|
به به‌هێز كردنی خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی ئێستا، یاسای یارانه‌كان له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو
بكه‌ینه‌وه
داماوی و سه‌رلێشێواوی حكومه‌تی ئێران كه له كرده‌وه ناوخۆیی،
ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م دا به ئاشكرا
خۆی ده‌نوێنێت، چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆری هه‌یه، كه گرینگ‌ترینیان
بریتییه له زه‌ربه‌ی گورچكبڕی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی چه‌ند
مانگی رابردوو. به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌م هۆكاره‌ش دا قووڵ بوونه‌وه‌ی
قه‌یرانی ئابووری و گرفته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابین كردنی بودجه كه
به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌زینه‌ی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كان و ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی پێویست بۆ ئه‌وان هه‌تا
دێت قورس‌تر ده‌بێت، ده‌ور و نه‌خشێكی ئه‌ساسی هه‌یه. ئه‌م
سه‌رلێشێواوییه زۆر به ئاشكرا له یاسای هاوئاهه‌نگ كردنی
یارانه‌كان دا ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاسایه ٣
مانگ به ده‌وڵه‌ت ئیزن دراوه و بڕیاره سوبسیدی كالا
ئه‌ساسییه‌كان له ماوه‌ی ٥ ساڵ دا به ته‌واوی لاببرێت. ئه‌حمه‌دی
نژاد ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له شاری ئه‌هواز ئیدیعای كرد كه به
به‌ڕێوه‌چوونی هاوئاهه‌نگ كردنی یارانه‌كان و یاسای ٥ ساڵه‌ی
گه‌شه و په‌ره‌پێدان له ٣ ساڵی داهاتوودا ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سی
هه‌ژار یان بێكار له ئێران دا نامێنێت.
یاسای "هاوئاهه‌نگ كردنی یارانه‌كان" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه به
شێوه‌ی لایه‌حه‌یه‌ك درایه مه‌جلیس، بووه هۆی نیگه‌رانی ته‌واوی
ده‌وڵه‌ته‌كان و كارناسانی ئابووری له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات. ئه‌مان كه خۆیان لایه‌نگری ئابووری بازاڕی ئازاد و
سیاسه‌ته‌كانی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵن، له رێگای ته‌واوی
راگه‌یه‌نه‌ره بورژواییه‌كانه‌وه هوشداریان به كۆماری ئیسلامی
دا كه به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م لایه‌حه‌یه، رژیم له‌گه‌ڵ
مه‌ترسی رووخان و له‌ناوچوون به‌ڕه‌وڕوو ده‌كات. ئه‌وان هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌یان وه‌بیر به‌رپرسانی رژیم هێنایه‌وه كه سندووقی
نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ كه بۆ خۆی داهێنه‌ر و پشتیوانی ئوسوولی
لابردنی یارانه‌كانه، ٤ مه‌رجی بۆ نه‌هێشتنی سوبسیده‌كان دیاری
كردووه كه هیچ كام له‌مانه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی دا بوونیان نییه.
به‌ڵام ئایا بۆچی ده‌وڵه‌ی سپای پاسداران گوێی به ئامۆژگاری ئه‌و
كه‌سانه نابزوێت كه دڵسۆزیی بۆ حكومه‌تی جه‌هل و سه‌رمایه
ده‌كه‌ن و له بابه‌ت رووخان و له‌ناوچوونی ئه‌و نیگه‌رانن؟
وڵامه‌كه‌ی به كورتی ده‌توانێت ئه‌وه بێت كه ده‌وڵه‌ت به‌بێ
تاڵان و بڕۆی خه‌ڵك زۆر زوو بۆ دابین كردنی بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گرفتی تازه‌تر له‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ له
ئارادان، به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و كه‌می بودجه‌كه‌ی ده‌گاته
ئاستێك كه ته‌حه‌مول ناكرێت. به پێی دوایین راپۆرته‌كان بارودۆخی
ده‌وڵه‌ت به راده‌یه‌ك خراپه كه سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌موو
به‌شه ژێربینا عه‌زیمه ئابوورییه‌كانی ناوه‌ته لاوه و
ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه هه‌زینه‌ی درێژه‌ی كار و باری به‌شی
ساختمانی پاڵاوگه‌ی "ستاره‌ی خه‌لیجی فارس" هه‌ڵكه‌وتوو له
به‌نده‌ر عه‌باس په‌رداخت بكات. ئه‌م پاڵاوگه‌یه كه بڕیار بوو
له ساڵی ١٣٩١ دا ته‌واو بێت و له‌پاڵ به‌رهه‌مه‌كانی تردا رۆژانه
٣٥ ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌م بێنێت، ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌ترسی
مانگرتن به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. كاتێك ئه‌حمه‌دی نژاد موژده‌ی
ئه‌وه‌ی به ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌دا كه ئێران له ئاست
ئه‌گه‌ری گه‌مارۆی به‌نزین دا هیچ زیانێكی پێناگات، پشتی ته‌نیا
به‌م پڕۆژه‌یه گه‌رم بوو. به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه به وته‌ی
به‌رپرسه‌كانی، له ماوه‌ی ٣ ساڵ دا ته‌نیا ١٧ له‌سه‌د به‌ره‌وپێش
چووه.
یاسای هاوئاهه‌نگ كردنی یارانه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا به مه‌به‌ستی
تاڵان كردنی خه‌ڵك داڕێژراوه و سه‌ره‌نجام هه‌ژارتر بوونی
كرێكاران، كارمه‌ندان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی
لێده‌كه‌وێته‌وه. به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یاسایه، یارانه‌ی
ته‌واوی كالا ئه‌ساسییه‌كانی وه‌ك به‌نزین، به‌رق، گاز، ئاو و ئارد
له ماوه‌ی ٥ ساڵ دا لاده‌بردرێن. به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسان،
به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی ٥ ساڵ دا نرخی
مه‌سره‌فی به‌رق تا ئاستی ٢١ به‌رابه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه و داوای
له خه‌ڵك كردووه كه هه‌ر له ئێستاوه له فكری سه‌رفه‌جوویی دا
بن. به‌پێی زانیاریه‌كان له ئه‌گه‌ری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م
یاسایه هه‌ر له هه‌مان ساڵی یه‌كه‌م دا نرخی به‌نزین لانیكه‌م ٣
به‌رابه‌ر، گاز ٥ به‌رابه‌ر، به‌رق ٤ به‌رابه‌ر و ئاو و نانیش ٣
به‌رابه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه. بڕیاره نیوه‌ی داهاتی
سه‌رچاوه‌گرتوو له یارانه‌كان بدرێت به خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار.
به‌ڵام هه‌ر له ئێستاوه وتوویانه كه ئه‌م بڕه یارمه‌تییه‌ی
ده‌وڵه‌ت به‌ر له وه‌رگرتنی هه‌زینه‌ی ئاو و برق و گاز ده‌ڕژێته
حیسابی بانكی خه‌ڵكه‌وه. ئه‌وان به‌مجۆره هه‌وڵ ده‌ده‌ن شوێن پێی
ئه‌و كه‌سانه‌ش بدۆزنه‌وه كه خه‌تێكی ئاو یان به‌رقی به‌خۆڕاییان
بۆ خۆیان دابین كردووه. ئاشكرایه كه سه‌رمایه‌داره ورد و
دروشته‌كان و پێشكه‌ش كارانی خزمه‌تگوزارییه خسووسییه‌كانی وه‌ك
پزیشك و پارێزه‌ره‌كان، له به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای
هاوئاهه‌نگ كردنی یارانه‌كان زیانێكی ئه‌وتۆ نابێنن و بازاڕیان و
دوكانداره‌كانیش سوودی لێ وه‌رده‌گرن. له هه‌ل و مه‌رجی بێكاری
چه‌ند ملیۆنی و به‌رده‌وام روو له په‌ره‌سه‌ندن و هه‌روه‌ها له
هه‌ل و مه‌رجێك دا كه به‌گوێره‌ی خۆش بینانه‌ترین پێش بینییه‌كان
ئاستی ته‌وه‌ڕۆم له وڵات دا ده‌گاته پتر له ٦٠ له‌سه‌د، به پێی
ئه‌م یاسایه موسیبه‌ت و مه‌ینه‌تییه‌كانی سه‌رشانی ژنان و پیاوانی
كرێكار چه‌ندین به‌رابه‌ر زیاد ده‌بێت. به سه‌رنجدان به‌م
موسیبه‌تانه، دوور له چاوه‌ڕوانی نه‌بوو ئه‌وه‌یكه هه‌ڵسووڕاوان
و ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشكرا بوونی ئه‌م
ته‌رحه‌وه له دژی راوه‌ستان و خوازیاری شكست پێهێنانی بوون.
ئه‌وان راشكاوانه رایانگه‌یاند كه چینی كرێكار ئارام و بێ ده‌نگ
دانانیشن، تا ده‌وڵه‌ت كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش
له‌وه زیاتر تووشی رۆژره‌شی و به‌ش مه‌ینه‌تی بكات.
ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی داماوی كۆماری ئیسلامی به توندی نیازی به
تاڵان و بڕۆی خه‌ڵك هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت به دروستی ئیدیعا
بكرێت كه، تا كاتێك خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئێستا له ئارادا
بێت، ده‌وڵه‌تی لاواز و سه‌ر لێشێواوی ئه‌حمه‌دی نژاد جورئه‌تی
پیاده كردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای هاوئاهه‌نگ كردنی
یارانه‌كانی نابێت. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ته‌نیا له ئه‌گه‌ری ده‌ست
له‌سه‌ر ده‌ست دانانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و بوونی هێزێكی سه‌ركوتگه‌ر
بۆ به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وان و چالاكانی ناڕازی، ده‌توانێت
به كرده‌وه ده‌ربێت. خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م
ده‌وره‌یه نه ته‌نیا ملیۆنها كه‌س له ژنان و پیاوانی خۆڕاگری
هێناوه‌ته مه‌یدان و كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگه‌ی رادیكاڵ كردووه،
به‌ڵكوو لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیشی
سه‌لماندووه.
ئه‌م یاسایه نه‌ته‌نیا ده‌بێت له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو
بكرێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ ده‌وڵه‌تیش ناچار بكرێت هه‌رچی پووڵ و
سه‌رمایه‌ی وڵاته له‌پێناو خوڵقاندنی هه‌لی كار، دابین كردنی
رفاهی خه‌ڵك و باشتر كردنی هه‌ل و مه‌رجی ئاموزش و بێهداشت و
ئاوه‌دان كردنه‌وه‌دا هه‌زینه بكات. سروشتییه كه بۆ ئه‌م كاره
پێویسته خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێستا به‌هێزتر بكرێت.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یكه رێگاكانی ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره
كاما‌نه‌ن، كۆمه‌ڵانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش كه هاوده‌ردییه‌كی
قووڵیان له‌گه‌ڵ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز هه‌یه، ده‌بێت
ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن كه ئه‌مڕۆ هه‌ر خه‌باتێك كه له‌دژی رژیم
به‌ڕێوه بچێت به جۆرێك له جۆره‌كان له خزمه‌ت به‌هێزكردنی
خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه. به‌ڵام به هه‌وڵ و هیمه‌تی
هه‌ڵسووڕاوان و رێبه‌رانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كرێت ئه‌م كاره به
شێوه‌یه‌كی رێكخراو و كاریگه‌رتر به‌ڕێوه بچێت. یه‌كێك له‌م
مه‌یدانانه، خه‌بات بۆ شكست پێهێنانی یاسای یارانه‌كانه. خه‌ڵك
به شێوازی جۆراوجۆر و له رێگای پێكهێنانی كۆر و كۆمه‌ڵ و
ته‌شه‌كولی جۆراوجۆره‌وه ده‌توانن ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ شكست
به‌ره‌وڕوو بكه‌نه‌وه و ئیزن به رژیم نه‌ده‌ن داهاته‌كانی
سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌وت و ماڵیات و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران،
له پێناو هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و ئاخوند و باقی
كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان دا هه‌زینه بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی وه‌ڕێخستنی
رێپێوان و هه‌ر چه‌شنه كه‌مپه‌ین و ئاكسیۆنێكی سه‌رشه‌قام
پێویستییه‌كی حه‌یاتییه، به‌ڵام گۆڕه‌پانی خه‌بات و به‌ره‌وڕوو
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژیم گه‌لێك له‌وه به‌رفراوانتره.
خه‌ڵك ده‌توانن بۆ شكست پێهێنانی یاسای یارانه‌كان ئیبتكاری
جۆراوجۆر له خۆیان نیشان بده‌ن، بۆ نموونه: بۆ گوشار خستنه
سه‌ر رژیم ده‌توانن هه‌نگاو به هه‌نگاو له په‌رداختی به‌وه‌خت و
سه‌ره‌نجام له دانی هه‌زینه‌كانی ئاو، به‌رق، ته‌له‌فون و گاز،
خۆببوێرن. ئه‌گه‌ر خومه‌ینی به‌ر له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن و به
شێوه‌یه‌كی فریوكارانه ده‌یوت كه ئاو و به‌رق و بلیت و
ئامرازه‌كانی پێوه‌ندیی گشتی ده‌بێت به‌خۆڕایی بێت، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی
خه‌باتكار و راپه‌ڕیو ده‌توانن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هێزی خۆیان و
ئورگانه ده‌ستكرده‌كانی خۆیان، عه‌مه‌لی بكه‌نه‌وه و به‌سه‌ر
ده‌وڵه‌تی دا بسه‌پێنن. بێهداشت و ده‌رمان و ئامووزش ده‌بێت
به‌خۆڕایی بێت. ده‌بێ هه‌موو ئیمكاناتێك بۆ حزووری منداڵان له
قوتابخانه‌كان و كلاسی ئه‌من و خاوه‌ن فه‌زای پێویست، له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه فه‌راهه‌م بكرێت. خه‌ڵك ده‌بێت ده‌ستپێڕاگه‌یشتن و
به‌هره‌مه‌ند بوون له هه‌موو ئیمكاناتێك به مافی ره‌وای خۆیان
بزانن و ده‌وڵه‌ت بۆ وڵام دانه‌وه به ویست و داخوازییه‌كانیان
بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه. كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت به تایبه‌ت ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه به‌ره‌و هێڵی هه‌ژاری پاڵ پێوه نراون، ده‌توانن به
شێوازی جۆراوجۆر و له‌وانه گرفت پێكهێنان له كاروباری ئیداری و
په‌روه‌نده‌كان دا یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ن.
ئه‌گه‌ر رژیم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌م ویست و داواكاریانه و شتی
له‌م چه‌شنه، له‌پاڵ ویست و داواكاری كرێكارانی بێكار و
له‌سه‌ركار به‌ره‌وڕوو ببێته‌وه، ئه‌وكات ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات
له به‌رامبه‌ر خه‌باتكاراندا به ڕاده‌یه‌كی زۆر لاواز ده‌بێت.
ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی لابردنی یه‌كێك له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م
په‌یوه‌ست بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رینتر له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به
خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و به واتایه‌كی دیكه ده‌بێته هۆی
لاواز كردنی هێز و زه‌رفییه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم. خه‌بات و
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌توانێت له جه‌رگه‌ی خه‌بات
و ململانێ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داخوازیه سیاسی و رفاهیه سه‌ركوت
كراوه‌كان دا به‌هێزتر ببێت. ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی ئه‌ویكه
ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌نیا ده‌رفه‌تی به كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای
هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كانی نابێت، به‌ڵكوو له ترسی
جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار كونه مشكیان لێ ده‌بێته قه‌یسه‌ری.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
29
به‌فرانباری 1388
19
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|