|
قه‌یرانی ئابووری پشتی كۆماری ئیسلامی ده‌شكێنێت
مه‌ترسی داڕمانێكی ئابووری له سه‌ر رێگای رژیمی كۆماری ئیسلامی
دایه. چاوخشانێك به سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی قه‌یرانی
ئابووری له زمان كاربه‌ده‌ستانی باڵی ده‌سه‌ڵاتدار نیشانی ده‌دات
كه، ئه‌وان خۆیان هه‌ست به‌م مه‌ترسیه ده‌كه‌ن به‌ڵام بۆ
به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵی ستراتێژی روونیان له به‌رده‌م دا نییه و
له رووی ناچارییه‌وه هه‌وڵی سه‌رلێشێواوانه ده‌ده‌ن. ئه‌وان
ئه‌گه‌رچی هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نه‌كانی واقعی وه‌رشكست بوونی
ئابووریی نیزامی سه‌رمایه‌داری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له خه‌ڵك
بشارنه‌وه، به‌ڵام له ناو لێدوانه‌كانیان دا كه لێره و له‌وێ
بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی خۆش خه‌یاڵی سه‌رمایه له ئێران
باسی ده‌كه‌ن، ده‌كرێت هه‌ست به قووڵایی ئه‌م نیگه‌رانیه
واقعییه بكه‌ین. با دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم سه‌باره‌ت
به راده‌ی قه‌یرانی ئابووری له زمان چه‌ند كه‌س له خۆیانه‌وه
بده‌ینه به‌ر باس.
له بواری داته‌پینی به‌رهه‌م هێنان و ره‌وتی وه‌رشكست بوونی
سه‌نعه‌ت:
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران ده‌ڵێت: به پێی ئاماره‌كانی ره‌سمی
80 هه‌زار ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنان له وڵات خاوه‌نی په‌روانه‌ی
كار و 450 هه‌زار ناوه‌ندیش به بێ په‌روانه، له كارگا و
كارخانه‌ی گه‌وره و بچوك خه‌ریكی چالاكین. له‌م ناوه‌دا 50 له
سه‌ده‌ی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌رانه له زوربه‌ری ناوچه
سه‌نعه‌تییه‌كانی وڵات داخراون و یان له به‌رده‌م داخران دان.
لێكولینه‌وه‌كانی ژووری بازرگانی نیشانی ده‌دات كه، زۆربه‌ری
ناوه‌نده‌كانی ته‌ولیدی و سه‌نعه‌تی وڵات به كه‌متر له 30 له
سه‌دی زه‌رفیه‌تی خویانه‌وه خه‌ریكی كارن و هێندێك له ناوه‌نده
به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان به هۆی هه‌ل و مه‌رجی ئابوورییه‌وه ناچارن
هێزی كاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
له لێدوانێكی دیكه دا هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی رێكخراوی
سه‌نایع و مه‌عادنی ئوستانی تاران له كۆبونه‌وه‌ی شورای ته‌مینی
ئوستان كه تێیدا هه‌ل و مه‌رجی كارخانه قه‌یران لێدراوه‌كان و
به وته‌ی ئه‌وان قه‌یرانی كرێكاری تاوتوێ كراوه، ده‌ڵێت: تاران
گه‌وره‌ترین ئوستانی سه‌نعه‌تی ئێرانه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه
خاوه‌نی گرینگ‌ترین سه‌نعه‌ته‌كانی وڵاته و بۆیه روودانی قه‌یران
له هه‌ر كام له به‌شه‌كانی سه‌نعه‌تی ئه‌م ئوستانه جگه له
ئاسه‌واری راسته‌وخۆی ئابووری له سه‌ر گشت وڵات، ئاسه‌واری
كۆمه‌ڵایه‌تیشی به دواوه ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت: زورێك له
كارخانه‌كانی ئێمه به‌هۆی نه‌بوونی مه‌وادی خام راگیراون، هێندێك
له كارخانه‌كان به‌هۆی نه‌فرۆشرانی به‌رهه‌مه‌كانیان،
ئه‌نباره‌كانیان پڕ كردووه و به‌م جۆره تووشی زه‌ره‌ر و زیان
ده‌بن، هێندێكی دیكه ناتوانن حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانیان بده‌ن،
هاورده كردنی كاڵای غه‌یره ئیستانداردی وڵاتی چین بۆ ناوه‌وه‌ی
ئێران، له راده به‌ده‌ره و ئه‌وه له حالێكدایه كه به‌شی
به‌رهه‌م هێنانی ئێمه كه كاڵای هاوشێوه به‌رهه‌م دێنن، به
هاورده كرنی ئه‌م كاڵایانه فه‌له‌ج ده‌بن.
به‌ڵام وه‌رشكست بوون و داخرانی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنان توند
بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بێكاری به دواوه‌یه: له‌م بواره‌ش دا
كاربه‌ده‌ستانی ره‌سمی دانپێدانانی زۆر روونیان هه‌یه. وه‌زیری
ته‌عاونی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌لێت: نزیكه‌ی 4 ملیون كه‌س
له هێزی چالاكی وڵات له بێكاره‌كان پێكدێن. لێدوانی ئه‌و
كاربه‌ده‌سته ئه‌وه ته‌ئیدی ده‌كات كه، راده‌ی بێكاری له ئێران
گه‌یشتووه‌ته 18 له سه‌د. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێمه ده‌زانین كه،
ئه‌م ئاماره هێشتا لایه‌نی واقعی بێكاری نیشان نادات. بۆ نمونه
و بۆ زانینی راده‌ی واقعی بێكاری سه‌رچاوه گرتوو له داته‌پینی
به‌رهه‌م هێنان، "عیسا موحه‌ممه‌د كه‌مالی" ده‌بیری ئیجرایی خانه‌ی
كارگه‌ری بوشێهر ده‌ڵێت: كه‌م بوونه‌وه‌ی هێزی كار له
عه‌سه‌لوییه، هه‌ڵكه‌وتوو له پارسی جنوبی، له 60 هه‌زار
كه‌سه‌وه بۆ 8 هه‌زار كه‌س، قه‌یرانی بێكاری و به‌رهه‌م هێنانی
له وڵات خستووه‌ته قوناغێكی دیكه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت: له چوار
ساڵی رابردوو دا ژماره‌ی كرێكاران له عه‌سه‌لوییه له 60 هه‌زار
كه‌سه‌وه بۆ 8 هه‌زار كه‌س كه‌م بووته‌وه و به‌م جۆره 52 هه‌زار
كه‌س له‌م ناوچه‌یه بێكار بوون. به پێی ئاماری ره‌سمی 87 له
سه‌دی بێكارانی ئێران له لاوان پێكدێن، واته سێ له‌سه‌ر چواری
كه‌سانێك كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16 تا 30 ساڵ دایه، بێكارن.
له‌م ناوه‌دا به‌شی زۆری بێكاره‌كان له كه‌سانێكن كه له
ده‌بیرستان و زانكۆكان دا ده‌رسیان خوێندووه. له‌مباره‌وه ته‌نیا
یه‌ك نمونه له راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئێران دا بڵاو بووته‌وه كه،
وه‌ك مشتی نمونه‌ی خه‌روار راستیه‌كان نیشان ده‌دات: شاره‌داری
مه‌نته‌قه یه‌كی خوره‌م ئاباد رایگه‌یاندووه، له ئاكامی
دامه‌زراندنی 120 كرێكاری شاره‌داری ده‌ركه‌وتووه كه، 113
كه‌سیان ده‌رچووی زانكۆن.
قه‌یرانی ئابووری قوولی سه‌رمایه‌داری ئێران زۆرتر له راده‌ی
ئاوسان و بایه‌خی پاره‌ی وڵات ره‌نگی داوه‌ته‌وه: له‌م بواره‌ش دا
لێدوانی كاربه‌ده‌ستانی ره‌سمی رژیم تا راده‌یه‌ك نیشان ده‌ری
راستیه‌كانه، "نه‌جیب حوسینی" ئه‌ندامی كمیسیونی به‌رنامه و
بودجه‌ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ده‌ڵێت: له ئاكامی به‌ڕێوه‌بردنی
گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان راده‌ی ئاوسان 20 له‌سه‌د
ده‌چێته سه‌ره‌وه و به‌مجۆره له ساڵی داهاتوو دا ده‌بێ خه‌ڵك
چاوه‌ڕوانی ئاوسانی 40 له سه‌دی بكه‌ن. هۆكاری پێكهاتنی ئاوسان
ئه‌وه‌یه كه، به لابردنی یارانه‌كان و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی
كه خه‌ڵك پێویستیانه، قیمه‌تی ئه‌م كاڵا و خزمه‌تگوزاریانه هه‌ر
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه
له‌پڕ به‌رز ده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه قیمه‌تی سوته‌مه‌نی،
ئاو، به‌رق و زورێكی دیكه له پێداویستیه‌كان خه‌ڵك، هه‌ر له
ئێستاوه و پێش لابردنی یارانه‌كان و پێش دانی هه‌ر چه‌شنه
پاره‌یه‌ك به خه‌ڵك، زیاتر له 2 به‌رابه‌ر چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به لابردنی یارانه‌كان، زورێك له هه‌زینه‌كان له ناكاو چه‌ند
به‌رابه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ یارمه‌تیدانی
بنه‌ماڵه‌كانی كه‌م داهات ته‌رخان كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له
كاتی خۆیدا بڵاو بكرێته‌وه و هیچ چه‌شنه فریو و ته‌قه‌لوب و
گه‌نده‌ڵیه‌كی تێدا نه‌بێت، كه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی
ئیسلامی دا مومكین نییه، وڵام ده‌ره‌وه‌ی چوونه سه‌ره‌وه‌ی
قیمه‌ته‌كان نییه.
به‌ڵام گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان چ وه‌ك
پروژه‌یه‌كی نئۆلیبرالی و چ وه‌ك هه‌وڵێكی پێشگیرانه‌ی ئه‌منیه‌تی،
به ئامانجی تپێه‌راندنی قه‌یرانی سیاسی ئێستا، له كرده‌وه‌دا
ده‌ستبه‌جێ توانای كڕینی پاره‌ی ئێران كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌حمه‌دی
نژاد بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌سئه‌له‌ی دابه‌زینی بایه‌خی پاره‌ی ئێران
سه‌رچاوه گرتوو له ئاڵۆزیی گۆڕینه‌وه‌ی ئیسكناسه‌كان و لابردنی
سیفره‌كان وه‌ك كرده‌وه‌یه‌ك له‌م ستونه‌وه بۆ ئه‌و ستون،
داپوشێت، رایگه‌یاندووه، به‌م زووانه 3 سیفر له ئسكناسه‌كانی
ئێران كه‌م ده‌بێته‌وه، تا هه‌زار ریاڵ، ببێته بچوكترین واحیدی
پاره. هۆكاری واقعی ئه‌م بڕیاره كه‌م بوونه‌وه‌ی بایه‌خی
به‌رابه‌ریی پاره‌ی ئێران له‌گه‌ڵ دۆلاره. هه‌ر ئێستا ریاڵی ئێران
سێهه‌مێن پاره‌ی بێ بایه‌خی جیهانه.
یه‌كێكی دیكه له پێناسه‌كانی قه‌یرانی ئابووری و ئاسه‌واره‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له ئێرانه. به پێی
راپۆرتی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، مامناوه‌ندی هه‌زینه‌ی
مانگانه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شارنشین له ساڵی 87 نزیكه‌ی 881 هه‌زار
تمه‌ن بووه. به پێی ئه‌م ئاماره زیاتر له 35 ملێون كه‌س له
خه‌ڵكی ئێران هه‌ر ئێستا له ژێر هێڵی هه‌ژاری موتڵه‌ق دا ده‌ژین،
له حالێك دا كه ناچارن تا 70 له سه‌دی داهاتی خۆیان بۆ كڕینی
پێداویستی رۆژانه‌یان و یان كرێ خانوو ته‌رخان بكه‌ن.
"جه‌مشید په‌ژویان"، ئابووری ناس، به‌رنامه‌دارێژه‌ر و یه‌كێك له
لایه‌نگرانی سه‌رسه‌ختی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان
له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد، له‌م دواییانه دا هوشداری داوه
كه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه بارودۆخی ئێران وه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی
ئه‌فریقای لێ بێت كه، بۆ دابین كردنی خۆراكی خویان به دوای
ماشێنه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان دا راده‌كه‌ن. ده‌بێت
بیرێك بۆ چاكسازی ئابووری نه‌خوشی خۆمان بكه‌ینه‌وه. ناوبراو له
سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، داته‌پینی ئابوری ئێران
جیدییه.
كۆماری ئیسلامی هیچ ستراتێژێكی روونی بۆ به‌رانبه‌ركێ له گه‌ڵ
توند بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری نییه و هێشتا نه‌یتوانیوه
پێوه‌ندیه‌ك له نێوان گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان و
بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران پێك بێنیت و ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له
بنه‌ڕه‌ت دا بۆ خۆ ئاماده كردنی كورت ماوه بۆ به‌رانبه‌ركێ له
گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی ئه‌م ده‌وره‌یه هاتۆته ئاراوه.
"ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی"، نوێنه‌ری مه‌جلیس و له پشتیوانانی
ده‌وڵه‌تی "ئه‌حمه‌دی نژاد" له زوومره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له
ئاسه‌واری قه‌یرانی ئابووری ئه‌م ده‌وره‌یه به توندی ترساوه و
گه‌ڵاڵه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژادی بۆ به‌رانبه‌ركێ له گه‌ڵ قه‌یرانی
ئابووری به ناكارامه ناو لێبردووه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه دا نابراو ئامانجی واقعی گه‌ڵاڵه‌ی
هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئامانجی
سه‌ره‌كی له خۆئاماده كردن و به‌رێوه بردنی ئه‌م یاسایه ئه‌وه
بووه كه، ده‌وڵه‌ت بودجه‌یه‌كی كه‌ڵان و سه‌ربه‌خۆ له بودجه‌ی
په‌سه‌ند كراوی مه‌جلیس كه تا راده‌یه‌ك به شێوه‌ی خودموختار
به‌رێوه ده‌چێت، له به‌ر ده‌ستی دابێت تا له رێگای دابه‌ش كردنی
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له نێوان ئه‌و توێژانه‌ی كه به موشته‌ری خۆی
ده‌زانێت، هه‌ل و مه‌رجێك پێك بێنیت كه ده‌ستی بۆ زاڵ بوون به
سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران دا ئاوه‌ڵا‌تر بێت.
به‌ڵام قه‌یرانی ئابووری له ئێران له حالێك دا به پێی
دانپێدانانی به‌رپرسانی رژیم قووڵ بووه‌ته‌وه كه، دام و ده‌زگای
ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ل و مه‌رجێكی سه‌رلێشێواوی دا به‌سه‌ر
ده‌بات. له لایه‌كه‌وه سه‌رانی ئه‌مڕۆ و دوێنێی رژیم تووشی
دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی توندی ناوخۆیین و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
به‌شێكی به‌ربڵاو له كۆمه‌ڵگا راسته‌وخۆ له سه‌ر شه‌قامه‌كان
به‌ره‌نگاری رژیم بوونه‌ته‌وه. به‌م جۆره كۆماری ئیسلامی
ده‌رفه‌تی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ئابووری قه‌یران لێدراوی خۆی له
جه‌رگه‌ی هه‌ڵ و مه‌رجی ناسه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێستادا، نییه و له هه‌ر لایه‌كه‌وه له ژێر گوشار دایه. له
وه‌ها بارودوخێك دایه كه كرێكاران و توێژه بنده‌ست و
بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئیزنی ئه‌وه ناده‌ن كه كۆماری ئیسلامی به
كرده‌وه‌گه‌لێكی وه‌ك دانی هێندێك پاره به خه‌ڵك و پێكهێنانی
كه‌ش و هه‌وای درۆینه‌ی لابردنی سیفری پاره‌ی وڵات، پێش به
خه‌باتی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئازاد و تێروته‌سه‌ل بگرێت.
قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی قه‌یرانی
سیاسی ئێستا و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش و
زحمه‌تكێش و پێوه‌ندی ئه‌م خه‌باته له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئازادیخوازانه و به‌رابه‌ری خوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران،
سه‌ره‌نجام پشتی كۆماری ئیسلامی ده‌شكێنێت.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
3
رێبه‌ندان
1388
23
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|