|
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، به هه‌ل و
مه‌رجی دژواری ئابووری و ئه‌ركی گه‌وره‌ی سیاسی
ئه‌مڕۆ بارودوخی دژواری كار و ژیان و هه‌ل و مه‌رجی پڕ له
مه‌ینه‌تی ئابووری و بێ مافی سیاسی كه چینی كرێكاری ئێران تێیدا
به سه‌ر ده‌بات له كه‌س شاراوه نییه. هه‌موان ده‌زانن كه هه‌ل
و مه‌رجی ناله‌بار و ژیانی كویله‌ئاسا چلۆن ئاسایشی جه‌سته‌یی و
ده‌روونی له كرێكاران زه‌وت كردووه و مه‌ینه‌تبارترین بێ
به‌شیه‌كانی به سه‌ردا سه‌پاندوون.
بێكارسازی یه‌ك له دوای یه‌ك و ئاستی ملیونی ئه‌رته‌شی زه‌خیره‌ی
كار كه قه‌یران و وه‌رشكسته بوونی ئابووری سه‌رمایه‌داری ئێرانی
توندتر كردۆته‌وه، ئێستا خۆی بۆته ئه‌هرومێكی به‌هێز بۆ گوشار
هێنان بۆ سه‌ر چینی كرێكار. ئه‌مه راسته كه نیزامی
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری هیچكات ناتوانێت به‌و راده‌یه له
هێزی كار، كه گه‌شه‌ی ئاسایی جه‌معییه‌ت پێكی دێنیت قه‌ناعه‌ت
بكات، به‌ڵام واقعیه‌تی تاڵ ئه‌وه‌یه كه له چه‌ند ده‌یه‌ی
رابردوودا هیچكات سه‌رمایه‌داری ئێران وه‌ك ئێستا هێزی زه‌خیره‌ی
كاری له به‌رده‌ست دا نه‌بووه و بۆ هێرش كردنه سه‌ر كار و ژیانی
چینی كرێكار تا ئه‌م راده‌یه ده‌ستی ئاواڵه نه‌بووه.
به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری عه‌زیمی بێكاران ئاسه‌واری چه‌ند لایه‌نه‌ی
لێ كه‌وتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه كرێكارانی له‌سه‌ركار
زیاتر ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ترسی دێوه‌زمه‌ی بێكاری و نه‌بوونی
ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی خستۆته دڵیانه‌وه و حه‌قده‌ستی واقعی ئه‌وانی
تا ئه‌و جێگایه‌ی كه بكرێت هێناوه‌ته خوارێ، له لایه‌كی
دیكه‌وه ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی بۆ هێرش كردنه سه‌ر كار و
ژیانی كرێكاران هارتر كردووه و له هه‌مان حاڵ دا دووبه‌ره‌كی و
كێبڕكێی له نێوان كرێكاران دا په‌ره پێداووه.
ئێستا هه‌مو هه‌ڵسوراوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری به‌م راستیه
ده‌زانن كه ره‌وتی ژیان و خه‌بات، زورێك له كرێكارانی فێری
ئه‌وه كردووه كه، هێرشی هه‌ر رۆژه‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت
بۆ سه‌ر ئاستی كار و ژیانی كرێكاران به‌بێ هیچ ئه‌ملاوئه‌ولایه‌ك
ئاكامی بێكاری پێكهاته‌یی و نه‌بوونی ته‌شه‌كولی چینایه‌تی و
جه‌ماوه‌ریی كرێكارانه. ته‌نیا به پێك هێنانی ته‌شه‌كولی
چینایه‌تی و جه‌ماوه‌ریی كرێكارانه كه ده‌كرێت پێش به
ئاسه‌واره‌كانی ماڵ وێرانكه‌ری یاسای نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ سه‌ر
كار و ژیانی كرێكاران بگیرێت.
بۆ هه‌ڵسوراوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا كه له ژێر گوشار و خه‌فه‌قانی سیاسی و پولیسی، پێكهێنانی
ته‌شه‌كول و رێكخراو كردنی كرێكارانیان له ئه‌وله‌ویتی كاری خۆیان
داناوه، ئێستا و له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی سیاسی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا
كه هاوسه‌نگی هێز به زیانی رژیم گۆڕاوه، پێویسته نه ته‌نیا
هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ رێكخستنی چینی كرێكار خێراتر بكه‌ن، به‌ڵكوو
ده‌بێت بیر له ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی سیاسی كه له سه‌ر شانی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكارییه بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ نه ته‌نیا ده‌بێت ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه مه‌ینه‌تباره
ئابوورییه تێپه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵكوو بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی
بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی كه ره‌وتی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی گرتۆته
به‌ر و به كه‌متر له كۆتایی هێنان به دیكتاتوری كۆماری ئیسلامی
ره‌زایه‌ت نادات، پێویستیمان به حزوری رێكخراوی چینی كرێكار له
مه‌یدانی سیاسی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئیسلاح خوازنی حكومه‌تی و لیبراڵه‌كان، كه هێندێك له
دوستانی درۆینه‌ی خه‌ڵك له ناو ئوپوزسیون دا هیوایان پێیانه و
له ناو یاسای بنه‌ره‌تی كۆن و رزیوی ویلایه‌تی فقیه‌دا به دوای
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێن كه مه‌ودایه‌ك بۆ سات و سه‌ودا له گه‌ڵیان
بدۆزنه‌وه، توانا و سه‌ڵاحیه‌تی ڕێبه‌ری و به سه‌ركه‌وتن
گه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكیان نییه. ئیسلاح
خوازانی حكومه‌تی كه كارنامه‌یه‌كی سه‌راسه‌ر جینایه‌تیان هه‌یه
و لیبراڵه زه‌بوون و خه‌یانه‌تكاره‌كان، به پێی ماهیه‌تی
چینایه‌تی خۆیان ناتوانن داخوازی رووخانی كۆماری ئیسلامی و باقی
داخوازییه سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك وه‌دی بێنن.
ته‌نیا شوڕشی كرێكاریی، شوڕشێك كه چینی كرێكاری رێكخراو
ڕێبه‌رییه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه بێت، ده‌توانێت رووخانی كۆماری
ئیسلامی و وه‌دی هاتنی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی ئێران
زه‌مانه‌ت بكات. ئێستا و له جه‌رگه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌دا
ته‌نیا حزوری مادی چینی كرێكار له مه‌یدانی سیاسی كۆمه‌ڵگا دایه
كه به ئالترناتیوی سوسیالیسم و شوڕشی كرێكاریی ئیعتبار
ده‌به‌خشێت و جێگای ره‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ره. به حزوری
به هێزی چینی كرێكار له مه‌یدانی سیاسییه كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
سته‌ملێكراوی ئێران له ئاستی ملیونی دا به سوسیالیسم و شوڕشی
كرێكاری وه‌ك ته‌نیا ئالترناتیوێك كه ده‌توانێت پێشڕه‌وی
بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه، رووخانی كۆماری ئیسلامی و وه‌دی
هاتنی خواسته‌كانی ئه‌وان زه‌مانه‌ت بكات، هیوا ده‌به‌ستن.
ئێستا مانگرتنی گشتی چینی كرێكار ده‌توانێت پشتی رژیمی ئیسلامی
بشكێنیت و خه‌بات بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی بخاته ره‌وتێكه‌وه
كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌بێت. له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا پێویسته كه
هه‌ڵسوراوان و پێشڕه‌وانی سوسیالیستی ناو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌م
بواره دا بیر له به‌هێز كردنی جێگا و شوێنی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری
و سوسیالیسم له ئێران بكه‌نه‌وه.
له هه‌ل و مه‌رجی قه‌یرانی سیاسی دا نابێت پێك هێنانی ته‌شه‌كولی
جه‌ماوه‌ریی و سه‌راسه‌ریی كرێكاران بكرێنه پێش مه‌رجی رێكخستنی
مانگرتنی گشتی و سه‌راسه‌ری چینی كرێكار. خه‌باتی بێ وچانی چینی
كرێكار ساڵانێكی زۆره كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له هه‌ڵسوراوان و
پێشڕه‌وانی رادیكاڵی كرێكاری له ریزی خۆیدا په‌روه‌رده كردووه
كه له بارودوخی قه‌یرانی سیاسی دا ره‌وتی گشتی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكار ته‌شخیس ده‌ده‌ن.
له جه‌رگه‌ی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه دا سه‌ركه‌وتن له رێكخستن و
به‌رێوه بردنی مانگرتنی گشتی كرێكاری بۆ مه‌حكوم كردنی
جینایه‌ته‌كان رژیم و بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی، ده‌توانێت
هاوسه‌نگی هێز به قازانجی چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
بگۆڕێت و ره‌وتی خۆرێكخستنی چینی كرێكار خێراتر بكاته‌وه. حزوری
چینی كرێكار له مه‌یدانی سیاسی ده‌توانێت پێوه‌ندی و یه‌كگرتوویی
بزوتنه‌وه‌ی ژنان، بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری و بزوتنه‌وه‌ی
شوڕشگێرانه‌ی كوردستان له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به‌رینتر و
پێگه‌ی شوڕشی كرێكاری زیاتر په‌ره پێ بدات.
هه‌ڵسوراوانی كومونیستی ناو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به هه‌ست كردن
به‌و ئه‌ركه سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی كه له سه‌ر شانی چینی
كرێكاره، ده‌بێت بۆ دابین كردنی حزوری سه‌ربه‌خۆی چینی كرێكار له
مه‌یدانی سیاسی دا تێبكوشن و ستراتێژی شوڕشی كرێكاری و سوسیالیسم
هه‌رچی زیاتر له ناو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری دا په‌ره پێ بده‌ن.
سوسیالیسم پێوه‌ندی به داهاتوویه‌كی نادیار و دوور ده‌سته‌وه
نییه، به‌ڵكو زه‌مینه، توانا و ده‌رفه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابورییه‌كه‌ی له جه‌رگه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئێران دا پێك
هاتووه و وه‌دی هاتن و ده‌وام و پایه‌دار بوونی به هێزی وشیاری،
رێكخراو بوون و خه‌باتی چینی كرێكار و ئیمكاناتی مادی و سه‌روه‌ت و
سامانی پڕ پیتی كۆمه‌ڵگای ئێران و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران
زه‌مانه‌ت ده‌كرێت. له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا ئه‌م خه‌باته له
رێگای رووخانی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی ده‌بێت و داڕمانی ئه‌م
نیزامه سه‌ركوتگه‌ر و جینایه‌تكاره له ئێران، ئامانجی
راسته‌و‌خۆی شۆڕشی كرێكاری پێك دێنیت.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |