|
كتێبی
"سه‌ده‌یه‌ك خه‌باتی چینایه‌تی له‌ئێران"
(به‌شی ٢)
نووسینی: محه‌ممه‌د حوسێن
وه‌رگێڕانی: جه‌لال حه‌سه‌نزاده
- حیزب و رێكخراوه سیاسی یه‌كان:
تاقمێك به ناوى كۆمه‌ڵى "ئادمیت" پێكهات.
ئه‌م بۆچوونه سیاسىیه په‌یره‌وى له
پۆزیتوسیمى سه‌ن سیمۆن واته ( سوسیالیزمى
خه‌یاڵى) ده‌كرد. هه‌ڵگرانى ئه‌م بۆچوونه كه ژوماره‌یه‌ك
رووناكبیرى بورژوازى چه‌پ بوون له ژێر كاریگه‌رى گۆرانكارىیه‌كانى
ئورووپا و سوسیالیزمى خه‌یاڵى سه‌ن سیمۆن بوون و داخوازىیه‌كانى
ئه‌وان زۆرتر له چوارچێوه‌ى ئازادى تاك و یه‌كسانى حقوقى بۆ
هه‌موان به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنى ململانێ چینایه‌تىیه‌كان ، به
شێوه‌ى هێمنانه بوون. ئه‌م بۆچوونه نه‌یده‌توانى به‌شێكى
به‌رچاوى بورژوازى و ورده بورژوازى نوێ له‌خۆ بگرێ و هه‌ر وه‌ك
ئورووپا به‌ره‌و لاى خۆى په‌لكێشى بكات. چونكه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگاى
ئێران و سه‌رمایه‌دارى نوێ گیرۆده‌ى مه‌زهه‌ب بوو و وه‌ك ئورووپا
بوار بۆ جیایى دین له ده‌وڵه‌ت نه‌ره‌خسا بوو. دووهه‌م بوارى
ماددیش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌ره‌خسا بوو. نه‌بوونى بوارى ماددى
كه سه‌نعه‌ت و تێكنۆلۆژى له‌خۆ بگرێ و رووناكبیران، پسپۆڕان و
خوێندكارانێكى زۆرتر بخوڵقێنێ، هه‌ر به‌م هۆیه سه‌رمایه‌داریى
تازه پێگه‌یشتوو زۆرتر مه‌یل و بۆچوونه‌كانى خۆى له رێگاى ئه‌و
به‌شه له رووحانییه‌ت كه نفوزێكى زۆرى له‌نێو خه‌ڵكدا هه‌بوو
واته كه‌سانى وه‌ك ته‌باته‌بایى و بێهبه‌هانىیه‌وه به‌ره‌و پێش
ده‌برد.ئه‌م به‌شه له رووحانییه‌ت به باشترین شكڵ له گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان هاوده‌نگ بوون. بازرگانه سووننه‌تى و
كاسبكاره‌كان هه‌تا ئه‌و كاته‌ش هیچ په‌یوه‌ندێكیان به سه‌نعه‌ت و
تێكنۆلۆژىیه‌وه نه‌بوو و هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵێكى وه‌ك "ئادمیت"
نه‌یده‌توانى ژوماره‌یه‌كى زۆرتر له‌وان له خۆ بگرێ.
له ئازه‌ربایجان شۆرش گوروتینى زیاتر و بناغه‌ى
به‌هێزترى هه‌بوو و حیزبى زۆرتریش دامه‌زران. ئه‌نجوومه‌نى
ئازه‌ربایجانىیه‌كان كه به‌شێكى به‌رینى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه خۆیان
به موجاهید ده‌زانى ، له ده‌ورى خۆى كۆكردبۆوه. له نێو
ئه‌واندا خه‌ڵكانى جۆراوجۆر ده‌بیندران. ره‌عییه‌ته‌كان ،
كاسبكاران، پیشه‌وه‌ران ، رووناكبیران و رووحانىیه‌كان له راستىدا
موجاهیدینى ته‌ورێز و ئه‌نجومه‌نه‌كانى ئازه‌ربایجان ، هاوده‌نگى
بۆچوونى جۆراوجۆر و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شیان له به‌رانبه‌ر به
فیئوداڵیزمى ده‌سه‌ڵاتداردا نیشان ده‌دا. ئازه‌ربایجانىیه‌كان ریزى
یه‌كگرتووتریان هه‌بوو و له ژێر كاریگه‌رى خه‌باتى چینایه‌تى له
ئازه‌ربایجانى رووسیه‌ى تزارى دابوون.
هه‌رچى وردتر بۆ موجاهیدینى ئازه‌ربایجان و
ئه‌نجومه‌نه‌كانى ئه‌وان بڕوانین باشتر تێده‌گه‌ین كه ئه‌م به‌شه
به‌رینه زۆربه‌ى زۆرى خه‌ڵك و چینه‌كانى له‌خۆىدا كۆ كردبۆوه.
هه‌رچه‌ند قه‌واره‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و له ره‌عییه‌ته‌كان پێكهاتبوو
به‌ڵام توێژ و بۆچوونه‌كانىتریش له نێو ئه‌ودا كه‌م نه‌بوون و
داخوازىیه‌كانى ئه‌وانیش ته‌نیا له ده‌ورى شۆرشى مه‌شرووته
ئاوێته‌ی مه‌سه‌له مه‌زهه‌بىیه‌كان ببوو كه بۆچوونىتریش له‌سه‌رى
كۆك بوون وده‌یانتوانى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانى تێدا بدۆزنه‌وه.
یه‌كێكىتر له‌و ده‌ستانه‌ى كه له ته‌ورێز پێكهات
، ناوه‌ندى "غه‌یبى" بوو. ئه‌م گروپه كه له‌لایه‌ن چه‌ند بازرگان
و كارمه‌ند پێكهاتبوو، بۆچوونه‌كانى زۆرتر له ده‌ورى مه‌سه‌له‌ى
تێرۆریستى و جیا له خه‌ڵك بوون كه نیشانه‌ى سه‌ره‌تاى بۆچوونى
ورده بورژوازى و رووناكبیرى بوون ، كه دواتر بناخه‌ى پته‌و و
به‌هێزى هه‌بوو. ناوه‌ندى "غه‌یبى" بۆچوون و هه‌ستى چه‌پیان هه‌بوو
و زۆرتر بۆچوونى سه‌ره‌رۆیانه‌ى هه‌بوو كه توێژى ورده بورژواى
نوێى له پشته‌وه بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تاقمه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى
كه‌شۆرشێكى جه‌ماوه‌رى له ئارادابووو هه‌م به هۆى ئه‌وه‌ى كه
ئێستاكه‌ش بناغه‌یه‌كى ماددى به هێزى له پشت نه‌بوو ، ته‌نیا
ژوماره‌یه‌كى كه‌مى له ته‌ورێز و تاران له ده‌ورى خۆى
كۆكرده‌وه.ئه‌م ده‌سته‌یه چه‌ند تێرۆرێكیان كرد و به ته‌واوى
نهێنى و شاراوه بوو.
دامه‌زرانى حیزبى "ئیجتیماعیون " و
بارودۆخى چینى كرێكارى ئێران
حیزبى ئیجتیماعیون_عامیون له باكۆ و له ساڵى 1283
(1904) له لایه‌ن ئه‌و ئێرانیانه‌ى كه بۆ ئازه‌ربایجان كۆچیان
كردبوو و كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌رى بیر‌و ته‌بلیغاتى حیزبى سۆسیال
- دێمۆكراتى رووسیه ، دامه‌زرا. ئه‌وان سه‌ره‌تا له نێو
كرێكارانى كۆچبه‌رى ئێرانى له‌باكۆ كه ژماره‌شیان زۆر بوو
ده‌ستیاندایه ته‌بلیغات و رێبه‌رو دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م حیزبه
نه‌ریمان نه‌ریمانۆف بوو. ناوبراو یه‌كێك له هه‌ڵسووراوانى حیزبى
سۆسیال_دێمۆكراتى رووسیه بوو كه‌له ته‌شكیلاتى باكۆدا كارى
ده‌كرد. به‌رنامه‌ى حیزبى ئیجتیماعیون_عامیون مافى مانگرتن و
رێكخراو بۆ كرێكاران ، دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى
كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد، ئازادى راده‌ربرین و قه‌ڵه‌م و شوێنى
نیشته‌جێ بوون بۆ هه‌موان، خوێندن و په‌روه‌رده‌ى به‌خۆڕایى ،
كه‌مكردنه‌وه‌ى ماڵیات ، خانه‌نشینى و به خسووسى زانینى مه‌زهه‌بى
له‌خۆده‌گرت. حیزبى ئیجتیماعیون_عامیون بانگه‌شه‌ى بۆ شۆ_ش و
رووخاندنى سه‌ڵته‌نه‌ت ده‌كرد و خوازیارى 8 ساعه‌ت كارى رۆژانه بۆ
كرێكاران بوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رنامه‌و رێبازێكى ئه‌وتۆ به
ته‌واوى شۆڕشگێرانه‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى كرێكاران و
وه‌رزێراندا بوو. له راستىدا به‌رنامه‌و رێبازێكى ئه‌وتۆ به‌ر
له‌وه‌ى له ژێر كاریگه‌رى خه‌باتى كرێكارانى ئێران‌دا بێ له
ئاكامى خه‌باتى به‌رده‌وامى چینایه‌تى و سیاسى له‌رووسیه‌و باكۆدا
شكڵى گرتبوو. له بنه‌ڕه‌تدا چینى كرێكارى ئێران هه‌تا ئێستاكه‌ش
به ماناى واقیعى و به‌رینى خۆى چینى كرێكار نه‌بوو. له
لایه‌كه‌وه كرێكارى سه‌نعه‌تى له ئێران له ئارادا نه‌بوو و
كرێكارانى لاوه‌كیش زۆر كه‌م و پرژ و بڵاو بوون. ئه‌وه‌ان ته‌نیا
له چوارچێوه‌ى كرێكارانى به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لى ، بوشه‌هر و بازارى و
كاسبكاران ، كرێكارانێكى كه‌م له‌كارگا بچووكه‌كان و دووكانه‌كان
دا بوون. ئه‌وانه‌ش پرژو بڵاو و زۆربه‌یان نه‌خوێنده‌وار و كه‌م
سه‌واد و دواكه‌وتوو بوون. هه‌ر بۆیه ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك
بناغه‌ى ماددى بۆ پێكهاتنى حیزبى ئیجتیماعیون_عامیون نه‌بوون ،
به‌ڵام گه‌شه‌ى خه‌باتى چینایه‌تى و شۆرشى 1905ى رووسیه كه چینى
كرێكار رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بوو، بوو به هۆى پێكهاتنى ئه‌م حیزبه و
ئه‌م حیزبه‌ش له سه‌ر نوێنگه‌ى شۆرشى بورژوایى كه له ئێران له
ئارادا بوو، لانیكه‌م بوارى بۆ سه‌رهه‌ڵدان له ئێران بۆ ره‌خسا.
حه‌یده‌ر خانى عه‌مووغڵى یه‌كێكىتر له سیما ناسراوه‌كانى ئه‌م
حیزبه بوو. ناوبراو ئێرانى یه‌كى كۆچبه‌ر له ئازه‌ربایجانى
رووسیه بوو، كه خوێندنى هه‌ر له‌وێ له به‌شى به‌رقدا ته‌واو
كردبوو. حه‌یده‌رخانیش یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى
ئیجتیماعیون_عامیون بوو كه دواتر له ره‌وتى خه‌بات و شه‌ڕه
نێوخۆیىیه‌كانى ئێران‌دا رۆڵى به‌رچاو و كاریگه‌رى گێرا. سه‌ره‌تا
به‌ره‌و مه‌شهه‌د رۆیشت ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك تێگه‌یشت كه له‌وێ
بوارى گونجاو بۆ بردنه پێشى به‌رنامه‌كانى له ئارادا نىیه ،
به‌ره‌و تاران و ئازه‌ربایجان رۆیشت و زۆرترین كار و تێكۆشانى له‌و
دوو ناوچه‌یه‌دا ده‌ست پێكرد. ئه‌و له نێو ئه‌نجوومه‌نى
ئازه‌ربایجانیش دا كارى كرد و كاریگه‌رى به‌رچاوى له خۆى
به‌جێهێشت.
حیزبى ئیجتیماعیون_عامیون نوێنه‌رێكى باشى
كرێكارانى ئێران و له راستیدا زۆر له پێشه‌وه‌ى كرێكارانى ئێران
قه‌رارى گرتبوو و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌درێژ ماوه‌دا ئه‌گه‌ر زۆرى
خایاندبا ده‌یتوانى رۆڵى شۆرشگێرانه و چاره نووس ساز بۆ چینى
كرێكار كه له‌سه‌رو به‌ندى خۆ رێكخستن دابوو، پێك ده‌هێنا.هه‌ر
بۆیه پێویسته ئێمه زۆرتر رۆڵى ئه‌م حیزبه له خه‌باتى
چینایه‌تى دا لێك بده‌ینه‌وه كه دواتر باسى ده‌كه‌ین.
ئه‌نجوومه‌ن و رێكخراوى بچووكى قه‌ومى و نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بیش
له ئێران پێكهاتن. بۆوێنه ئه‌نجوومه‌نى ئه‌سناف، ئه‌نجوومه‌نى
تولاب، ئه‌نجوومه‌نى هه‌رمه‌نىیه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى زه‌رته‌شتیان،
ئه‌نجوومه‌نى ئێرانىیه‌كانى جنووب و هتد، كه هه‌موویان ده‌سته و
تاقمى بچووكى قه‌ومى و مه‌زهه‌بى بوون و هه‌ڵبه‌ت به ته‌واوى ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندىیانه‌وه له به‌ره‌و پێشبردنى شۆڕشى مه‌شرووته‌دا
رۆڵیان گێرا. له راستىدا گرووپه‌كانى سه‌رده‌مى شۆرش یان رواڵه‌تى
مه‌زهه‌بىیان هه‌بوو یان نه‌ته‌وه‌یى و قه‌ومى كه له‌گه‌ڵ
ریزبه‌ستنه كۆمه‌ڵایه‌تىیه‌كانى ئه‌وكاتى ئێران هاوئاهه‌نگ و یه‌ك
ده‌هاته‌وه. كۆمه‌ڵگاى ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ته‌واوى
سیمایه‌كى مه‌زهه‌بى و سوننه‌تى و ناسیۆنالیستى و قه‌ومى هه‌بوو،
حیزب و رێكخراوه‌كانیش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و راستىیه بوون. له
راستىدا بورژوازى تازه پێگه‌یشتووى ئێران به پێى ئه‌م هه‌ل و
مه‌رجه به هیچ جۆر مه‌به‌ستیان خه‌بات و یان خستنه په‌راوێزى
مه‌زهه‌ب نه‌بوو به‌ڵكو بیروڕا و داخوازىیه‌كانى خۆى له ژێر ره‌نگ
و رووى مه‌زهه‌بىدا پێشكه‌ش ده‌كرد و بێجگه له‌وه ریگایه‌كى تر
به‌دى نه‌ده‌كرا.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌شریاتێكى زۆریش بڵاو
كرایه‌وه. بڵاوكراوه‌ى وه‌ك: عه‌سرى نوێ، یه‌كێتى، وه‌ته‌ن،
ئادمیت، ته‌ره‌قى ، موجاهید، ئازاد، سوور ئیسرافیل، مساوات و حقوق،
كه زۆربه‌ى ئه‌م بڵاوكراوانه نه‌ته‌وه‌گه‌را و مه‌زهه‌بى و له
دژى سه‌ڵته‌نه‌ت و ئه‌ربابه‌كان بڵاو ده‌كرانه‌وه. له نێو ئه‌م
بڵاوكراوانه‌وه سوورى ئیسرافیل ته‌نیا بڵاوكراوه‌یه‌ك بوو كه‌وه‌ك
یه‌كه‌م بڵاوكراوه له‌ئێران له‌دژى خورافات و سوننه‌ته‌كان
ره‌خنه‌ى ده‌گرت. گۆوارى "مساوات" روانگه‌یه‌كى شۆرشگێرانه و
عه‌داڵه‌ت خوازانه‌ى هه‌بوو كه ده‌كرا بۆچوونى سوسیالیستى له‌ودا
به‌دى بكه‌ى و ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌ش له جۆرى خۆىدا بێ وێنه بوو.
له راستىدا ده‌كرێ بڵێین ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌مى رووناكبیرى
ئێرانىیه‌كان پاش ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ و كه‌ش و هه‌واى
كۆمه‌ڵگاى سیاسى و ئازدیخوازانه بوو.
هه‌رچه‌ند رووحانىیه‌كان حیزبى تایبه‌تى خۆیان
نه‌بوو، به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا رۆڵى به هێز و
چاره‌نووس سازیان له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌بوو، دوو بۆچوونى دژ به یه‌ك
له نێو رووحانىیه‌كاندا هه‌بوو، یه‌كه‌م بۆچوونێك به
رێبه‌رایه‌نى ته‌باته‌بایى كه پشتیوانى له شۆرشى مه‌شرووته
ده‌كردو خوازیارى ئاڵ و گۆر و كه‌م ره‌نگ بوونه‌وه‌ى رۆڵى ده‌ربار
بوو، ناوبراو له هه‌ڵسووڕاوانى بزووتنه‌وه‌ى ته‌حریمى ته‌نباكۆ
بوو، به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگاى هه‌ڵخراند و لێهاتوویه‌كى زۆرى له
به‌سیجى جه‌ماوه‌رى و به تایبه‌ت ره‌عییه‌ته‌كان هه‌بوو، به‌هه‌ر
حاڵ ناكرێ رۆڵى ئه‌م به‌شه له رووحانییه‌ت به مه‌به‌ستى به‌ره‌و
پێش بردنى شۆرشى بورژوازىدا له‌به‌ر چاو نه‌گرین. ده‌كرێ
بێهبه‌هانیش له‌م به‌ره‌یه‌دا بژمێردرێ. هه‌رچه‌ند ئه‌م پشتیوانى
له بزووتنه‌وه‌ى ته‌حریمى ته‌نباكۆ نه‌كرد و به‌پارێزه‌وه هاته
مه‌یدان به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى شۆرش ناوبراویش له به‌ره‌ى دژ به
ده‌ربارو پشتیوانى شۆڕش بوو.
له به‌شێكىترى رووحانییه‌تدا مۆره‌ى وه‌ك شێخ
فه‌زڵوڵا نوورى هه‌بوو كه سه‌ر به‌ناوه‌ندى ته‌قلیدى شیعه بوو،
هه‌تا راده‌یه‌كى زۆر له‌نێو خه‌ڵكدا پێگه‌ى هه‌بوو. به هه‌موو
توانایه‌وه له دژى شۆڕشى مه‌شرووته راوه‌ستاو دواتر دیتمان كه
به چ شێوه‌یه‌ك لۆمپه‌نه‌كان و دواكه‌وتووترین مۆره‌كانى
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوانى له دژى شۆرش ته‌یار كرد. شێخ فه‌زڵوڵا له په‌نا
ده‌ربارىیه‌كان ( واته فێئودالیزمى ده‌سه‌ڵاتدار) قه‌رارى گرت و
وه‌ك به‌شێك له هێزى ئیرتجاعى ده‌ژمێردرێ.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سیاسه‌تى موزه‌فه‌ره‌دین شا
لیبرالیستى ببۆوه، هه‌تا بتوانێ به‌مجۆره شه‌پۆلى به‌رینى
ئازادیخوازى و ئیستیبداد كۆنترۆڵ بكات، به هۆى گه‌شه‌ى
ناره‌زایه‌نى و خه‌بات، له‌ئاكامدا سیاسه‌ته‌كه‌ى له دژى خۆى
هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، واته هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته بوو به هۆى ئه‌وه‌ى
كه به‌ره‌یه‌كى به‌رینتر له بۆچوونى نه‌یار گه‌شه بكه‌ن و
كه‌متر له ژێر سه‌ركوت و راوه‌دووناندا بن.هه‌ر‌بۆیه له‌گه‌ڵ
گه‌شه‌ى بزووتنه‌وه‌و ریز به‌ستنى زۆرترى چینایه‌تى له دژى
فیئۆدالیزمى ده‌سه‌ڵاتدار كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م گۆرانكارى نوێ
قه‌رارى گرتبوو.
گه‌شه‌ى شۆرش له ساڵه‌كانى
1284،1285(1905،1906)
له ساڵى 1284 كوت و پڕ نرخه‌كان به‌رز بوونه‌وه و
كۆمه‌ڵگا ته‌كان و شه‌كانێكى خوارد و له لایه‌كى تره‌وه گومركى
نوێ بۆ ماڵیاته‌كان، بۆ بازرگانانى نێو خۆیى داندرا و بوو به هۆى
ناره‌زایه‌تى توندى ئه‌وان. بازرگان و كاسبكاره‌كان وێراى
شه‌پۆلێكى به‌رینى ناره‌زایه‌تى سه‌رچاوه گرتوو له پێدانى
ماڵیاته‌كان هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان و دوكان و بازاریان
داخست.ئه‌وان خوازیارى له‌سه‌ر كار لابردنى به‌رپرسانى ده‌ره‌كی
گومركى ( هه‌م رۆژاوایىیه‌كان و هه‌م رووسه‌كان ) بوون.
موزه‌فه‌ره‌دین شا له پاشه‌كشه‌یه‌كدا به‌ڵێنىدا كه به‌رپرسانى
گومركى بگۆڕێ و گومركه‌كانیش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان كه‌مى
بكاته‌وه. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك هیچكام له‌م به‌ڵێنىیانه‌ى
نه‌برده سه‌ر و بوو به هۆى ئه‌وه‌ى كه شه‌پۆلێكى تر‌ى
ناره‌زایه‌تى بێته ئاراوه.
ئه‌مجاره‌یان له پاییز‌ى ساڵى 1284(1905) كاتێك كه
دوو كه‌س له بازرگانه ئێرانىیه‌كانیان له داردابوو و له
هه‌وڵدا بوون كه هێزه تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌كانى بورژوازى و خه‌ڵك
چاوترسێن بكه‌ن، دووكانه‌كان و شار به‌گشتی داخرابوون و
ته‌باته‌بایی و بێهبه‌هانی وێرای ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك
له‌حه‌ره‌می عه‌بدوولعه‌زیم مانیان گرت.ئه‌وان خوازیاری له‌سه‌ر
كار لابردنی حاكمی تاران و دامه‌زراندنی عه‌داڵه‌تخانه(مه‌جلیس)
بوون.
ده‌وڵه‌ت به‌نارازیانی راگه‌یاند كه‌ئه‌گه‌ر
بارودۆخی ئێران ته‌حه‌ممول ناكه‌ن ده‌توانن له‌ئێران
برۆنه‌ده‌ره‌وه.به‌ڵام پاش تێپه‌ڕ بوونی مانگێك به‌سه‌ر
مانگرتنه‌كه‌داو بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌ئێران
پشتیوانییه‌كی به‌رینی لێكرا كه‌بوو به‌هۆی ترس و نیگه‌رانی
ئه‌شرافی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌شێك له‌داخوازییه‌كانی مانگرتوانیان
قه‌بوڵ كرد. مانگرتوان له‌گه‌رانه‌وه‌یاندا به‌گه‌رمی پێشوازیان
لێكرا و زیاتر له‌پێشوو هه‌ل ومه‌رجه‌كه‌به‌قازانجی بورژوازی و
خه‌ڵك گۆڕا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌موزه‌فه‌ره‌دین شا قه‌بووڵی
كردبوو كه‌مه‌جلیس دابمه‌زرێ و گومرك له‌سه‌ر بازرگانی نێوخۆیی
هه‌ڵبگیرێ، به‌ڵام هیچكام له‌وانه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتن و
بازرگانه‌كان و بازارییه‌كان كه‌به‌هۆی رووحانییه‌ته‌وه
به‌ته‌واوی رێبه‌ریی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو،
خه‌ڵكیان كێشایه‌سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام پۆلیس ته‌قه‌ی لێ‌كردن و
كه‌سێك كوژرا. به‌یانی ئه‌م رۆژه خه‌ڵكێكی زۆرتر
رژانه‌شه‌قامه‌كان و شه‌ڕو پێكدادانی توند رویدا. له‌م شه‌رانه‌دا
زیاتر له‌٢٠ كه‌س كوژران، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی
كه‌ناكۆكییه‌كان به‌ته‌واوی ئاشكرا بن. هه‌موو خه‌ڵك له‌هه‌ر
شوێنێك بێزاری خۆیان له‌دژی ده‌ربار ده‌رده‌بڕی و رووحانییه‌ت
كه‌رۆڵی سه‌ره‌كی له‌مزگه‌وته‌كان هه‌بوو به‌ئاشكرا هێرشیان
ده‌كرده‌سه‌ر ده‌ربار و ئه‌وانیان به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و
رۆژره‌شییه‌كان ده‌زانی، ته‌باته‌بایی و بێهبه‌هانی وێڕای
حه‌شیمه‌تێكی زۆر به‌ره‌و قوم رێپێوانیان كرد.
بازاڕییه‌كان و رووحانییه‌كان رێبه‌رایه‌تی
رێپێوانه‌كه‌یان ده‌كرد. پاش رێ پێوانه‌كه له‌به‌رده‌م باڵیۆزی
ئینگلیستان مانیان گرت، سه‌ره‌تا سه‌دان كه‌س و پاشان هه‌زاران
كه‌س له‌وێ كۆبوونه‌وه. ژنانیش بۆ یه‌كه‌مجار له‌به‌رده‌م
باڵیۆزخانه‌كۆبوونه‌وه‌و دواتر خۆپێشاندانیان كرد. به‌درێژایی
مانگرتنه‌كه‌قسه‌و باس درێژه‌ی هه‌بوو و خه‌ڵك به‌ئاشكرا خوازیاری
پێكهاتنی مه‌جلیس بوون.
ده‌ربار كه‌پشتیوانی خه‌ڵكی له‌شاره‌كانیتر ئه‌بینی
و ئازه‌ربایجانییه‌كان بۆره‌وانه‌كردنی هێز به‌ره‌و تاران خۆیان
ته‌یار‌كردبوو، چاوی كه‌وتبوو به‌هێزی گه‌وره‌ی مانگرتوان و
لایه‌نگرانیان له‌ئاستی شاردا، پاش چه‌ند حه‌وتوو پاشه‌كشه‌ی
كردوو، به‌ره‌سمی موزه‌فه‌ره‌دین شا به‌یانییه‌ی پێكهاتنی مه‌جلیسی
ئیمزا كرد. له‌راستیدا مه‌شرووته‌سه‌ركه‌وتوو ببوو و شه‌ڵۆلێك
له‌شادی و خۆشی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی داگرتبوو. به‌ڵام
به‌كرده‌وه‌خه‌باتێكی به‌رینتر ده‌ستی پێكردبوو. ئه‌مه‌ته‌نیا
پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رینی فیئۆدالیزم و پێشره‌وی هێزه‌كانی بورژوایی
و خه‌ڵك بوو. له‌ساڵی 1285(1906) مه‌جلیس له‌تاران پێكهات. به‌شی
سه‌ره‌كی نوێنه‌رانی له‌رووحانییه‌ت و بازاریان و بازرگانه‌كان بوو
كه‌به‌گشتی له‌بورژوازیی تازه‌پێگه‌یشتووی ئێران پێك ده‌هاتن.
له‌راستیدا بورژوازی میللی ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و
پێشه‌وه‌هه‌ڵگرتبوو. به‌ڵام به‌ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو،
واته‌هیچ گۆڕانكارێكی ئابووری رووی نه‌دابوو و ته‌نیا بارودۆخی
كۆمه‌ڵایه‌تی بورژوازی میللی پته‌وتر ببو. ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن
زه‌ویی و ده‌ربارییه‌كانیش له‌مه‌جلیس به‌شدار بوون به‌ڵام ئه‌وان
كه‌مایه‌تی بوون.
پاش په‌سند كردنی قانوونی ئه‌ساسی له‌مه‌جلیس، شا
له‌ژێر گوشاردا ناچار به‌ئیمزای ئه‌و كرا‌و به‌مجۆره‌هه‌نگاوێكیتر
له‌پێناو شۆڕشی بورژوایی هه‌ڵگیرا. چه‌ند رۆژ دوای ئیمزا كرانی
قانوونی ئه‌ساسی موزه‌فه‌ره‌دین شا مرد و كوره‌كه‌ی محه‌ممه‌د
عه‌لی بوو به‌جێنشینی ئه‌و. هه‌تا ئه‌م قۆناغه‌شۆرشی بورژوازی
چه‌ند داخوازییه‌كی وه‌ده‌ست هێنا بوو. (پێكهاتنی مه‌جلییس و
په‌سندكردنی قانوونی ئه‌ساسی) به‌ڵام له‌هه‌مووی ئه‌وه‌انه‌گرینگتر
هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵك و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌دژی
ئه‌شرافییه‌ت( فیئۆدالیزم) بوو. هه‌رچه‌ند رێبه‌رایه‌تی به‌ده‌ست
بورژوازییه‌وه‌بوو به‌ڵام كاریگه‌ری قوڵ و به‌رینی له‌سه‌ر باوه‌ڕ
و ره‌فتاری خه‌ڵك دانا و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ئێران خه‌ڵك هه‌ستی
به‌توانایی و هێزی خۆی كرد. ریزبه‌ستنی چینایه‌تی سیاسی ئاشكراتر
بوون و كۆمه‌ڵگا خوازیاری گۆڕانكاری زیاتر بوو. |