|
خه‌باتی خوێندكاری و پێویستی ئاوێته بوونی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
كرێكاری
هێرش بۆسه‌ر زانكۆكان، بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ربڵاوی
خوێندكارانی خۆڕاگر و ناڕازی و ناره‌زایه‌تی روو له گه‌شه‌ی كچان
و كوڕانی خوێندكار له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی رژیم، بۆته
بابه‌تێكی هه‌ر رۆژه. هێرشی رۆژی 9ی به‌فرانباری هێزه‌كانی لیباس
شه‌خسی بۆ زانكۆی ئازادی مه‌شهه‌د، بریندار كردنی ده‌یان خوێندكار
و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی 210 كه‌س له خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه،
ئاگری ناره‌زایه‌تی خوێندكاران و پشتیوانی خه‌ڵكی له خوێندكاران
بڵێسه‌دار تر كردووه. ئێستا له چه‌ندین زانكۆ كلاسه‌كانی ده‌رس و
به‌شداری له ئیمتحانه‌كان له ناره‌زایه‌تی به جینایه‌ته‌كانی
رژیم تحریم كراون و كۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له زانكۆكان په‌ره‌ی
سه‌ندووه. یه‌كێك له نمونه‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وانه، خۆپیشاندانی
هه‌زاران خوێندكاری زانكۆی ئازادی شه‌هریار له رۆژی 9ی به‌فرانبار
دا بوو كه تێدا دروشمی جۆراوجۆری وه‌ك "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" به‌رز
كرایه‌وه. ته‌حریمی ئیمتحانه‌كان له لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆی
ئازادی كرماشان به داخوازی ئازادی خوێندكارانی زیندانی، كه
هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژی 14ی به‌فرانبار بڵاو بووه‌وه، نمونه‌یه‌كی
دیكه‌یه له‌م ناره‌زایه‌تیانه و نیشانه‌ی به‌ربڵاو بوون و
په‌ره‌سه‌ندنی ناره‌زایه‌تی خوێندكارانه.
ئه‌رگه‌ر چاوێك به مێژووی رابردوو دا بخشێنین، ده‌بینین كه
خوێندكاران به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری
له ئاراد نه‌بووه، پێشه‌نگی خه‌باتی ئازادیخوازانه بوون و دوای
جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه‌ی خه‌باته خۆیان بوونه‌ته به‌شێكی
جیانه‌كراوه له‌و خه‌باته. ئه‌وان له ره‌وتی خه‌باته‌كان دا
هه‌م له كێشمه‌كێش و داخوازی و ئاكسیۆنه جه‌ماوه‌ریه‌كان
ئیلهامیان وه‌رگرتووه و هه‌م هێز و تواناییان پێ به‌خشیون و
ئه‌مه شتێكه كه هه‌رئێستا ئێمه به ئاشكرا ده‌یبینین. له رۆژی
16ی ئازه‌ر دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هاوڕی له‌گه‌ڵ خوێندكاران له تاران
و باقی شاره‌كان، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له‌سه‌ر
شه‌قامه‌كان و له گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان تێكهه‌ڵچوون و به
دانی دروشمی "مه‌رگ بۆ خامنه‌یی"، "مه‌رگ بۆ ئه‌سڵی ویلایه‌تی
فه‌قیه" و ئاگر تێبه‌ردانی وێنه‌ی خومه‌ینی، سه‌لماندیان كه
داخوازی سه‌ره‌كی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه
رووخاندن و له‌گۆڕنانی رژیمی قه‌یران لێدراو و جینایه‌تكاری كۆماری
ئیسلامیه. له رۆژی 16ی ئازه‌ر به‌دواوه خه‌بات و ناره‌زایه‌تی
له دژی رژیم به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو و ئه‌م ره‌وته هه‌رئێستا
له زانكۆكان روو له په‌ره‌سه‌ندنه. به‌ربڵاو بوونی هێرش و
توندوتیژی و كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه بۆسه‌ر خوێندكاران،
به‌یانگه‌ری ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاو و كاریگه‌ری ئه‌وان له
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دایه. نیشانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه
په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم، خه‌باتی
خوێندكارانی به‌ربڵاو تر و رادیكالیسمی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی
به‌هێزتر كردووه و ئه‌مه‌ش رێك هه‌ر ئه‌و ره‌وته‌یه كه له
خه‌باتی جه‌ماوه‌ریش دا به‌دی ده‌كرێت. رژیمی داماو و سه‌رلێشێواوی
كۆماری ئیسلامی له‌حاڵی حازر دا ئامرازێكی كارئامه‌ی جگه له پشت
به‌ستن به هێزه‌كانی سه‌ركوت له دژی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له
به‌رده‌ست دا نییه و ئه‌مه‌ش ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی
ناره‌زایه‌تی و خێراتر كردنی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی ویست و
داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی خه‌باتكاری، بردووته سه‌رێ.
خوێندكاران له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو دا به شێوه‌ی جۆراوجۆر
له‌ژێر گوشاری مه‌زهه‌بی، فه‌رهه‌نگی و یان سه‌ركوتی
جینایه‌تكارانه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا بوون و به‌رده‌وام
له‌دژی ئه‌م رژیمه ده‌ستیان داووه‌ته خه‌بات و خۆڕاگری. هه‌ڵبه‌ت
خه‌باتی ئه‌م ده‌وره‌یه یه‌كده‌ست نییه. به هۆی سه‌همیه
به‌ندی، جۆری گوزینش و ئه‌وه‌ی كه خوێندكاران به شێوه‌یه‌كی
گشتی سه‌ر به چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانی گۆمه‌گان، روانگه و
بۆچوونییان له رووی سیاسیه‌وه نێتوانیوه و ناشتوانێت یه‌كده‌ست
بێت و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر شێوازی خه‌باتی ئه‌م ده‌وره‌یه كاریگه‌ری
هه‌بووه. به‌ڵام خوێندكاران خاوه‌نی گه‌لێك داخوازی هاوبه‌شن كه
به كورتی ده‌كرێت به‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ئاماژه بكه‌ین:
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌رۆیی، دابین كردنی ئازادی سیاسی و
مه‌ده‌نی، پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ، كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی
هێزه‌كانی سه‌ركوت له‌وانه ئه‌رازلی لیباس شه‌خسی له
ناوه‌نده‌كانی ئاموزشی باڵا و خابگاكانی خوێندكاران، ئازادی
سه‌رجه‌م خوێندكارانی زیندانی و سزا دانی بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه
به‌رانی هێرش بۆسه‌ر خوێندكاران و هیتر. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك
داخوازی ره‌وان كه ده‌كرێت پشتیوانیان لێ بكرێت، به‌ڵام
بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م ده‌وره‌یه، كه خه‌باتی خوێندكاران
وه‌ك به‌شێك له‌و دێته ئه‌ژمار، سنووری ئه‌م داخوازیانه‌ی تێپه‌ڕ
كردووه.
خوێندكارانی چه‌پ و سوسیالیست، هه‌م به‌هۆی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ
ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و هه‌م به‌هۆی
هێنانه ئارای پێویستی په‌یوه‌ست بوون و یه‌كگرتوویی بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، نوێنه‌ری واقیعی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خوێندكارانن. پێوه‌ندی زۆرینه‌ی خوێندكاران
له‌گه‌ڵ چینی كرێكار ته‌نیا سیاسی و یان ئارمان خوازانه نییه،
به‌ڵكوو چینایه‌تیشه. دیاره به‌شێكی زۆر له خوێندكاران
منداڵانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانن. جگه له‌مه واقعیه‌ته‌ش، هه‌ل و
مه‌رجی قه‌یرانی ئابوری له ئێران به راده‌یه‌ك قووڵ بووته‌وه
كه له داهاتوو دا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌و خوێندكارانه‌ی
كه ده‌وره‌ی خوێندنی زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، به ریزی چینی كرێكار
په‌یوه‌ست ده‌بن.
هه‌ر ئێستاكه زیاتر له 3 ملیۆن خوێندكار له ئێران خه‌ریكی
خوێندنن كه زوۆربه‌یان له ژنان و كچانی لاو پێك دێن. به‌شێكی
به‌رچاو له‌م خوێندكارانه و به‌تایبه‌ت ژنان، پاش كۆتایی خوێندنی
باڵا به كۆمه‌لی عه‌زیمی كرێكارانی بێكار په‌یوه‌ست ده‌بن و
ژماره‌یه‌كیشیان ده‌بنه كرێكار. ئه‌مانه واقعیه‌تێكن كه زۆربه‌ی
بنه‌ماڵه‌كان له گه‌ڵیدا ئاشنان.
به پێی ئه‌و راپۆرتانه‌كان: شاره‌داری ناوچه‌ی یه‌كی خوڕه‌م ئاباد
رایگه‌یاندووه كه له كاتی دامه‌زراندنی 120 كرێكاری پێویست بۆ
ئه‌م ناوه‌نده ده‌ركه‌وتووه كه 113 كه‌سیان خوێندنی زانكۆیان
ته‌واو كردووه. ئه‌م ئامارانه نیشانی ده‌ده‌ن كه ئه‌وه‌ی له
شاره‌داری ناوچه‌ی یه‌كی خوڕه‌م ئاباد به‌دیكراوه، نه‌ك رووداوێكی
به‌ده‌گمه‌ن، به‌ڵكوو له جۆری خۆیدا ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئه‌و
نیگه‌رانی و قه‌یرانی بێكاریه به‌ربڵاوه‌یه كه پتر له هه‌ر
كه‌سێك و جگه له توێژی لاوان، به‌شی خوێنده‌واری ئه‌م توێژه‌ی
كۆمه‌ڵگای خستووته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرتانه، چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه خوێندنیان ته‌واوو كردوه، گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاوی له‌باری
چه‌ندایه‌تی و چلۆنایه‌تیه‌وه له پێكهاته‌ی بێكارانی وڵات و به
شوێن ئه‌ویش دا هێزی ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێك هێناوه، به
جۆرێك كه ته‌نیا له 5 ساڵی رابردوو دا رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانی كه
خوێندنی زانكۆیان ته‌واو كردووه و ئێستا بێكارن، گیشتۆته پتر له
66 له‌سه‌د.
ئه‌م واقعیه‌تانه نیشانی ده‌ده‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خوێندكاران و چینی كرێكار له رووی ستراتێژیه‌وه پێكه‌وه گرێ
دراون. له‌حاڵی حازر دا كرێكاران وه‌ك به‌شێك له خه‌ڵكی ئاسایی
له خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان دا به‌شدارن. ره‌وتی
عه‌ینی به‌ره‌وپێش چوونی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌یانگه‌ری
ئه‌وه‌یه كه پێده‌چێت كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان چ
ئه‌وانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن و چ ئه‌وانه‌یش كه بێكارن، به پلاكارد
و داخوازی دیار و ریزی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه له خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری دا به‌شداری بكه‌ن. پێویسته خوێندكاران هه‌ر له
ئێستاوه رێگا بۆ حزووری به‌رچاو و دیاریكراوی كرێكاران له
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دا خۆش بكه‌ن و له‌گه‌ڵ واقع بوونی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌ڕیزی ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ست ببن. ئه‌م كاره
بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌هێز و هه‌زینه‌ی ده‌سته‌به‌ر بوونی
لانیكه‌می داخوازیه‌كانی ئێستایان كه‌م ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش پێویسته خوێندكارانی چه‌پ و سوسیالیست، ریزه‌كانیان
یه‌كگرتووتر بكه‌ن و خۆیان هه‌رچی زیاتر له سه‌وزه‌كان و
لیبراڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی جیا بكه‌نه‌وه.
حزووری چینی كرێكار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی
ئێستا له حاڵه‌تی بێ به‌دیل بوون بێته ده‌رێ و به له‌پێش گرتنی
ستراتێژی سوسیالیستی، خه‌باتی ئه‌م ده‌وره‌یه له كه‌وتنه ده‌ست
نوێنه‌رانی لیبراڵ و ناسونایست و یان كه‌وتنه داوی بێ سه‌ره‌و
به‌ره‌یی و سه‌رلێشێواوی رزگار بكات. له‌سه‌ر نوێنگه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی
ئوتۆ دا، به‌هێز كردنی ته‌شه‌كوله كۆمۆنیستیه‌كانی ئێستا و یان
پێك هێنانی كۆڕ و كۆمه‌ڵ و ته‌شه‌كولی كرێكاری و سیاسی نوێ،
بزوتنه‌وه‌كه چه‌ندین هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده‌بات و ئیمكانی وه‌دی
هاتنی داخوازیه‌كانی خوێندكاران خێراتر ده‌كات.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |