|
له كاره‌ساتی هائیتی دا ده‌بێت
یه‌خه‌ی چ كه‌سانێك بگیرێت؟
روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به هێزی ٧ و ٣ ده‌هومی ریشتری له
ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه 22ی به‌فرانبار له وڵاتی هائیتی ده‌یان
هه‌زار كۆژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه. دوای تێپه‌ر بوونی 3 رۆژ
به سه‌ر ئه‌م بومه‌ڵه‌رزه ماڵ وێرانكه‌ره دا له حالێك دا كه
زوربه‌ی ژێرخانی ژیان له‌م وڵاته دا كاول بووه، گیروگرفتی زۆری
رزگاربووانی ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه یه‌ك له دوای یه‌ك
ده‌رده‌كه‌ون و یارمه‌تییه‌كان وڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته
نین. هه‌واڵ و راپورتی دڵته‌زێن له ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م
بومه‌ڵه‌رزه‌یه سه‌عات به سه‌عات بڵاو ده‌بێته‌وه و ویژدانی
مرۆڤ دۆستانی جیهان ده‌هه‌ژێنێت.
له پێته‌ختی ئه‌و وڵاته دا خوارده‌مه‌نی به راده‌ی پێویست ده‌ست
ناكه‌وێت و خه‌ڵكی برسی بۆ تێر كردنی خۆیان و منداڵه‌كانیان هێرش
ده‌كه‌نه سه‌ر فرۆشگاكانی مه‌وادی خۆراكی. هه‌ل و مه‌رجی بێهداشتی
پێته‌ختی ئه‌و وڵاته زۆر جێگای نیگه‌رانییه‌و كه‌م بوونی مه‌وادی
خوراكی و ئاوی خواردنه‌وه به توندی زیان پێگه‌یشتووه‌كان ئازار
ده‌دات. به هوی وێرانی بوونی نه‌خوشخانه‌كان زوربه‌ی برینداره‌كان
له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌رمان ده‌كرێن، ئه‌و وڵاته به‌هۆی زه‌رره
و زیانی زۆر و سه‌رسووڕهێنه‌ری ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه، به‌ره‌و
قه‌یرانێكی كاره‌ساتبارتر ده‌چێت.
رووداوی وه‌ك بومه‌ڵه‌رزه، لافاو، توفان و هیتر رووداوگه‌لێكی
سروشتی و تا راده‌یه‌ك چاوه‌ڕ‌وان نه‌كراون و ناوه‌ناوه له
شوێنه‌كانی جیهان رووده‌ده‌ن. به‌ڵام قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه
كه، بۆچی له سه‌رده‌مێك دا كه كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌روه‌ت و هێزی
كار و پیشكه‌وتنی سه‌نعه‌ت و تێكنولوژی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی
ره‌خساندووه كه زیانه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له‌م رووداوانه كه‌م
بكرێته‌وه، ده‌بێت شایه‌تی كاره‌ساتی دلته‌زێنی له‌م چه‌شنه بین.
كاره‌ساتێك كه له چه‌ند چركه دا سه‌دان هه‌زار ئینسان له‌ناو
ده‌بات و به ملیون كه‌سیش بێ خانه و لانه ده‌كات و ده‌یانخاته
داوی سه‌دان ده‌ردی بێ ده‌رمان؟
ئایا ئێمه مافی ئه‌وه‌مان نییه كه به هوی روودانی ئه‌م
كاره‌ساتانه‌وه یه‌خه‌ی نیزام، موناسبات و ته‌نانه‌ت ئه‌و
سیاسه‌تانه بگرین كه ناهێڵن هێزی كار و توانای خوڵقێنه‌ری
به‌شه‌ر بۆ كۆنتڕۆڵی سه‌ركه‌شییه‌كانی سروشت بكه‌ونه كار و ئیزن
نه‌ده‌ن له شوێنه جیاجیاكانی جیهان ژیانی ئینسانه‌كان بكه‌وێته
گێژاوی رووداوه‌كانه‌وه؟ چاوخشاندنێكی كورت به سه‌ر مێژووی پڕ
له هه‌وراز و نشێو و جوگرافیای وڵاتی هائیتی به ئێمه ده‌ڵێت
كه، ئه‌م كاره‌ساته ئینسانیه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌و وڵاته روویداوه
ته‌نیا به‌رهه‌می سه‌ركه‌شی سروشت نییه، هه‌ر وه‌ك چۆن 4 ساڵ
له‌مه‌به‌ریش له ئێران و له شاری به‌م وا نه‌بوو.
هائیتی به 10 ملیون حه‌شیتمه‌وه له زوومره‌ی هه‌ژارترین وڵاتانی
جیهانه و به پێی به‌راو‌ردی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
زیاتر له 80 له سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له ژێر هێلی هه‌ژاری
دا ده‌ژین. ئه‌و وڵاته له ده‌ریای كارائیب و له ناوچه‌یه‌ك
هه‌ڵكه‌وتووه كه ئا‌مریكا كردوویه‌تی به شوێنی مانۆڕی خۆی و
ساڵه‌ها دوای شه‌ڕی سارد هه‌وڵی داوه رووداوه‌كانی وڵاتی كوبا له
هائیتی دووپات نه‌بنه‌وه. ریشه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه وڵاتی
هائیتی ئاوا هه‌ژار كردووه كه به‌رگه‌ی رووداوه سروشتییه‌كان
ناگرێت، هه‌ر له‌و واقعیه‌ته دایه.
هائیتی له ساڵی 1804 دوای شۆڕشی كویله ره‌ش پێسته‌كان له دژی
كویله‌داره فه‌رانسه‌وییه‌كان، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆی له وڵاتی
فه‌رانسه وه‌رگرت و له‌م ساڵه دا ئه‌رته‌شی فه‌رانسه پاش
گه‌یاندنی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌م وڵاته، به‌ناچار هائیتی به
جێهێشت. له‌نێوان ساڵه‌كانی 1915 تا 1934 وڵاتی هائیتی له لایه‌ن
ئه‌رته‌شی ئه‌مریكاوه داگیر كرا و دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌م وڵاته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتوره
گه‌نده‌ڵه‌كانی ژێر چه‌پۆكه‌ی ئه‌مریكا ئیداره ده‌كرا.
له ساڵی 1957، كه‌سێك به ناوی"فرانسوا دووالیه" ناسراو به
"پاپا ده‌ك"، به ده‌خاڵه‌تی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا له‌م وڵاته
ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت و خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری هه‌میشه‌یی
هائیتی راگه‌یاند و تا كاتی مردنی له‌ساڵی 1971 له‌م پوسته دا
مایه‌وه.
دوای مه‌رگی "پاپا دوك"، كوڕه‌كه‌ی به ناوی "ژان كلود دووالیه"
بوو به جێگری باوكی. خه‌باتی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته دوای
ده‌وره‌یه‌كی چه‌ند ساڵه ناسه‌قامگیری، له ساڵی 1991 "ژان
برترارستید" كه‌سێكی كه ئه‌مریكا لێی نیگه‌ران بوو هائیتی
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی له ئه‌مریكا ببات، گه‌یانده
ده‌سه‌ڵات. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و
به‌تایبه‌ت "محافه‌زه‌كارانی نوێ" له ده‌زگای رێبه‌ری ئه‌م
ده‌وڵه‌ته بۆ رووخاندنی "ئارستید" ده‌ستی پێكرد، تا ئه‌وه‌یكه
له ئاكام دا ساڵی 2004 و دوای چه‌ند جار كوده‌تای نیزامی و ده‌ست
به ده‌ست بوونی ده‌سه‌ڵات، هێزه‌كانی ئه‌مریكا جێگیر له وڵاتی
هائیتی "ئارستید"یان ناچار كرد ئه‌و وڵاته به جێ بهێلیت و پاشان
هێزێكی پاره‌ێزه‌ی ئاشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ
پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوخۆ، له‌م وڵاته جێگیر بوو.
له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 90دا بانكی جیهانی ده‌وڵه‌تی هائیتی خسته
ژێر گوشاره‌وه تا گه‌ڵاڵه‌ی ناسراو به "داشكاندنی پێكهاته‌یی" و
لابردنی خزمه‌تگوزاری گشتی به‌رێوه به‌رێت و ده‌رفه‌تی هیچ جۆره
هه‌وڵێكی بۆ گه‌شه‌ی به‌شی خزمه‌تگوزاری له‌م وڵاته نه‌ده‌دا.
له هه‌مان حاڵ دا ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ش ملیاردها دوڵار قه‌رزی
ئه‌و وڵاته‌ی نه‌ده‌دایه‌وه.
ئه‌م واقعیه‌تانه بوونه هۆی دواكه‌وتن و هه‌ژارییه‌كی له راده
به‌ده‌ری ئه‌و وڵاته و ریشه‌ی ئه‌م هه‌مووه زه‌ره‌ر و زیانه
كاره‌ساتباره‌ی ئه‌م دواییانه‌ش هه‌ر له‌م راستیانه دایه. هائیتی
ته‌نیا وڵاتێك نییه كه بومه‌له‌رزه‌ی 7 ریشتری تێیدا روویداوه.
له مانگی گوڵانی ساڵی 1384 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی 7 ریشتری له وڵاتی
ژاپۆن روویدا كه تیدا ته‌نیا كه‌سێك كۆژرا، ئه‌ویش پیاوێكی به
ته‌مه‌ن بوو كه ده‌په‌شۆكێت و له كاتی هه‌ڵاتن دا و پاش
بومه‌ڵه‌رزه‌كه گیانی له ده‌ست دابوو. له حالێك دا كه هه‌ر
ئه‌و ساڵه بومه‌له‌رزه له شاری به‌م له ئوستانی كرمان زیاتر
له 40 هه‌زار كوژراوی لێكه‌وته‌وه و كۆمه‌ڵێك خه‌ساری
كومه‌ڵایه‌تی دڵته‌زێنی بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره به‌دیاری هێنا و
ئه‌مڕۆش ده‌بینین وڵاتی هائیتی له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی زۆر
به‌ربڵاوتر به‌ره‌وڕوویه. ئایا هه‌بوونی وه‌ها جیاوازی گه‌لێكی
به‌رچاو له به‌رانبه‌ر رووداوی سه‌روشتی دا، به مانای ئه‌وه
نییه كه ده‌بێت هۆكارێكی دیكه‌ی بێجگه له ده‌ستی سرووشت، له
كار دا بێت كه زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته ئاوا
له‌سه‌ره‌وه‌یه؟
ئێران وڵاتێكه كه له ناوچه‌یه‌كی بوومه‌له‌رزه‌گری جیهان
هه‌ڵكه‌وتووه و به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی
رووداوه‌كانی "به‌م" و "روودبار و بوئین زه‌هرا" و شوێنه‌كانی
دیكه هه‌یه. ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی كه سه‌روه‌ت
وسامانی ئه‌م وڵاته و به‌رهه‌می هێزی كار و خوڵقێنه‌ری ئه‌م
كۆمه‌ڵگایه له خزمه‌ت پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دوواكه‌وتوانه‌ی خۆی
به كار ده‌هێنێت، هیچ بایه‌خێك به گیانی ئینسانه‌كان نادات. ئه‌م
رژیمه بۆ به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ وه‌ها رووداوگه‌لێك هیچ
به‌رنامه‌یه‌كی درێژ ماوه و كورت ماوه‌ی نییه‌و به‌م جوره
ئێرانیان له به‌رده‌م دووپات بوونه‌وه‌ی وه‌ها كاره‌ساتگه‌لێك
راگرتووه.
راگه‌یاندنی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ قوربانیانیانی بومه‌له‌رزه و هه‌وڵ
دان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رد و ره‌نجی خه‌ڵكی زیان پێگه‌یشتوو
ئه‌ركی هه‌ر ئینسانێكه و ئێمه له‌م رووه‌وه له قووڵایی
دڵمانه‌وه هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زیان لێ كه‌وتووی هائیتی
راده‌گه‌ینین. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ دا ده‌زانین تا كاتێك كه
وه‌ها نیزامگه‌لێكی سیاسی گه‌نده‌ڵ له هه‌ر شوێنیكی جیهان
ده‌سه‌ڵاتدار بن، دووپات بوونه‌وه‌ی وه‌ها كاره‌سات گه‌لێك دوور
له چاوره‌روانی نییه و تا كاتێك كه هێز و سه‌روه‌ت و به‌رهه‌می
كاری ئینسان كویله‌ی سه‌رمایه بێت، هێزی مرۆڤ بۆ كۆنتڕۆڵی
سه‌ركه‌شییه‌كانی سروشت ته‌نانه‌ت له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی
جیهانیش به‌رته‌سك ده‌مێنیته‌وه و قازانج په‌ره‌ستی سه‌رمایه‌داری
ئیجازه‌ی ئه‌وه نادات تا تواناكانی ئینسان له‌م بواره دا
بكه‌وێته كار.
ئه‌مڕۆ موناسباتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری و
شه‌رانه و ئه‌و نا ئه‌منیانه‌ی كه به هوی درێژه‌ی ئه‌م
نیزامه‌وه هه‌ره‌شه له ژیانی مرۆڤ ده‌كه‌ن، مه‌ترسیدارتر له
به‌ڵا سه‌روشتییه‌كانن. رێگای كونتڕۆڵی سه‌ركه‌شیه‌كانی سروشت و
مه‌سیری رزگاری له چنگ رژیمه گه‌نده‌ڵه‌كان و نیزامی
سه‌رمایه‌داری، هه‌ریه‌كێكن.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
26
به‌فرانباری 1388
16
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|