|
رێز گرتن له یاد و بیره‌وه‌ری كوشتاری كرێكارانی خاتوون ئاباد
٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كرێكارانی مه‌عده‌نی
خاتوون ئاباد بۆ پێش‌گرتن له له‌سه‌ركار ده‌ركردن و بێكار بوون و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاتی، له شوێنی كاره‌كه‌یان
به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان دایه مانگرتن، خاوه‌نكار به جێگای وڵام
دانه‌وه به ویست و داخوازی ره‌وای كرێكاران، سه‌ره‌تا به
هه‌ڕه‌شه و پاشان به بانگ كردنی هێزه ئیتلاعاتی و ئینتزامیه‌كان
بڕیاری سه‌ركوتی كرێكارانی ده‌ركرد، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه هۆی
په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه كرێكارییه‌كان و سه‌ره‌نجام
بنه‌ماڵه‌كانیش به‌ریزی مانگرتووانه‌وه په‌یوه‌ست بوون، هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی وه‌ك هه‌میشه
ده‌ستان دایه لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی
كرێكاران.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كرێكاران و
بنه‌ماڵه‌كانیان له ئاستی شاری بابه‌ك، جه‌ماوه‌ری توڕه و
ناڕازی هاوئاهه‌نگ و یه‌ك ده‌نگ له دژی رژیم ڕژانه سه‌ر
شه‌قامه‌كان، شار ته‌عتیل كرا و رێگاكانی هاتووچۆ بۆناو شار له
لایه‌ن كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی چه‌وساوه و وه‌گیان هاتوو له
ده‌ست زوڵم وسته‌می خاوه‌نكاران و حكومه‌ته‌كیانه‌وه به‌سترا.
به‌كرێگیراوانی سه‌رمایه كه له‌ئاست نفره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ری
ناڕازی، ترسیان لێ نیشتبوو، بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندن و
سه‌راسه‌ری بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، رۆژی ٤ی رێبه‌ندانی ساڵی
١٣٨٢، له زه‌وی و ئاسمانه‌وه فه‌رمانی ده‌ستڕێژ بۆسه‌ر كرێكاران
و زه‌حمه‌تكێشانی شاری بابه‌ك ده‌رده‌كه‌ن. ٤ كه‌س له كرێكاران
به ناوه‌كانی " مه‌هده‌وی، جاویدی، ریاحی و مه‌ده‌نی" و قوتابیه‌ك
به ناوی "پوور ئه‌مینی" گیانیانیان له ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی
زۆریش بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركران.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتاری كرێكاران و به‌ڕێوه‌چوونی
ناڕه‌زایه‌تیه به‌ربڵاوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه‌حكوم كردنی
كرده‌وه‌ی جینایه‌تكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی
له لایه‌ن ناوه‌ند و كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان،
كاربه‌ده‌ستانی رژیم وه‌ك هه‌میشه به فریو و ریاكاری، به‌ڵێنی
به‌دواداچوونی داخوازی كرێكاران و دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و
بڕیار ده‌رانی كوشتاری جه‌ماوه‌ری شاری بابه‌ك ده‌ده‌ن. تا وێڕای
ئاو به ئاوردا كردن و هێور كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ئه‌م
رووداوه‌ش وه‌ك ته‌واوی جینایه‌ته‌كانی تا ئێستایان، به ده‌ستی
زه‌مه‌نی بسپێرن تا به‌ڵكوو له یاده‌وه‌ریه‌كانی مێژوویی خه‌ڵك دا
بسردرێته‌ه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران به گشتی و كرێكاران به
تایبه‌تی له باكووره‌وه تا باشوور و له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا
رۆژئاوا، نه‌ك هه‌ر یادی گیانبه‌ختكردووانی خۆیان و جینایه‌تی
دڵته‌زێنی رژیم له سه‌ركوتی ماسیگیرانی ئه‌نزه‌لی، سه‌ركوتی
مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت، ده‌سترێژ بۆسه‌ر كرێكارانی
ده‌یله‌م، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی موعه‌لیمان، سه‌ركوت و زیندانی كردنی
ژنان، لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری خوێندكاران، تیرۆری روناكبیران و
نووسه‌ران، قه‌تڵه سیاسیه زنجیره‌ییه‌كان و قه‌تڵی عامی
زیندانیانی سیاسی، له سه‌ره‌تای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیانه‌وه
فه‌رامۆش ناكه‌ن، به‌ڵكوو هه‌موو ساڵێك به به‌ڕێوه بردنی هه‌رچی
به‌ربڵاوتر و یه‌كگرتوانه‌تری ساڵرۆژی كوشتاری كه‌س و كاره‌كانیان،
له سه‌ر ئامانجی به سزاگه‌یاندنی به‌ڕیوه‌به‌ران و بڕیارده‌رانی
جینایه‌ته‌كان و له گۆڕنانی حكومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی، پتر
پێداگری ده‌كه‌ن.
چینی كرێكار هه‌موو ساڵێك به ده‌ربڕینی هاوده‌ردی و هاوخه‌می
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و جه‌ماوه‌ری شاری بابه‌ك، وێڕای رێزگرتن
له‌یاد و بیره‌وه‌ری هاوكارانی گیانبه‌ختكردووی خۆیان، به فێر
بوونی ده‌رس و ئه‌زمونی نوێ، ئاسۆی رێگای به‌ره‌و پێش چوونی خۆی
رووناك كردۆته‌وه. ئه‌وان ئه‌گه‌رچی به تێپه‌ڕ بوون له سه‌ركوتی
هه‌وسار پچڕاوانه‌ی رژیم، توانیویانه هه‌نگاوێكی گه‌وره
به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌ڵبگرن. به‌ڵام هێشتا له رێبازی خه‌بات و
نه‌به‌ردی چینایه‌تی دا، رێگایه‌كی دوور و درێژ و پڕ هه‌وراز و
نشێویان له به‌رده‌م دایه.
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
وه
4
رێبه‌ندان
1388
24
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|