|
بۆچی كۆماری ئیسلامی ئاموژگارییه‌كانی ئیسلاح خوازان وه‌رناگرێت؟
له حاڵێك دا ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی هه‌مو رێگاكانی سات و سه‌ودا
و سازش له‌گه‌ڵ باڵی ده‌سه‌ڵاتداریان پێواوه، به‌ڵام لایه‌نی
به‌رانبه‌ر به سه‌رسه‌ختی ته‌واو له وه‌رگرتنی پێشنیاری ئاشتی
خوازانه‌ی ئه‌وان خۆده‌بوێرێت. رژیم گوێ به ئاموژگاریه‌كانی ئه‌م
و ئه‌و نادات و شمشێری له رووه‌وه بۆ نه‌یارانی به‌ستووه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئامۆژگاری سه‌رانی رژیم ده‌كه‌ن 3 به‌شن.
به‌ره‌ی یه‌كه‌م له ناو لایه‌نگرانی رژیمن و داهاتووی دارمانی
رژیم ئه‌وانی ترساندووه. ئه‌مانه له‌م رۆژانه دا له ناو هێندێك
ئۆرگانی حكومه‌تی له مه‌جلیس و هێندێك راگه‌یه‌نه‌ری ره‌سمی
سه‌ریان هه‌ڵداوه. له رۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی كه زمان حاڵی
ئه‌مانه‌یه نوسراووه: بێ حورمه‌تی و سوكایه‌تی به موقه‌ده‌سات
زیادی كردووه و هیچ كه‌س نابێت له سوكایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی
دینی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سه‌ڵات خوشحال بێت. ئه‌م سێڵاوه ئه‌گه‌ر
به‌ری پێ نه‌گیرێت، هه‌مو شتێك له گه‌ڵ خۆی ده‌بات و هیچ شتێك جیا
ناكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییانه له خۆوه په‌یدا نه‌بوون
و ئاكامی كرده‌وه‌ی ناسه‌وابه. هه‌رچی زووتر ده‌بێت ریشه‌كانی
بناسین و بیسوتێنین تا به‌ر به‌م سێڵاوه بگرێن.
غه‌فله‌تی زانایانی قوم له‌م سه‌رده‌مه هه‌ستیاره‌دا زۆر
زیانباره و هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. توندوتیژی،
هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ و له‌ناو بردن نه‌ته‌نیا هیچ گرفتێك چاره سه‌ر
ناكات، به‌ڵكوو هه‌ل و مه‌رجه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. رێگا چاره
ته‌نیا ته‌دبیره و ئه‌م رێگایه‌ش كراوه‌یه.
به‌ره‌ی دوو‌هه‌م له‌وانه‌ی كه ئامۆژگاری سه‌رانی رژیم ده‌كه‌ن،
كه‌سانێكن كه كۆماری ئیسلامی ئه‌وانی له خۆی دورخستووه‌ته‌وه،
به‌ڵام به‌رده‌وام به عه‌شقی یه‌ك لایه‌نه‌ی خۆیان نیگه‌رانی
رووخانی نیزامێكن كه خۆیان دامه‌زرێنه‌ری بوون و ئامرازه‌كانی
سه‌ركوتیان بۆ به‌هێز كردووه. زۆربه‌ری ئه‌مانه ده‌زانن كه
سه‌رانی رژیم گوێی بیستنی ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌وانیان نییه و له
بنه‌ڕه‌ت دا رووی قسه‌ی ئه‌وان له به‌ده‌نه‌ی رژیمه و هه‌وڵ
ده‌ده‌ن به‌ده‌نه له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه كه‌مینیان بۆ كۆماری
ئیسلامی ناوه‌ته‌وه وشیار بكه‌نه‌وه. خاڵی هاوبه‌شی ته‌واوی
به‌یانیه و لێدوانه‌كانی ئه‌وان كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا و پاش
توند بوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان رژیم و خه‌ڵك بینیومانه،
نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به له‌ده‌ست چوونی بنه‌ماكانی حكومه‌تی
مه‌زهه‌بی له ئێران بووه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌سڵه‌تی
ئیسلامی به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه بده‌ن و له
ناو مه‌رجه‌عه‌كانی ته‌قلید دا به‌دوای دۆزینه‌وری رێبه‌ری
مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێن و دوای مه‌رگی
مونته‌زری روویان له سانعی و كه‌سانی وه‌ك ئه‌و كردووه.
نوێترین نمونه‌ی حزووری ئه‌م به‌شه له بیانیه‌یه‌ك دا ده‌بینین
كه 5 كه‌س له به‌ناو روناكبیرانی دینی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ریان
كردووه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌سڵه‌تی ئه‌و رووداوانه‌ی كه
ئه‌مڕۆ له ئێران له ئارادایه وه‌ك حه‌ره‌كه‌تێكی ئیسلامی
پێناسه بكه‌ن. حه‌ره‌كه‌تێك كه گوێا داخوازییه‌كانی، له
چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و هه‌لبژاردنی ویلایه‌تی فقیه دا
وه‌دی دێت. ئه‌وان سه‌باره‌ت به ئاسه‌واره‌كانی دارمانی حكومه‌تی
ئیسلامی هوشدار ده‌ده‌ن. له به‌یانیه‌ی ئه‌م 5 كه‌سه دا هاتووه:
"خه‌ڵكی وشیار به ده‌رس وه‌رگرتن له "په‌یامی حوسه‌ینی" زوڵم و
زۆری زه‌مانه‌یان كردووته ئامانج" و "ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك ریشه‌ی
له سوننه‌تی له‌مێژینه‌ی مێژووی شیعه دایه" و "رێبه‌رایه‌تی
ئایه‌ت الله مونته‌زری گیانێكی تازه‌ی دایه بزوتنه‌وه" و "قبوڵ
نه‌كردنی داخوازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، نه ته‌نیا ئێمه له
قه‌یران رزگار ناكات، به‌ڵكوو ئێران ده‌باته ناو قه‌یرانێكی قورس
تره‌وه و كاره‌ساتی به دواوه ده‌بێت.
به‌ره‌ی سێهه‌م له‌وانه‌ی كه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن و زۆریش
نیگه‌رانن، لیبراڵه‌كانی غیره مه‌زهه‌بی نه‌یاری رژیمن. ئه‌و
شتانه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه له‌م رۆژانه دا ده‌یڵێن و ده‌ینوسن، بۆ
نه‌سلێك كه رووداوه‌كانی شوڕشی ئێران له ساڵی 1357یان ته‌جره‌به
كردووه فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتێكی سیاسی ئاشنایه. ئه‌وان
بوونه‌ته ناوبژیوانی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی و له حاڵێك دا كه
30 ساڵه خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه
سه‌ركوت ده‌كرێن، به بینینی خۆڕاگری خه‌ڵك له رۆژی عاشورا،
نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و توندوتیژی بچێت و رێگای
رزگاریش له هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی سازشكارانه‌ی سه‌رانی
حه‌ره‌كه‌تی سه‌وز ده‌بینن كه به وته‌ی ئه‌وان "پۆششێكه كه
هیشتا سه‌رده‌می به‌سه‌ر نه‌چووه" و "ده‌كرێت بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵك
كه‌ڵكی لێ وه‌رگرێت". ئه‌م وشانه شتێك جگه له دووپات كردنه‌وه‌ی
گاڵته‌جارانه‌ی ده‌ورو نه‌خشی ئه‌وان له مێژووی 100 ساڵی رابردووی
ئێران نییه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی سه‌رانی رژیم گوێ له
ئامۆژگاریه‌كان و هوشداره‌كانی هیچ كام له‌م سێ ته‌یفه ناگرن؟
ئایا عه‌قڵیان كار ناكات و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ئه‌م ئاغایانه
هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن نایبینن؟ واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه كه رژیم گومانی
له راست بوونی ئه‌م هوشدار و نیگه‌رانی ده‌ربرینانه نییه و هه‌ر
وه‌ك ئه‌وان له ئاسه‌واره قورسه‌كانی ئه‌م ره‌وته نیگه‌رانه،
جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی رێگا چاره‌كانی ئه‌وان
به باش نازانێت. رژیم زۆر زیاتر له‌وان له قووڵایی و ئاستی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ئێران له ئارادایه
ئاگاداره. ئابووری قه‌یراناوی و لاوازی خۆی ده‌ناسێت و له كورت
ماوه دا رێگایه‌كی بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه پێ شك نایت.
ده‌زانێت كه چینی كرێكار چ زه‌رفیه‌تێكی عه‌زیمی بۆ به‌چوك دادانی
رژیم هه‌یه. ده‌زانێت كه له دڵی ژنانی ئه‌م وڵاته‌دا چ
نه‌فره‌تێكی قووڵ له حكومه‌تی ئیسلامی هێلانه‌ی كردووه. ده‌زانێت
كه نه‌یتوانیووه به‌ره‌ی لاوی ئه‌م وڵاته چاوترسێن بكات. ئاسۆی
ده‌ست پێكردنی شه‌پۆلی مانگرتنی جه‌ماوه‌ری ده‌بینێت. له هه‌مان
حاڵ دا ده‌زانێت كه دانی هه‌ر چه‌شنه ئیمتیازێك به نه‌یارانی
خۆی هیچ گرێیه‌ك له كاره‌كه‌یان ناكاته‌وه. چونكه بۆیان
ده‌ركه‌وتووه كه، خه‌ڵكی ئێران به پێی ئه‌زمونی راسته‌وخۆی
خویان، ئه‌مڕۆ ئه‌م ته‌یفه له نارازیان و نه‌یارانی رژیمیان
وه‌پشت سه‌ر ناوه. له راستی دا ئه‌وان كاڵایه‌كی وایان بۆ فروشتن
نییه تا كۆماری ئیسلامی لێیانی بكڕێت.
له‌م رووه‌وه كۆماری ئیسلامی رێگای خۆی ده‌گرێته به‌ر و به
ته‌نیا به‌دیلێك كه پێ وایه ده‌توانێت له رووخان رزگاری بكات،
واته به سه‌ركوتی زیاتر پشت ده‌به‌ستێت. هه‌ست كردن به‌م
بابه‌ته بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌وروات تا رێبه‌ری واقعی خۆی
بدوزێته‌وه، بۆ هه‌ڵسوراوانی كمونیست و كرێكارانی پێشڕه‌و و
لاوانی به شور و شه‌وق كه نایانهه‌وێت له به‌رانبه‌ر كۆماری
ئیسلامی دا سه‌ردانه‌وێنن، گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه. ده‌بێت خۆمان
بۆ به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی زۆرتری رژیم ئاماده بكه‌ین.
به‌ڵام به‌رابنه‌ركێ له گه‌ل توندوتیژی رژیم نه مه‌سه‌له‌یه‌كی
تاكتیكی، به‌ڵكوو حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و پووچه‌ڵ
كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم به سیاسه‌تی ئوسولی
له سه‌ر بنه‌مای لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسی دورست له هه‌ڵ و مه‌رج
و له رێگای كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه مومكین ده‌بێت.
هێزی پێشڕه‌وی كه رۆڵێكی به‌م به‌ربڵاوییه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت،
واقع بینی خۆی له لێكدانه‌وه‌ی زه‌رفیه‌تی وه‌حشیگه‌ری رژیم له
ده‌ست نادات و وره و ئیراده‌ی خۆی له حه‌ره‌كه‌تی ئیحساسی و بیر
لێنه‌كراوه به فێرۆ نادات. بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوری له‌م مانگانه‌ی
رابردوو دا شكلی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له خۆی نیشان داوه،
به‌ڵام بۆ رووبه‌روه بوونه‌وه‌كانی داهاتوو و شه‌رێكی قورس تر كه
له به‌رده‌می دایه پێویستی به تاكتیك و ته‌جره‌به‌ی تازه‌تره.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
19
به‌فرانباری 1388
9
ژانویه 2010
|