|
ده‌مه‌لاسكه‌ی ئیمپریالیزم له گه‌ڵ هه‌شتی مارس!*
نووسینی: مێلح رێبوار
وه‌رگێرِانی:
یوسف عه‌لی پور
ده‌بێ پیرۆزبایی هه‌شتی مارس بكه‌ین. ئه‌وه ده‌سكه‌وتێكی بێ گه‌رِانه‌وه‌یه.
به‌ڵام ره‌نگه پیرۆزباییه‌كه هه‌ر لێره‌دا كۆتایی پێ بێت و تاڵی
جێگاكه‌ی بگرێته‌وه. به راستی بۆچی سه‌دویه‌ك ساڵ دوای ئه‌و
سه‌ركه‌وتنه ده‌بێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گیروگرفت ده‌ست و په‌نجه
نه‌رم بكه‌ین كه دیسانه‌وه سه‌ریان له‌گۆرِ
ده‌رهێناوه‌ته‌وه؟
له بواری تیۆریه‌وه تواناییه‌كی ئه‌وتۆی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین
كه سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیست له ره‌وتی روو له‌گه‌شه‌ی خۆیدا، تۆ
بڵێ گه‌نده‌ڵی، هه‌موو شتێكی كردوه‌ته كاڵا. جیهان بووه‌ته
گوندێكی ته‌نگه‌به‌ری تێك باڵدراوی پیشه‌یی كه نه‌ته‌نیا خۆراك و
پۆشاك و ماڵ و شوێنی حه‌وانه‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی
ژیانی مرۆڤایه‌تی، ته‌نانه‌ت هه‌وا و خۆره‌تاویش بوونه‌ته
كاڵایه‌ك كه ده‌كرِدرێن
و ده‌فرۆشرێن و هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه كه داراكان ده‌ستیان
پێیان راده‌گات و نه‌داره‌كانیش لێیان بێبه‌ری ده‌بن. ئه‌و سته‌مه
زیاتر له هه‌مووان داوێنگیری ژنان بووه و له‌وه‌ش تاڵتر
ئه‌وه‌یه كه: له‌شی مرۆڤه‌كانیش زۆر بێشه‌رمانه بووه‌ته كاڵا و
له‌شفرۆشیش وه‌كو پیشه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت! له سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م سیستمه‌دا هێزی كار بوو به كاڵا و كاری
كرێگرته‌ش بوو به نۆرِمی
كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام ئێستا و له كۆتاییه‌كانی ئه‌م جه‌هه‌ننه‌مه‌دا،
له له‌ش و سێكس و عه‌شقی مرۆڤ، بازارِێكی
به‌رینیان به‌رهه‌م هێناوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه
سیستمه‌كه‌یان ئه‌وپه‌رِی
پێشكه‌وتووییه. كاتێك درۆ و ده‌له‌سه‌كانیان قێزه‌ونتر ده‌بن كه
وه‌كو هێمای شه‌رم، روپۆش به سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌كه‌ن،
وه‌ڵامی عه‌شق به شه‌للاق و به‌ردبارانكردن ده‌ده‌نه‌وه. وه‌كو
خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن مرۆڤه‌كان نه‌ك به ته‌نافی دارِزیوی
نه‌ریت به‌ڵكو به زنجیری پێداویستییه ئابووریه‌كان پێكه‌وه گرێ
ده‌ده‌ن (و له بنه‌رِه‌تدا
له دیترانی جیا ده‌كه‌نه‌وه!) و ناوی بنه‌ماڵه‌ی له سه‌ر
داده‌نێن!
قورسایی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه ترسناكه‌ی كه ده‌كرێ له‌گه‌ڵ
شه‌رِه
جیهانیه‌كان هه‌ڵسه‌نگێندرێت، ئه‌مجاره‌یان روونتر له هه‌میشه،
له سه‌ر شانی چینی كرێكار و به‌تایبه‌ت ژنانه. ژنان به كاری بێ
پاداشتی ناوماڵ و ئه‌گه‌ریش له سه‌ر كار بن به حه‌قده‌ستێكی
كه‌متره‌وه، بێبه‌شترین توێژی ئه‌و چینه‌ن. نرخی بێكاریی كرێكار،
له رێگای خورِافه‌ی
بنه‌ماڵه و نه‌ریته‌كانیه‌وه، زیاتر له جاران ده‌خرێته ئه‌ستۆی
خوشك، برا، باوك یان دایكه‌وه و جلوبه‌رگی عاتیفه‌شی له‌به‌ر
ده‌كرێ.
كۆیله‌تی به ئاشكرا، له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا روونتر له جاران
خۆی ده‌رده‌خات. كۆیله‌تی جنسیش، سه‌ره‌رِای
گه‌رِانه‌وه‌ی
نه‌ریته‌كانی كۆنسێرڤاتیڤ زیاتر قبوڵ ده‌كرێن. روپۆش، سیغه،
چه‌ندژنه و دیكه‌ی فۆرِمه‌كانی
سوكایه‌تی پێكردن، دوای تێپه‌رِبوونی
سه‌دویه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دیاریكردنی هه‌شتی مارسدا، قێزه‌ونتر خۆیان
ده‌نوێنن.
ژێرده‌سته‌بوونی ژن، نه‌ته‌نیا گرفتی زۆرینه‌ی نزیك به حه‌وت
میلیارد مرۆڤه، به‌ڵكو خه‌ریكه لق و پۆپی خۆی به سه‌ر ئه‌و
ناوچانه‌ی جیهان و به سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی كۆمه‌ڵگاشدا شۆرِ
بكاته‌وه كه پێشووتر له‌وشوێنانه پاشه‌كشه‌ی پێكرابوو.
نه‌ته‌نیا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا رێگا له
یه‌كسانیی ژن و پیاو ده‌گیرێت، به‌ڵكو له ئه‌وروپا و روسیه و چین
و (به گه‌رِانه‌وه‌ی
قوی كۆنسێرڤاتیزم) له ئه‌مریكا، شایه‌تی پاشه‌كشه‌یه‌كی
بێزلێكراوین. روپۆش نه‌ته‌نیا له شه‌قامه‌كانی تاران و ئانكارا و
قاهیره، به‌ڵكو له ئه‌وروپاش له لایه‌ن كولتوری گه‌نده‌ڵی
ئیمپریالیستیه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ. زۆر بوونی رێژه‌ی كورِان
و لاوانی نێرینه، له وڵاتێكی وه‌ك چین كه هێشتا هه‌ر لافی
كۆمۆنیزم به‌سه‌ر كرێكاردا لێده‌دات، ده‌گاته ده‌یان میلیۆن كه‌س،
كه ئه‌وه‌ش خۆی ئاكامی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ی كچ بووه، واته
هه‌مان گرفت كه ئێستا له وڵاتێكی وه‌ك سویدیش خه‌ریكه له
رۆژنامه‌كاندا باسی ده‌كرێ! نه‌ریتی سیغه كه سه‌ری له گۆرِ
ده‌رهێناوه‌ته‌وه، ته‌نیا تایبه‌ت به ئایینی كه‌رِوو
هه‌ڵێناوی ئێران نییه، به‌ڵكو ساڵانێكه كه له ئه‌مریكاش كۆرِوكۆمه‌ڵی
پیاوانی چه‌ند ژنه ده‌دۆزرێنه‌وه!
ئه‌وانه تازه (به‌شێك) له سه‌هۆڵبه‌ندانی ئه‌و سته‌مه
به‌رینه‌یه كه له رێگای دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه‌وه بوونه‌ته
شتێكی ئاسایی له ژیانی رۆژانه‌دا، ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه عه‌شق و
به‌خته‌وه‌ری تا ئاستی جیاكارییه كاتی و روكه‌شیه‌كان هێناوه‌ته
خوارێ و گڵۆڵه‌ی ئاڵۆزی گیروگرفته بێ ئه‌وپه‌رِه‌كانی
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌گه‌ڵ ژیانی ژنان تێك باڵداوه، (بۆ
ئه‌وه‌ی هێزی كاره‌كه‌ی، بۆ نمونه ماڵداریی ژن هه‌رزانتر ته‌واو
ببێت، و سه‌رباقی ئه‌وه‌ش، چینه‌كه به سه‌ر پێكهاته‌ی
نایه‌كانگیردا دابه‌ش ببێت). به یارمه‌تی وه‌ها خورِافه‌یه‌كه
كه فرۆشتنی ژنان له ژێر ناوی ماره‌یی و شیربایی زۆرتر بووه و
ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ستی كه‌متری پیشه‌ی ژنانه‌ی وه‌ك په‌رستاری و
مامۆستایی پاساو ده‌كرێت و پله‌وپایه‌ی ژێرده‌سته‌یی ژنان وه‌كو
نۆرِمێكی
ئاسایی و هه‌تاهه‌تایی خۆی ده‌رده‌خات.
تێكه‌ڵاوبوونی ئه‌و نایه‌كسانیه جنسییه له‌گه‌ڵ سیستمی
ئیمپریالیستی سه‌رمایه كه هیچ رێگایه‌كی بۆ پێشكه‌وتنخوازی و
ریفۆرم نه‌هێشتوه‌ته‌وه، زۆر له رابردوو روونتره. كاتێك
ده‌بینین كه به چ شێوه‌یه‌ك "پیشه"ی له‌شفرۆشی له هوتێله
رازاوه‌كانیاندا په‌ره‌پێده‌ده‌ن، یان به چ شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین
و پرِبایه‌خترین
ئۆتۆریته‌كانی ئه‌و سیستمه، راشكاوانه‌تر له هه‌میشه، ده‌چن بۆ
ده‌ست ماچ كردنی پاپا و خاخام و ئایه‌توڵڵاكان و ده‌ستی به‌رِێوه‌به‌رانی
به‌ردباران ماچ ده‌كه‌ن، یان كاتێك كه ده‌بینین كه به چ
شێوه‌یه‌ك "په‌رله‌مان"ه‌كانیان پرِن
له‌و مه‌لا ریش درێژانه‌ی كه كلكه‌سووته بۆ نوێنه‌رانی خوا
ده‌كه‌ن و یاسا دارِزیوه‌كانی
دژی ژن په‌سند ده‌كه‌ن، دیسانه‌وه زیاتر له پێشوو ده‌رده‌كه‌وێت
كه له‌و ئیمامزاده‌یه‌ی سه‌رمایه، نه‌ته‌نیا نابێ چاوه‌رِوانی
هیچ په‌رِجۆیه‌كی
لێ بكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ به روونی له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌و
سیستمه، شمشێره‌كه‌ی له رووه‌وه به‌ستووه و دوژمنی بنه‌رِه‌تیی
ژن و یه‌كسانیی نێوان مرۆڤه‌كانه.
ئه‌و ئه‌ركه گرینگه به ته‌واوه‌تی له ئه‌ستۆی خودی ئێمه‌یه،
له ئه‌ستۆی چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستییه! ئێمه له‌م
رێگایه‌دا میراتگری پێشرِه‌ویه
به‌رینه‌كانی نه‌ته‌نیا ئه‌و سه‌رمایه‌داریه پێشكه‌وتووه‌ی كه
ئیتر به مێژوو په‌یوه‌ست بووه به‌ڵكو گرینگتر له‌وه میراتگری
خه‌باتی ئه‌و ژنه كرێكارانه‌ین كه به هاتنیان بۆ نێو بازارِی
كاره‌وه، هه‌ر له هه‌مان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی
سه‌رمایه‌داریه‌وه، له راستیدا كۆڵه‌كه‌ی دیار و كۆمه‌ڵایه‌تیی
بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازیی نێوان ژن و پیاو بوون. ئه‌وان، به
چوونه‌ده‌ریان له ماڵه‌وه، نه‌ته‌نیا وه‌كو كرێكارێك، به ریزی
گۆرِهه‌ڵكه‌نانی
سیستمی سته‌م و چه‌وسانه‌وه په‌یوه‌ست بوون، به‌ڵكو له
هه‌مانكاتدا ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه یانی
یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و سیستمه كرد و راسته‌وخۆ
هێرشیان كرده سه‌ری. ئه‌و راستییانه كه له به‌رهه‌مه‌كانی
ماركس، ئینگڵس، ئاگۆست بێبێل، كلارا زتكین، لێنین و دیتراندا
ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بنه‌چه‌ی گیروگرفت و هه‌روه‌ها رێگای
رزگاربوون له‌ویشیان راشكاوانه پیشان داوه كه بواری تیۆریك و
مه‌عنه‌وی ئه‌و خه‌باته‌شیان یه‌كسه‌ره كردووه به هی ئێمه.
بزووتنه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵچوونه‌كانی وه‌ك هه‌شتی مارس، نه‌ریتێكی
پێشرِه‌و،
ئه‌مرِۆیی
و به پێشینه‌یه‌كی سه‌دساڵه‌ی دامه‌زراندوه كه ساڵانێكی زۆره
یه‌كسانی ژن و پیاوی كردوه‌ته نۆرِمێكی
جیهانی. دره‌وشاوه‌ترینیشیان بزووتنه‌وه‌ی هه‌شتی مارسی ساڵی
1917بوو كه بوو به پێشرِه‌وی
شۆرِشی
ئۆكتۆبر، شۆرِشێكی
پرِده‌سكه‌وت
كه ئارِمانه‌كانی
هه‌شتی مارسی له وه‌دیهاتن نزیكتر كرده‌وه. هیچ كاتێك گاڵته‌جارِیه‌كانی
وه‌ك رۆژی فاتیمه‌ی زه‌هرا و یان ده‌رخستنی روپۆش له سه‌رده‌می
پاشایه‌تی و یان هیچ فێمینیزمێكی (نارِه‌سه‌ن)
نه‌یتوانیوه ئه‌و پێشه‌نگبوونه‌مان له خه‌بات بۆ یه‌كسانیدا لێ
بستێنێته‌وه. بورژوازی قه‌یراناوی و داماوی جیهان، له‌و
جێگایانه‌دا كه ناتوانێت شمشێره‌كه‌ی له رووه‌وه ببه‌ستێت، به
فێڵ و فوتی سه‌رسورِهێنه‌ری
فێمێنیستی له هه‌وڵی كۆنترِۆڵكردنی
ئه‌و بزووتنه‌وه دایه بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كانی ئه‌و بۆ سه‌ر
دابونه‌ریته دارِزیوه‌كانی
دژی ژن كه‌م بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و سیستمه له‌وه زیاتر گیرۆده
بووه كه بتوانێت له به‌رامبه‌ر گه‌رِی
مێژوودا خۆی رابگرێت.
به‌ڵام گرفته‌كه لێره‌دایه كه ئه‌گه‌ر هێزی بزوێنه‌ری ئه‌و سوورِه
مێژووییه ئێمه بین، ئاگاداری سه‌رجه‌م تواناییه‌كانی خۆمان نین.
رێزگرتن له هه‌شتی مارس ده‌توانێت رێگایه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی
ریزه‌كانمان یه‌كگرتووتر بكه‌ین.
* سه‌ردێرِی
بابه‌ته‌كه به زمانی فارسی: (حجاب، سنگسار، خانواده ی مقدس و
"ێنعت" تنفروشی، دهن کجی امڵریالیسم است به 8 مارس!) |