|
خه‌باتی یه‌كگرتووانه و
سه‌راسه‌ری مه‌رجی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری
له ماوه‌ی رۆژان و هه‌فته‌كانی رابردوو دا كارخانه‌كان و
ناوه‌نده به‌رههه‌م هێنه‌ره جۆراوجۆره‌كانی ئێران شایه‌تی
ناره‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری له دژی له‌سه‌ركار ده‌ركردنه‌كان
و نه‌درانی حه‌قده‌ستی وه‌دواخراوی كرێكاران بوون. ئاستی ئه‌م
ناره‌زایه‌تیانه تا راده‌یه‌ك بوو كه كومیته‌ی ئه‌منیه‌تی میللی
رژیمی كۆماری ئیسلامی له راپۆرتێك دا سه‌رباره‌ت به
په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكاری، باسی له نیگه‌رانیه‌كانی
ده‌وڵه‌ت له‌م بابه‌ته كردووه.
خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له مه‌تنی هه‌ل و مه‌رجێكی
فه‌لاكه‌تباری ئابوری دا له ئارادایه. رۆژنامه‌ی "تێهران
ئه‌مروز" له‌سه‌ر زاری "عه‌لی حوسه‌ینیان" ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی
به‌رێوه‌به‌ری خانه‌ی كارگه‌ری رژیم له شاری وه‌راومین ده‌نووسێت:
له وڵاتی ئێمه به بڕی 265 هه‌زار تمه‌ن ته‌نانه‌ت لانیكه‌می
پێداویستیه‌كانی ژیان دابین نابێت و روو له یاسادانه‌ران و
به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار ده‌پرسێت ئایا ده‌زانن كه كرێ خانوو 200
هه‌زار تمه‌نه؟، ئایا به 60 تا 70 هه‌زار تمه‌ن ژیان به‌سه‌ر
ده‌بردرێت؟.
هاوكات ناوه‌ندی ئاماری ئێران له نوێترین راپۆرتی خۆیدا
رایگه‌یاندووه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده، 47
ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. له
لایه‌كی دیكه‌وه كارناسان، هێڵی هه‌ژاری له شاره‌كانی ئێران به
زیاتر له 780 هه‌زار تمه‌ن مه‌زنده ده‌كه‌ن. ئه‌م كارناسانه
جه‌ختیان كردۆته‌وه كه زیاتر له 17 ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران
له‌رۆژ دا كه‌متر له 4 هه‌زار و 300 تمه‌ن و نزیكه‌ی 30 ملیۆن
كه‌سیش كه‌متر له 2 هه‌زار و 600 تمه‌ن داهاتیان هه‌یه.
ئێستا و له جه‌رگه‌ی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه مه‌ینه‌تباره ئابوریه
دا یه‌كێك له گرفته‌كانی هه‌ڵسوڕاوان و پێشڕه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی
كرێكاری وڵام دانه‌وه به‌م پرسیاره‌یه كه ئایا چۆن ده‌توانن
خه‌باتی كرێكاران له پڕش و بڵاوی ده‌ر بهێنن؟ یان ئه‌وه‌یكه چۆن
ده‌كرێت خه‌باتی كرێكارانی كارخانه‌یه‌ك له گه‌ڵ خه‌باتی
كرێكارانی كارخانه‌كانی دیكه به یه‌كه‌وه گرێ بده‌ن؟.
چاوخشانێك به سه‌ر ناره‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاران له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دوایی دا نیشانی ده‌دات كه كرێكارانی ئێران له ئاست هه‌ل
و مه‌رجی ناله‌باری ئابوری و بێ مافیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و
خه‌فه‌قانی سیاسی به چۆكدا نه‌هاتوون. ته‌واوی هێماكان
سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستین كه كرێكاران به‌رده‌وام له‌حاڵی خه‌بات
كردن دا بوون. به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی زۆرتر بریتی بووه له
مه‌سه‌له‌ی پڕش و بڵاوی و بوونی دووبه‌ره‌كی له ناو خه‌باتی
كرێكاران دا. ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری له كارخانه‌یه‌ك
داده‌مركێته‌وه و له ناوه‌ندێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌دات. ته‌نانه‌ت
هێندێك جار جۆری داخوازیه‌كانی كرێكارانیش جیاوازن. خه‌باتێكی
فره‌چه‌شه‌ن و به‌ربڵاو، به‌ڵام پرڕش و بڵاو و ته‌نیا له
چوارچێوه‌ی كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنان به شێوه‌ی
لێره و له‌وێ. له ماوه‌ی ئه‌و خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیانه دا،
كرێكارانی هه‌ر كارخانه‌یه‌ك به‌بێ ده‌خاله‌ت و ته‌نانه‌ت هێندێك
جار به‌بێ ئاگاداری كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه، هه‌ركام به
ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانی ئه‌وان
به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌لاكه‌تی ئابوری و بێ مافی
سیاسی، ده‌بێت ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه كووتایی پێ بێت،پێویسته ئه‌م
خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیانه هاوئاهه‌نگ و یه‌كگرتوو بكرێن، چونكه
ئه‌مه ره‌مزی سه‌ره‌كی هه‌ر هه‌نگاوێك له گه‌شه و
به‌ره‌وپێشچوونی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و ده‌ست پێ راگه‌یشتن به
ویست و داخوازیه‌كانی كرێكارانه. ئه‌مه مه‌رجی پێویستی هاتنه
مه‌یدانی چینی كرێكار وه‌ك رابه‌ر و پێشڕه‌و له خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریه. چینێك كه هێمای هێزی ئاڵ‌و و گۆر پێكهێنه‌ری ئه‌و
له یه‌كگرتوویی و هاوپشتی دایه، ناتوانێت له ئاست درێژه‌ی ئه‌م
پڕش و بڵاویه دا ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنێت.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌بات و
ناڕه‌زایه‌تیه پڕش و بڵاوانه بكرێت به خه‌باتێكی یه‌كده‌ست و
سه‌راسه‌ری و هه‌روه‌ها خه‌باتی كرێكارانی كارخانه جۆراوجۆره‌كان
به‌یه‌كه‌وه پێوه‌ند بدرێن، ده‌بێت چی بكرێت؟ له هه‌ل و مه‌رجی
ئێستا دا ده‌بێت به دوو ئاراسته‌ی ئه‌سڵی دا هه‌نگاو
هه‌ڵبگیردرێت. یه‌كه‌م: جێگیر كردنی داخوازی و دروشم گه‌لێكی
هاوئاهه‌نگ و خه‌باتكاران له‌ناو ریزی كرێكاران دا و دوو‌هه‌م:
پێوه‌ندی هه‌ڵسوڕاوان و پێشڕه‌وانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر. به واتایه‌كی دیكه نه‌بوونی
ته‌شه‌كوله جه‌ماوه‌ریه كرێكاریه‌كان، نه‌بوونی داخوازی و دروشمی
هاوئاهه‌نگ و سه‌راسه‌ری و نه‌بوونی پێوه‌ندی عه‌مه‌لی
خه‌باتكارانه‌ی هه‌ڵسوڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری له ئاستێكی
سه‌راسه‌ری دا، دوو كۆسپی سه‌ركین له‌به‌رده‌م سه‌راسه‌ری
بوونه‌وه و هاوئاهه‌نگ بوونی خه‌باتی كرێكاری و هه‌ڵسوراوان و
رێبه‌رانی كرێكاریی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستا دا ده‌بێت هه‌موو
هه‌وڵه‌كانی خۆیان له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌م كۆسپانه دا بخه‌نه
گه‌ڕ.
هاوئاهه‌نگی داخوازی و دروشمه‌كان، هه‌نگاوی سه‌ره‌كی هه‌ر چه‌شنه
یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتییه‌كه. هه‌ر ئه‌م ساكارترین شكڵی
یه‌كگرتووییه له رێگای هاوئاهه‌نگ بوونی دروشم و داخوازیه‌كان،
ئه‌و ئیمكانه به هه‌ڵسوراوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری ده‌دات تا
وره‌ی هاوپشتی و وشیاری چینایه‌تی، رێكخراو بوون و متمانه به‌خۆ و
هه‌روه‌ها بڕوا به‌هێزی چینی كرێكار، له ناو كرێكاران دا به‌رنه
سه‌رێ.
هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، دروشمی هاوئاهه‌نگ و سه‌راسه‌ری
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروشمێكی گشتی و هه‌مه لایه‌نه‌ن،
كۆمه‌ڵێك دروشمی دیاریكراو و تاریف كراویشن، داخوازیگه‌لێكن كه
له دژی گرفت و نه‌هامه‌تیه‌كانی كرێكاران دێنه گۆڕێ و چاره‌سه‌ر
كردنیشیان ته‌نیا به هێزی سه‌رجه‌م كرێكاران مومكین ده‌بێت.
ئێستا كه كرێكاران به شێوه‌یه‌كی گشتی له گه‌ڵ كێشه‌ی
حه‌قده‌ستی خوارتر له هێلی هه‌ژاری، له سه‌ركارده‌ركران و بێكاری
به‌ربڵاو به‌ره‌وڕوون، له ئه‌گه‌ری هاوئاهه‌نگ بوونی دروشمه‌كان
له‌م بوارانه دا و هه‌روه‌ها ئیمكانی ئه‌وه‌یكه داخوازی بردنه
سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان پێ به‌پێی راده‌ی واقعی ئاوسان و دابین
كردنی ژیانێكی تێروته‌سه‌ل و بیمه‌ی بێكاری بۆ به‌رانبه‌ركێ له
گه‌ڵ بێكار كردنه‌كان ببرێته ناو كرێكارانه‌وه، ئه‌وكات
ناره‌زایه‌تی له هه‌ر كارخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م داخوازیانه،
ده‌توانێت ببێته داخوازیه‌كی گشتی و چینایه‌تی و سه‌رجه‌م
كرێكاران بۆ ده‌خاله‌ت له دیاری كردنی چاره‌نووسی ئه‌م خه‌باته و
هه‌روه‌ها پشتگیری و پشتیوانی كردن لێیان له ده‌وری یه‌ك كۆ
بكاته‌وه و بییانهێنێته مه‌یدان.
له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه به‌رپرسان و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی
رژیم ده‌یان جار دانیان به‌وه دا ناوه كه حه‌قده‌ستی كرێكاران
كه‌متر له هێلی هه‌ژاریه، له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه ئاوسان و
گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ژیانی له خه‌ڵك تاڵ كردووه، بێكاری بۆته
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رژیم دان
به‌وه دا ده‌نێت كه زیاتر له 65 له سه‌دی كرێكاران له هیچ
جۆره بیمه‌یه‌ك به‌هره‌مه‌ند نیین، دروشمی بردنه سه‌ره‌وه‌ی
حه‌قده‌سته‌كان و دابین كردنی بیمه‌ی بێكاری زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی
دیكه له پشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت. ئه‌مه
هه‌نگاوێكی گرینگه له پێناو یه‌كگرتوویی خه‌باتی كرێكاری دا و
ئه‌و ئیمكانه ده‌ره‌خسێنێت تا له ده‌وری ئه‌م دروشمه
هاوئاهه‌نگانه، هێزی پڕش و بڵاوی كرێكاران كه هه‌ر كامه‌یان له
چوارچێوه‌ی كارخانه‌یه‌ك دا و له پێناو خه‌باتی پڕش و بڵاو بۆ
به‌ده‌ست هێنانی ویست و داخوازی جۆراوجۆر دا سه‌رف ده‌بێت، له
ده‌وری داخوازیه‌كانی گشت چینی كرێكار كۆبكه‌ینه‌وه و به
حه‌ره‌كه‌تی ده‌ربێنین.
ها‌و جیهه‌ت كردن، هاوئاهه‌نگی و هاوكات كردنی خه‌باتی كرێكاران
له به‌شه جۆراوجۆره‌كان و ده‌سته‌به‌ر كردنی به‌وه‌ختی هاوپشتی و
پشتیوانی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان له یه‌كتر، به‌بێ پێوه‌ندی جیدی
و چڕ و پڕ له نێوان ئه‌و به‌شه له كرێكارانی پێشڕه‌و و
خه‌باتكار كه له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان، هه‌وێن و پێشه‌نگی
خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانن، مومكین نابێت. له نێوان خه‌باتی
ئابوری و خه‌باتی سیاسی چینی كرێكار دا نه‌ك هه‌ر دیواری چین وجودی
نییه. به‌ڵكوو له نێوان ئه‌م دوو شێوه‌یه له خه‌بات، پێوه‌ندی
و كاریگه‌ری به‌رانبه‌ر هه‌یه. هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك له خه‌باتی
ئابوری كرێكاران دا، كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی
كرێكاران ده‌بێت. خه‌باتی ئابوری كرێكاران هۆكارێكه كه
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به‌ره‌و خه‌باتی سیاسی پاڵ پێوه ده‌نێت. كه
له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی سیاسی ئێستا دا، ئه‌م ره‌وته به
خێراییه‌كی هه‌رچی زیاتر رووده‌دات.
پێویسته داخوازیه ئابوری و سیاسیه‌كانی كرێكاران هه‌رچی زووتر
ئاوێته‌ی یه‌كتر بن و داخوازی ئازادی زیندانیانی سیاسیش ده‌توانێت
له‌پاڵ داخوازی بردنه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و بیمه‌ی بێكاری
له سه‌ر ئاڵای خه‌باتی چینی كرێكار بنووسرێت.
هه‌ڵسوڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاریی، به هه‌ر راده‌یه‌ك كه بتوانن
یه‌كگرتوویی و هاوئاهه‌نگی له داخوازی و تێكۆشانی خه‌باتكارانه‌ی
كرێكاران دا پێك بێنن، بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری یه‌ك هه‌نگاو بۆ چوونه
ده‌ره‌وه له‌و حاڵه‌ته دیفاعیه‌ی ئێستا و گه‌شه و به‌ره‌و پێش
بردنی خه‌باته‌كی نزیكتر ده‌بێته‌وه و ئاماده‌یی به‌ده‌سته‌وه
گرتنی رێبه‌ری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به ده‌ست ده‌هێنێت.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
1
رێبه‌ندان
1388
21
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|