|
كۆنتڕۆڵ كردنی نامه ئینترنێتی و كورته نامه ته‌له‌فونیه‌كانیش
دردێك له رژیم ده‌وا ناكات
له زومره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه رژیم له‌م رۆژانه‌ی دواییدا
ئاشكرای كردووه، بریتییه له به‌رنامه‌ی كۆنترۆڵ كردن و
چاوه‌دێری كورته نامه ته‌له‌فونیه‌كان و هێڵه‌كانی ئیمه‌یل. رژیم
سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی رێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له رێگای تۆڕی ئینترنێته‌وه هه‌واڵ و زانیاری بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه و یان حه‌ره‌كه‌ت و جم و جۆڵێكی ناڕه‌زایه‌تی رێك
ده‌خه‌ن، له‌گه‌ڵ گرفت به‌ره‌وڕوو بكات. له‌م پێوه‌ندییه‌دا
به‌رپرسانی رژیم رووبه‌ندی شه‌رمیان له‌سه‌ر خۆیان لاداوه و به
ئاشكرا باس له كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فون و نامه خسووسییه‌كانی خه‌ڵك
ده‌كه‌ن. بێگومان دوور نییه ئه‌و رۆژه‌ی كه به توانایی خۆیان
له زه‌مینه‌ی ناردنی پارازیت بۆسه‌ر شه‌به‌كه‌ی ته‌له‌ویزیۆنه
ماهواره‌یه‌كانیش شانازی بكه‌ن.
"ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م" فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی رۆژی
جومعه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه،
ئیمه‌یل و پێوه‌ندییه "ئێس.ئێم.ئێس"ه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن و هه‌ر
كه‌سێك له‌م رێگایه‌وه هانی به‌شداری كردنی خه‌ڵك له كۆڕ و
كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دا بدات شناسایی ده‌كرێت. ناوبراو
به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا
له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه مودارا كراوه، نابێت وا به هه‌ڵه‌دان بچن
كه ئه‌م كاره له باری فه‌ننییه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی ئیمكانی
نه‌بێت و یان ئه‌وه‌یكه گۆیا ئێمه وه‌سیله‌ی كۆنتڕۆڵ كردن و
چاوه‌دێری پێویستمان نییه. ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شه پڕ و پووچانه و له روانگه‌ی ره‌سمی ده‌وڵه‌ته‌وه
شانازی كردن به توانایی كۆنتڕۆڵی نامه و پێوه‌ندییه
شه‌خسییه‌كانی خه‌ڵك، له دنیای ئه‌مڕۆدا نه‌ك هه‌ر نیشانه‌ی هێز و
توانایی نییه، به‌ڵكوو به‌یانگه‌ری ئه‌و په‌ڕی داماوی و
سه‌رلێشێواوییه. به‌رپرسی پۆلیسی ئێران كاتێك باسی له‌م سیاسه‌ته
ده‌كرد، نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌مك و ده‌سته واژانه‌ی كه
توتیوار فێریان بووه، به شێوه‌یه‌كی زانستیانه بیگونجێنێت و
ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی وشه‌گه‌لێكی تایبه‌ت به‌م بواره‌ش به
دروستی به‌كار ببات. هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئیمه‌یل و فیلتێر دانان
له‌سه‌ر سایته ئینترنێتییه‌كان و هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی خه‌تی
ته‌له‌فونی نۆڕماڵ و موبایل له زووه‌وه له ئێران به‌ڕێوه
ده‌چێت. هه‌روه‌ها مه‌جلیسی ئیسلامیش به په‌سه‌ند كردنی قانوونی
تاوانی رایانه‌یی، رێگای بۆ كۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێری پۆلیسی له‌م
بواره‌دا هه‌موار كردووه. له‌م قانوونه‌دا به‌وپه‌ڕی
بێشه‌رمییه‌وه هاتووه كه، هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی رایانه‌یی
كه له‌دژی به‌رپرسانی وڵات و له‌دژی بنه‌ما فكرییه‌كانی رژیم بێت،
به تاوان دێته ئه‌ژمار و ئه‌و شیركه‌ته خسووسیانه‌ی كه ئه‌م
چه‌شنه خزمه‌تگوزاریانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، مه‌جبوور كراون كه هه‌ر
چه‌شنه زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هاوبه‌شه‌كانی خۆیان بۆ ماوه‌ی
٦ مانگ له‌لای خۆیان رابگرن و هه‌ر كاتێك ناوه‌نده‌كانی پۆلیس
داوایان كرد، بنێنه ئیختیاریانه‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا
شیركه‌ته نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانی ئامێر و ده‌زگای
ئه‌م جۆره كۆنتڕۆڵانه گه‌ڵێك جار له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای
پێشكه‌وتنخوازی جیهانی و جه‌ماوه‌ری ناڕازیه‌وه له ئێران به
توندی كه‌وتوونه‌ته به‌ر ره‌خنه. قسه له‌سه‌ر ئیمكانی
به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م جۆره كۆنتڕۆڵ كردنانه له ئاستێكی
به‌ربڵاودا نییه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش نییه كه ئایا رژیم
ده‌توانێت ئه‌م كاره بكات یان نا، به‌ڵكوو قسه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره هه‌وڵانه له ته‌جروبه‌ی راسته‌وخۆی
رژیمی ئیسلامیش دا له ئێران مه‌حكوم به شكسته.
با، له‌م پێوه‌ندییه‌دا چاوێك بخشێنین به‌سه‌ر پێشینه‌ی خۆڕاگری
رژیم له به‌رامبه‌ر ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووی راگه‌یاندن، بۆ
ئه‌وه‌ی به روونی ده‌ربكه‌وێت كه رژیم چۆن به نواندنی
توندوتیژییه‌كی گه‌لێك زیاتر له‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ له خۆی نیشان
ده‌دات، پێشتر و له هه‌ل و مه‌رجێكی سیاسی ناله‌بارتر بۆ خه‌ڵكی
ئێران، گه‌لێك هه‌وڵی له‌م چه‌شنه‌ی ناوه‌ته ده‌ستووری كاری
خۆیه‌وه، به‌ڵام هه‌موو جارێك سه‌ری له به‌رد دراوه و ناچار
بووه پاشه‌كشه بكات.
هه‌موومان داستانی قه‌ده‌غه كردنی ویدئۆ و ئه‌و بگره و
به‌رده‌یه‌مان كه چه‌ندین ساڵ له‌وه‌پێش له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه كه‌وته رێ له یاده. ئاكامه‌كه‌ی چ بوو؟ له
گه‌رماوگه‌رمی ئه‌م كێشمه‌كێشه‌دا ئێران له ریزی سه‌ره‌وه‌ی
زۆرترین به‌كارهێنه‌رانی ده‌زگا و وێنه‌ی ویدئۆیی له ئاستی جیهان
دا قه‌راری گرت. فیلمه سینه‌ماییه‌كان به‌ر له‌وه‌یكه له‌و
وڵاته‌ی تیێدا به‌رهه‌م ده‌هاتن، نمایش بكرێن، له ئێران له ناو
لاوان دا ده‌ستاوده‌ستی ده‌كرد و سه‌ره‌نجام نه‌ك هه‌ر ده‌زگای
ویدئۆ، به‌ڵكوو ویدئۆ كلوپه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا خۆیان
به‌سه‌ر رژیمی ئیسلامی دا سه‌پاند.
دواتر سه‌رده‌می كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئانتێنه ماهواره‌ییه‌كان
گه‌یشت. كۆماری ئیسلامی به‌وپه‌ڕی سه‌رسه‌ختییه‌وه پێشی به
هێنانی ئه‌م ئامێره و به‌رهه‌مهێنان و كڕین و فرۆشتنی گرت. یاسای
بۆ ده‌ركرد، خه‌ڵكی به‌هۆی هه‌بوون كه‌ڵك وه‌رگرتن لێی خسته
زیندان و جه‌ریمه‌ی كردن، له‌دژی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئامێره
ته‌بلیغاتی ژه‌هراوی و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی به‌ربڵاویان وه‌ڕێخست،
هێزه‌كانی پۆلیس كه‌وتنه گیانی ئانتێنه‌كان له‌سه‌ر بانه‌كان و
له‌یه‌ك كه‌لام دا ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هات كردیان، به‌ڵام زۆری
پێنه‌چوو كه ئاخونده‌كان بۆ خۆیان له ماڵه‌كانیان دا به‌ساتی
ماهواره‌یان وه‌ڕێخست و ناچار بوون به‌ند و ته‌بسه‌ره بكه‌ن به
پاشكۆی یاساكانیان و دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو و به‌سه‌ر
شۆڕیه‌وه ئه‌م مافه‌یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵكیش سه‌لماند. ئه‌مڕۆ
ئاماری فرۆشتن و به‌كار هێنانی ئه‌م ئامرازه نوێیه‌ی راگه‌یاندن
له چاو رێژه‌ی دانیشتووانی وڵات له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی جیهان
كه له‌م بابه‌ته‌وه هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌بووه،
له‌سه‌ره‌وه‌تره.
به‌ڵام دیسانیش له‌م ره‌وته واقعیانه ده‌رسیان وه‌رنه‌گرت و
كارایی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیان له بابه‌ت كه‌ڵك وه‌رگرتن
له تۆڕی ئینترنێتیش تاقی كرده‌وه. سه‌ره‌تا ئیزنیان به
شیركه‌ته خسووسییه‌كانی پێشكه‌شكاری خزمه‌تگوزارییه
ئینترنێتییه‌كان دا‌و دواتر نرخی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئینترنێتیان
گران كرد و پاشان سورعه‌ت و خێرایی ئه‌ویان كه‌م كرده‌وه، یاسای
تاوانی رایانه‌ییان له مه‌جلیسه‌كه‌یان هێنایه ده‌ره‌وه و هیچ
ئاكامێكی به‌دواوه نه‌بوو. ئێستا له ته‌واوی ئه‌م بوارانه‌دا
پاشه‌كشه‌ی كردووه. وێبلاگ نووسینی قه‌ده‌غه كرد و وێبلاگ
نووسه‌كانیان زیندانی كرد، به‌ڵام زۆرترین رێژه‌ی وێبلاگ نووس له
ئێران سه‌ریان هه‌ڵدا، سایته ئینترنێتییه‌كانیان فیلتێر كرد،
سه‌نعه‌تی فیلتێر شێكن ره‌واجی په‌یدا كرد، سپای پاسداران بۆ
نه‌به‌رد له دنیای مه‌جازی ئینترنێت دا ناوه‌ندی تایبه‌تی
دامه‌زراند، به‌ڵام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینترنێتی په‌ره‌یان
سه‌ند، له هه‌موو بوارێك دا سه‌ریان له به‌رد درا، به‌ڵام ئه‌م
كه‌لله وشكانه هه‌روا درێژه‌یان به‌م شێوازه‌ی خۆیان دا و ئه‌مڕۆ
كه‌سێكی وه‌ك پاسدار "ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م" به
شێوه‌یه‌كی نارۆشن و نازانستیانه باس له كۆنتڕۆڵی ئیمه‌یله‌كان
ده‌كات. بێگومان زۆری پێناچێت ئه‌و لاوه به گوڕ و تینانه‌ی كه
فوتی و فه‌ننی خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری
ئیسلامیان هاتووه‌ته ده‌ست، رێوشوێنی پێویست بۆ پووچه‌ڵ
كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژیمیش ده‌دۆزنه‌وه و ئه‌م جاره‌ش
ناهێڵن به‌رپرسان و سیاسه‌ت وانانی رژیم، بێجگه له سه‌رشۆڕی و
رووڕه‌شی، هێچ شتێكی دیكه‌یان به نه‌سیب بێت.
وه‌ك ده‌ڵێن: چرایه‌ك زانست دایبگیرسێنێ، هه‌ركه‌س فووی لێ بكات،
خۆی ده‌سووتێنێ!
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
27
به‌فرانباری 1388
17
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|