|
تۆمه‌تبار كردنی "سه‌عید
موڕته‌زه‌وی" به ده‌ست تێدا بوون له جینایه‌ته‌كانی كه‌هریزه‌ك،
رق و تووڕه‌یی خه‌ڵك دانامركێنێته‌وه
كومیته‌ی تایبه‌تی مه‌جلیسی رژیم، سه‌ره‌نجام پاش چه‌ندین مانگ
بێده‌نگی، له راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی پاش
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه
گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانی ١٨ی پووشپه‌ڕ بۆ زیندانی
كه‌هریزه‌ك، به پێی ده‌ستوور و پێداگری "سه‌عید مورته‌زه‌وی"
دادستانی ئه‌وكاتی تاران به‌ڕێوه چووه و ده‌زگای قه‌زایی،
پێویسته له‌م پێوه‌ندییه‌دا وڵام ده‌ره‌وه بێت.
له راپۆرتی كومیته‌ی تایبه‌تی مه‌جلیس دا، گیان له‌ده‌ستدانی ٣
كه‌س له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌ی كه گواسترابوونه‌وه بۆ
زیندانی كه‌هریزه‌ك به ناوه‌كانی "موحسن روحولئه‌مینی"، "ئه‌میر
جه‌وادی فه‌ر" و "محه‌ممه‌د كامرانی" ته‌ئید كراوه و هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ش كراوه به كۆمه‌ڵێك هۆكاری وه‌ك كه‌مبوونی جێگا و شوێن،
بارودۆخی خراپی بێهداشتی، به‌د خۆراكی، گه‌رما، نه‌بوونی فێنك
كه‌ره‌وه و لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار و كه‌مته‌رخه‌می مه‌ئموران و
به‌رپرسانی زیندان سه‌باره‌ت به بارودۆخی جه‌سته‌یی ده‌ستگیر
كراوه‌كان.
پێشتریش رێكخراوی قه‌زایی هێزه چه‌كداره‌كانی رژیمی كۆماری
ئیسلامی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو كه، له په‌روه‌نده‌ی
پێوه‌ندیدار به جه‌نایه‌ته‌كانی زیندانی كه‌هریزه‌ك ١٢ كه‌س وه‌ك
تاوانبار ناسراون، به‌ڵام تا ئێستا ناو و پله و پایه‌ی ئه‌وان
رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
كومیته‌ی تایبه‌تی مه‌جلیسی رژیمی ئیسلامی له حاڵێكدا "سه‌عید
مورته‌زه‌وی" وه‌ك تاوانباری رووداوه‌كانی كه‌هریزه‌ك
راده‌گه‌یه‌نێت كه، ناوبراو له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن
ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه وه‌ك به‌رپرسی ستادی به‌ناو خه‌بات له‌دژی
قاچاخی كالا دیاری كراوه. له كێشمه‌كێشه‌كانی به‌رپرسانی رژیم
له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك ماهیه‌تی
"مورته‌زه‌وی" له هیچكه‌س شاراوه نییه، ناوبراو له ده‌وره‌ی ٨
ساڵه‌ی سه‌رۆك كۆماری خاته‌می دا، حوكمی داخستن و راگرتنی ١٢٠
رۆژنامه و گۆڤاری جۆراوجۆری ده‌ركرد و له ناو به‌ڕێوه‌به‌ران و
نووسه‌رانی بواری راگه‌یاندن دا كه‌متر كه‌سانێك بوون كه
نه‌كه‌وتبێنه ژێر گوشاری حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندان له
لایه‌ن ئه‌وه‌وه.
یه‌كێك له گرینگترینی ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی كه به‌رده‌وام قازی
"مورته‌زه‌وی" وه‌ك قازییه‌كی جه‌نایه‌تكار پێده‌ناسرێته‌وه،
قه‌تڵی "زه‌هرا كازمی" وێنه‌گری ئێرانی – كانه‌دایی بوو كه له
پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٢ پاش ئه‌وه‌یكه له كاتی وێنه‌گرتن دا
ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، له لایه‌ن "مورته‌زه‌وی"ه‌وه بازجۆیی
لێكرا و له كاتی لێپرسینه‌وه‌دا به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه و
زه‌ربه‌ی مه‌غه‌زی، گیانی له ده‌ست دا.
ناوبراو هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌روه‌نده‌یه‌ك بوو كه دواتر به
په‌روه‌نده‌ی وێبلاگ نووسان ناوبانگی ده‌ركرد. "مورته‌زه‌وی" له‌م
پڕۆژه‌یه‌دا راسته‌وخۆ به‌رپرسایه‌تی لێپرسینه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی
دادگای وێبلاگ نووسه‌كانی به‌ئه‌ستۆ گرت. له‌م په‌روه‌نده‌یه‌دا
ژماره‌یه‌كی زۆر له وێبلاگ نووسان په‌لكێشی دادگا كران. قازی
"مورته‌زه‌وی" له رێگای خستنه ژێر گوشاری له راده‌به‌ده‌ری ئه‌و
كه‌سانه كه زۆرتر به پشتبه‌ستن به مه‌سائیلی سه‌خسی ئه‌وان
به‌ڕێوه ده‌چوو، ناچاری ده‌كردن كه له دادگا و وتووێژ له‌گه‌ڵ
راگه‌یه‌نه‌ره‌كان، دان به تاوانه‌كانی خۆیاندا بنێن.
"مورته‌زه‌وی" به‌م كارنامه ره‌شه كه هه‌یه‌تی، پاش "خه‌ڵخاڵی و
لاجه‌وه‌ردی" یه‌كێكه له جینایه‌تكارترین مۆره‌كانی ده‌زگای
قه‌زایی رژیم. "سۆله" یان "كه‌مپی كه‌هریزه‌ك" كه له ناوچه‌ی
"شه‌هر سه‌نگ" سه‌ر به شاری "ره‌ی" له جنووبی ئوستانی تاران
هه‌ڵكه‌وتووه، ته‌نیا یه‌كێك بووه له‌و ناوه‌ندانه‌ی ژێر
به‌رپرسایه‌تی مورته‌زه‌وی كه هه‌واڵ و راپۆرتی جۆراوجۆر
سه‌باره‌ت به جینایه‌ته نامرۆڤانه‌كانی ئه‌و بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی گرتن، زیندان، ئه‌شكه‌نجه و كوشتاری زیندانیانی سیاسی
له‌گه‌ڵ سه‌رتاپای مێژووی ٣٠ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری
ئیسلامی ئاوێته بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كاربه‌ده‌ستانی رژیم
هیچكات خۆیان له‌ئاست وڵام دانه‌وه به‌م جینایه‌تانه به
به‌رپرسیار نه‌زانیوه. به‌ڵام رژیم ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر گوشاری
ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵك و خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی
گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه و
هه‌روه‌ها له‌ژێر گوشاری بیروڕای گشتی جیهان، سه‌ره‌تا ناچار بوو
ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك دابخات و له هه‌نگاوی دواتریش دا دان
به هه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه و كوشتاری زیندانیانی سیاسی له‌و
ناوه‌نده دا بنێن. به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری رژیم به داخستنی
ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك و دان پێدانان به بوونی ئه‌شكه‌نجه و
هه‌روه‌ها به‌ڵێنی سزادانی بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی
جینایه‌ته‌كان، له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا هه‌وڵیان دا نكۆڵی بكه‌ن
له وجوودی ئه‌شكه‌نجه و جینایه‌تی سیستماتیك له نیزامی سیاسی
ده‌سه‌ڵاتدار دا و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخه‌نه ئه‌ستۆی تاقمێك له
مه‌ئموران و به‌كرێگیراوانی خۆیان له‌م قه‌تڵگایه. به‌رپرسانی
رژیم ئێستا و له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی و
ناڕه‌زایه‌تی روو له په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوون،
ده‌یانهه‌وێت به لابردنی "مورته‌زه‌وی" له پۆستی دادستانی و
هێنانه ئارای په‌روه‌نده‌كه‌ی له قوه‌ی قه‌زاییه، بیروڕای گشتی
له ئاست جینایه‌تێكی به‌ربڵاوتری كه هه‌ر ئێستا له كۆمه‌ڵگا دا
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به لاڕێدا ببه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه تۆمه‌تبار كردنی "سه‌عید مورته‌زه‌وی" به
ده‌ست تێدا بوون له رووداوه‌كانی كه‌هریزه‌ك و هاوكات بوونی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ناوبراو وه‌ك سه‌رۆكی ستادی
به‌ناو خه‌بات له‌گه‌ڵ قاچاخی كالا له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی
نژاده‌وه، به‌یانگه‌ری ئه‌وه‌یه كه له نێوان ده‌وڵه‌تی
نیزامییه‌كان و به‌شێك له ئوسولگه‌راكانی ناو مه‌جلیس، له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی به‌رخورد به‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی
هه‌یه. هێماكان به‌یانگه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئوسولگه‌راكانی ناو
مه‌جلیسی شورای ئیسلامی، به قوربانی كردنی یه‌كێك له مۆره
گرینگه‌كانی باڵی نیزامیه‌كان، به ئاراسته‌ی نه‌رمی نواندن له
به‌رامبه‌ر باڵی دوورخراوه له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌نگاویان
هه‌ڵگرتووه. به سه‌رنجدان به‌وه‌یكه "سه‌عید مورته‌زه‌وی" پاش
كوده‌تای هه‌ڵبژاردن، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پتر له ١٠٠ كه‌س
له به‌رپرسانی پێشووی حكومه‌ت، رۆژنامه‌وانان و چالاكانی سیاسی
سه‌ر به‌م باڵه‌ی ده‌ركردبوو، ئه‌مكاره جۆرێك ئیمتیازدان و
دڵدانه‌وه‌ی رێبه‌رانی شه‌پۆلی سه‌وزه و وڵام دانه‌وه‌یه‌كه به
هه‌ڵوێستی ته‌سلیم خوازانه‌ی ئه‌وان.
تۆمه‌تبار كردنی "سه‌عید مورته‌زه‌وی" به ده‌ست تێدا بوون له
جه‌نایه‌ته‌كانی كه‌هریزه‌ك، ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه
ره‌نگدانه‌وه‌ی گوشاری ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانه، له
لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانگه‌ری هه‌ر ئه‌م ناكۆكی و نه‌بوونی یه‌ك
ده‌ستییه‌یه له‌ناو به‌رپرسانی رژیم بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئێستا. تۆمه‌تبار نیشان دانی
"سه‌عید مورته‌زه‌وی" و لابردنی له پۆستی دادستانی، ئه‌گه‌ر
به‌رپرسانی شه‌پۆلی سه‌وز دڵخۆش و ته‌سلیم خوازییه‌كانی ئه‌وان
پاساو ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت رق و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر
دابمركێنێته‌وه.
گومان له‌وه‌دا نییه كه سیاسه‌تی ئه‌سڵی رژیمی كوده‌تا بۆ
كۆنتڕۆڵ كردنی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و به تایبه‌ت
دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی خه‌ڵك له رۆژی ٦ی به‌فرانبار،
به‌كارهێنانی ئامرازی ترۆر و سه‌ركوت و ئێعدام و په‌ره‌دان به‌م
جه‌نایه‌تانه‌یه و به‌ڕێوه‌بردنی دادگا فه‌رمایشیه‌كان و محاكمه
كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان به تۆمه‌تی محار‌به و بردنی ده‌یان
كه‌س له زیندانیانی سیاسیش بۆ ژێر تیغی ئێعدام، به‌پێی هه‌ر ئه‌م
ئامانجه دزێوانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌ڵام سیاسه‌تی توندتر كردنی سه‌ركوت و وه‌حشیگه‌رییه‌كانی باندی
سپای پاسداران و رژیمی ئیسلامی به سه‌رنجدان به داڕمانی پایه
ئابوورییه‌كانی رژیم، ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و
درێژه‌ی قه‌یرانی سیاسی ئێستا، ناتوانێت ده‌وام بێنێت و مانه‌وه‌ی
رژیمی ئیسلامی زه‌مانه‌ت بكات. پێویسته به ئامانجی پاشه‌كشه
كردن به سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه رژیم و زاڵ كردنی ترس و خۆف،
خه‌بات له پێناو ئازادی زیندانیانی سیاسی په‌ره پێبدرێت. ده‌بێ
به ریزی خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ست
بین، تۆڕی چالاكان و هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كه له ئاستێكی سه‌راسه‌ری دا گرێدراوی یه‌كترن، پێویسته بۆ
به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌ركوت و ترساندن و
تۆقاندنی رژیم پێویستی و كارساز بوونی تاكتیكی مانگرتنی گشتی
ببه‌نه ناو جه‌ماوه‌ر و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری زه‌رفیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه، پێشه‌نگی
هه‌وڵ بۆ سازمان دان و رێكخستنی مانگرتنی گشتی بێت و به‌شه‌كانی
تری كۆمه‌ڵگاش له‌گه‌ڵ خۆی دا هاوڕا بكات.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
28
به‌فرانباری 1388
18
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|