|
با، سیاسه‌تی توندتر كردنه‌وه‌ی سه‌ركوت و گوشاره‌كانی رژیم تێك
بشكێنین
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو دا، ناوه‌نده نیزامی و
ئه‌منییه‌تیه‌كانی رژیمی ئیسلامی كه له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام
و هه‌ر رۆژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ترسی مه‌رگیان
لێنیشتووه، هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیان به ئامانجی زاڵ كردنی
كه‌ش و هه‌وای ترس و خۆف له كۆمه‌ڵگادا به راده‌یه‌كی زۆر په‌ره
پێداوه.
ده‌زگای قه‌زایی رۆژی چوار شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار زیندانی سیاسی
فه‌سیحی یاسه‌مه‌نی له سێداره دا، دوابه‌دوای ئه‌و به‌رپرسانی
رژیم له شاری ئیسفه‌هان هه‌واڵی ئێعدامی ٦ كه‌سیان له‌و شاره
بڵاو كرده‌وه و وتیان كه ئه‌و كه‌سانه به قاچاغی مه‌وادی
موخهدر تۆمه‌تبار بوون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ده‌زگای
قه‌زایی رژیم ٥ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رۆژی ٦ی به‌فرانباری به تۆمه‌تی "محاربه"
محاكمه كردووه و نیگه‌رانی له بابه‌ت به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی
حوكمی له‌سێداره‌دانی ده‌یان كه‌سی دیكه له مه‌حكوم كراوه‌كان
به ئێعدام له زیندانه‌كانی رژیم دا، په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی
رابردوودا چه‌ند شارۆمه‌ندێكی به‌هاییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و بۆ
١١ كه‌سی دیكه‌ش له به‌هاییه‌كان كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی
رابردوودا له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كراون حوكمی قورسی
زیندان ده‌ركراوه.
هاوكات كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی
ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان، به ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك درێژه‌ی
بانگ كردن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كرێكارانی مه‌حكوم كرد. به
گوێره‌ی ئه‌م به‌یانییه‌یه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ٢
هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له خوزستان و سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، حوكمی
زیندانی ٢ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له شاری ئه‌هواز ته‌ئید كراوه،
ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ساڵی
١٣٨٨ له تاران له لایه‌ن دادگاوه بانگ كراون و هه‌ڵسووڕاوێكی
كرێكاریش له شاری تاران به یه‌ك ساڵ زیندان و هه‌روه‌ها كه‌سێكی
دیكه‌ش له كوردستان به ساڵ و نیوێك زیندان مه‌حكوم كراوه. زه‌خت
و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له حاڵێكدا په‌ره
ده‌ستێنێت كه هه‌ر ئێستا ٢ كه‌س له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحید، ٥ كه‌س له ئه‌ندامانی
كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و چه‌ندین چالاكی كرێكاری
دیكه‌ش هه‌روا له زیندانه‌كانی رژیم دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش په‌لاماری
برده سه‌ر كۆوبونه‌وه‌ی دایكانی گیان به‌ختكردووانی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه له پاركی لاله‌ی تاران و له
كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌دا ٣٣ كه‌س له‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ر
كرد و به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ، هه‌ندێكیان له بارودۆخێكی
جه‌سته‌یی خراپ دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌ڕێ كه‌وتنی شه‌پۆلی سه‌ركوت له لایه‌ن
هیزه‌كانی ئه‌منیتی و نیزامی رژیمی ئیسلامیه‌وه، مانگرتن له
ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئێران و ته‌حریمی تاقی كردنه‌وه‌كان له‌م
زانكۆیانه بۆ چه‌نده‌مین رۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی كێشاوه و
هه‌واڵه‌كان باس له بانگ كردن و هه‌ڕه‌شه و ده‌ركردنی
هه‌ڵسوراوانی خوێندكاری له چه‌ندین زانكۆی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
جینایه‌ت و وه‌حشیگه‌ری بێ ئه‌وپه‌ڕی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم
له به‌ره‌وڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی نارازی له رۆژی
6ی به‌فرانبار و شه‌پۆلی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خه‌ڵكی ئاسایی
و هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌ركردنی حوكمی دژی
ئینسانی و به‌رێوه بردنی حوكمی ئێعدامی ده‌یان كه‌س له‌م
رۆژانه‌دا، به‌یانگه‌ری ئه‌وه‌یه كه باڵی ده‌سه‌ڵاتداری رژیم بۆ
به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی ئه‌م ده‌وره‌یه، ته‌نیا پشتی
به سه‌ركوت و ئامرازه‌كانی سه‌ركوت به‌ستووه. ئه‌گه‌رچی په‌نا
بردنه‌به‌ر سه‌ركوت و ترساندن و تۆقاندن، له ماوه‌ی 3 ده‌یه‌ی
رابردوو دابهردهوام یه‌كێك بووه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام به‌ربڵاوی و سه‌رلێشێواوی
رژیم بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازه‌كانی په‌ره‌پێدان به سه‌ركوت
و وه‌حشه‌ت له‌م رۆژانه‌ی دوایی دا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه
ده‌وڵه‌تی نیزامیه‌كان و ئاخونده‌كانی لایه‌نگری ئه‌و، قوناغێكی
نوێیان له كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه ده‌ست پێكردووه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی كوده‌تا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی دیكه له
سه‌ركوت و سه‌ره‌ڕۆیی، به‌رله هه‌ر شتێك نیشانی ئه‌وپه‌ڕی بێ
توانایی و لاوازی پایه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژیمه‌یه.
رژیم دیهه‌وێت به پشت به‌ستن به ئامرازی زیندان و ئێعدام، كه‌ش و
ههاویهكی پڕله ترس و خۆفی هاوشێوه‌ی ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 60 به
سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا زاڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌وتۆ
دا بتوانێت سه‌ر له نوێ گیانێكی تازه به ده‌سه‌ڵاته له‌پێ
كه‌وتووه‌كه‌ی خۆی ببه‌خشێت. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی رژیم بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رج و قۆناغێكی مێژوویی نه‌گونجاو
دا به‌ره‌وڕووه. هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆی
ئێران، له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 60 دا گهجیاوازه. رژیم ئه‌و
كات له لێڵاوی تهوهووم و خۆشباوه‌ڕی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ماسی
ده‌گرت. ئینسانه شوڕشگێر و ئازادیخوازه‌كان هێشتا خه‌ریك بوون
ئاسهوراره قورس و زیانباره‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له سه‌ركوت و
قه‌ڵاچۆ كردنی شۆڕ‌شیان ته‌جره‌به ده‌كرد. شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری
ئێران و عێراق نه ته‌نیا توانیبووی سه‌رجه‌م ویست داخوازیه
ئابوری و سیاسیه‌كان پاشه‌كشه پێبكات و ناسیۆنالیسمی ئێرانی
باوه‌شێن بكات، به‌ڵكوو ببووه بیانویهكیش به ده‌ست رژیمه‌وه بۆ
كپ كردنی هه‌ر ده‌نگێكی نه‌یار. ئه‌مڕۆ نه ته‌نیا له‌و پاسدار و
بهسیجانهی كه كلیلی به‌هشتیان به گه‌ردنی خۆیاندا هه‌ڵده‌واسی
و ئاوقای مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ ده‌بوون، خه‌به‌رێك نییه، به‌ڵكوو
گومان و راڕایی سه‌باره‌ت به ئیمكانی مانه‌وه‌ی رژیم له
ده‌سه‌ڵات له ناو ریزه‌كانی رژیم دا په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وانه‌ی كه باسیان كرا به‌و مانایه نییه كه رژیم
زه‌رفیه‌ته‌كانی سه‌ركووتی به ته‌واوی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام
له‌و رووه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی سپای پاسداران و رژیمی ئیسلامی
جگه له بازنه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، هیچ پێگه و پاڵپشتێكی
جێگای متمانههی له كۆمه‌ڵگادا نییه، سیاسه‌تی تونده كردنه‌وه‌ی
سه‌ركوت و كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی رژیم ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و
درێژه‌ی ته‌مه‌نی رژیمی ئیسلامی زه‌مانه‌ت بكات.
ده‌بێت بۆ پاشه‌كشه كردن به سیاسه‌تی سه‌ركوت و ترساندن و
تۆقاندنی رژیم، خه‌بات له پێناو ئازادی زیندانیانی سیاسی په‌ره‌ی
پێبدرێت، به‌ریزی خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی په‌یوه‌ست
ببین، ده‌بێ تۆڕی هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه
له ئاستێكی سه‌راسه‌ری دا گرێدراوی یه‌كترن، پێویستی و كارساز
بوونی تاكتیكی مانگرتنی گشتی ببه‌نه ناو بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه.
رژیمێك كه بنه‌ما ئابوریه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌یران و وه‌رشكست بوون
بهروهڕوویه و هه‌وسار بچڕاوی ته‌وه‌ڕوم و گرانی و بێ توانایی
له پێك هێنانی كه‌مترین ئاڵوگۆڕ له هه‌ل و مه‌رجی ژیانی
كۆڵهمهرگی كرێكاران، ئه‌وی له دێوزمه‌ی ترس له دووره دیمه‌نی
مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكاران دا داناوه. رژیمێك كه له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌ییش دا زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه په‌راوێز
كه‌وتووه و له ژێر گوشاری بیروڕای ئیسنانه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی
جیهان دایه. رژیمێك كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی به‌هێز له
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه كه به كه‌متر له
رووخانی ره‌زایه‌ت ناده‌ن، ئیتر محاڵه بتوانێت به توند
كردنه‌وه‌ی سه‌ركوت و كرده‌وه‌ی درندانه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی
خۆی بدات.
گومان له‌وه دا نییه كه به‌له‌به‌رچاو گرتنی بواره ئابوری،
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه، خه‌بات و
ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌م
ناره‌زایه‌تیانه به پێی جه‌وهه‌ری ئه‌و ویست و داخوازیانه‌ی كه
ریشه‌ی له 30 ساڵ بێ مافی خه‌ڵك دایه، چ له ناوه‌رۆك دا و چ له
شكڵ و شێوازه‌كانی دا تا دێت رادیكاڵتر ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌نجام
به هیمه‌تی هه‌وڵ و تێكۆشان و رۆشن بینی سیاسی هه‌ڵسوراوانی
كۆمۆنیستی ناو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، چینی كرێكار له ئاستێكی
جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی دا دێته مه‌یدان و تۆفانی به‌هێزی
مانگرتنی به‌ربڵاو و سه‌راسه‌ری كرێكاری ده‌كه‌وێته‌ڕێ. ته‌نیا له
هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆ دایه كه ئاڵترناتیڤی كرێكاری و
سوسیالیستی ئیعتباری كۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌ست دێنیت. ئاڵترناتیڤێك
كه مه‌رجی پێشڕه‌وی ئه‌و رووخان و له‌گۆڕنانی رژیمی كۆماری
ئیسلامیه.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
21
به‌فرانباری 1388
11
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |