|
وت و وێژی جه‌هانی ئیمروز له گه‌ڵ
هاوڕێ حه‌سه‌ن شه‌مسی، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له
سه‌ر 28 ی گه‌لاوێژ، ساڵوه‌گه‌ری هێرشی سه‌رتاسه‌ری ڕژیم بۆ سه‌ر
كوردستان
جه‌هانی ئیمروز: ٢٨ی گه‌لاوێژ سالوه‌گه‌ری هێرشی سه‌رتاسه‌ری رژیم
له سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ سه‌ر كوردستانه. ئه‌م هێرشه له چ
بارودۆخێكدا و به چ ئامانجێك به‌ڕێوچوو و جێگا‌و شوێنی له‌و
بارودۆخه مێژووبی یه‌دا چۆن بوو؟
حه‌سه‌ن شه‌مسی: له ره‌وتی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به درێژایی
مێژوو، رۆژه‌كان و ساته هه‌ستیار و گرینگه‌كان زه‌قتر دیارن و
وه‌كوو به‌شێك له مێژووی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نووسرێن. ٢٨ی گه‌لاوێژ
بۆ خه‌ڵكی خه‌باتكار و خۆراگری كوردستان یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه
كه‌به مێژووی خهباتهكهیانهوه لكاوه. گرنگی ٢٨ی گلاوێژ
ته‌نیا له ده‌ركردنی فه‌رمانی جهنایهتكارانهی خومه‌ینی بۆ
هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له‌م رۆژه‌دا، له به‌ر
ئه‌وه‌یكه حه‌یاتی سی ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی پڕه له ده‌ركردنی
ئه‌مجۆره فه‌رمانانه له دژی خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئێران،
به‌ڵكوو جێگا‌و شوێن و گرنگیی مێژوویی ئه‌م رۆژه له گرتنی
ته‌سمیمی لێبراوانه و وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
كوردستان بۆ ته‌سلیم نه‌بوون، خه‌بات و خۆراگریی له به‌رامبه‌ر
فه‌رمانی دوژمنانی ئازادیی و ئینسانییه‌ت بوو. رژیمی دژی شۆڕشگێریی
تازه به‌ده‌سه‌ڵات گهێندراوی ئیسلامیی
ساڵی 1357 له رۆژی یه‌كه‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه هه‌وڵی
به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌ركه مێژووییه‌كه‌ی خۆی دا. ئه‌م
ئه‌ركه بریتی بوو له سه‌ركوتی شۆڕش له ئێران كه رژیمی شا
نه‌یتوانی بوو به ئه‌نجامی بگه‌ێنێت. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی دا ئامرازه‌كانی پێوست بوو سه‌ركوت
جێبه‌جێ بكات. ده‌ست به‌جێ ده‌ستی كرد به سازكردنه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی
لێك بڵاوبووی شا. به ته‌واوی مه‌ئموره‌كانی ساواك ی راگه‌یاند كه
بگه‌رێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به یارمه‌تی بیرمه‌ندان و
ئیدئولۆگه ئیسلامخواز و غه‌زه‌ب لێكراوانی ئه‌مرۆیی، ساواك ناوی
بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات گۆرا و خه‌ڵكی سازكردنه‌وه‌ی ئه‌م
وه‌زاره‌تخانه‌یه و پێكهێنانی سپای پاسداران بوو. له پاشان ده‌ست
به جێ هه‌ستایه هێرشكردن و پلاماربردن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی
ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ئێران به خه‌باتی فیداكارانه و گیانبازیی وه‌ده‌ستیان
هێنابوو. كۆماری ئیسلامی ته‌واوی ناوه‌نده‌كان و رێكخراوه
دێمۆكراتیك و چه‌پ و پێشكه‌وتووه‌كانی له ئیران دایه به‌ر هێرش و
په‌لاماری شۆرا كرێكارییه‌كان و شۆراكانی ژنانی له ژێر ناوی "شورا
پورا مالیده" دایه به‌ر هێرش. هه‌ڵیكوتایه سه‌ر زانكۆكان و
خوێندكارانی دایه به‌ر و زانكۆكانی داخست هه‌تاوه‌كوو ناوه‌نده
سه‌ركوتگه‌ره‌كان و رێكخراوه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی سه‌ربه‌خۆی
بخاته جێ، كوردوستان‌و توركهمهن سه‌حرای به تانك و تۆپ له
ئاسمان و زه‌وی یه‌وه دایه به‌ر هێرشی دڕندانه و خه‌ڵكی
خه‌ڵتانی خوێن كرد. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه دژی
شۆڕشگێڕییه‌ی كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی خهباتكارو سته‌مدیتووی
كوردستان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته خه‌باتكارانه‌كانی خۆی و
خۆڕاگریی له به‌رامبه‌ر زۆروێژیی و هێرشی نیزامیی هه‌مه‌لایانه،
ده‌ستیان كرد به سازماندان و پێكهێنانی رێكخراوه و ناوه‌نده
جه‌ماوه‌رییه‌كان. پێكهێنانی بنكه‌كان و شۆرا جه‌ماوه‌رییه‌كان و
جه‌معییه‌ته دێمۆكراتیكه‌كان له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان،
شۆرا كرێكاری یه‌كان، ناوه‌ند و شۆراكانی ئه‌سناف، شوڕاكان و
جهمعییهتهكانی ژنان له‌و كرده‌وانه بوون كه ئه‌نجام دران.
كۆمه‌ڵه‌ش وه‌كوو ره‌وتێكی كۆمۆنیست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له
تهسمیمێكی مێژوویی دا سازماندانی خۆڕاگریی چه‌كدارانه‌ی نایه
ده‌ستوری كاری خۆێ و هێزێكی چه‌كداری له كرێكاران و جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پێكهێنا، له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی حه‌یاتی
سیاسی كۆمه‌ڵگه له كوردستانیش وه‌كوو هێزێكی به‌رپرس چالاكانه و
لێهاتووانه ڕه‌وڵی گێرا. به‌مجۆره كوردوستان به هۆی
ئاماده‌بوونی به‌هێزی ره‌وتی چه‌پ و سۆسیالیست، كاری سه‌ركوتی شۆڕش
له گه‌ڵ گیروگرفتی زۆر بۆ رژیم به‌ره‌وروو بوو. به جۆرێك كه
هه‌تا به ئیستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌مێك ساڵه له داگیر
كردنی كوردوستان به ده‌ستی رژیم تێپه‌ڕ ده‌بێت، كۆماری ئیسلامیی
هێشتا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر وره‌ی شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
دا زاڵ بێت و له گه‌ڵ كێشه‌و گرفتی زۆر و خه‌باتی هه‌ر رۆژه‌ی
جه‌ماوه‌ری له كوردستان به‌ره‌وڕووه.
پرسیار: هه‌ر به‌و جۆره‌ی له قسهكانتانهوه دیار بوو، ٢٨ی
گلاوێژ حه‌ره‌كه‌تێكی هه‌ر كوردستانی نه‌بوو وه له‌راستیدا یه‌كێك
له ئاڵقه‌كانی ده‌ستپێكی هێرشی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر
شۆڕشی ئێران له ساڵی ٥٧ بوو.له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له بانگه‌وازی
هێندێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی، ره‌وته‌كان و حیزبه سیاسییه‌كاندا
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له بیر ده‌كرێت و لایه‌نێكی ناوچه‌یی و
كوردستانی به‌م مه‌وزوعه ده‌درێت؟
وڵام: هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه راسته كه فه‌رمانی ٢٨ گه‌لاوێژی خومه‌ینی
بۆ كوردوستان و له دژی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردوستان بوو
وه وڵامی ئه‌م فه‌رمانه‌ش جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردوستان به
خه‌باتێكی خویناویی و خۆڕاگرییه‌كی كه‌م وێنه دایانه‌وه. وه
هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی كه هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌م هێرشه،
بینیمان كه له پاش سێ مانگ ئه‌م هێرشه تێك شكێندرا و ئه‌مجاره
فه‌رمانی هێرش بۆ په‌یامی بهكرێگیراوانهی ئاگربه‌س و هه‌ناردنی
هه‌یئه‌تی به‌ناو "حسن نیت" گۆردرا. به‌ڵام هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه
گوتم، ئیستراتێژیی رژیمی كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوتی شۆڕش له گشت
ئێرانی لا مه‌به‌ست بوو. رژیم نه‌یده‌توانی ئازادی و دێموكراسی و
پێكهێنانی تهشهكۆله سه‌ربه‌خۆ و ڕادیكاڵه‌كان له هیچ جێگایه‌ك
ته‌حه‌ممول بكات. هه‌ر به هه‌مان شێوه په‌لاماری برده سه‌ر
زانكۆكان له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیش. شۆرا كرێكارییه‌كانی له
سه‌رتاسه‌ری ئێران دایه به‌ر هێرش و هه‌وڵی دا تا له باتی
ئه‌وان، رێكخراوه كۆنه‌په‌ره‌سته ئیسلامییه‌كانی به ناو
"كرێكاریان" بخاته جێ. له‌م روانگه‌وه قسه‌كه‌ی ئیوه درووسته و
هێرش بۆ سه‌ر كوردوستانیش به‌شێك له‌و ئه‌ركه بوو كه خستبوویه
ئه‌ستۆ. به‌ڵام له كوردوستان كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك كه
سوور بوون له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیان، له هه‌مان
سه‌ره‌تاوه به پێی ناسینێك كه له ناوه‌رۆكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه
و دژی شۆڕشگێڕی رژیمی ئیسلامیی سه‌رمایه بوویان، وڵامی "نا" یان
به دامه‌زراندنی رژیمی ئیسلامیی گوتبوو. بۆ خۆڕاگریی له
به‌رامبه‌ر هێرشی رژیم هه‌ڵستان به كاری وشیاردرانه و رێكخستنی
جه‌ماوه‌ریی ئه‌مه‌ش زیاد بكه‌م كه بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له
كوردوستان هیچ كات خۆی به ناوچه‌یی له قه‌ڵه‌م نه‌دا. كۆمه‌ڵه
وه‌كوو ئاڵا هه‌ڵگری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه له كوردوستان به‌ر
له به‌رپا كردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش هه‌میشه خۆی به
رێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ر له ئاستی ئێران ناساندبوو. بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كوردوستان وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و
بزووتنه‌وه‌ی ژنانیش به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك و
ئورگانیك دا له گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وانه له ئاستس سه‌راسه‌ریی
درێژه‌یان به خه‌باتی خۆیان دا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانی ئه‌م
بزووتنه‌وانه له ئاستی ئێران گرێ دا. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه
ئاگادارن له‌و كاته‌دا هه‌ڵسوراوانی ئه‌م بزووتنه‌وانه و شۆڕشگێره
چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئێران كه له گه‌ڵ هێرش و
خه‌فه‌قانی رژیمی ئیسلامی به‌ره‌وروو بوون، هاتنه كوردستان و
هه‌ڵسووڕاوانه له ناوبزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان دا
درێژه‌یان به خه‌باتی خۆیان له دژی رژیمی ئیسلامی دا و به
داخه‌وه ژوماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌م ڵێگایهدا گیانیان به‌خت
كرد. ئه‌وه‌یكه بۆچی له بانگه‌وازی هێندێك له كه‌سایه‌تیه‌كان،
ره‌وت و لایه‌نه سیاسیه‌كان دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له بیر ده‌كرێت
و لایه‌نێكی ناوچه‌یی و كوردوستانی به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌درێت،
ته‌وه‌رێكه كه په‌یوه‌ندیی به جۆری بیر كردنه‌وه و ستراتێژێكی
جیاوازه‌وه هه‌یه كه ئه‌وان بۆ بزووتنه‌وه له كوردوستان
هه‌یانه. به ڕای من ئه‌م ستراتێژه ناتوانێت ته‌نانه‌ت
یارمهتییهكیش به چاره‌سه‌ركردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی له
كوردوستان بگه‌یێنێت.
پرسیار: گرینگی و جێگا‌و شوێنی جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر ٢٨ی
گه‌لاوێژ له‌م بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجه روو له گۆڕانه‌ی ئیستا
له چی دایه؟
وڵام: جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر جێگا و شوێنی ٢٨ی گه‌لاوێژ وه‌كو
رۆژی ساغ بوونه‌وه له سه‌ر خۆراگری یه‌كگرتووانه له به‌رامبه‌ر
سه‌ركوت به‌و هۆیه‌وه له‌م بارودۆخه‌ی ئیستا دا گرینگی هه‌یه كه
رژیمی كۆماری ئیسلامی ئیستاكه زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه له
قه‌یرانی ههمهلایانهدا رۆچووه. ئه‌م رژیمه له ترسی رووخانی
خۆی شه‌پۆلێكی تازه و به‌ربڵاوی له سه‌ركوت و چاوترسێنكردنی
بزووتنه‌وه رادیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ست پێكردووه.
له‌وه‌ها بارودۆخێكدا جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی
خۆڕاگریی جه‌ماوه‌ریی، سازماندانی خه‌بات و خۆڕاگرییه‌كی
شۆڕشگێرانه‌ی پشت به‌ستوو به بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به
ئاقاری گه‌شه و هه‌ڵدانی هاوپشتیی و وشیاریی سیاسیی و
په‌ره‌سه‌ندنی ته‌شكیلاتێك بۆ خه‌باتێك كه ئه‌مڕۆكه له
سه‌رتاسه‌ری ئێران له ئارادایه و ده‌ڕوات تا بن و بناوانی ئه‌م
رژیمه مهنحوسه له ریشه‌وه ده‌ر بهێنێت، گرینگی و بایه‌خێكی
زۆری هه‌یه. ڕێبه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به باشی ده‌زانن كه به‌رژه‌وه‌ندی حه‌یاتی و
چینایه‌تییه‌كانیان ته‌نیا له گره‌وی رووخانی رژیمی ئیسلامی
سه‌رمایه و دامه‌زرانی رژیمێكی شۆڕشگێرانه و دێمۆگراتیك دایه
كه به پاڵپشتی هێزی ئه‌م بزووتنه‌وانه دێته سه‌ركار. سی ساڵ
خه‌بات له دژی رژیمی ئیسلامی بۆ هه‌ڵسووراوانی ئه‌م بزوتنه‌وانه
ئه‌م راستییه‌ی سه‌لماندووه و ئه‌وانه‌ی پله‌یه‌ك له پێگه‌یشتنی
سیاسییگهیاندووه كه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه نه‌ته‌نیا هیچ
كام له باڵه‌كانی رژیم، به‌ڵكوو ئیتر لیبراڵه‌كان و ره‌وته
ئیسلاحخوازه میڵلی و مه‌زهه‌بیه‌كان دا له ناو خۆ و چ له
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سه‌لاحیه‌تی رێبه‌ریی كۆمه‌ڵگایان نییه. ئه‌وان
سه‌ڵاح نه‌بوونیان زۆر جار سه‌لماندووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو
كه له‌م ره‌وت و رووداوانه‌ی ئه‌م دوواییانه له ئێران،
هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وانه نه‌كه‌وتنه شوێن ره‌وتی
ئوپۆزیسێونی ئیسلامی ناو حكومه‌ت و خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له
دژی ته‌واوی نیزامی ئیسلامیی سه‌رمایه برده‌پێش و درووشمه‌كان و
داخوازییه سیاسی و چینایه‌تییه‌كانی خۆیان گه‌ڵاڵه كرد. پێوه‌ندی
زۆر نزیكی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئاستی سه‌رتاسه‌ریی
و گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی ئۆرگانیكی ئه‌م بزووتنه‌وانه ده‌توانێت
مۆته‌كه‌ی رژیمی ئیسلامیی كه ئه‌ویش رووخاندنیه‌تی، بهێنێته دی
و ئه‌م رژیمه ئیسلامیی كه ئه‌ویش رووخاندنیه‌تی، بهێنێته دی و
ئه‌م رژیمه‌ش به زبڵدانی مێژوو بسپێرێت. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه
له كوردوستانیش ده‌بێ هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه و له پێوه‌ندیی له
گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی، بزووتنه‌وه‌ی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاران و باقی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه، درێژه
به حه‌ره‌كه‌تی خۆی بدات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌م بارودۆخه‌ی
ئیستادا داخوازییه‌كان و خواسته‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نیا
له پێوه‌ندیی و هاوكاریی نزیك له گه‌ڵ بزووتنه‌وه سه‌راسه‌ری
یه‌كان دا وه‌دی دێت.
|