ران له كه‌م و كورى یه‌كانى ئه‌م به‌شه ئاگادارم
بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا قه‌ره‌بوویان بكه‌مه‌وه.
لێكدانه‌وه‌ى ره‌وتى خه‌باتى چینایه‌تى كه له رابردوودا هه‌بوه
، یارمه‌تیمان ده‌دات كه ناوه‌رۆك و بارودۆخى هێزه كۆمه‌ڵایه‌تى
یه‌كان باشتر بناسین و خه‌باتێكیش كه له ئارا دایه نه ته‌نیا
باشتر بیبینین و هه‌ڵى سه‌نگێنین به‌ڵكو له‌م پێناوه‌دا رۆڵى
كاریگه‌رتریش بگێرین.
هه‌رچى راستى یه‌كانى رابردوو باشتر بناسین ، داهاتوویه‌كى
روونترمان له پێشدا ده‌بێ. له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵم داوه په‌یوه‌ندى
نێوان چینه‌كان و ململانێ و ناكۆكى یه‌كانیان كه تا راده‌یه‌ك
شاراوه‌ته‌وه ، ئاشكرا بكه‌م.
مێژوو شتێك نى یه بێجگه له خه‌بات و ململانێى نێوان چینه‌كان.
به‌رژه‌ووه‌ندى ئه‌وان له ناكۆكى و رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ
یه‌كتردا قه‌رارى گرتوه.
به‌رگى یه‌كه‌م: له شۆرشى مه‌شرووته‌وه هه‌تا شۆرشی 1357
به‌شى یه‌كه‌م : شۆرشى مه‌شرووته
-له‌به‌ره‌به‌رى شۆرشی مه‌شرووته
هه‌تا ساڵى 1260 كۆمه‌ڵگاى ئێران كه كۆمه‌ڵگایه‌كى وه‌رزێرى و
دواكه‌وتوو بوو، زیاتر له پێشوو تووشى هه‌ژارى و سته‌مكارى ببوو،
به‌ڵام به رواڵه‌ت هه‌موو شتێك هه‌ر وه‌ك پێشوو وابوو. له
لایه‌كه‌وه كه ئه‌ربابه‌كان وڵاتیان له نێوان خۆیان دابه‌ش
كردبوو و له سه‌روى ئه‌وانیشه‌وه ئه‌ربابى ده‌ربار كه ئه‌رته‌ش
و ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بوو، له لایه‌كى تره‌وه
ره‌عییه‌تى به بارمته گیراو كه له پێناو پاروه نانێك بێ
راوه‌ستان كارى ده‌كرد و به‌شى ئه‌ربابه‌كانى ده‌دا. ئه‌وان
هه‌میشه قه‌رزدار بوون و خورافات و نه‌ریتى دواكه‌وتوانه ده‌ست و
پێى ئه‌وانى به ته‌واوى به‌ستبوو. ژماره‌ى خوێنده‌واران زۆر كه‌م
و ئه‌ویش ته‌نیا له نێو ده‌رباریانى فه‌ره‌نگى دابوو. چه‌ندین ساڵ
و ره‌نگه چه‌ندین سه‌ده به رواڵه‌ت هه‌ر به‌م شێوه‌یه و ته‌نیا
به هێندێك جیاوازى یه‌وه تێپه‌ر ببوو. هه‌مویان واته هه‌م چینى
فیئۆداڵى ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌م ره‌عییه‌تى هه‌ژار پى یان وابوو
ئه‌وه رێبازى ئیلاهى به‌مجۆره‌یه و ده‌بێ هه‌ركه‌سه‌و له
بارودۆخ و جێگاى خۆىدا بمێنێته‌وه. ناره‌زایه‌تى و راپه‌رینى
تاكه كه‌سى ئاكامێكى نه‌بوو و ئه‌م ئاخێزانه‌ش له دژى ئه‌ربابێكى
دیاریكراو بوو نه‌ك له دژى سه‌رجه‌م چینى ده‌سه‌ڵاتدار. له راستى
دا خه‌باتى چینایه‌تى به ماناى به‌رین و روونى خۆى له ئارادا
نه‌بوو. ته‌نیا به شێوه‌ى تاكه كه‌سى بوو یان به گشتى له
شێواز‌و تاقم و ده‌سته‌ى یاغی گه‌رێتى دا ره‌نگى ده‌دایه‌وه.
به‌ڵام له ساڵى 1260(1881) هه‌تا ساڵى 1271(1892) ئاخێزى تاكه
كه‌سى و به كۆمه‌ڵ زیاتر ببوون. ئه‌و بازرگانانه‌ى كه بۆ
ده‌ره‌وه ده‌چوون و له گه‌ڵ شارستانىیه‌تى ئورووپا ئاشنا ببوون ،
بۆچوونى نوێ یان په‌ره‌پێ ده‌دا. ئه‌و بازرگانانه كه
نوێنه‌رایه‌تى بورژوازى تازه سه‌ر هه‌ڵداویان له ئه‌ستۆ بوو،
خوازیارى ده‌سه‌ڵات و هه‌ل و مه‌رجى زیاتر بوون. ئه‌وان ئاسۆیه‌كى
هه‌رچه‌ند كه‌م ره‌نگیش بوو بۆخۆیان به‌دى ده‌كردو هه‌ر به‌م پێیه
نوێخوازى و لیبرالیزمى ئه‌خلاقیان ده‌كرده ئولگوى كرده‌وه‌كانیان.
ئه‌م بازرگانانه كه له كاسبكاران و بازارى یه‌كان پێك ده‌هاتن و
په‌یوه‌ندى یان به دونیاى شارستانى یه‌تى ئورووپاوه هه‌بوو،
كاریگه‌ریان له سه‌ر بازاریان و كاسبكارانیتر و له هه‌موان
گرینگتر روحانى یه‌كان داده‌نا، هه‌تا ئه‌و كاته روحانى یه‌كان
به ته‌واوى له خزمه‌ت به ده‌ربارو یان ته‌نیا كاروبارى
مه‌زهه‌بى خۆیان به دوور له سیاسه‌ت ژیانیان تێپه‌ر ده‌كرد.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌دا هێندێك ناكۆكى له نێو روحانى یه‌كاندا
سه‌رى هه‌ڵدا.چونكه به‌شێكى به‌رچاو له‌وان په‌یوه‌ندى یه‌كى
راسته‌وخۆیان به بازار‌و بازرگانه‌كانه‌وه هه‌بوو، سه‌رجه‌مى
ئه‌وانه دوو چینى ره‌عییه‌ت و سه‌رمایه‌داره‌كانى زیاتر به‌ره‌و
دژایه‌تى كردن له‌گه‌ڵ فیئۆدالیزم ده‌برد. ژوماره‌ى زیندانى یه‌كان
و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌ربابه‌كانه‌وه ئازار ده‌دران
و شكه‌نجه ده‌كران و ده‌كوژران ، زیاتر ببوو و له لایه‌كى
تره‌وه ئازار دانى ده‌ست و په‌یوه‌ند و نوێنه‌رانى ئه‌ربابه‌كانیش
روو له زیاد بوون، بوو.
له ساڵى 1270(1891) ئیمتیازى ته‌نباكۆ به ئینگلیستان سپێردراو.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ى قه‌رارداده ئیستیعمارى
یه‌كانى تر شتێكى تازه نه‌بوو. ته‌نانه‌ت له ساڵه‌كانى پێشووتردا
گه‌لێك جاران قه‌راردادى زیانبارتر به‌سترابوون و یان ته‌نانه‌ت
ئه‌سپاردنى به‌شێك له خاكى ئێران رووى دابوو ، به‌ڵام ئاڵ و گۆرێك
رووى نه‌دابوو. به‌ڵام هه‌واڵى ئه‌سپاردنى ئیمتیازى ته‌نباكۆ به
ئینگلیستان به خێرایى و ده‌م به ده‌م له نێو خه‌ڵكدا بڵاو
ده‌بۆوه‌و خه‌ڵك كه بوارێكى زۆریان بۆ ناره‌زایه‌تى به كۆمه‌ڵ بۆ
ره‌خسابوو، ئه‌م مسه‌له‌یان به گه‌رمى و به وردى بۆ یه‌كتر
ده‌گه‌ڕانده‌وه. له لایه‌كى تره‌وه كه رووحانى یه‌كان،
بازرگانه‌كان و بازاریان كه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌تمه‌ى
ئابووریان به‌رده‌كه‌وت و له لایه‌كى تریشه‌وه بوارى رووبه‌روو
بوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ موناسباتى زاڵ بۆ ره‌خسابوو و زیاتر به هێز
ببوون، هاتنه مه‌یدان و كارى هه‌ڵخراندنى خه‌ڵكیان ده‌ست
پێكرد.هێندێك رووحانى وه‌ك ته‌باته‌بایى كه‌له نێو خه‌ڵكدا پێگه‌ى
به‌رچاویان هه‌بوو له مزگه‌وته‌كان خه‌ڵكیان هاندا كه ئیمتیازى
ته‌نباكۆ ته‌حریم بكه‌ن . باسى ته‌حریمى ته‌نباكۆ له هه‌موو
شوێنێك گه‌رم بوو و ته‌نانه‌ت كه‌بیرى لێنه‌ده‌كراوه كه ژنان جم
و جۆلێكى كۆمه‌ڵایه‌تى یان هه‌بێ، قلیانه‌كانیان توڕ هه‌ڵدا. له
ماوه‌ى كه‌متر له یه‌ك ساڵ ره‌عییه‌ته‌كان ، بازرگانان، رووحانى
یه‌كان ، كاسبكاران و بازاریان و ژوماره‌یه‌ك له خوێندكاران به
بزووتنه‌وه‌ى ته‌حریمى ته‌نباكۆ په‌یوه‌ست بوون. ده‌رباریش كه
سه‌ره‌تا له هه‌وڵدا بوو به پێكهێنانى ترس و سه‌ركوت كۆتایى به
مه‌سه‌له‌كه بێنێ، له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌رینى بزووتنه‌وه‌ى
ته‌نباكۆ رووبه‌روو بوو ،شیركه‌تى تالبووت كه لایه‌نى به‌رانبه‌رى
قه‌رارداد له گه‌ڵ ئێران بوو، خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌ى به‌ركه‌وت و
له كۆتایى دا به‌م ئاكامه گه‌یشت كه قه‌رارداده‌كه
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌م بزووتنه‌وه نارازى یه هه‌مه لایه‌نه كه كه‌م وێنه بوو ،
كاریگه‌رێكى به‌رچاوى له‌سه‌ر وره‌ى خه‌ڵك دانابوو و
سه‌رمایه‌داریى تازه سه‌رهه‌ڵداو كه وه‌ك چینێك له حاڵى خۆ
ده‌رخستن دابوو، هه‌تا راده‌یه‌ك یه‌كگرتووى كرد و روانگه و
داخوازى زۆرترى بۆ ئه‌وان هێنایه ئاراوه. له ساڵى 1275( 1896)
ناسره‌دین شا له لایه‌ن تاجرێكى شكست خواردوو ( میرزا ره‌زاى
كرمانى) یه‌وه تێرۆر كرا‌و موزه‌فه‌ره‌دین شا به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشت. تیرۆرى ناسره‌دین شاش ده‌كرێ هه‌ر له راستاى ئه‌و ناكۆكى
یه‌دابێ، كه سه‌رمایه‌داره‌كان له لایه‌ن ده‌ربارو
ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ركوت ده‌كران . ئه‌م تێرۆره زیاتر له رابردوو
ناكۆكى نوێى چینایه‌تى ئاشكرا كرد كه نیشانه‌كانى سه‌رده‌مێكى
تازه بوو.
سیاسه‌ته ئابوورى یه‌كانى موزه‌فه‌ره‌دین شا كه له پێناو
سه‌قامگیر كردن و وه‌ده‌ست هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى زیاتر بۆ ئه‌شرافى
فیئۆداڵى ده‌ربار بوو، گومركى زۆرترى بازرگانه‌كان، ماڵیاتى زۆرى
زه‌وى و زار، ئه‌سپاردنى ئیمتیازى نه‌وت به ئینگلیستان، كه‌م
كردنه‌وه‌ى حقوقى رووحانییه‌كان، و چه‌ندین بابه‌تى تر كه هه‌مووى
ناكۆكى زۆرترى چینایه‌تى لێده‌كه‌وته‌وه له خۆ
ده‌گرت.ره‌عییه‌ته‌كان به هۆى ماڵیات و نرخه‌كان و سه‌رمایه‌داره
تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌كان به هۆى گومركى زۆرترى بازرگانى و دانى
ماڵیاتى زۆرتر له‌لایه‌ن كاسبكاران و بازاڕى یه‌كانه‌وه
به‌ده‌ربار،گوشارێكى زۆرتریان بۆ ده‌هات. توند و تیژ بوونه‌وه‌ى
ئه‌م ناكۆكى یه، دژكرده‌وه‌ى به شوێنه‌وه بووكه له ماوه‌ى
چه‌ند ساڵدا شكڵى گرت و به شۆرشى مه‌شرووته ناسرا.داواكارى یه
كانى ئه‌م دوو چینه له چوارچێوه‌ى داواكارى نووسینى قانوونى
ئه‌ساسى و په‌سند كردنى له لایه‌ن مه‌جلیسى هه‌ڵبژێردراوى
خه‌ڵكه‌وه شكڵى گرت و له درێژه‌ى ئه‌وه‌دا حكومه‌تى پاشایه‌تى
مه‌شرووته، یاسا‌و كرده‌وه‌كانى له چوارچێوه‌ى یاساى په‌سندكراوى
مه‌جلیس دا به‌رێوه برد. له راستىدا له ساڵى 1279 هه‌تا 1284
ده‌كرێ به سه‌رده‌مى ده‌ست پێكردنى شۆرشى مه‌شرووته و
ناره‌زایه‌تى به‌ریتى خه‌ڵك دابندرێ. خه‌باتى چینایه‌تى پێى
نابوه قۆناغێكى تازه‌وه ، فیئۆداڵى ده‌سه‌ڵاتدار سه‌ره‌تا به
گرتنه‌به‌رى هه‌ڵوێستێك ته‌نیا له هه‌وڵى كپ كردن و
دامركاندنه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى و سه‌ركوتى چینه نه‌یاره‌كان دابوو
، به‌ڵام له هه‌ر هه‌نگاوێكدا ناڕه‌زایه‌تى و خه‌بات به‌رینتر و
قوڵتر ده‌بوه‌و پاشه‌كشه‌ى به حكومه‌ت ده‌كرد.
چینى سه‌رمایه‌دارى ئێران ئێستاكه‌ش له دواكه‌وتویى دابوو،
بنه‌ماى ماددى زۆر لاوازى هه‌بوو. هیچ سه‌نعه‌ت و ناوه‌ندێكى به
ماناى راسته‌قینه‌ى خۆى له ئارادا نه‌بوو ، بناغه‌ى ماددى ئه‌م
چینه تازه پێگه‌یشتوه ، له بازرگانه‌كان، بازاریان و
ژوماره‌یه‌ك له رووناكبیران پێكهاتبوو، ئاوێته‌یى ئه‌م چینه
له‌گه‌ڵ سووننه‌تى دواكه‌وتوانه یه‌كجار زۆر بوو.
ره‌عییه‌ته‌كانیش كه نه‌خوێنده‌وار و خورافاتى بوون، نوێنه‌رانى
راسته‌وخۆى خۆیان نه‌بوو، و زیاتر گوێرایه‌ڵى سه‌رمایه‌دارى نوێ و
به تایبه‌ت به‌شى رووحانییه‌ت بوون ، به‌ڵام به هه‌رحاڵ
هاوده‌نگى ئه‌م دوو چینه و به واتایه‌كى دروست تر به‌ده‌سته‌وه
گرتنى رێبه‌رایه‌تى ره‌عییه‌ته‌كان و توێژه‌كانىتر له لایه‌ن
سه‌رمایه‌دارى نوێوه ، شه‌پۆلێكى به‌رینى خوڵقاندبوو كه بۆ
یه‌كه‌مجار له ئێران وه‌ك شۆرشێك وخه‌باتى چینایه‌تى به‌رین
ره‌نگى دایه‌وه. ئه‌م چینانه ریز به‌ستنێكى دیاریكراویان له
به‌رانبه‌ر یه‌كتردا به‌ستبوو، ململانێى چینایه‌تى ئاشكرا‌و روون
ببۆوه. مه‌یلى جۆراوجۆرى چینایه‌تى كه له به‌رانبه‌ر
فیئۆدالیزمدا قه‌رارى گرتبوو ، پێكه‌وه هاوده‌نگ بوون، شۆرشى
مه‌شرووته‌یان به‌ره‌و پێش ده‌برد و رۆژ به رۆژ خۆى زیاتر ته‌یار
و رێكخراوتر ده‌كرد. به گه‌شه‌كردنى شۆرش و چوونه سه‌رى
داخوازىیه‌كان و ریز به‌ستنى سیاسى و چینایه‌تى ، حیزب و
رێكخراوه‌ىتریش پێكهاتن.
...درێژه‌ی هه‌یه |