|
بێ پایه بوونی پلاتفۆرمی داخوازی
لیبراڵه‌كان
لیبراڵه‌كانی ئێران كه چه‌ند لایه‌نێكی ره‌نگاوڕه‌نگ له حیزب و
رێكخراو و ره‌وته ئوپۆزسیۆنه‌كانی پاشماوه‌ی جێبهه‌ی میللی و
حیزبی توده‌وه بگره هه‌تا رێكخراوی ئه‌كسه‌رییه‌ت، له نێهزه‌تی
ئازادیه‌وه بگره تا دووی خوردادیه‌كانی سكۆلار و دوورخراوه له
ده‌سه‌ڵات و هیتر... له خۆ ده‌گرێت، به شێك له ئوپوزسیۆنی
بورژوازی ئێران پێك دێنن. ئه‌م به‌شه له ئوپوزسیۆنی بورژوازی
ئێران به پشتیوانی هێزه‌كانی رۆژئاوا خۆی به به‌دیلی حكومه‌تی
كۆماری ئیسلامی ده‌زانێت.
لیبڕاله‌كان كه له سه‌رده‌می خاته‌می دا، به‌ده‌سته‌وه گرتنی
هه‌نگاو به هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵاتیان له رێگای میكانیسمه‌كانی
هه‌ڵبژاردنه‌وه كردبووه ئامانجی خۆیان، دوای كوده‌تای
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه، هه‌وڵێكی به‌ربڵاویان دا تا خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی ناره‌زایه‌تی به ته‌قه‌لوب له
هه‌ڵبژاردن دا به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه. ئه‌مان ئامانجی خۆیان به‌ناوی
پشتیوانی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا له موسه‌وی و كه‌ڕوبی و لابردنی
ده‌وڵه‌تی كوده‌تا له ژێر چه‌تری رێبه‌ری ئه‌وان دا پێناسه كرد
تا له‌م رێگای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌وان و ریفۆرم له
سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، رێگا بۆ دامه‌زراندنی كۆمارێكی
لائیك و سكۆلار خۆش بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی له روانگه‌ی لیبڕاله‌كانه‌وه به‌یانیه‌ی ئه‌م
دواییانه‌ی موسه‌وی "خه‌سڵه‌تی داخوازی مێحوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ریی بوژاندۆته‌وه و هیوا به خۆڕاگری له پێناو ئیسلاحی
كاروباره‌كانی به‌هێز تر كردووه"، به‌ڵام ئه‌م به‌یانیه‌یه
جارێكی دیكه نیشانی ده‌دا كه ستراتێژی سیاسی لیبڕاڵه‌كانی ئێران
بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات تا چ راده‌یه‌ك له سه‌ر بنه‌مای
ته‌وه‌هووم و خۆشباوه‌ڕی دامه‌زراوه. ئه‌مان كه دژی شۆڕشی
جه‌ماوه‌رین، هێشتا به دوای ئه‌وه‌وه‌ن تا له رێگای ئیسلاحی
یاساكانی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی یاساكانی كۆماری ئیسلامی دا
رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بدۆزنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا به ده‌یانجار ته‌وه‌هووم و
خۆشباوه‌ڕی له ستراتێژی سیاسی لیبراڵه‌كانی ئێران بۆ گه‌یشتن به
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌لمێندراوه، گه‌ڵاڵه‌ی داواكاریه‌كانیشیان له
هیچ بنه‌مایه‌كی مادی به‌هره‌مه‌ند نییه.
نزیك به ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی كه خۆیان له به‌ره‌ی
لیبراڵه‌كانی ئێران دا ده‌دۆزنه‌وه، له به‌رنامه و
پلاتفۆرمه‌كانی خۆیان بۆ پێك هێنانی ئاڵ و گۆڕ له كۆمه‌ڵگا دا،
باس له كۆمه‌ڵێك داخوازی ریفاهی، ئازای بیروباوه‌ڕ، پێك هێنانی
ته‌شه‌كول و حیزب و یه‌كسانی مافی ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌كه‌ن،
به‌ڵام هێنانه ئارای داخوازیگه‌لێكی ریفاهی و پێداگری له‌سه‌ر
ئازادی سیاسی و به‌رابه‌ری ژن و پیاو، له پلاتفۆرمی سیاسی
لیبڕاڵه‌كانی ئێران به‌بێ ئاماژه به به‌رنامه و رێگاچاره‌ی
ئابووری كه ده‌توانێت زه‌مینه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئه‌و ئازادی
و داخوازیه ریفاهیانه له كۆمه‌ڵگا دا فه‌راهه‌م بكات، بێ پایه
بوونی پلاتفۆرمی لیبڕاڵیسمی بورژوایی ایران نیشان ده‌دات.
له نیزامی سه‌رمایه‌داری ئێران دا كه به‌پێی ئاماره ره‌سمی و
غه‌یره ره‌سمیه‌كان نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی
هه‌ژاری دا ده‌ژین و به‌شێكیان ته‌نانه‌ت كالۆری پێویست به
جه‌سه‌ته‌یان ناگات، یان له كۆمه‌ڵگایه‌ك دا كه دیارده‌ی
منداڵانی سه‌ر شه‌قام و بێكاری میلۆنی، ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌كن
له ده‌یان و سه‌دان كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌بێ هه‌وڵدان بۆ
دابین كردنی به‌رابه‌ری ئابوری و پێك هێنانی پێویستیه مادیه‌كان،
وه‌عده‌ی به‌هره‌مه‌ند بوون له‌م ئازادیانه بێ ناوه‌رۆك و
فریوكارانه‌یه.
له ئێرانێك دا كه ته‌واوی ئیمكاناتی مادی و فه‌ننی و كاتی پێویست
بۆ كه‌ڵك وه‌گرتن له ئازادی سیاسی له ده‌ست خاوه‌نانی سه‌روه‌ت و
سامان دایه، كرێكارێك كه ئه‌گه‌ر به‌خت یاری بێت و هێشتا
كاره‌كه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت و ناچار بێت هه‌ر له به‌یانیه‌وه
تا شه‌و كار بكات و ئه‌گه‌ریش بێكار بێت ده‌بێت به شه‌ێن كار دا
وێڵ بێت، چۆن ده‌توانێت له ئازادی سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین و
به‌ر‌پا كردنی میتینگ و كۆڕ و كۆبونه‌وه كه‌ڵك وه‌ربگرت.
تا كاتێك كه مناسباتی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵنه‌ته‌كێت و
خاوه‌نداریه‌تی تاك هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، تا كاتێك كه ته‌واوی
ئیمكاناتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و كاتی پێویست له ده‌ست
سه‌رمایه‌داران دابێت، كرێكاران و بێ به‌شانی كۆمه‌ڵگا ناتوانن
له ئازادی سیاسی و ئازادی نووسین و راگه‌یاندن به‌هه‌ره‌مه‌ند بن.
له كۆمه‌ڵگایه‌ك دا كه هه‌موو شتێك مۆركی چینایه‌تی پێوه‌یه،
كرێكاران به‌بێ هێرش كردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
سه‌رمایه‌داران، به‌بێ كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عا‌تی كار و پێك هێنانی
فه‌راغه‌ت و كاتی ئازاد، ناتوانن هه‌ل و مه‌رجی كه‌ڵك وه‌رگرتن له
ئازادی سیاسی به‌ده‌ست بێنن. سه‌باره‌ت به به‌رابه‌ری ژنان و
پیاوانیش به‌رله هه‌موو شتێك پێویسته بواره ئابووریه‌كانی ئه‌م
یه‌كسانیه پێك بێت، به‌رابه‌ری ته‌واوی ژن و پیاو له بواری كار
كردن، دانی حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان و بیمه‌ی
به‌رابه‌ریان بۆ دابین بكرێت. جگه له‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت
پێداویستی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چاوه‌دێری تایبه‌ت بۆ پێش‌گرتن
له دووگیان بوون و هه‌روه‌ها پێداویستیه‌كانی منداڵان بۆ ئاگا
لێبوون و فێركردن و بارهێنانی ئه‌وان دابین نه‌كات، ته‌نانه‌ت
ناتوانێت باس له ئازادی منداڵ بوون یان نه‌بوونی ژنانیش بكات.
ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵانه هه‌زینه‌ی ئابوری پێویسته، ئایا ده‌كرێت
به‌بێ هێرش كردنه‌سه‌ر خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی
قازانجی سه‌رمایه‌داران كه لیبراڵه‌كانی ئێران به ئه‌مرێكی
پیرۆزی ده‌زانن، ئه‌م هه‌زینانه دابین بكرێت؟. نابه‌رابه‌ری
حقووقی نێوان ژن و پیاو چ له رووی مناسباتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چ له
باری مناسباتی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه، ریشه‌ی له نابه‌رابه‌ری ئابووری
دایه. بۆ كۆتایی هێنان به‌م نابه‌رابه‌ریانه ده‌بێت بواره
ئابووری و مادیه‌كانی بڕه‌خسێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جگه له
هێرش كردنه سه‌ر مناسباتی سه‌رمایه‌داری هیچ رێگاچاره‌یه‌كی دیكه
وجوودی نییه. ده‌بێت له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا سه‌رمایه‌داران و
ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ناچار بكرێن كه هه‌زینه‌ی ئابووری ره‌خساندنی
به‌رابه‌ری مافه‌كانی ژن و پیاو دابین بكه‌ن. ده‌بێت ناچار بكرێن
كه به‌شێك له‌و ئه‌رزشه زیادییه‌ی كه له چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی
كرێكار به ده‌ستی دێنن، بكه‌نه خه‌رجی بیمه‌ی بێكاری ژنانی
ئاماده به‌كار و له‌م رێگایه‌وه سه‌ربه‌خۆیی ئابوری ئه‌وان
زه‌مانه‌ت بكرێت. ده‌بێت هه‌زینه‌ی ریفاهی و ئیمكاناتی په‌روه‌رده
كردنی خه‌للاقییه‌ت و تواناییه‌كانی ژنان و دابین كردنی هه‌زینه‌ی
ئاموزش و په‌روه‌رش و بێهداشتی به‌خۆڕایی له گه‌رووی
سه‌رمایه‌دران ده‌ربكێشرێت.
كاتێك كه له پلاتفۆرمی لیبڕاڵه‌كانی ئێران دا باسێك له
به‌رنامه‌ی ئابووری نایه‌ته گۆڕێ، له راستی دا ته‌واوی ئه‌و
ته‌رح و پلانه ریفاهیانه‌ی كه له پلاتفۆرمه‌كه‌ی ئه‌واندا
هاتووه، هیچ پایه و بنه‌مایه‌كی مادییان نییه و ئه‌مه‌ش
به‌رچاوترین ناكۆكیه له پلاتفۆرمی لیبڕاڵه‌كانی ئێران دا.
لیبراڵه‌كانی ئێران ئه‌م ناكۆكیه ئاشكرایه‌ی ناو
پلاتفۆرمه‌كه‌یان به‌و باوه‌ڕه ناسراوه‌ی لیبرالیسم پاساو ده‌كه‌ن
كه له چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌داری ركابه‌ری ئازاد دا، كه‌سه‌كان
به ده‌سته‌به‌ر كردنی به‌رژه‌وه‌ندی خسوسی خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له‌و
ناز و نه‌عمه‌ته مادی و هه‌روه‌ها ئه‌و ئازادیانه‌ی كه
ئاماژه‌یان پێ كراوه مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش جگه
له ته‌وه‌هووم و خۆشباوه‌ڕی شتێكی دیكه نییه. چوونكه مناسباتی
ركابه‌رێتی ئازاد، كه‌سه‌كان ئازاد ناكات، به‌ڵكوو له راستیدا
سه‌رمایه ئازاد ده‌كات. له‌م رووه‌وه تا كاتێك كه له روانگه‌ی
لیرباڵه‌كانی ئێرانه‌وه مناسباتی سه‌رمایه‌داری ده‌ستی بۆ نابرێت
و سنووری مالكیه‌تی خوسوسی پێروز راده‌گیرێت، باس كردن له
داخوازی ریفاهی و دابین كردنی ئازادی تاك و ئازادی سیاسی بێ
ناوه‌رۆك و پڕ و پووچه. له‌م مناسباته دا كه دێوه‌زمه‌ی بێكاری
ژیانی به ملیۆن كرێكاری تاڵ كردووه، كرێكاران ته‌نانه‌ت ناتوانن
ئازادانه خاوه‌نكاری خۆشیان هه‌ڵبژێرن.
به‌رنامه‌ی ئابوری لیبراڵه‌كانی ئێران په‌ێره‌وی كردن له هه‌مان
ئۆلگوی ئابوری نیئۆلیبراڵیسمه. ئه‌وان نوسخه‌ی هه‌ر ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن بانكی جیهانی و سندوقی نێونه‌ته‌وه‌ی
پووڵه‌وه دیكته كراوه، بۆ ئابوری ئێرانیان له‌به‌رچاو گرتووه.
جگه له‌مه، خۆ لیرباڵه‌كانی ئێران بۆ به‌رێوه بردنی ئه‌م
به‌رنامانه له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ ناكه‌ن، چوون ئابوری ئێران
هه‌ر له ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری ره‌فسه‌نجانیه‌وه له سه‌ر
ئه‌ساسی گه‌ڵاڵه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده ماڵییه جیهانیانه
به‌رنامه‌ی بۆ دارێژراوه. ده‌وڵه‌ته‌كانی خاته‌می و ئه‌حمه‌دی
نژادیش هه‌ر ئه‌م ستراتێژیه ئابوریه‌یان درێژه پێ دا و ئه‌گه‌ریش
لیبراڵه‌كانی ئێران به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن، هه‌ر ئه‌م به‌رنامه
ئابوریانه‌ی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی به هه‌ندێك ئیسلاح و
ته‌عدیله‌وه درێژه پێ ده‌ده‌ن. ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته
ئابوریه له كه‌س شاراوه نییه. نموونه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه له
وڵاتانی ئه‌ندونێزی، فیلیپین، میسر، توركیه، ئارژانتین، برزیل،
میكزیك و وڵاتانی ئه‌فریقایی به رێوه چووه و ئاسه‌وارێكی جگه
له هه‌ژاری و رۆژ ره‌شی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به دواوه نه‌بووه.
هه‌ر بۆیه، وه‌دی هاتنی ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاسته كه‌مه‌ش له ویست و
داخوازی ریفاهی و ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران كه لیبڕاڵه‌كانی
ئێران باسی ده‌كه‌ن، ته‌نیا له توانایی و زه‌رفیه‌تی خه‌باتی چینی
كرێكاری رێكخراو و خاوه‌ن ئاسۆیه‌كی روونی سوسیالیستی دایه. چینی
كرێكار ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌سته‌وه بگرێت هه‌موو ئه‌و
داخوازیه ریفاهیانه‌ی كه له به‌شی لانیكه‌می به‌رنامه‌ی
كۆمۆنیسته‌كان دا به تێر و ته‌سه‌لی باسی كراوه و له بڕیانامه‌ی
كرێكاران و ژنانی ئێران له رێ وره‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و 8ی
ماره‌سه‌كان دا راگه‌ێندراوه، به رێوه ده‌بات. چینی كرێكار
ئه‌گه‌ریش نه‌توانێت ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت، له هه‌ر
قوناغێك دا و به پێی هێز و توانایی خۆی ئه‌م داخوازیانه به‌سه‌ر
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان دا ده‌سه‌پێنێت. لیبراڵیسمی
بورژوایی ئێران كه مالكیه‌تی خوسوسی پێروز راده‌گرێت و دیهه‌وێت
به گوشار خستنه‌سه‌ر شانی چینی كرێكار، سه‌رمایه‌داری ئێران له
قه‌یرانی ئه‌م ده‌وره‌یه رزگار بكات، ناتوانێت وه‌دی هێنه‌ری ویست
و داخوازی ریفاهی و ئازادیخوازانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت.
لیبراڵه‌كانی ئێران سه‌ڵاحیه‌ت و توانای رێبه‌ری خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران و هێنانه‌دی ویست و ئاواته‌كانی
ئه‌وانیان نییه.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |