|
با له " كومیته‌ی دایكانی
پرسه‌گێڕ" و له ئاكسیۆنه‌كانی
ئه‌وان پشتیوانی بكه‌ین
رۆژی یه‌ك شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار كۆمه‌ڵێك له دایكانی پرسه‌گێڕ،
له به‌رده‌م گرتووخانه‌ی وزرا له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری
ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی ٣٣ كه‌س له‌و دایكانه بوون
كه رۆژێك به‌ر له‌و رێكه‌ته له پاركی لاله ده‌ستبه‌سه‌ر
كرابوون.
له جه‌ریانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا هێزه سه‌ركوتگه‌ركان به
هه‌ڕه‌شه و پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و خۆف هه‌وڵیان دا بڵاوه
به دایكانی خه‌باتكار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به دانی دروشمی وه‌ك
"دایكان ئازاد بكه‌ن" و "سڵاو بۆ دایكان" به‌ره‌وڕووی
به‌كرێگیراوان بوونه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆوبونه‌وه
ناڕه‌زایه‌تییه له لایه‌ن "كومیته‌ی دایكانی پرسه‌گێڕ"
رێكخرابوو.
"كومیته‌ی دایكانی پرسه‌گێڕ" یه‌كه‌مین ته‌شه‌كولی مه‌ده‌نی و
خه‌باتكارانه‌یه كه پاش كوشتاری خه‌باتكاران له ٢٥ و ٣٠ی
جۆزه‌ردان دابه‌ردی بناغه‌كه‌ی دانرا.ئه‌م كومیته‌یه كه له
پڕۆسه‌یه‌ك دا هاوكات دایكانی گیان به‌ختكردووان، زیندانیان و بێ
سه‌روشوێن بوانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕزایه‌تی ئه‌م دواییانه‌ی شاری
تارانی له‌خۆ گرت، خاوه‌نی ئامانج، تاكتیك و وێبلاگی دیاری كرا‌و
وتایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و له مه‌یدانی خه‌بات له‌دژی دیكاتۆری و
دیفاع له ئازادی ده‌ورو نه‌خشێكی گرینگ ده‌نوێنێت. یه‌كێك له
دایكان ویه‌كه‌م ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كومیته‌یه، به ناوی
"مه‌نیژه" له وتووێژێك دا كه له ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی
گه‌لاوێژدا به‌ڕێوه‌چوو،به‌مجۆره باس له پڕۆسه‌ی شكڵ گرتنی
ئه‌مكومیته‌یه ده‌كات:
پاش رۆژی شه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كاتێك كه "ندا ئاقا سۆڵتان"
ژنێكی لاو، كه بێ دیفاع و بێ تاوان له شه‌قامی "ئه‌میر ئاباد"ی
تاران كه‌وته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و هه‌موومان دیمه‌نی
ده‌ڵته‌زێنی گیان له ده‌ست دانی ئه‌م كچه گه‌نجه‌مان به چاوی
خۆمان بینی و بینیمانكه چۆن به چاوی كراوه‌وه ماڵئاوایی له
ژیان كرد، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌و هاوڕێیانه‌ی كه له‌ناخی
دڵیانه‌وه داخدار و عه‌زادار و نیگه‌رانی گیانی جگه‌رگۆشه‌كان له
ئاستی شاره‌كان و ناو زیندانه‌كان بوون، له ده‌وری یه‌ك
كۆبووینه‌وه و كه‌سێكمان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی هێنا گۆڕێ كه به یادی
"ندا" ئێواره‌ی هه‌موو رۆژانی شه‌ممه له شوێنێكی دیاری كرا‌و
له‌ده‌وری یه‌ككۆبینه‌وه و به بێ ده‌نگی،ناڕه‌زایه‌تی خۆمان له
دژی ئه‌م جه‌نایه‌ته دڵته‌زێنه نیشان بده‌ین. له سه‌ر ئه‌م
پێشنیاره گه‌لێك قسه و باسمان كرد و سه‌رئه‌نجام به‌و ئاكامه
گه‌یشتین كه به شێوه‌یه‌كی زۆر هێمنانه ناڕه‌زایه‌تی خۆمان
ده‌رببڕین و دواتر بیانیه‌یه‌كمان نووسی و ویست و داخوازییه‌كانی
خۆمان تێدا دیاری كرد و داوامان له دایكان كرد كه هه‌موو رۆژانی
شه‌ممه له كاتژمێر ٧ تا ٨ی سه‌ر له ئێواره بێن بۆ پاركی لاله
و له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا به ئێمه‌وه په‌یوه‌ست ببن. پاركی لاله‌مان
له‌و رووه‌وه هه‌ڵبژارد كه "ندا" له "ئه‌میر ئاباد" كوژرابوو و
پاركی لاله‌ش نزیكترین پارك بوو به‌و شوێنه.
كومیته‌یه‌ك كه تۆوه‌كه‌ی له لایه‌ن گیان به‌ختكردووانی
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌وه چێندرا و ئێستا بووه‌ته
رێكخراوێكی خه‌باتكار و له ئاستێكی جیهانی دا پشتیوانی لێده‌كرێت،
دوو ئامانجی بۆ خۆی دیاری كردووه كه "مه‌نیژه" به‌م جۆره
باسیان لێ ده‌كات:
یه‌كێك له ئامانجه‌كان بریتی بوو له‌ئازادی سه‌رجه‌م زیندانیانی
سیاسی و مه‌ده‌نی و ئامانجی دووهه‌میش سزادانی بڕیارده‌ران و
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جه‌نایه‌تانه.
ئه‌م كومیته‌یه ئێستا كۆمه‌ڵێك له دایكانی هاوشێوه‌ی مه‌نیژه
له‌خۆ ده‌گرێت كه، نه‌ته‌نیا له دژی جه‌نایه‌ت و كوشتاره‌كانی
ئه‌م دواییانه راپه‌ڕیون، به‌ڵكوو كوشتنی كه‌سانێكی وه‌ك "زه‌هرا
به‌نی یه‌عقوب" له زیندان و قه‌تڵی عامی زیندانیانی سیاسی ساڵی
٦٧یش مه‌حكوم ده‌كه‌ن. ئه‌وان نه‌ته‌نیا له پاركه‌كان و به‌رده‌م
زیندانه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێك ده‌هێنن، به‌ڵكوو
سه‌ردانی دایكانی گیان به‌ختكردووان ده‌كه‌ن و له پڕۆسه‌ی به خاك
سپاردن و رێوڕه‌سمی پرسه و ماته‌مینی جگه‌رگۆشه‌كانیان دا
چالاكانه به‌شداری ده‌كه‌ن.
"كومیته‌ی دایكانی پرسه‌گێڕ"ئێستا بووه‌ته به‌شێكی گرینگ له
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م ده‌ره‌وه‌یه و ده‌ورونه‌خشێكی
ئیلهام به‌خش له په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌ودا ده‌گرێت.
سه‌ركوتگه‌رانزۆریان هه‌وڵ داوه تا له رێگای هه‌ڕه‌شه،
ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار به‌ر به
به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی به به‌رنامه و رێك و پێكی دایكان له
پاركی لاله بگرن، به‌ڵام ته‌واوی هه‌وڵه‌كانینله‌م پێناوه‌دا
بێ‌ئاكام بووه. كومیته، پێ به پێی گه‌شه و به‌ره‌وپێش چوونی
خه‌بات، تاهاتووه‌به‌هێزتر بووه و رێژه‌ی ئه‌ندامان و
هه‌ڵسووڕاوانی په‌ره‌یسه‌ندووه، به‌جۆرێك كه ئێستا دایكانی گیان
به‌ختكردووان و زیندانیانی شاره‌كانی دیكه‌ش بانگهێشت ده‌كات تا
به پێكهێنانی كومیته‌گه‌لێكی هاوشێوه‌ده‌ست بده‌نه رێكخستن و
به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌ین وئاكسیۆنی خه‌باتكارانه. له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتیش له چه‌ندین شاری ئوروپا و ئا‌مریكا چه‌ند كومیته‌یه‌كی
پشتگیری له "دایكانی پرسه‌گێڕ" پێكهاتووه. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی
چڕ‌وپڕ و رێك و پێك له‌گه‌ڵ "كومیته‌ی دایكانی پرسه‌گێڕ"له تاران
پێوه‌ندیان هه‌یه و له ناساندنی كه‌مپه‌ینی خه‌باتكارانه‌ی ئه‌م
دایكانه به جیهان ده‌وری به‌رچاو ده‌بینن. ژنانی لیبڕاڵ هه‌وڵیان
داوه و هه‌ر ئێستاكه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ئه‌م دایكه
خه‌باتكارانه بخه‌نه ژێر كاریگه‌ری خۆیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م
كومیته‌یه به‌پێی جه‌وهه‌ر و ماهیه‌تی خۆی "بانگه‌رایشی"یه واتا
مه‌یل و گه‌رایشێكی دیاریكراوی نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی
لێكدانه‌وه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت كه پێ به پێی ئه‌و
رادیكالیزاسیۆنه‌ی كه بزووتنه‌وه‌كه به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌م
كومیته‌یه‌ش هه‌ر چی زیاتر رادیكاڵ تر ببێته‌وه.
یه‌كێك له نموونه‌كانی هاوشێوه‌ی "كومیته‌ی دایكانی پرسه‌گێڕ"،
"دایكانی خاوه‌ران"ن. ئه‌م دایكانه كه هه‌موو رۆژه‌كانی پێنج
شه‌ممه و جومعه له‌سه‌ر گڵكۆی جگه‌رگۆشه‌كانیان كۆده‌بنه‌وه،
له بواری له‌قاودان و ده‌نگدانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی ماهیه‌تی
جه‌نایه‌تكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی وده‌ورونه‌خشی شه‌خسی خومه‌ینی
له كوشتاری هه‌زاران زیندانی سیاسی له هاوینی ساڵی ٦٧
رۆڵیبه‌رجه‌سته‌یان نواندووه. نموونه‌یه‌كی تر له كوردستانی
شۆڕشگێڕ، دایكانی پێشمه‌رگه‌كان و گیان به‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌یه.
ئه‌وان ته‌شه‌كولێكی رانه‌گه‌یه‌ندراویان له ژێر ناوی "دایكانی
پێشمه‌رگه" پێكهێنابوو كه، كاری زۆر عه‌زیم و به‌رجسته‌یان
ئه‌نجام دا. یه‌كێك له‌و سوننه‌تانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه
جێكه‌وتبوو و جیگای ئه‌زموون و ده‌رس لێ وه‌رگرتنی ئه‌مڕۆكه‌یه،
بریتی بوو له‌نه‌بوونی ته‌وه‌هوم و خۆشباوه‌ڕی به رژیم و باڵه
جۆراوجۆره‌كانی. ئه‌وان به بێ هیچ ته‌وه‌هوم و راڕاییه‌ك هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان وه‌ك به‌شێك له رژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی
ده‌زانی و به‌رده‌وام هه‌وڵه دژی ئینسانییه‌كانی ئه‌وانیان
له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست و گیر و گرفت به‌ره‌وڕوو ده‌كرده‌وه و به
تایبه‌ت یارمه‌تیشۆڕشگێڕان و خه‌باتكارانی نهێنییان ده‌دا و له
گواستنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ شوێنێكی ئه‌من و بێ
مه‌ترسی،به‌شداری چالاكانه‌یان ده‌كرد.
له ئاستی جیهان دا نموونه‌گه‌لێكی زۆر هه‌ن له‌كۆڕ و كۆمه‌ڵ و
ته‌شه‌كولی كاریگه‌ری دایكان له دژی رژیمه سه‌ره‌ڕۆ و
دیكاتۆره‌كان،كه به‌ناوبانگترینیان بریتییه له دایكانی بێ
سه‌روشوێن بووانی حكومه‌تی كوده‌تایی و دیكاتۆری ئارژانتین له
ساڵه‌كانی ١٩٧٦ بۆ ١٩٨٣. ئه‌م حكومه‌ته كه به‌پێی نه‌خشه‌و
پیلانگێڕیرێكخراوی سیخۆڕی ئا‌مریكا هاته سه‌ر كار، ده‌یان هه‌زار
كه‌سی ره‌وانه‌ی سیاچاڵه‌كان كرد و پتر له ٣٠ هه‌زار كه‌سی لێ بێ
سه‌روشوێن كردن. دیكانی ئه‌م بێ سه‌روشوێن بووانه كه له ئاستی
جیهان دا به "دایكانی مه‌یدان مایۆ" ده‌ناسرێنه‌وه، هه‌م له
شكست پێهێنانی نیزامیان دا رۆڵیان گێڕا و هه‌م بوونه ئیلهام
به‌خشی ته‌شه‌كوله‌كانی دایكان له وڵاتانی "ئورۆگۆئه، چین،
توركیه و سربستان". ئه‌وان هه‌ر ئێستاش بوونیان هه‌یه و وێڕای
هه‌وڵدان بۆ به سزا گه‌یاندنی بكوژانی جگه‌رگۆشه‌كانی خۆیان، له
بارودۆخی دژی ئینسانی ناو زیندانه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌شكه‌نجه
و هه‌ڵس و كه‌وتی نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ زیندانیان وهه‌روه‌ها سانسۆر
و سه‌پاندنی هه‌ڵاواردن و بێ عه‌داڵه‌تی له دژی ژنان و
منداڵان،به توندی ره‌خنه ده‌گرن و له پێناو باشتر كردنی
بارودۆخه‌كه‌دا تێده‌كۆشن.
پێویسته له هه‌موو
بوارێكه‌وه "كومیته‌ی دایكانی پرسه‌گێڕ" پشتگیری و پشتیوانیان لێ
بكرێت، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا پته‌وتر بكه‌ین و هه‌وڵ
بده‌ینراگه‌یاندن و رێنماییه‌كانی ئه‌وان له ئاستێكی به‌رفراوان
دا بڵاو بكه‌ینه‌وه.بێگومان پێكهێنانی ته‌شه‌كولگه‌لێكی هاوشێوه
و یه‌كگرتوویی ته‌شه‌كوله‌كانی ئێستای دایكان،خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه گه‌لێك به‌هێزتر ده‌كات.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
22
به‌فرانباری 1388
12
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |