|
رێگا چاره‌كانی "موسه‌وی"ش
ناتوانێت رژیمی كۆماری ئیسلامی له قه‌یران رزگار بكات
رۆژی رابردوو "میر حوسین موسه‌وی" له به‌یانیه‌یه‌ك دا پێشنیاری
خۆی بۆ ئه‌و شته‌ی كه به "رێگا چاره‌ی قه‌یران و هێور كردنه‌وه‌ی
بارودوخی وڵات" ناوی لێ ده‌بات، راگه‌یاند.
موسه‌وی له پێشه‌كی رێگا چاره‌كانی خۆیدا به‌ر له هه‌ر شتێك
سه‌باره‌ت به بانگه‌واز بۆ ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی
پاكانه بۆ خۆی و هاوبیره‌كانی ده‌كات و به پێداگریه‌وه ده‌ڵێت:
"به‌رده‌وام به من و هێندێك له دوستانیان ده‌وت كه ئه‌گه‌ر
ئێوه راگه‌یاندن نه‌ده‌ن خه‌ڵك نایه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان و
ئاسایش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات. بۆ رێوڕه‌سمی عاشورا سه‌ره‌ڕای
داواكاری زۆر، نه جه‌نابی "كه‌روبی" راگه‌یاندنی ده‌ركرد، نه
ئاغای "خاته‌می" به‌یانیه‌ی بڵاو كرده‌وه و نه من و دوسته‌كانم
كارێكی له‌و چه‌شنه‌مان كرد".
به‌م جۆره پێش هه‌مو شتێك جێگا و شوێنی ئاغای موسه‌وی له ڕێبه‌ری
ئه‌م ره‌وته دا روون ده‌بێته‌وه. موسه‌وی وێڕای ئه‌وه‌یكه دان
به‌وه داده‌نێت كه خۆی له ناره‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند رۆژی
رابردوودا ده‌ور و نه‌خشێكی نه‌بووه، له هه‌مان حاڵ دا بێ مه‌یل
نییه كه تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌كرێت، له ئاكامه‌كانی به‌هره‌مه‌ند
بێت.
ئه‌و له لێكدانه‌وه‌ی بۆ ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌ڵێت: خه‌ڵك به
وتنی حوسه‌ین حوسه‌ین و بێ ئه‌وه‌ی كه دروشمی توندره‌وانه بده‌ن،
هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان. به وته‌ی موسه‌وی گۆیا ئه‌و هه‌مو
خه‌بات و گیان له ده‌ست دانانه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه بووه كه
ویستوویانه عاشورای حوسه‌ینی خۆیان سه‌ربه‌خۆ له لایه‌نگرانی
رژیم به‌ڕێوه‌به‌رن و رێوڕه‌سمی سینه‌زه‌نی ئه‌وان له‌گه‌ل
رێوڕه‌سمی سینه‌زه‌نی كه‌سانی سه‌ر به رژیم تێكه‌ڵاو نه‌بێت.
له‌م به‌یانیه‌یه دا هه‌روه‌ها موسه‌وی بۆ جارێكی دیكه ده‌ور و
نه‌خشی سپای پاسدارانی وه‌ك شانۆگێڕی سه‌ركوته‌كانی ئه‌م چه‌ند
مانگه‌ی رابردوو په‌رده‌پۆشی ده‌كات و له سه‌ر جێگا و شوێنی
كاریگه‌ری ئه‌م دام و ده‌زگایه جه‌خت ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت:
دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ری وه‌ك سپا ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژه
حیسابی ئه‌وه بكات كه، قیمه‌تی سه‌هام چه‌نده به‌رز و نزم
بۆته‌وه ناتوانێت له وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارێزگاری
بكات.
موسه‌وی له كۆتایی پێشه‌كی رێگا چاره‌كانی دا ده‌نوسێت: له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه هێشتا دره‌نگ نییه و نیزامی ئێمه ئه‌م هێز و
توانایه‌ی هه‌یه كه له ئه‌گه‌ری بیر كردنه‌وه و تێڕوانینێكی
رێز لێگرانه و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌رم و نیان له گه‌ل سه‌رجه‌م
جه‌ماوری خه‌ڵك و توێژه‌كانی وڵات، ده‌توانێت ئه‌م ئه‌ركه گرینگه
به‌ڕێوه به‌رێت. ناوبراو له حاڵێكدا كه له‌ونێكی زۆر نه‌رم و
نیان و موحته‌ره‌مانه بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رژیم
هه‌ڵده‌بژێرێت، له دژی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن داری ته‌كفیر به‌رز
ده‌كاته‌وه و گشتیان وه‌ك مونافق ناو لێده‌بات و ده‌ڵێت: "من وه‌ك
دڵسۆزێك راده‌گه‌یه‌نم مونافقه‌كان به خه‌یانه‌ت و
جه‌نایه‌ته‌كانیانه‌وه مردوون، ئێوه زیندویان مه‌كه‌نه‌وه.
ئاشكرایه كه هه‌ڵبژاردنی ئاگاهانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژانه
ئامانجێكی جگه له راكێشانی به‌زه‌یی سه‌رانی رژیمی له پشت
نییه.
به وه‌ها پێشه‌كیه‌كه كه موسه‌وی گه‌ڵاڵه‌ی خوی بۆ "ئاشتی
نه‌ته‌ویی" پێشكه‌ش ده‌كات. له به‌نده‌كانی ١ و ٢ دا به ئاشكرا
داخوازی خۆی له بواری "به‌دواداچوونی مافی خه‌ڵكێك كه ده‌نگیان
پێ داوه" له بیر ده‌باته‌وه و به‌جێگه‌ی ئه‌و، داواكارییه‌كی
گشتی و بێ كه‌ڵكی وه‌ك "راگه‌یاندنی به‌رپرسیاریه‌تی راسته‌وخۆی
ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر خه‌ڵك و مه‌جلیس و ده‌زگای قه‌زایی"
دێنیته گۆڕێ و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێ كیفایه‌ت و ناكارامه
بێت، ده‌بێ مه‌جلیس و ده‌زگای قه‌زایی له چوارچێوه‌ی یاسای
بنه‌ره‌تی دا هه‌ڵسوكه‌وتی له گه‌ل بكه‌ن. له بواری یاسای
هه‌ڵبژاردنیش دا سه‌ره‌ڕای لێدوانی بێ ناوه‌رۆك له سه‌ر
"زه‌مانه‌ت كردنی به‌شداری هه‌مو خه‌ڵك، به جیاوازی ده‌نگ و
بیروباوه‌ر"، له ئاكام دا بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی خۆی به بێ
هیچ چه‌شنه نارۆشنییه‌ك ده‌ربڕێت، باس له ئولگوی مه‌جلیسه‌كانی
سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی ده‌كات. ئه‌و
مه‌جلیسانه‌ی كه له نمونه‌كانی به‌رچاوی زه‌وت كردنی ماف و
ئازادییه‌كانی خه‌ڵك له دیموكراسییه‌كی نیوه‌چڵی په‌رلمانی بوون.
به‌نده‌كانی سێهه‌م و چواره‌می رێگاچاره‌كانی پێشنیار كراوی ئاغای
موسه‌وی به ئازادی زیندانیانی سیاسی و ئازادی راگه‌یه‌نه‌ره‌كان
ته‌رخان كراوه. به رواڵه‌ت ئه‌م به‌ندانه رادیكالترین
به‌شه‌كانی رێگاچاره‌كانی ئه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ندانه
له پاڵ به‌ندی پێنجه‌م دابنێین كه له‌سه‌ر به‌ندێكی یاسای
بنه‌ره‌تی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تێیدا هاتووه، ئه‌م جۆره
ئازادیانه ته‌نیا كاتێك ده‌بن كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلام دا
دژایه‌تیان نه‌بێت، ئه‌و كات هه‌ست به راده‌ی پابه‌ند بوونی
موسه‌وی به ئازادی پێك هێنانی حیزب و كۆبونه‌وه‌كان ده‌كه‌ین.
به‌ڵام كاری ته‌سلیم ته‌ڵه‌بی موسه‌وی له‌م به‌یانیه‌یه دا
به‌مه‌ش كۆتایی پێ نایه‌ت. ئه‌و له كۆتایی دا ئاوی پاكی به سه‌ر
ده‌ستی هه‌موان دا ده‌كات و نیشانی ده‌دات كه بۆ به‌كرده‌وه
ده‌رهێنانی ئه‌م داخوازییه نیوه‌چڵانه‌ش زۆر پێداگرییه‌كی ئه‌وتۆ
ناكات و ده‌ڵێت: پێویست ناكات به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی هه‌مو ئه‌م
به‌ندانه پێكه‌وه ده‌ست پێ بكات، بینینی عه‌زم و ته‌دبیری نیزام
له‌م بوارانه دا به‌سه. موسه‌وی ته‌نانه‌ت به پێویستی نازانێت
كه رژیم ئه‌و و هاوبیره‌كانی وه‌ك لایه‌نی وتووێژ به ره‌سمیه‌ت
بناسێت.
ئه‌م بیانیه‌یه سه‌ره‌ڕای ناوه‌رۆكێكی ته‌سلیم ته‌ڵه‌بانه كه
هه‌یه‌تی، له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه به هێند
وه‌رناگیرێت. چونكه كه موسه‌وی خۆی به روونی رایگه‌یاندووه،
خه‌ڵكی ئێران كه له رژیمی ئیسلامی بێزارن و داوای وه‌دی هاتنی
مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، گۆێ به لێدوانی سه‌رانی
ئیسلاح خوازی راو نراو له ده‌سه‌ڵات ناده‌ن. واته كونترولی ئه‌م
بزوتنه‌وه به‌ربڵاوه له ده‌ستی موسه‌وی و كه‌سانی وه‌ك ئه‌و دا
نییه تا بتوانن له سه‌ری سات و سه‌ودا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر موسه‌وی وا
ده‌نوێنێت كه خه‌ڵك بۆ به‌رێوه بردنی رێوڕه‌سمی عاشورا هاتنه
سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت كه ده‌نگی دروشمی شوڕشگێرانه
و پێكهاته شكێنی ئه‌وانی نه‌بیستووه، له به‌رانبه‌ر دا كۆماری
ئیسلامی هه‌ستی به‌م واقعیه‌تانه كردووه و هه‌ر بۆیه خۆی بۆ
رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی دوایی ئاماده و ته‌یار ده‌كات.
با خه‌ڵكی پرژوبڵاو به‌ڵام جه‌سوور و به‌بڕشتی ئه‌مڕۆ، له
دامه‌زراوه و رێكخراوه مه‌ده‌نی و چینایه‌تییه‌كانی خۆیان
رێكبكه‌ون، با شه‌پۆلی مانگرتنی كرێكاران و مانگرتنی گشتی له
شاره‌كان ده‌ست پێ بكات، با ئه‌و دروشمه روونانه‌ی كه نیشانده‌ری
داخوازی سیاسی و چینایه‌تی توێژه بنه‌ده‌ست و بێ به‌شه‌كانی
كۆمه‌ڵگان، له هه‌ر شه‌قام و كۆڵانێك به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌و كات
ده‌بینین كه چلۆن ئیسلاح خوازه‌كانی حكومه‌تی ده‌كه‌ونه
په‌راوێزه‌وه و فه‌راموش ده‌كرێن و شتێكیان بۆ سات و سه‌ودا
له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار پێ نامێنیت. رێگای چاره 5
خاڵی موسه‌وی ئه‌گه‌رچی ناتوانێت رژیمی كۆماری ئیسلامی له قه‌یران
رزگار بكات، به‌ڵام نیشانی ده‌دات كه موسه‌وی و هاوبیره‌كانی تا
چه راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئازادیخوازانه و رزگاری
به‌خشی خه‌ڵكی ئێران بێگانه‌ن.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |