|
بێانیه‌ی ته‌سلیم خوازانه‌ی موسه‌وی و بێ بنه‌مایی ستراتێژی سیاسی
لیبراڵه‌كان
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، میرحوسین موسه‌وی له
رێبه‌ران و سیما ناسراوه‌كانی شه‌پۆلی سه‌وز له بیانیه‌یه‌ك دا
به رێكه‌وتی
11ی مانگی به‌فرانبار به شێوه‌ی ره‌سمی ته‌سلیم بوونی خۆی
راگه‌یاند. بیانیه‌ی موسه‌وی كه به ئامانجی كۆمه‌ك كردن به
رزگار كردنی كۆماری ئیسلامی له قه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه، جێگای
هیچ شك و گومانێكی له ته‌سلیم خوازی ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ
لایه‌نگرانی موسه‌وی نه‌هێشتۆته‌وه.
موسه‌وی كه تا دوێنێ ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادی وه‌ك ده‌وڵه‌تی
كوده‌تا ناو لێ ده‌برد و مه‌شرووعییه‌تی به ره‌سمیه‌ت نه‌ده‌ناسی
و ئه‌وه‌ی به ره‌ساله‌تی خۆی دانابوو كه ده‌نگی دزراوی
لایه‌ینگره‌كانی وه‌ربگرێته‌وه، ئێستا ده‌وڵه‌تی ته‌قه‌لوب و
كوده‌تا به رسمییه‌ت ده‌ناسێت. موسه‌وی جارێكی دیكه پابه‌ند
بوونی خۆی به ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه و ئوڵگوی سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی واته سه‌رده‌می قه‌ڵاچۆ كردنی شۆڕشی خه‌ڵك،
سه‌رده‌می خۆێناوی شه‌ڕی 8 ساڵه و كوشتاری به كۆمه‌ڵی هه‌زاران
ئینسانی شۆڕشگێر و ئازادایخواز راده‌گینێت، ئازادی له چوارچێوه‌ی
یاساكانی ئیسلامی دا به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه و كوشتاری ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه دروشمی دژی پێكهاته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ن
پاساو ده‌كات. ئه‌مه‌یه ناوه‌رۆ‌كی واقیعی ئه‌و ئاڵا سپیه‌یه‌ی
كه موسه‌وی به‌رزی كردۆته‌وه.
به‌ڵام بیانیه‌ی موسه‌وی و هه‌ڵوێستی ته‌سلیم ته‌ڵه‌بانه‌ی ئه‌و
له هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستای ئێران دا به هیچ شێوه‌یه‌ك
رووداوێكی چاوه‌ه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو. هه‌ڵوێستی خاو و خلیسك و
ته‌سلیم خوازانه‌ی ئه‌و له ماهیه‌تی ئامانج و ستراتێژی سیاسی
ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ستراتێژی ئیسلاحی كۆماری ئیسلامی له
چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ره‌تی و پابه‌ن بوون به نیزامی ویلایه‌تی
فه‌قیه و كۆماری ئیسلامی نه یه‌ك وشه كه‌متر و نه یه‌ك وشته
زیاتری موسه‌وی، ناتوانێت ئه‌م سیاسه‌ته ته‌سلیم خوازانه‌یه‌ی
به دواوه نه‌بێت. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك شتی وه‌ك گوشاری سه‌ركوت له
لایه‌ن باڵی ده‌سه‌ڵاتدار و وه‌رێ خستنی دادگای فه‌رمایشی و تیرۆری
خوشكه‌زاكه‌ی به ئامانجی چاوترسێن كردنی ئه‌و، له سه‌ر ته‌سلیم
بوونی ناوبراو كاریگه‌ری بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له راستی دا
موسه‌وی ناچار به تسلیم بوون كرد، ره‌وتی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بوو. كاتێك كه دروشمی
مه‌رگ بۆ ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه و مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی له
ئاستێكی جه‌ماوه‌ری دا بوو به وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵكی
ئازادیخواز، موسه‌وی و ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی، نه‌یانتوانی
له‌وه زیاتر خۆیان به ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵبواسن.
به‌ڵام به‌یانیه ته‌سلیم خوازانه‌كه‌ی موسه‌وی، ته‌نیا ئه‌و
به‌شه له ره‌وته په‌راوێز كه‌وتووه‌كانی ئوپۆزسیۆن كه
بانگهێشتی خه‌ڵكیان ده‌كرد بۆ پشتیوانی له موسه‌وی و ئاماده‌یی
خۆیان بۆ وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و دا راده‌گه‌یاند، تووشی بێ هیوای و
سه‌لێشێواوی نه‌كردووه، به‌ڵكوو ئوپۆزسیۆنی لیبراڵی ئیرانیشی
له‌گه‌ڵ شپرزه‌یی و سه‌ر لێشێواویه‌كی جیدی به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه.
لیبراڵه‌كانی ئێرانیش كه چه‌ند لایه‌نێكی ره‌نگاوڕه‌نگ له حیزب و
رێكخراوه‌كان و ره‌وته ئوپۆزسیۆنه‌كانی پاشماوه‌ی جێبهه‌ی میللی و
حیزبی توده‌وه بگره هه‌تا رێكخراوی ئه‌كسه‌ریت، له نێهزه‌تی
ئازادیه‌وه بگره تا دووی خوردادیه‌كانی سكۆلار و دوورخراوه له
ده‌سه‌ڵات و هیتر... له خۆ ده‌گرێت، به هه‌ڵوێستی ئه‌م
دووایانه‌ی موسه‌وی تووشی سه‌رلێشێواوی بوون. ئه‌م هێزانه كه له
چه‌ند ساڵی رابردوو دا زۆرتر له به‌ره‌ی كۆماری خوازانی لائیك دا
كۆببونه‌وه، خۆیان وه‌ك ئاڵترناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له دوای
كۆماری ئیسلامی پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌م هێزه لیبڕاڵانه له
روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی سه‌رمایه‌داری ئێرانه‌وه
له‌گه‌ڵ رژیمی كۆماری ئیسلامی دژایه‌تی ده‌كه‌ن. پێگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ره‌وته لیبراڵیه له ناو چینی بورژوازی ئێران
و توێژه تێر و ته‌سه‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا دایه كه له
سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و دژایه‌تی ئه‌م رژیمه له‌گه‌ڵ
رۆژئاوا و ئه‌مریكا نارازین. ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه
لیبراڵه‌كان له بواری سیاسیه‌وه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن،
ساڵه‌هایه ته‌نیا به‌هۆی ترس و نیگه‌رانی له سه‌رهه‌ڵدانی
شوڕشێكی جه‌ماوه‌ری، وجوودی كۆماری ئیسلامی ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه كه سه‌رده‌مێك هیوایان به ده‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ره‌فسه‌نجانی واته ده‌وره‌ی سازه‌نده‌گی به‌ستبوو، به شكست
هێنانی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی له ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری
خاته‌می دا هه‌موو هیواكانیان به بادا چوو. ئه‌مانه نه‌یاری
شۆڕشن و له ژێر ناوی سنوور به‌ندی و خه‌بات له دژی توندوتیژی،
شۆڕشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن.
لیبڕاڵه‌كان كه له سه‌رده‌می خاته‌می دا به‌ده‌سته‌وه گرتنی
هه‌نگاو به هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵاتیان له رێگای میكانیسمه‌كانی
هه‌ڵبژاردنه‌وه كردبووه ئامانجی خۆیان، دوای كوده‌تای
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه، هه‌وڵێكی به‌ربڵاویان دا تا خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی ناره‌زایه‌تی به ته‌قه‌لوب له
هه‌ڵبژاردن دا به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه. ئه‌مان ئامانجی خۆیان به‌ناوی
پشتیوانی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا له موسه‌وی و كه‌ڕوبی و لابردنی
ده‌وڵه‌تی كوده‌تا له ژێر چه‌تری رێبه‌ری ئه‌وان دا پێناسه كرد
تا له‌م رێگای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌وان و ریفۆرم له
سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، رێگا بۆ دامه‌زراندنی كۆمارێكی
لائیك و سكۆلار خۆش بكه‌ن.
به‌یانیه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی موسه‌وی و هه‌ڵوێستی شكست خوازانه‌ی
ئه‌و، جارێكی دیكه نیشانی ده‌دا كه ستراتێژی سیاسی لیبراڵه‌كانی
ئێران بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات تا چ راده‌یه‌ك له سه‌ر بنه‌مای
ته‌وهوه‌م دانراوه. ئه‌مان كه دژی شۆڕشی جه‌ماوه‌رین، هێشتا به
دوای ئه‌وه‌وه‌ن تا له رێگای ئیسلاحی یاساكانی هه‌ڵبژاردن له
چوارچێوه‌ی یاساكانی كۆماری ئیسلامی دا رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به
ده‌سه‌ڵات بدۆزنه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی موسه‌وی نه ته‌نیا
به‌یانگه‌ری لاوازی و داماوی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تیه، به‌ڵكوو
جارێكی دیكه بێ بنه‌ما بوون و بێ ناوه‌رۆك بوونی ستراتێژی سیاسی
لیبڕاڵیسمی بورژوایی ئێرانی ئاشكرا كرد. لیبڕاڵه‌كان به‌هۆی
ماهیه‌تی چینایه‌تی و ئامانجكانیان سه‌ڵاحییه‌ت و توانایی رێبه‌ری
ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان نییه.
له هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆ دایه كه حزووری سه‌ربه‌خۆی چینی
كرێكار له گۆڕه‌پانی سیاسی كۆمه‌ڵگا دا، ده‌توانێت پێشڕه‌وی و
سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران زه‌مانه‌ت
بكات. بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران پێویستی به
ده‌ورونه‌خشی رێبه‌ری و رێنوێنی كارانه‌ی چینی كرێكار وه‌ك چینێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، چینی كرێكار ته‌نیا چینێكه كه هیچ
به‌رژوه‌ندیه‌كی له مانه‌وه و پاراستنی مناسباتی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری و هیچ گۆشه‌یه‌ك له نیزامی دیكتاتۆری كۆماری
ئیسلامی دا نییه. چینی كرێكار به پێی جێگاوشوێنی له به‌رهه‌م
هێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی دا ده‌توانێت رێبه‌ری ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك بۆ پێك هێنانی ئاڵ و گۆڕی گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به
ده‌سته‌وه بگرێت. ته‌نیا چینی كرێكاره كه ده‌توانێت خه‌ڵكی
ئێران له چنگ رژیمی ئیسلامی رزگار بكات و داخوازیه سیاسی،
ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی ئێران
ده‌سته‌به‌ر بكات. سوسیالیسم و شۆڕشی كرێكاری، ته‌نیا
ئاڵترناتیڤێكی گونجاو و رێگاخۆشكه‌ره له ئاست ئه‌م هه‌ل و
مه‌رجه‌ی ئێستا دا. له هه‌ل و مه‌رجێكی وه‌ك ئێستا و له جه‌رگه‌ی
ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه دا، ته‌نیا حزووری چینی كرێكار له
گۆڕه‌پانی سیاسی كۆمه‌ڵگا دایه كه به سوسیالیسم و شۆڕشی
كرێكاریی ئیعتبارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری ده‌به‌خشێت. به
حزووری به‌هێزی چینی كرێكار له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی دایه كه
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی ئێران له ئاستی ملیۆنی دا به
سوسیالسم و شۆڕشی كرێكاری وه‌ك ته‌نیا ئاڵترناتیڤێك كه ده‌توانێت
پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه و رووخانی كۆماری ئیسلامی و
وه‌دی هاتنی داخوازیه‌كانیان زه‌مانه‌ت بكات، هیوا ده‌به‌ستن. شكڵ
پێدان به ئاڵترناتیڤێكی به هێزی كرێكاری و سوسیالیستی ئه‌مرێكی
دژوار و دووره ده‌ست نییه. قه‌رار نییه هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا
له رێگای كاری وشیاری ده‌رانه‌وه به هه‌قانیه‌تی مێژوویی و
ده‌ور و نه‌خشی رزگاری به‌خشی
سوسیالیسم
بگه‌ن. ته‌نیا ئه‌وهه‌ونده به‌سه كه كرێكاران وه‌ك چینێكی
وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌مای مادی سوسیالیسم بێنه ناو مه‌یدانی
سیاسی هه‌تا سوسیالیسم وه‌ك ئاڵترناتیڤێكیی حكومه‌تی له كۆمه‌ڵگا
دا له ئیعتبارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ند بێت. له‌م رووه‌وه
هێزه كۆمۆنیسته‌كان و هه‌ڵسوراوانی سوسیالیستی ناو بزوتنه‌وه‌ی
كرێكاری، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بۆ ته‌نیا ساتێك له گرێنگی و ئه‌مری
رێكخستنی چینی كرێكار غافڵ ببن، پێویسته تاكتیك گه‌لێكی سیاسی و
خه‌باتكارانی ئه‌وتۆ بخه‌نه ده‌ستووری كار و هه‌ڵسووڕانی
خۆیانه‌وه، كه حزوور و رێبه‌ری چینی كرێكار له بزوتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری دا مسۆگه‌ر بكات.
له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی سیاسی ئێستا دا، تاكتیكی مانگرتنی گشتی و
سه‌راسه‌ری بۆ مه‌حكوم كردنی جینایه‌ته‌كانی رژیم و بۆ ئازادی
زیندانیانی سیاسی كه ئبتكاری رێكخستن و سازماندانی به ده‌ست
هه‌ڵسوراوانی سوسیالیستی ناو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریه‌وه بێت،
ده‌توانێت هاوسه‌نگی هێز به قازانجی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و
دابین كردنی رێبه‌ری چینی كرێكار به‌سه‌ر ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته دا
بگۆرێت.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |