|
بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌رگی سه‌وز له به‌ر خۆی فڕێ
ده‌دات
گه‌ڵاڵه‌ی ٥ ماده‌یی "میرحسێنی موسه‌وی" بۆ ده‌رباز كردنی كۆماری
ئیسلامی له قه‌یران، ته‌نیا سازشكارانه و ته‌سلیم خوازانه
نییه، به‌ڵكوو هاوكات ریاكارانه و فریوكارانه‌شه. لایه‌نی
ته‌سلیم خوازییه‌كه‌ی رووی له دام و دازگای ده‌سه‌ڵاتداره و
فریوكاری و ریاكارییه‌كه‌شی روو له خه‌ڵكه. ناسینی هه‌ر دوو
لایه‌نی به‌یانییه‌كه‌ی موسه‌وی كه گردوكۆی روانگه‌ی
ئیسلاحخوازه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی و زمانی هاوبه‌شی هه‌موویانه،
بۆ ناسینی فه‌رهه‌نگ و رێوشوێن و خوخده‌ی ئه‌م كه‌سانه، ده‌توانێت
هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ده‌رس و ئه‌زموونی به‌نرخ بێت بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی
كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵانه‌ی دواییدا چاوه‌ڕوانییه‌یه‌كی موعجزه
ئاسایان له‌م ئیمام زادانه ده‌كرد. ئه‌و ئاڵا سپییه‌ی كه
موسه‌وی به جێگای ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ی به‌رزی كردۆته‌وه تا ئه‌و
جێگایه كه رووی له به‌رپرسانی رژیمه، ئه‌م ٦ مێحوه‌ره
واقعییه‌ی خواره‌وه له خۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد و سپاردنی
ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه و حیساب لێكێشان له عه‌مه‌لكردی
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، به مه‌جلیس و هێزی قه‌زایی.
دووهه‌م: ده‌ربڕینی پابه‌ند بوون به نموونه و ئولگوه‌كانی
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خومه‌ینی و له‌م رێگایه‌وه نیشاندانی
پابه‌ند بوون و وه‌فاداری خۆیان به ئه‌سڵی نیزام و ویلایه‌تی
فه‌قیه.
سێهه‌م: خۆپاراستن له خۆپیشاندانی نایاسایی و دانی دروشمی
پێكهاته شكێنانه، چواره‌م: جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر به‌ندی ٢٧ی
یاسای بنه‌ڕه‌تی له كاتێك دا كه له سه‌ر ماده پێشنیار
كراوه‌كانی خۆیدا باس له ئازادیه‌كان ده‌كات تا ته‌فسیر و
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و له‌م ماده‌یه واتا ئازادی بۆ خودیه‌كان، كه
ئامانجی واقیعی ئه‌م ماده‌یه‌یه، جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه،
پێنجه‌م: هێرش كردن بۆ سه‌ر نه‌یارانی نایاسایی رژیم به كه‌ڵك
وه‌رگرتن له‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ی كه له راگیه‌نه‌ره
ره‌سمیه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا به كار ده‌هێنرین بۆ پێك هێنانی
كه‌شه و هه‌وایه‌كی دڵخوازی ئه‌وان و خاڵی شه‌شه‌م: پێداگری
نه‌كردن له‌سه‌ر هیچ چه‌شنه ویست و داخوازیه‌كی ده‌ستبه‌جێ و
سپاردنی ئه‌ركی وڵام دانه‌وه و دابین كردنییان به لوتنف و
كه‌ره‌می رژیم.
به‌ڵام ئه‌م پلاتفۆرمه روو له خه‌ڵكی ئێران پێكهاته‌یه‌كی
ریاكارانه و فریوكارانه‌ی هه‌یه. ئامانجی ئه‌مه بیانیه‌یه
بریتیه له بوار ره‌خساندن بۆ پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌ناو
ئابڕوومه‌ندانه له‌لای بیروڕای گشتی.
بۆ قوربانیانی رووداوه‌كانی ئه‌م دووایانه فرمێسك ده‌رێژێت،
به‌ڵام به شاخ و باڵی سه‌ره‌كی ترین دام و ده‌زگای سه‌ركوت واته
سپای پاسداران دا هه‌ڵده‌ڵێت و نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه سه‌رقاڵ
بوونی سپا به كاروباری بازرگانیه‌وه، ئه‌م ناوه‌نده له
به‌رێوه بردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی غافڵ بكات.
خوازیاری داڕشتنی یاسایه‌كی ئازاده بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیچ
ئاماژه‌یه‌ك ناكات به ده‌ورونه‌خشی شورای نیگه‌هبان وه‌ك یه‌كێك
له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه مافی ده‌نگده‌ران و هه‌ڵبژێردراوه‌كان زه‌وت
ده‌كات. خوازیاری ئازادی راگه‌یاندن و ئازادی حیزب له چوارچێوه‌ی
یاسای بنه‌ڕه‌تی دایه، واته هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی
٨ ساڵ وه‌زاره‌تی خۆی به‌رێوه ده‌چوو.
قسه له ئازادی زیندانیانی سیاسی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ی وه‌ك
داواكاریه‌كی ده‌ستبه‌جێ ناوی، به‌ڵكوو بۆ پاراستنی هێز و
ده‌سه‌ڵاتی نیزام، ئه‌گه‌ر به شێنه‌یش بێت هه‌رباشه.
"موحسه‌ن ره‌زایی" له ناو كاربه‌ده‌ستانی رژیم دا یه‌كێك له‌و
یه‌كه‌م كه‌سانه بوو كه په‌یام و ناوه‌رۆكی واقیعی ئه‌م
پلاتفۆرمه‌ی به دروستی وه‌رگرت و داوای له خامنه‌یی كرد كه له
به‌رانبه‌ری دا هه‌ڵوێستی موسبه‌ت بگرێت. له به‌شێك له نامه‌كه‌ی
موحسین ره‌زایی بۆ خامنه‌یی دا هاتووه:
"پاشه‌كشه‌ی ئاغای میرحوسین موسه‌وی له ره‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
ئاغای ئه‌حمه‌دی نژاد و پێشنیاری حه‌كیمانه‌ی ئه‌و سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی كه مه‌جلیس و ده‌زگای قه‌زایی ئه‌ركی یاسایی خۆیان له
بواری به‌رپرسیار كردنی ده‌وڵه‌ت دا به‌رێوه به‌رن، هه‌ر چه‌ند
دره‌نگ بوو، به‌ڵام ده‌توانێت سه‌ره‌تای حه‌ره‌كه‌تێك بێت بۆ
یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نارازییان له‌گه‌ڵ لا‌یه‌نه‌كانی دیكه.
ده‌ركردنی په‌یامێك (له لایه‌ن ئێوه‌وه) یا رێنوینیه‌كانتان له
لێدوانێك دا ده‌توانێت هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو باڵه
سیاسیه‌كان دا هه‌ڵه‌یان كردوووه، له هه‌ڵه‌كانیان پاشگه‌ز
بكاته‌وه و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ست پێ بكه‌ن و هه‌م پێشگیری
بكات له ده‌ستپێكی هه‌ڵسورانی توندڕه‌وه‌كان و دوژمنانی ناو بۆسه
بێ هیوا بكات.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌رووانی ساویلكانه موحسه‌ن ره‌زایی،
نه ئه‌م بیانیه‌یه رژیم له‌و رێگایه‌ی كه گرتوویه‌ته به‌ر
پاشگه‌ز ده‌كاته‌وه و نه خه‌ڵكی ئێرانیش جارێكی دیكه بۆ بێ
ده‌نگی ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠ ده‌گرێنه‌وه و نه ئه‌م
پاشه‌كشه‌یه‌ش بۆ موسه‌وه‌ی ئابڕوومه‌ندانه ته‌ووا ده‌بێت. چونكه
ره‌وتی رووداوه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو سه‌لمێنه‌ری ئه‌م
واقعیه‌ته‌ن.
هێشتا یه‌ك هه‌فته له هه‌ڵبژاردنی مانگی جۆزردان تێنه‌په‌ری بوو
كه ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی هه‌ستیان به‌وه كرد له گێژاوێكی
مه‌ترسی دار دا گیریان كردووه. له لایه‌كه‌وه ده‌یان بینی كه
خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو له رژیمی ئیسلامی، له هوشدار و
رێنوینیه‌كانی ئه‌وان په‌ێره‌وه‌ی ناكه‌ن و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
كه‌وتۆته سه‌ر ره‌وتێك كه دره‌نگ یان زوو ئه‌وانیش ده‌بنه
ئامانجی شه‌پۆلی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زۆر زووتر
له‌وه‌ی كه ئه‌وان بیریان لێ ده‌كرده‌وه، هه‌موو پێكهاته و
ئایینه پیرۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كرده ئامانج. وه‌ك ده‌ڵێن
"ئه‌وان چاوه‌ڕوانی باران بوون به‌ڵام لافاو هه‌ستا" له لایه‌كی
دیكه‌وه باڵی ده‌سه‌ڵاتداریش كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه
سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه سیاسه‌تی یه‌ك ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات
و رزگار كردنی رژیمی له كێشمه‌كێشی باڵه‌كانی ناوخۆ به رێبه‌ری
سپای پاسداران گرتبووه پێش و له ماوه‌ی ٤ ساڵ دا به شێنه‌یی و
هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ڕێوه‌ی بردبوو، حازر نه‌بوو ئه‌وان جارێكی
دیكه له ده‌سه‌ڵات دا به‌شدار بكات و هاوكات هه‌ر چه‌شنه
پاشه‌كشه‌یه‌كی له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش
دا بۆخۆی به شتێكی مه‌ترسی دار و مه‌رگبار ده‌زانی.
به‌ڵام ئیسلاحخوازانی حكومه‌تی یان به واتایه‌كی دیكه رێبه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كه
ره‌وتی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌ره‌نجام
به‌رپرسانی رژیم ناچار به دانی هه‌ندێك ئیمتیاز بكات و ئه‌وان
له‌و گێژاوه‌ی كه تێیدا گرفتار بوون رزگار بن، به‌ڵام دیتمان كه
ئه‌مه رووی نه‌داو به‌رپرسانی رژیم به هیچ شتێكی كه‌متر له
په‌راوێز خستن و دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌وان له ده‌سه‌ڵات رازی نابن و
عه‌زمی ته‌واویشیان بۆ سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش جه‌زب
كردووه. له‌م رووه‌وه به‌یانییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی موسه‌وی و
به‌رز كردنه‌وه‌ی په‌رچه‌می ته‌سلیم خوازانه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه
له هه‌ر روانگه‌یه‌كه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ته‌سلیم خوازی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
نه‌ك له پشت چه‌مك و وشه ناڕۆشن و دولایه‌نه‌كانی به‌یانییه‌كه‌ی
ئه‌ودا، به‌ڵكوو ده‌بێت له شوێنێكی دیكه لێبگه‌ڕین. موسه‌وی
هاوبیره‌كانی سه‌باره‌ت به ئازادی و مافه‌كانی خه‌ڵك به‌رده‌وام
ئه‌مه دووپات ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له زێهنی خۆیان دا
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئازادیخوازانه‌یان به‌وان نیسبه‌ت داوه، له
راستیدا خۆیان فریو داوه یان ئه‌وه‌یكه فریوكارییان كردووه.
ئه‌گینا له كه‌سێك كه له سه‌رده‌مێكدا كه پۆستی سه‌رۆك كۆماری
ده‌وڵه‌تی به ئه‌ستۆ بووه خۆی له به‌رپرسایه‌تی ئێعدامی به
هه‌زاران ئینسان له ماوه‌ی ٨ ساڵ حكومه‌ته‌كه‌ی دا ده‌دزێته‌وه،
له كه‌سێك كه له‌و ساڵانه‌دا له پله‌ی به‌رپرسایه‌تی شورای
باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی دا له بابه‌ت پێویستی به مه‌كته‌بی
كردنی زانكۆكان و ته‌سویه‌ی مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه ده‌دوا،
جگه له‌مه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی دیكه به‌دی ناكرێت. ئه‌و هه‌ر
ئێستاش خۆی به یه‌كێك له په‌یڕه‌وانی راسته‌قینه‌ی خه‌تی ئیمام
ده‌زانێت، ئه‌و خه‌ته‌ی كه هۆكار و سه‌به‌بكاری ته‌واوی ئه‌و
كاره‌ساتانه‌یه كه له ٣ ده‌یه‌ی رابردوودا به‌سه‌ر زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئێران دا هاتووه. له‌م رووه‌وه كاتێك باس له
ته‌سلیم ته‌ڵه‌بی ئه‌و و هاوبیره‌كانی ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك
به واتای ئه‌وه نییه گۆیا ئه‌وان له هه‌ندێك ویست و ئامانجی
ئازادیخوازانه پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو مه‌سه‌له ئه‌وه‌یكه
كه ئه‌وان له شه‌ڕێكی بنه‌ماڵه‌یی ناو رژیمی ئیسلامی دا له
به‌رامبه‌ر لایه‌نی ره‌قیب دا شكستیان خواردووه و پاشه‌كشه‌یان
كردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو له ئێران له
ئارادا بووه، واته جه‌ساره‌ت و چاو نه‌ترسی ئه‌و لاوانه‌ی كه
سینگی خۆیان له به‌رامبه‌ر هێزی سپا و به‌سیجی تا ددان چه‌كداردا
كردووه‌ته قه‌ڵغان، شور و شه‌وقی یه‌كسانی خوازانه‌ی ژنان، هاواری
ئه‌و دروشمه رادیكاڵ و ئازادیخوازانه‌ی كه لیبڕاڵه زه‌بوون و
ترسنۆكانه‌وه به كرده‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وانه له قه‌ڵه‌م ده‌درا،
حه‌ره‌كه‌تێك نییه له پێناو زیندوو كردنه‌وه‌ی معیاره‌كانی
سه‌رده‌می خومه‌ینی، له پێناو داڕشتنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له
چوارچێوه‌ی چاوه‌دێری كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی شورای نیگه‌هبان و له
پێناو درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه به سه‌ر چاره‌نووس و
موقه‌ده‌راتی گیانی خه‌ڵك، به‌ڵكوو ئه‌م خه‌ڵكه رژاونه‌ته سه‌ر
شه‌قامه‌كان چونكه ئازادی و ژیانێكی باشتریان ده‌وێ. ده‌بێ
كشانه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه كۆنه‌په‌ره‌سته‌ی كه
ده‌ستی رۆژگار ئه‌وانی بۆ ماوه‌یه‌ك له ریزی نه‌یارانی باڵی
ده‌سه‌ڵات داری رژیمی ئیسلامی دا قه‌رار دا به خاڵێكی پۆزۆتیڤ
دابنرێت و له پێناو سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هره
كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه‌ی كه په‌یكه‌ری بزووتنه‌وه رزگاری به‌خشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێرانی پێ ئالوده كراوه، شێلگیرانه هه‌وڵ
بدرێت.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |