|
یه‌كگرتوویی كرێكاریی له دژی
بێكاری، پێویستییه‌كی سیاسی و چینایه‌تییه
له‌م دواییانه‌دا "محه‌مه‌د نه‌هاوه‌ندیان" به‌رپرسی ژووری
بازه‌رگانی ئێران هوشداری دابوو كه، ٥٠ له‌سه‌دی كۆی یه‌كه
وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئێران وه‌رشكست بوون و به ته‌واوی داخراون و
٥٠ له‌سه‌ده‌كه‌ی دیكه‌ش ته‌نیا به زه‌رفیه‌تێكی ٣٠ له‌سه‌دیه‌وه
كار ده‌كه‌ن. هه‌ندێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاریش
رایانگه‌یاندووه كه، لانیكه‌م ٣٥٥ یه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی دیكه‌ش
به هه‌زاران یه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌رشكست بووه‌وه زیادی
كردووه.
هاوكات "وه‌لیوڵڵا ساڵحی" ده‌بیری كانونی باڵای شورا
ئیسلامییه‌كانی كاری ئێران چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له دانیشتنێك دا
رایگه‌یاند كه، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ٣٣٥ یه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنان
له ١٩ ئوستانی ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانی جیدی به‌ره‌وڕوون و له
ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی قه‌یران، هه‌زاران كرێكار بێكار ده‌بن.
پێشتریش "عیسا محه‌ممه‌د كه‌ماڵی" ده‌بیری ئیجرایی خانه‌ی
كاریگه‌ری ئوستانی بوشێهر له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری كاری
ئێران "ئیلنا" رایگه‌یاندبوو كه، له ماوه‌ی ٤ ساڵی رابردوودا
رێژه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار له ناوچه‌ی ئابووری "عه‌سه‌لویه"
له ٦٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٨ هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه.
"عه‌لی راستگۆ" ده‌بیر ئیجرایی خانه‌ی كاریگه‌ری شیرازیش ده‌ڵێت،
رێژه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار له زۆربه‌ی كارخانه‌كان له ٢ هه‌زار
كه‌س له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان دا بۆ ٢٠٠ كه‌س كه‌م
بۆ‌ته‌وه.
دابه‌زینی زه‌رفیه‌تی به‌رهه‌می یه‌كه سه‌نعه‌تییه‌كان، داته‌پینی
بازاڕ و كه‌مبوونی سه‌رچاوه ماڵییه‌كان له زومره‌ی گرینگترینی
ئه‌و هۆكارانه دێنه ئه‌ژمار كه به‌شه سه‌نعه‌تییه‌كانی ئێرانی
له‌گه‌ڵ وه‌رشكست بوون یان كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی هێزی كار
به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرتانه وای كردووه كه، بانكی مه‌ركه‌زی
كۆماری ئیسلامی له راپۆرتێك دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووری
ئێران له ساڵی رابردوودا، دان به‌وه‌دا بنێت كه ئابووری ئێران
له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی ٨٦ه‌وه پێناوه‌ته قۆناغێكی روو له كزی
و داته‌پینی به‌ته‌واو مانا.
له هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆدا وه‌زیری ته‌عاونی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م،
به ته‌زویر و گوڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له پێوه‌ره‌كانی دیاری كردنی
نرخی بێكاری، ئاماری بێكارانی، نزیكه‌ی ٤ ملیۆن كه‌س له هێزی كاری
ئه‌كتیڤی وڵات راگه‌یاندووه. به‌م پێیه نابراو نرخی بێكاری وڵات
تا نزیكه‌ی ١٨ له‌سه‌د كه‌م ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاماری
راسته‌قینه گه‌لێك جیاوازی هه‌یه.
به پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان، ٨٧ له‌سه‌دی بێكارانی ئێران توێژی
لاون، واتا ٣ له‌سه‌ر ٤ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوان
١٦ بۆ ٣٠ ساڵ دایه بێكارن.
ئه‌مانه له كاتێكدایه كه به وته‌ی "وه‌لیوڵڵا ساڵحی" ده‌بیری
كانونی باڵای شورا ئیسلامییه‌كانی كاری ئێران، به پێی
توێژینه‌وه‌كان، هێڵی هه‌ژاری له شاره‌كان لانیكه‌م ٧٠٠ هه‌زار
تمه‌نه، له حاڵێكدا لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكارانی له‌سه‌ر كار
بڕی ٢٦٣ هه‌زار تمه‌نه. واتا هه‌ر ئێستا پتر له ٤٠ له‌سه‌دی
خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.
ئه‌م رێژه به‌ربڵاوه له كرێكاران كه به‌هۆی وه‌رشكست بوون و
داخرانی پڕۆژه سه‌نعه‌تی و ئابوورییه‌كان به ریزی بێكارانه‌وه
په‌یوه‌ست بوون و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه به هۆی
شه‌پۆلی بێ كۆتایی له‌سه‌ركار ده‌ركردنه‌كان به رێژه‌ی ملیۆنی
بێكاران په‌یوه‌ست بوون، هه‌مووی ئه‌مانه وای كردووه كه ئێستا
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ئێران خاوه‌نی
ئه‌رته‌شێكی عه‌زیمی بێكاران بن. ئه‌م ئه‌رته‌شه به‌رینه‌ی
بێكاران كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له گه‌ڕه‌ك و ناوچه
هه‌ژارنشینه‌كان و ده‌وروبه‌ری شاره گه‌وره‌كان نیشته‌جێن، دوایین
وزه و تواناییه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و بۆ دابین كردنی بژیوی
ژیانیان له هه‌ل و مه‌رجێكی گه‌لێك سه‌خت و دژوار‌دا به‌سه‌ر
ده‌به‌ن. بوونی ئه‌م له‌شكه‌ره عه‌زیمه‌ی بێكاران به هۆی
یه‌كگرتوو نه‌بوون و پرش و بڵاوی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و
هه‌روه‌ها له نه‌بوونی خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری له دژی بێكاری، ئه‌و
ئیمكانه‌ی به ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران داوه كه به ده‌ستێكی
ئاوه‌ڵاتر داخستنی كارخانه‌كان و سیاسه‌تی له‌سه‌ر كار ده‌ركردنی
كرێكاران به‌ره‌و پێش ببات.
كاتێك ملیۆنها كه‌س بێكارن و به‌ده‌ست بێكارییه‌وه ده‌ناڵێنن،
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر خه‌باتی پرش و
بڵاوی كرێكاران دا به سانایی ده‌توانن ره‌وتی داخستنی كارخانه‌كان
و ده‌ركردنی به كۆمه‌ڵی كرێكاران درێژه پێ بده‌ن، هه‌ر چه‌شنه
دیفاعێكی كرێكارانی له‌سه‌ركار تێك بشكێنن و چینی كرێكار به گشتی
ناچار بكه‌ن كه به كه‌مترین حه‌قده‌ست و دژوارترین و
كۆیله‌ئاساترین هه‌ل و مه‌رجی كار ره‌زایه‌ت بده‌ن.
له بارودۆخێكی ئه‌وتۆدا بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به بێ زاڵ بوون
به‌سه‌ر ئه‌م خاڵه لاوازه‌ی خۆی له مه‌یدانی خه‌بات له‌دژی
بێكاری، به بێ خۆسازدان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ
هه‌ڕه‌شه و له‌سه‌ركار ده‌ركردنه به كۆمه‌ڵه‌كان، ناتوانێت
پێشڕه‌وی خۆی و تێك شكاندن و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشه
ئابوورییه سیاسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی زه‌مانه‌ت بكات و
یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی دابین بكات.
ئه‌مڕۆ ئیتر به‌كرده‌وه و به ئاشكرا، ره‌مزی یه‌ك پارچه‌یی و
یه‌كگرتوویی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، خه‌باتی لێبڕاوانه و
شێلگیرانه له‌دژی بێكارییه. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داران و
ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ده‌یانهه‌وێت بێكاری وه‌ك ته‌نیا گرفتی
بێكاره‌كان نیشان بده‌ن، ئێستا ئیتر ده‌بێ بۆ كرێكاران، ئه‌وه
سه‌لمێندرا بێت كه كێشه‌ی بێكاری یه‌كێك له گرفته
سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكارانی له‌سه‌ر كاریشه، گرفتێك كه له سایه‌ی
شوومی بێكارسازییه‌كانه‌وه، وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌كی ترس به‌رده‌وام
به‌سه‌ر سه‌ری كرێكارانی له‌سه‌ر كاریش دا ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌مه
ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری كرێكارانی له‌سه‌ركار و له پێشه‌وه‌ی هه‌مویان
كرێكارانی ناوه‌نده پێشه‌یی و به‌رهه‌م هێنه‌ره عزیمه‌كانه كه
ئاڵای خه‌بات له دژی بێكاری به‌رز بكه‌نه‌وه و به دروشمی
"بیمه‌ی بێكاری"، خه‌بات له‌م بواره دا به‌هێز تر بكه‌ن.
هێنانه ئارای داخوازی بیمه‌ی بێكاری له لایه‌ن كرێكارانی له
سه‌ركار، یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر لاوازی ئه‌م
ده‌وره‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له به‌رانبه‌ر بێكاری دا. ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه به تایه‌به‌ت له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا، به هاو
پشتی و هاوخه‌باتی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی كرێكارانی بێكار و
هه‌ره‌وه‌ها كرێكارانی له‌سه‌ركار له كارخانه و ناوه‌نده
پیشه‌ییه‌كان، هه‌ل و مه‌رجێكی گه‌لێك له‌بارتر بۆ دیفاعی
شێلگیرانه و سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆمه‌ڵانی كرێكار له به‌رانبه‌ر
گوشاره ئابوریه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا پێك دێنێت. له‌م هه‌ل و
مه‌رجه سیاسیه قه‌یراناه‌یه دا، رۆنانی به‌كرده‌وه‌ی به‌ردی
بناغه‌ی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی كرێكاری له دژی بێكاری،
ده‌توانێت بواره‌كانی هێرشی شۆڕشگێرانه‌ی كۆمه‌ڵانی كرێكار له دژی
رژیمی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی له جه‌رگه‌ی ئه‌م قه‌یرانه
سیاسیه دا به هێز بكات.
پێویسته ئه‌م واقعیه‌ته‌ی كه چلۆن یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی
ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، به كرده‌وه له گره‌وی خه‌بات
له دژی بێكاری دایه، ده‌بێت له لایه‌ن ته‌واوی كۆمه‌ڵانی كرێكار
چ كرێكارانی له‌سه‌ركار و چ كرێكارنی بێكاره‌وه هه‌ستی پێ بكرێت،
بۆ نواندنی ئه‌م ده‌ور و نه‌خه‌خشه كارسازه‌ی خۆیان ته‌یار بن و
هه‌وڵ بده‌ن دروشمی بیمه‌ی بێكاری، له‌پاڵ باقی داخوازیه
سه‌ره‌كیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، داخوازی گه‌لێكی وه‌ك سپاردنی
مافی له‌سه‌ركار ده‌كردن به مه‌جمه‌عی گشتی، چوونه سه‌ره‌وه‌ی
حه‌قده‌سته‌كان به پێی ئاوسان، دابین كردنی ژیانێكی تێروته‌سه‌ل و
هه‌روه‌ها ئازادی زیندانیانی سیاسی، له هه‌موو شوێنێك بكه‌ن به
یه‌كێك له‌سه‌ركی ترین داخوازیه‌كانی خۆیان.
له هه‌ل و مه‌رجی قه‌یرانی سیاسی ئێستا دا، قه‌یرانی بێكاری به
تایبه‌ت بێكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوێندنیان ته‌واو كردووه و
بێكاری لاوان كه به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی كۆمه‌ڵگا پێك دێنن،
ئه‌م گرفته‌ی كردۆته تیغێكی دووسه‌ر بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی.
ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه رژیم ده‌توانێت له‌م بابه‌ته وه‌ك
ئامرازێكی گوشار له دژی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و سه‌پاندنی هه‌ل و
مه‌رجی دژوار و تاقه‌ت پرۆكێن كه‌ڵك وه‌ربگرێت، له لایه‌كی
دیكه‌وه هێزێكی به‌رده‌وام تووڕه و نارازی له ئاستێكی
جه‌ماوه‌ری دا شكڵ پێداوه كه دژایه‌تی و به‌رانبه‌ركێ ئه‌و
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، رۆژ به رۆژ قووڵتر
ده‌بێته‌وه و دێت هه‌تا ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژیمه
له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌ره‌وڕوو بكاته‌وه.
ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ئه‌م تیغه دوو سه‌ره بكه‌وێته سه‌ر گه‌ردنی
كۆماری ئیسلامی. له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه لاوانی بێكار و
وه‌گیان هاتووه، به‌شێكی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
له دژی كۆماری ئیسلامین، به‌رپا كردنی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی
كرێكاری له دژی بێكاری، ده‌توانێت ده‌راوێك بێت بۆ حزوری
سه‌ربه‌خۆی چینی كرێكار له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران
له دژی رژیمی ئیسلامی. له دونیای واقع دا پێك هاتنی ته‌شه‌كوله
چینایه‌تی، جه‌ماوه‌ری و سه‌راسه‌ریه‌كانی كرێكارانیش له رێڕه‌وی
هه‌وڵ دان بۆ وه‌رێ خستنی هه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تی و بزوتنه‌وه
چینایه‌تانه دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
24
به‌فرانباری 1388
14
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm |