|
به توندتر كردنه‌وه‌ی خه‌بات و
قووڵتر كردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كان وڵامی هه‌ڕه‌شه‌كان بده‌ینه‌وه
ئاخونده‌كانی جیره‌خۆری به‌یتی رێبه‌ری، فره‌وێژانی ناو مه‌جلیس،
چه‌كمه پۆشانی ناو كابینه و ئیمام جومعه‌كان، ئه‌م رۆژانه
هه‌ڕه‌شه و گۆڕه‌شه‌كانیان له دژی خه‌باتكارانی ئازادیخواز
په‌ره‌پێداوه. ئه‌وان به تۆمه‌تباركردنی ناڕازیان و خوازیارانی
رووخانی رژیمی ئیسلامی به موحارب، خه‌ریكن دیمه‌نی په‌تی سێداره
و ئێعدام دێننه پێش چاوی كۆمه‌ڵگا. تاقمێك بۆ پاساو كردنی ئه‌م
كارانه له حوكمی پرتوكاو و دژی ئینسانی مه‌زهه‌بی كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن، هه‌ندێكیان گه‌ڵاڵه ده‌ده‌نه مه‌جلیس تا حوكمی
موحارب، به جێگای 20 رۆژ، له ماوه‌ی 5 رۆژ دا به‌رێوه بچێت و
ژماره‌یه‌كیش قه‌سابخانه‌كانی دوای شۆڕش و فه‌تواكانی سه‌ر قافڵه‌ی
جه‌للاده‌كان واته خومه‌ینی وه‌بیر ده‌هێننه‌وه. ئه‌م
كه‌مپه‌ینه به‌رنامه بۆ دارێژراوه كه به‌یانگه‌ری بڕیارێكی پشتی
په‌رده‌یه، بۆ خه‌باتكاران ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری به دواوه‌یه
و ده‌بێت ئیمكانی عه‌مه‌لی بوونه‌وه‌ی، به قووڵتر كردنه‌وه‌ی
خه‌بات پووچه‌ڵ بكرێته‌وه. هاوكات پێویسته ئاماژه به خاڵێكی
گرینگ بكرێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه نیشانه‌ی ترسی
مه‌رگێكه كه له دڵی حزمه‌تگوزارانی كۆنه‌په‌رستی سه‌رمایه‌ی
نیشتووه و له بری چاوترسێن كردنی خه‌ڵك، تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی
ئه‌وان له دژی كۆماری ئیسلامی په‌ره پێده‌دات. ئه‌م هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شانه عه‌زم و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز بۆ رووخاندنی
ئه‌م رژیمه كۆنه‌په‌رست و جینایه‌تكاره پته‌وتر ده‌كات. ئه‌وه‌ی
كه له ره‌وتی خه‌باتی ئه‌م دووایانه دا به‌رچاو كه‌وتووه
سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌ن.
خه‌باتی ئه‌م ده‌وره‌یه له 23ی جۆزردانه‌وه و به تایبه‌ت 25ی
جۆزردان و له حاڵێك دا ده‌ستی پێكرد كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له
خه‌ڵك ئه‌و دروشمه‌یان ده‌وته‌وه كه "ده‌نگی من چی لێهات"؟
كه‌سانێكیش به دروشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" كۆمه‌ڵێك داخوازی
بنه‌ڕه‌تی تریان هێنایه گۆڕێ. هه‌ر له رۆژی 25ی جۆزردانه‌وه
هێزه چه‌كداره‌كانی رژیم به ده‌سترێژی گولله و هێرش بۆسه‌ر
خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌كیان خه‌ڵتانی خوێن كرد. سه‌ركوتگه‌ران
له شه‌قامه‌كان به‌ساتی سه‌ركوت و توندوتیژی و له زیندانه‌كان
به‌ساتی ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژیان وه‌رێخست، به‌ڵام ئایا
ئاكامه‌كه‌ی چی بوو؟ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بوو به‌وه‌ی كه دروشمی
"مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" بوو به هاواری "مه‌رگ بۆ خامنه‌یی"، دروشمی
"ده‌نگی من چی لێهات" چووه ناو مێژووه‌وه و ئوسولگه‌راكانی
حكومه‌تی له به‌رانبه‌ر رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی خه‌باتی خه‌ڵك دا
ترسیان لێ نیشت و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌كمه پۆش و مێزه‌ر به‌سه‌ر
سه‌رله‌نوێ له به‌رانبه‌ر ئازادیخوازان دا به‌رقی سه‌رنیزه‌كانیان
نمایش دا، به‌ڵام به دروشمی "مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی" و ئاگر
تپبه‌ردانی وێنه‌ی خومه‌ینی و خامنه‌یی، و‌ڵامیان پێدرایه‌وه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خه‌باتكار به‌دانی دروشمی "ئێمه ژن و پیاوی
شه‌ڕین، شه‌ر بكه تا شه‌ر بكه‌ین" تاكتیكی ئیسلاح خوازانی
حكومه‌تی و لیبڕاله‌كانیان ره‌ت كرده‌وه. رووداوه‌كانی رۆژی قودس،
13ی ئابان، 16ی ئازه‌ر و 5 و 6ی به‌فرانبار، به‌یانگه‌ری گه‌شه و
پێشكه‌وتنی به‌رچاو له كار و باری رێكخستن و سازماندان،
گرتنه‌به‌ری تاكتیكی گونجاو و جه‌ساره‌ت و له‌خۆبردوویی ژنان و
پیاوانی ئازادیخواز بوون. درێژه‌ی خه‌بات له زانكۆكان،
په‌ره‌سه‌ندنی ناره‌زایه‌تی له زیندانه‌كان و حزوور و
ناره‌زایه‌تی دایكانی گیانبه‌خت كردووان له پاركی لاله‌ی تاران،
له زومره‌ی هێماكانی پیگیر بوونی بێ باكانه‌ی داخوازی
ئازادیخوازانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خه‌باتكاراه‌وه‌یه. بوێری و
جه‌ساره‌تی ئینسانه‌كان، به‌رله‌وه‌ی كه له خه‌سڵه‌تێكی زاتی
تاكه‌كانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، ریشه‌ی له بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و
میژوویه‌كان دایه. به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری و به‌رچاو روونی
و شكڵگرتنی رێبه‌رانی خه‌باتكاریش هه‌ر به‌مجۆره‌یه. پووچه‌ڵ
كردنه‌وه‌ی جه‌ساره‌ته‌كان، كوێر كردنی چاوی به‌سیره‌ت و پێش گرتن
له گه‌شه و شكلگرتنی ژنان و پیاوانی رێبه‌ر، پێویستی به‌وه
هه‌یه كه ئه‌و زه‌مینه و پایه مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه له
ناو ببرێن. كۆماری ئیسلامی ناتوانێت ئه‌م كاره بكات، له‌مه‌ڕ
ئه‌وه‌ی له رووی مێژوویه‌وه پرۆژه‌یه‌كی شكست خواردووه و ئه‌م
بابه‌ته هۆكاری جیهانی و ناوخۆیی هه‌یه.
رژیمی كۆماری ئیسلامی كه بۆ سه‌ركوتی شۆڕش و به یارمه‌تی
ده‌وڵه‌تانی ئه‌مپریالیستی هاتبووه سه‌ر كار، هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ئیدیعای كرد كه عه‌دا‌ڵه‌تی ئیسلامی داده‌مه‌زرێنێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ له‌ژێر ئه‌م ناوه دا و به سه‌پاندنی
دیكتاتۆری ره‌شی مه‌زهه‌بی، له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دوای رووخانی
حكومه‌تی په‌هله‌وی هه‌زاران كه‌سیان ئێعدام كرد، ده‌یان هه‌زار
كه‌سیان ئه‌شكه‌نجه كرد و تۆوی ترس و خۆفیان له ناخی كۆمه‌ڵگا دا
چاند. ئه‌وان له زه‌لكاوی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئێران و عێراق به
700 هه‌زار كوژراو، زیاتر له 1 ملیۆن بریندار و كه‌م ئه‌ندام و
100 ملیارد دۆلار زه‌ره‌ر و زیانی ماڵی، له حاڵێك دا هاتنه
ده‌ره‌وه كه جامی زه‌هریان به‌سه‌ره‌وه نابوو و شكستیان
خواردبوو. ئه‌وان دواتر له بواره‌كانی په‌ره‌پێدان به ئیعتیاد،
ئێعدامی منداڵان، قووڵ بوونه‌وه‌ی كه‌لێنی چینایه‌تی و پێشێل كردنی
مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا ئێرانیان گه‌یانده پله‌ی یه‌كه‌می
جیهان. ئه‌وان به پێی رێژه‌ی دانیشتووانی وڵات، زۆرترین
ئێعدامه‌كانیان له جیهاندا تۆمار كردووه، له‌ڕیزی گه‌نده‌ڵترین
حكومه‌ته‌كانی جیهان دا قه‌راریان گرتووه و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی
هێزی ئه‌كتیڤ و لێهاتووی كار و مه‌عده‌نی زۆر، ده‌یان ملیۆن
كه‌سیان به‌ره‌و هێڵی هه‌ژاری پاڵ بردووه. ئه‌وان له بواره‌كانی
په‌ره‌پێدان به بێ مافی له دژی ژنان، موسیبه‌تی بێكاری،
داته‌پینی ئابوری، منداڵانی كرێكار و سه‌رشه‌قام و دیان به‌ڵاو
نه‌هامه‌تی دیكه‌ش‌دا خاوه‌نی په‌روه‌نده‌یه‌كی ره‌شن. حكومه‌تێكی
ئه‌وتۆ به‌م كارنامه خاوێنه‌وه وه‌ك خزمه‌تگوزاری سه‌ركوتگه‌ری
سه‌رمایه‌داران، دیكتاتۆری ره‌شی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دا
سه‌پاندووه. ئه‌مانه‌ن هۆكاره مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
بێزاری له كۆماری ئیسلامی و بنه‌ماكانی پێویستی خه‌ڵك به
رووخاندنی ئه‌م رژیمه و سه‌ره‌نجام ده‌ست بردن بۆ خه‌باتێكی
لێبڕاوانه و روو له گه‌شه. خه‌ڵكی ئازادیخواز به له‌به‌رچاو
گرتنی وه‌رشكست بوونی رژیم و ئیدیعای عه‌داڵه‌تخوازی ئه‌م رژیمه
بوو له شه‌قامه‌كان ئه‌و دروشمه‌یان به‌رز كرده‌وه كه
"عه‌داڵه‌ت دروشمیانه، كه‌هریزه‌ك شانازیانه".
به سه‌رنجدان به‌م راستیانه، وه‌حشیگه‌ری سپای پاسداران و به‌سیج
و لیباس شه‌خسیه‌كان، ئاماده‌ی كردنی هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش له پشت
ده‌رگا دارخراوه‌كان، ته‌بلێغاتی رسوای سه‌دا و سیما و باقی
راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له دژی خه‌ڵكی خه‌باتكار،
هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه‌ی بێ ناوه‌رۆكی ره‌وزه‌خوێنانی نوێژی جومعه و
سه‌مای ترس و وه‌حشه‌ت نوێنه‌رانی مه‌جلیس، نه ته‌نیا هیچ
كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر پێش‌گرتن له پێوه‌ست بوونی خه‌ڵك به
خه‌باتی ئه‌م ده‌وره‌یه‌وه نابێت، به‌ڵكوو پتر په‌ره‌ی پێده‌دات.
خه‌ڵكی خه‌باتكار له تاران و باقی شاره‌كان هه‌تا ئێره به
وشیاریه‌كی سیاسی باشه‌وه كاریان كردووه. ئه‌وان به ره‌ت
كردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و ویلایه‌تی فه‌قیه و دانی دروشمی
"جیایی دین له ده‌وڵه‌ت"، خوازیاری دامه‌زرانی حكومه‌تێكی سكۆلار
بوون. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خه‌باتكار له به‌رانبه‌ر دروشمی
ناسیونالیستی "نه غه‌زه نه لوبنان، گیانم به فیدای ئێران"
دروشمی "نه ئێران نه غه‌زه، كوشتنی خه‌ڵك ئێتر به‌سه"یان دا بۆ
ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن كه له هه‌ر شوێنێك زاڵمێك ده‌ست درێژی
بكاته سه‌ر مه‌زڵومێك، ئه‌وان مه‌حكومی ده‌كه‌ن. ئه‌مانه
هه‌موویان خاڵی پۆزه‌تیڤن، به‌ڵام ده‌بێت به به‌دیلێكی ئینسانی و
حكومه‌تێكی دژی چه‌وساندنه‌وه ته‌كمیل بكرێن.؟ حكومه‌تێكی كه
تێیدا چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان به ده‌ستی ئینسان نه‌مێنێت و
به‌ر‌هه‌م هێنه‌ران خۆیان چه‌رخی ئابوری له‌پێناو دابین كردنی
پێداویستیه‌كانی ژیانی خه‌ڵك دا بگرنه ده‌ست. حكومتێك كه تێیدا
ژنان و پیاوانی چه‌كدار و رێكخراو له شوراكان، مافی به‌رابه‌ری ژن
و پیاو، مافی دیاری كردنی چاره‌نوسی میلله‌تانی سته‌م لێكراو، مافی
منداڵان، پاراستنی ژینگه و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی
زه‌مانه‌ت بكرێت و ئاستێك له ئازادی واقیعی وه‌دی بێنن كه
دێموكراسیه بێ ره‌ونه‌قی بورژوای رسوا بكات. حكومه‌تێك كه به
وه‌دی هێنانی به‌رابه‌ری، نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن، هێرش بردنه سه‌ر
پیاو سالاری، لاواز كردنی بواره‌كانی په‌نا بردنی خه‌ڵك بۆ
مه‌زهه‌ب و به گشتی ده‌ست پێراگه‌یشتن به ده‌ستكه‌وته
عه‌زیمه‌ئینسانی و ماده‌یه‌كان، بتوانێت هه‌ستی هاوسۆزی سه‌دان
ملیۆن ئینسانی شه‌ریف له جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێت و به پشت
به‌ستن به هێزه‌كانی ناوخۆ و هاوپشتی چینی كرێكار و ئینسانه
ئازادیخوازه‌كان له ئاستی جیهان، ده‌سه‌ڵات و سه‌قامگیری خۆی
زه‌مانه‌ت بكات.
بێگومان حزووری سه‌ربه‌خۆ و چالاكانه‌ی چینی كرێكار له خه‌باتی
ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌توانێت پایه‌ی مادی شكڵ گرتنی وه‌ها
به‌دیله‌ێك بێت. ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی خه‌باتی ئه‌م ده‌وره‌یه
بواری عه‌ینی بۆ حزووری چینی كرێكار و شكڵ گرتنی به‌دیلی
سوسیالیستی پێك هێناوه. پێویستی كۆمه‌ڵگا به به‌دیلێكی
سوسیالیستی پێویستیه‌كی میژوویه. ده‌بێت به سازماندان و كاری به
به‌رنامه وڵامی ئه‌م پێویستیه بدرێته‌وه.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |