|
مه‌سڵه‌حه‌تخوازی فریوكارانه بۆ
به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر
"مێهدی كه‌ڕوبی" رۆژی 21ی به‌فرانبار، دروست مانگێك به‌رله رۆژی
21ی رێبه‌ندان، نامه‌یه‌كی روو له خه‌ڵك نووسی و تێیدا رێگا
ئاشته‌وایی و مه‌سڵه‌حه‌تیه‌كانی به ده‌سه‌ڵاتداران پێشنیار كرد.
ناوبراو له‌م نامه‌یه دا سه‌باره‌ت به كرده‌وه و
تونده‌تیژیه‌كانی ته‌نیا به‌شێك له هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان گله‌یی
و گازه‌نده ده‌كات و هاوكات له‌سه‌ر سزا دانی شۆڕشگێران و
رادیكاله‌كان جه‌خ ده‌كاته‌وه. ئه‌و دواتر له بابه‌ت لاواز بوونی
ئیسلام و بێ ئیعتبار بوونی كۆماری ئیسلامی و به‌دناو بوونی
ئاخونده‌كان، هاواری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌وڵه‌تی ئێستا به
سه‌به‌بكاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ناو لێ ده‌بات. كه‌ڕوبی له هه‌مان
حاڵ‌دا وه‌بیری دێنیته‌وه كه باوه‌ڕی به ئه‌سڵی ویلایه‌تی
فه‌قیه هه‌یه و له‌پاڵ مل كه‌ج كردن بۆ ئه‌م ئه‌سڵه دا،
داخوازیه‌كی بنه‌ڕه‌تی سه‌وزه‌كان ده‌خاته پشت گوێ كه بریتیه
له ده‌خاله‌ت نه‌كردنی سپا له كاروباری سیاسی و ئابوری. كه‌روبی
به‌م دوو ئیمتیازه‌ی كه به به‌یتی رێبه‌ری و سپای پاسدارانی
ده‌دات راشكاوانه رایده‌گه‌ێنێت كه به پێی یاسای بنه‌ره‌تی
ئاماده‌ی رێك كه‌وتن و ئاشت بوونه‌وه‌یه.
هه‌ر له‌م رۆژه دا "هاشمی ره‌فسه‌نجانی" له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی شۆڕای ناوه‌ندی مه‌جمه‌عی نوێنه‌رانی ده‌وره
جیاجیا‌كانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ده‌ڵێت: تا دره‌نگ نه‌بووه
ده‌بێ به پێی لێدوانه‌كانی خامنه‌یی له رۆژی 19ی به‌فرانبار،
هه‌وڵه ئاشته‌واییه‌كان ده‌ست پێبكه‌ین، لێدوانێكی كه هیچ
نیشانه‌یه‌كی له ئاشت بوونه‌وه تێدا نه‌بوو.
رۆژێك به‌رله وته‌كانی ره‌فسه‌نجانی، مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی
"سه‌عید مورته‌زه‌وی" دادستانی پێشووی تارانی وه‌ك تۆمه‌تباری
یه‌كه‌می كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كانی زیندانی كه‌هریزه‌ك ناساند"
له هه‌مان حاڵ‌دا ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی رژیمیش بۆ یه‌كه‌مجار
ئیزنی ئاماده كردن و بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دا كه تێیدا
كۆمه‌ڵێك ره‌خنه ئاراسته‌ی "ئه‌حمه‌دی نژاد" كرا. ئه‌م كرده‌وانه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێوه چوون تا نیشان بدرێت كه ئه‌مجاره‌یان
به‌یتی رێبه‌ری تا راده‌یه‌ك مه‌یلی به ئاشتبوونه‌وه هه‌یه.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كرا و رێك مانگێك به‌رله
ساڵرۆژی شۆڕشی ساڵی 57 به‌رێوه‌ه چوون، هاوشێوه‌ی ئه‌و كرده‌وه
به رواڵه‌ت ئاشتی خوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانه كه له
سه‌روبه‌ندی 16ی ئازه‌ر دا به‌رێووه چوون. له‌و رۆژانه‌ش دا
"ره‌فسه‌نجانی" له لایه‌ن "واعز ته‌به‌سی" نوێنه‌ری خامنه‌یی، بۆ
مه‌شهه‌د بانگهێشت كرا تا لێدوانی ئاشتی خوازانه بدات. "واعز
ته‌به‌سی"ش به‌ش به‌حاڵی خۆی كووره‌ی ئاشتی خوازی نێڵ دا، به وتار
خۆێنی نوێژی جومعه‌ی مه‌شهه‌دیش ئه‌سپێردرا بوو كه جارێ ده‌ست له
ده‌كوژم و ده‌بڕم هه‌ڵبگرێت و به‌شاخ و باڵی ئاشتی دا هه‌ڵ بدات.
"لاریجانی" سه‌رۆكی مه‌جلیسیش مه‌ئموریه‌تی پێ درا بوو تا باس له
ئاشتی بكات. ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵانه بۆ ئه‌وه بوو تا رێبه‌رانی
سه‌وزه‌كان به ئاشتی هیوادار بن، بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان نه‌كه‌ن
و سه‌وزه‌كانیش به هیوای گه‌یشتن به ئاشتی له ماڵه‌كانیان
بمێنه‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌مه وایكرد كه موسه‌وی و كه‌روبی
بانگه‌وازیان بۆ رێپێوان نه‌كرد و سه‌روزه‌كانیش هیچ جموجۆڵێكیان
له خۆیاننیشان نه‌دا، به‌ڵام خه‌ڵك و خوێندكاران كه له تاران و
شاره‌كانی دیكه هاتبوونه مه‌یدان جگه له دانی دروشمی "مه‌رگ بۆ
خامنه‌یی" و "مه‌رگ بۆ ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه" وێنه‌كانی
خومه‌ینی و خامنه‌یی شیان ئاگر تێبه‌ردا. به‌مجۆره ده‌سه‌ڵاتداران
دڵنیا بوون كه خه‌ڵكی ناڕازی، نه ته‌نیا گوێ به سه‌رانی
سه‌وزه‌كان ناده‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وانیان وه‌ك لایه‌نگرانی ویلایه‌تی
فه‌قیه و كۆماری ئیسلامی خستووته په‌راوێزه‌وه. سپاییه‌كان كه
له ماوه‌ی وه‌ڕێ كه‌وتنی ئه‌و كه‌مپه‌ینه به ئاشتی خوازانه‌یه
دا بێده‌نگ ببوون، رێك رۆژی 17ی ئازه‌ر هاتنه قسه. له‌م رۆژه دا
فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی جارێكی دیكه شمشێری له‌ڕوو به‌سته‌وه
و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه چاوی سه‌رانی فیتنه درده‌هێنێ و خه‌ت و
نیشانی بۆ خه‌ڵكی خه‌باتكار كێشا.
گومان له‌وه‌دا نییه كه مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له ناو باڵه‌كانی رژیم
دا لایه‌نگر و خوازیاری زۆه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م رۆژانه دا
له لایه‌ن راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی حكومه‌تی و له زمان
ره‌فسه‌نجانیه‌وه ده‌بیسترێ، بۆ چاره‌سه‌ری هیچ گرفتێك نییه،
به‌ڵكوو تاكتیكێكه كه پشتی به هیوای بێ ناوه‌ره‌ۆك به‌ستووه.
ده‌سه‌ڵاتداران رێك یه‌ك مانگ به‌رله رۆژه‌كانی قیام تۆوی
ته‌وهه‌م و خۆشباوه‌ڕی به ئاشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه تا به‌ڵكوو
خه‌ڵكی ناڕازی جارێكی دیكه وه‌ك رۆژه‌كانی 13ی ئابان، 16ی ئازه‌ر
و 5 و 6ی به‌فرانبار نه‌ینه مه‌یدان و دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و
مه‌رگ بۆ ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه دڵخۆش كردنێكی
بێهووده‌یه. خه‌ڵك كه له‌لایه‌ن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و
كه‌سانی خاوه‌ن نفووزی گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه هیدایه‌ت ده‌كرێن،
هاتوونه‌ته مه‌یدانی خه‌بات تا عه‌زم و ئیراده‌ی خۆیان بۆ رووخانی
كۆماری ئیسلامی نیشان بده‌ن. جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار هیچ ته‌وه‌هوم و
خۆشباوه‌ڕییه‌كیان به كه‌ڕوبی و ره‌فسه‌نجانی نییه هه‌تا به پێی
نامه‌ی یه‌كه‌م و لێدوانی دوهه‌م بدیار بده‌ن. هه‌ڵبه‌ت هه‌م
ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌م ئه‌وانه‌ی كه له حكومه‌ت دوور
خراونه‌ته‌وه، باش ده‌زانن ئه‌م تاكتیكانه‌ی كه پێشتریش تاقی
كراونه‌ته‌وه هیچ یارمه‌تی به پێش گرتن له ئاكسیۆنی جه‌ماوه‌ری
له رۆژه‌كانی وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی راپه‌ڕینی چه‌كدارانه‌ی
خه‌باتكارانی رێبه‌ندانی 57 نادات. به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوی
هیوایان له ده‌ست نه‌داوه. كه‌سێكی كه له حاڵی نوقم بوون دایه
بۆ رزگار كردنی خۆی ته‌نانه‌ت په‌نا ده‌باته‌به‌ر هه‌ر چڵه
پووشێك. هه‌ر كام له لایه‌نه‌كانی حكومه‌تی له هه‌مان حاڵ دا كه
خۆیان به ته‌نافی پرتووكاوی ئاشتی دا هه‌ڵواسیووه، ئامانجی
دیكه‌شیان هه‌یه. كه‌روبی كه هێشتاش ترس و دڵه‌خورپه‌ی ئه‌وه‌ی
له‌دڵ ده‌رنه‌چووه كه له شاری قه‌زوین ته‌قه‌یان لێ‌كرد، به
نووسینی ئه‌م نامه‌یه هه‌وڵ ده‌دات تا گیان و ئازادی خۆی بیمه
بكات. ره‌فسه‌نجانیش هیواداره به به‌رێوه بردنی ئه‌م ئه‌ركه،
كورسیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌رفه‌تی كاریگه‌ری كردنه سه‌ر
سیاسه‌ته‌كانی وڵات له ده‌ست نه‌دات و باشتر بتوانێت دیفاع له
ئیمپراتۆری ماڵیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكات. ده‌سه‌ڵات دارانیش به‌م
جۆره وێرای پشت به‌ستن به هێزه كانی سه‌ركوت، وڵامێكیش به
لایه‌نگرانی ئاشتیش ده‌ده‌نه‌وه.
له حاڵێك دا كه ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نی دوورخراوه له
ده‌سه‌ڵات سه‌رقاڵی گه‌مه‌ی سیاسی خۆیانن، كۆمۆنیسته‌كان،
كرێكارانی وشیار و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له
بیری گه‌شه و به‌ره‌و پێش بردنی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه دا‌ن.
كرێكارانی كۆمۆنیست و رێبوارانی رێگای رزگاری چینی كرێكار له فكری
قووڵتر كردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كان و به‌ربڵاو كردنی ئاستی خه‌باتی
ئه‌م ده‌وره‌یه دا‌ن. ئه‌وان ده‌زانن كه پێویستی پێكهاتنی پردی
پێوه‌ندی له نێوان هه‌ڵسوراوانی گه‌ڕه‌ككه‌كانی خه‌باتی ئه‌م
ده‌وره‌یه له سه‌راسه‌ری وڵات بۆته پێویستیه‌كی گرینگ و ده‌بێت
رێگایه‌ك بۆ وه‌دی هاتنی بدۆزنه‌وه. هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری،
سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێگاكانی زاڵ بوون به سه‌ر
به‌ربه‌سته‌كانی هاتنه مه‌یدانی چینی كرێكارن. ئه‌وان ته‌بلیغ و
خۆ ئاماده كردن بۆ مانگرتنی به‌ربڵاویان خستۆته ده‌ستووری كاری
خۆیانه‌وه و خه‌ریكن هه‌نگاوه‌كانی دواتر دیاری ده‌كه‌ن. هه‌ر
ئێستا پێداچوونه‌وه به ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
ساڵه‌كانی 56 و 57 و ئاخێزی جه‌ماوه‌ری رێبه‌ندان و پێویستی ئاشنا
بوونی هه‌رچی زیاتر به كومیته‌كانی مانگرتن و شۆڕا كرێكاریه‌كان
له ده‌ستوری كاری خه‌باتكاران دایه. ئه‌م پێداچوونه‌وانه،
پێویستی ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ ته‌جره‌به و ئه‌زمونی كرێكاران و
ئازادیخوازانی جیهان بۆ پێك هێنانی ته‌شه‌كوڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
جه‌ماوه‌ری دێنێته ئاراوه. ته‌واوی ئه‌مانه له‌پاڵ پێویستی
به‌رێوه بردنی خۆپیشاندانی شكۆدار و خاوه‌ن به‌رنامه و به‌رێوه
بردنی كه‌مپه‌ین و ئاكسیۆنی جۆراوجۆر له رۆژه‌كانی ده‌یه‌ی فه‌جر
و به تایبه‌ت رۆژه‌كانی 21 و 22ی رێبه‌ندان دا به‌رێوه ده‌چن.
كه‌ڕوبی، ره‌فسه‌نجانی و خامنه‌یی به‌و گه‌مه سیاسیه كۆن و
ناسراوانه ناتوانن خه‌ڵكێك له مه‌یدانی خه‌بات بكه‌نه ده‌رێ كه
هه‌م خه‌ریكن به‌رنامه بۆ ئاكسیۆنه‌كانی مانگی رێبه‌ندان
داده‌رێژن و هه‌م بیر له حكومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه. هێماكان
به گشتی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامی له‌ژێر زه‌بری
گورچك بڕی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دا خه‌ریكه دوایین هه‌ناسه‌كانی
ده‌كێشێت. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته هۆی قووڵ بوونه‌وه‌ی
كێشمه‌كێشی ناوخۆی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی. هه‌واڵی مه‌رگی
گۆماناوی مودیر عاملی "شیركه‌تی ته‌وسعه‌ی موبین" سه‌ر به سپای
پاسداران و كڕیاری 51 له‌سه‌دی سه‌همه‌كانی موخابرات و
هاوسه‌ره‌كه‌ی، دنگۆی ئه‌وی په‌ره پێداوه كه سپاییه‌كان خه‌ریكی
حیساب لێكده‌ركردنی خۆیانن و له بابه‌ت ئاشكرا بوون و له
قاودرانی رانت خۆری و دزی و تاڵان و بڕۆی خۆیان له هه‌ل و مه‌رجی
لاواز بوون و لێكترازانی شیرازه‌ی رژیمه‌كه‌یان سه‌خت نیگه‌رانن.
به پێی هێندێك له راپۆرته‌كان ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی
رژیم هه‌ر له ئێستاوه هه‌ڵاتن به باشتر ده‌زانن و ئه‌وانی تریش
خه‌ریكن رێگاكانی دیكه تاقی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وانی كه كه‌متر
تاڵان و بڕۆیان كردووه خه‌ریكن لیستی ئه‌و پاره و پووڵانه بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه كه به تاڵان براون و به بانكه جۆراوجۆره‌كان
سپێردراون. ناو و نیشانی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران، لیباس شه‌خسیه‌كان،
رانت خۆران و ئه‌وانه‌ش كه كه‌ڵكی خراپیان له پله و پایه و
ده‌سه‌ڵات وه‌ر گرتووه خه‌ریكه له سیایته ئینترنتیه‌كان دا
بڵاو ده‌بێته‌وه.
هه‌مووی ئه‌مانه، بووته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشڕه‌وانی خه‌باتی ئه‌م
ده‌وره‌یه و هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، زیاتر
له جاران بیر له‌و حكومه‌ته بكه‌نه‌وه كه له دوارۆژ دا جێگای
رژیمی ئیسلامی ده‌گرێته‌وه. ئه‌وان ئه‌و بۆچوونه‌ی شۆڕشی 57 ره‌ت
ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وترا: "ئه‌م رژیمه نه‌مێنیت، هه‌ر كه‌سێك دێت
گرینگ نییه". یه‌كێك له زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌م بۆچوونه
نادروسته ئه‌وه بوو كه رژیمێك هاته سه‌ركار كه خه‌ڵك وته‌نی:
"هه‌موو شتێك تێیدا گران بوو گیانی ئینسانه‌كان نه‌بێت"، واتا
رژیمێك كه ده‌بێت به خه‌باتێكی پڕ هه‌زینه و شۆڕشێكی دیكه فڕێ
بدرێته ناو زبل دانی مێژووه‌وه.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
23
به‌فرانباری 1388
13
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |