|
داماوی و سه‌رلێشێواوی رژیم له
به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی
پاش ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگی، خامنه‌یی جارێكی دیكه له پێوه‌ند
له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی ئێستا هاته قسه. ناوبراو رۆژی جومعه له
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری قوم، سه‌ره‌تا
وه‌ك هه‌میشه وته‌كانی هه‌ره‌شه ئامێزه‌كانی روو له نه‌یارانی
خۆی دووپات كرده‌وه. خامنه‌یی له‌م لێدوانه دا هه‌وڵی دا وره
به ریزه‌كانی رژیم ببه‌خشێت و وا نیشان بدات كه رژیم جێگا و
شوێنێكی قورس و قایمی هه‌یه. ئه‌و بۆ سه‌لماندنی ئیدیعاكانی خۆی
ئاماژه‌ی كرد به خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی رژیم له رۆژی 9ی
به‌فرانبار و وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌م
حه‌ره‌كه‌ته ده‌وڵه‌تیه له راگه‌ێنه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا
دا ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه، وه‌رێ خستنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی له
لایه‌ن دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، به سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن
بۆ رژیم ناولێبرد. داكۆكی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م نموونه لاوازه و
ئیدیعا بێ ناوه‌رۆكه‌كانی له‌م باریه‌وه، نیشانی ده‌دات كه
خامنه‌یی له‌م بواره دا تا چ راده‌یه‌ك مه‌ودای خۆڕانانی لێ
به‌رته‌سك بووته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها كاتێك كه باسی له پێویستی
به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نارازی كرد، له راستیدا نه‌ك
هێز و هه‌یمه‌نه‌ی رژیم، به‌ڵكوو داماوی و سه‌رلێشێواوی ریزه‌كانی
خسته روو.
كاتێك كه رێبه‌ری رژیمێك پاش 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی، ئێستاش
ناچاره تاقم و دار‌و ده‌سه‌ته‌كانی خۆی له هه‌ڵسوكه‌وتی
سه‌ره‌ڕۆیانه مه‌نع بكات، ئیتر ده‌توانێت چ مانایه‌كی دیكه‌ی جگه
له سه‌رلێشێواوی ریزه‌كانی رژیم و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له دام و
ده‌زگای ده‌سه‌ڵات دا هه‌یه؟
خامنه‌یی سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوت ده‌كات و داوا له هه‌رسێ
هێزی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات ده‌كات كه به‌بێ هیچ چاوپۆشیه‌ك عه‌مه‌ل
بكه‌ن. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا باس له بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ناو
ریزه‌كانی رژیم ده‌كات و ده‌ڵێت: هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سانێك كه
نه جێگا و شوێنی یاسایی، نه به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و نه ئه‌رك
و پله و پایه‌ی یاساییان هه‌یه، هه‌ڵ و مه‌رجه‌كه خراپ تر
ده‌كات.
رۆژێك دوای ئه‌م وتانه‌ی خامنه‌یی، ئه‌حمه‌دی نژاد له رێوڕه‌سمی
كرانه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی پیشه سازی له به‌نده‌ر عه‌باس، واته
كاتێك كه بڕیاره كرانه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه وه‌ك پێشكه‌وتنێكی
گه‌وره له بواری پیشه‌سازی دا ناو لێ ببات، له قسه و باسه بێ
ناوه‌رۆكه‌كانی دا باس له بێ سه‌روسامانی له‌م بواره ده‌كات و
دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كارناسانی وڵات چوونه‌ته ریزی نه‌یارانی
رژیمه‌وه. ئه‌و سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی كه وه‌ك دوژمن ناویان
لێ ده‌بات، ده‌ڵێت: ئه‌وان ده‌یانهه‌وێت هێز و توانایی ئێمه به
هه‌ندێك كێشه‌كێش و شتی لاوه‌كی به فێرو بچێت و له بری ئه‌وه‌ی
كه كات و تواناییه‌كانی خۆیان له پێناو دروست كردنی ئێران‌دا
سه‌رف بكه‌ن، كارێك ده‌كه‌ن كه جگه له زیان پێگه‌یاندن هیچ
ئاكامێكی دیكه‌ی به‌دواوه نییه.
هه‌ر له‌م لێدوانه دا، ئه‌حمه‌دی نژاد وێڕای دانپێدانان به
لاوازی رژیمه‌كه‌یان له ئاست ته‌بلیغاتی راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی
ده‌ره‌و، دڵی خۆی به‌وه خۆش ده‌كات كه له به‌رانبه‌ر شه‌پۆلی
ته‌بلیغات و وه‌رێ كه‌وتنی كاناڵه ته‌له‌ویزیونیه‌كان دا ته‌سلیم
نابێت!.
ئه‌م رۆژانه گه‌ڵێك لێدوانی له‌م چه‌شنه له‌زمان به‌رپرسانی
گه‌وره و چكۆله‌ی رژیم و هه‌روه‌ها كرداری ناكۆك و ناته‌بای
كاربه‌ده‌ستانی رژیم ده‌بیسترێ و به‌رچاو ده‌كه‌وێت. هه‌مووی
ئه‌مانه نیشانی ده‌ده‌ن كه رژیم ناتوانێت له به‌رانبه‌ر گوشاری
خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دا یه‌ك ده‌ست بێت و
سه‌ركه‌وتگه‌ریه‌كانیشی نیشانه‌ی هێز و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و نییه،
به‌ڵكوو داماوی و سه‌رڵێشێواوی رژیمی ئیسلامی پتر ده‌خاته روو.
واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی رژیم هه‌وڵ ده‌ده‌ن
لاوازیه‌كانی خۆیان بشارنه‌وه و وره‌ی هێزه‌كانیان به‌رز رابگرن،
به‌ڵام گوشاری بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له
ماوه‌ی 8 مانگی رابرددو دا، گومانی جیدی سه‌باره‌ت به ئیمكانی
مانه‌وه‌ی رژیم له ناو‌یاندا پێك هێناوه و له راستی ئه‌وان
نه‌یانتوانیوه وڵام به‌م گومانانه بده‌نه‌وه. ئه‌م حه‌قیقه‌ته
له قسه‌كانی خامنه‌یی دا كاتێك ئاماژه ده‌كات به شه‌ڕی سه‌فوان
یه‌كێك له شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د و
به‌نی ئومه‌یه له سه‌ده‌ی یه‌كی كۆچی، به روونی ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام نه‌بوونی یه‌كڕیزی له ناوخۆی رژیم دا هۆكاری مادی واقیعی
هه‌یه. له بواری ئابوری دا راده‌ی سه‌رمایه‌گوزاری زۆر كه‌م
بووته‌وه و یه‌كێك له ئاسه‌واره‌كانیشی بریتیه له
په‌ره‌سه‌ندنی زۆرتری بێكاری. ئاتسی په‌رورده و بارهێنانی هێزی
ئه‌كتیڤی كار گه‌لێك دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش كه‌م بوونه‌وه‌ی راده‌ی
به‌رهه‌م هێنان و داخرانی یه‌ك له دوای یه‌كی ناوه‌نده‌كانی كار و
وه‌به‌رهێنانی به دواوه بووه. دووره دیمه‌نی ده‌ستپێكی
مانگرتنی به‌ربڵاو له شوێنه كرێكاری و ناوه‌نده
ده‌وڵه‌تیه‌كان، رژیمی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی داڕمان و له‌به‌ریه‌ك
ترازانی ئابوری به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه و له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ل
و مه‌رجه دا له بواری سیاسیه‌تی ئابوری، زۆر شپڕێو و
سه‌رلێشێواوه‌نه عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن.
له بواری سیاسیش دا جه‌ماوه‌ری نارازی به خێرایی هێڵه
سووره‌كانی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تییان تێپه‌ر كردووه و بنه‌ما
سه‌ره‌كیه‌كانی رژیمی ئیسلامیان كردۆته ئامانج. رژیم نه
ده‌یهه‌وێت پاشه‌كشه بكات و نه حازریشه ئیمتیازێك بدات،
به‌ڵكوو ته‌نیا رێگا چاره بۆ مانه‌وه و درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
له توند كردنه‌وه‌ی سه‌ركوت و درێژه دان به ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و
ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه دا ده‌بینت و سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه‌ش
ده‌بینێت كه نه‌یتوانیوه خه‌ڵك چاوترسێن بكات. هه‌ر ئێستا
مانگرتن له زانكۆكان ده‌ستی پێ كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه
به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاش بگرێته‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، له‌و
مه‌یدانانه دا كه به‌هۆی سروشتی ویست و داخوایه ره‌واكانیان
پێشڕه‌و و رادیكاڵن، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌توانێت ئاڵترناتیڤێك شكڵ
پێبدات كه له نه‌بوونی ئه‌ودایه، ئه‌مڕۆكه رژیمی ئیسلامی له
ئێران توانیویه‌تی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات.
كۆمه‌ڵگای ئێران به 25 ملیۆن كرێكار و جیلێكی لاو كه زۆرینه‌ی
دانیشتوانی ئه‌م وڵاته پێك دێنن و جه‌ماوه‌رێكی به‌ربڵاو له‌و
ژنانه‌ی كه له‌ژێر باری سوكایه‌تی رژیمی ئیسلامی دا سه‌ریان به‌رز
كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها كوردستانێكی كه خاوه‌نی ئه‌زموونی سێ ده‌یه
خه‌بات و خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری
ئیسلامی دایه، زه‌رفیه‌تی شكڵ پێدان به وه‌ها ئالترناتیڤێكی
هه‌یه. با به متمانه به‌خۆ و پشت به‌ستن به‌م بواره عه‌ینی و
پڕ بایه‌خانه، به پێشوازیه‌وه بچین.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
20
به‌فرانباری 1388
10
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |