|
پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، هه‌وڵێكی
ده‌ست به‌جێ
كۆماری ئیسلامی له‌دژی ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی له
كوردستان، هه‌سانی داسی مه‌رگ ده‌سوێت. دوای ئێعدامی
جینایه‌تكارانه‌ی "ئیحسان فه‌تاحیان" و "فه‌سیح یاسه‌مه‌نی"، ئێستا
مه‌ترسی ئێعدام هه‌ره‌شه له گیانی 21 زیندانی سیاسی دیكه له
كوردستان ده‌كات. مه‌حكوم كردنی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له كوردستان
به مه‌رگ له لایه‌ن بێدادگاكانی كۆماری ئیسلامیه‌وه، به‌شێك له
گوشارێكی سه‌راسه‌ریه كه ئه‌م رژیمه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌ش و
هه‌وای ترساندن و خۆف له كۆمه‌ڵگا به‌رێوه‌ی ده‌بات. هه‌ر ئێستا
له تاران و باقی شاره‌كانی ئێرانیش جه‌ڵادانی ده‌سه‌ڵاتدار
سه‌رقاڵی ده‌مه‌زه‌رد كردنه‌وه‌ی تیغی جینایه‌تی خۆیان له‌دژی
ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسین. كۆماری ئیسلامی شمشێری خۆی له
دژی خه‌ڵكی ناڕازی و نه‌یارانی سیاسی له روه‌وو به‌ستووه و
ئه‌گه‌ر به‌هێزی خه‌باتی خه‌ڵك پێشی پێ نه‌گیرێت، ئاستی
جینایه‌ته‌كانی خۆی له به پانتایی گشت ئێران و كوردستان په‌ره
پێده‌دات.
هه‌ره‌شه‌ی ئێعدام له خه‌باتكارانی زیندانی و له‌هه‌مان حاڵ‌دا
به‌كار هێنانی شێوازێكی هێمنانه‌تر له لێدوانه‌كانیان له دژی
نه‌یارانی دوور خراوه له ده‌سه‌ڵات، چه‌ند به‌شێكی لێك
هه‌ڵپێكراوی سیاسه‌تێكن كه رژیم له سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕینی
رێبه‌ندانی ساڵی 57 و له ترسی به‌ره‌وروبونه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ
شه‌پۆلی نه‌فره‌ت و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر، گرتویه‌ته پێش. له حاڵێك
دا كه له رێگای به‌رێوه‌بردنی توندوتیژی له به‌رانبه‌ر
زیندانیانی سیاسی و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ده‌ركردنی حوكمی
ئێعدامه‌كان، چنگ و ددانی خوێناوی نیشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ده‌دات
تا به‌خه‌یاڵی خاوی خۆی چاوترسێنیان بكات، له هه‌مان حاڵ‌دا
نه‌یارانێك كه ته‌نیا خوازیاری ئیسلاحی رژیم و به‌ده‌ست هێنانی
به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتن، وه‌ك كه‌سانێكی خودی ناو لێ ده‌بات كه له
نافه‌رمانی و سه‌رپێچیه‌كانی خۆیان دا زیاده‌ره‌ویان كردووه.
به ڵام به‌له‌به‌رچاو گرتنی پێشینه‌ی ئه‌م رژیمه له به‌رێوه‌ی
بردنی كرده‌وه‌ی دژی ئینسانی له زیندانه‌كان، ده‌بێت هه‌ڕه‌شه بۆ
سه‌ر گیانی زیندانیانی سیاسی و ده‌ركردنی یه‌ك له دوای یه‌كی
حوكمی ئێعدامه‌كان به جیدی بگرین. ژماره‌ی زیندانیانی سیاسی
مه‌حكوم به ئێعدام له كوردستان به‌رده‌وام له حاڵی زیاد بوون
دایه. ناوی ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان كه
له زیندانه‌كانی ورمێ، كرماشان، سنه، سه‌قز و ئیڤین دا
ده‌ستبه‌سه‌رن و هه‌ر ئێستا مه‌ترسی مه‌رگ هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌كات،
بریتین له:
"زه‌ینه‌ب جه‌لالیان" خه‌ڵكی ماكۆ له زیندانی كرماشان، "شێركۆ
مه‌عارفی" خه‌ڵكی بانه له زیندانی سه‌قز، "حبیب الله له‌تیفی"
خه‌ڵكی سنه له زیندانی سنه، "سامی حوسینی" خه‌ڵكی سه‌ڵماس له
زیندانی ورمێ، "جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی" خه‌ڵكی سه‌ڵماس له زیندانی
ورمێ، "عه‌زیزی محه‌ممه‌د زاده "خه‌ڵكی بانه له زیندانی سه‌قز،
" محه‌ممه‌د ئه‌مین عبه‌اللهی" خه‌ڵكی میرئاوای بۆكان له زیندانی
ورمێ، "قادر محه‌ممه‌د زاده" خه‌ڵكی میرئاوای بۆكان له زیندانی
ورمێ، "عه‌لی حه‌یده‌ریان" خه‌ڵكی سنه له زیندانی ئیڤین،
"فه‌رهاد وه‌كێلی" خه‌ڵكی سنه له زیندانی ئیڤین، "موسته‌فا
سه‌لیمی" خه‌ڵكی سه‌قز له زیندانی سه‌قز، "ئه‌نور رۆسته‌می و
"ئیره‌ج محه‌ممه‌دی" خه‌ڵكی میاندواو له زیندانی ورمێ، "محه‌ممه‌د
ئه‌مین ئه‌گوشی" خه‌ڵكی پیرانشار له زیندانی ورمێ، "ئه‌حمه‌د
پولادخانی" خه‌ڵكی پیرانشار له زیندانی ورمێ، "حه‌سه‌ن تالعی"
خه‌ڵكی ماكۆ له زیندانی ورمێ، "شیرین عه‌لم هوویی" خه‌ڵكی ماكۆ
له زیندانی ئیڤین، "حسه‌ین خزری" خه‌ڵكی ورمێ له زیندانی ورمێ،
"رۆسته‌م ئه‌ركیا"، "ره‌شید ئاخكه‌ندی" و هه‌روه‌ها "فه‌رزادی
كه‌مانگر".
ژماره‌یه‌ك له‌م زیندانیانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی
تاكه‌كه‌سی و هه‌ر ده‌م ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه رژیمی كۆماری
ئیسلامی ده‌ست بداته جینایه‌تێكی دیكه له دژی ئه‌وان.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژی جومعه 2ی رێبه‌ندان به
ده‌ركردنی به‌یانیه‌یه‌ك رایگه‌یاند كه گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی
مه‌حكوم به ئێعدام بۆ سلولی تاكه‌كه‌سی له ئێران، نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كه‌سه تا چه‌ند رۆژی دیكه ئێعدامی ده‌كرێت.
ئه‌م رێكخراوه‌یه له به‌یانیه‌كه‌ی خۆیدا داوای له پشتیوانانی
مافی مرۆڤ له سه‌راسه‌ری جیهان كردووه كه بۆ پشتیوانی له‌م
زیندانیه سیاسیانه هه‌ستن.
رژیمی كرماری ئیسلامی نه ته‌نیا هیچ بایه‌خێك به داخوازی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و
مه‌رجی زیندانیانی سیاسی نادات، به‌ڵكوو له كه‌مین دایه، تا بۆ
چاوترسێن كردنی خه‌ڵكی ناڕازی، ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی
به بیانووی بێ ناوه‌رۆك ئێعدام بكات.
دیفاعی شێلگیرانه له‌م ئینسانه به‌ند كراونه، كه هیچ
تاوانێكیان جگه له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار نییه،
ئه‌ركێكی ده‌ست به‌جێ و خێرایه كه له به‌رده‌م خه‌ڵكی خه‌باتكار
و ئازادیخوازی ئێران دایه. پێویسته رژیم ئه‌وه بزانێت كه بۆ
ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر گیانی ئینسانه دیل كراوه‌كان، تاوانێكی قورس
ده‌بێ بداته‌وه. رژیم ناتوانێت ئه‌وانیش وه‌ك لاوانی گیانبه‌خت
كردووی به‌ند كرا‌و "ئیحسان فه‌تاحیان" و "فه‌سیح یاسه‌مه‌نی" یه‌ك
له دوای یه‌ك به نهێنی ئێعدام بكات و خۆی له ده‌ره‌نجامه‌كانی
ئه‌و جینایه‌تانه ده‌رباز بكات. خه‌ڵكی ئازادیخواز و خه‌باتكار
له كوردستان و سه‌راسه‌ری ئێران له خوێنی لاوانی به‌ند كراوی
خۆیان خۆش نابن.
ئێعدامی ئه‌م دوو لاوه زیندانیه، شه‌پۆلێكی له نه‌فره‌ت و
توڕه‌یی له‌دژی رژیم له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان دا پێك هێنا، به‌ڵام
بۆ پێش‌گرتن به درێژه‌ی ئه‌م ئێعدامانه له‌لایه‌ن رژیمه‌وه،
كارێكی بانتر له نه‌فره‌ت و بێزای پێویسته. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سروشتی وه‌شوێن وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ده‌نگی نه‌دراوی خۆیان به موسه‌وی و كه‌روبیه‌وه نه‌كه‌وتوون،
به‌ڵام به دڵنیایه‌وه و زۆر به جیدی لاوانی به‌ندكراوی خۆیان
له داوی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و ئینسان كوژه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا
به ته‌نیا ناهێڵنه‌وه.
كۆمه‌ڵه داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به هه‌موو
هێز و توانایی خۆیانه‌وه له‌گیانی زیندانیانی مه‌حكوم به ئێعدام
دیفاع بكه‌ن. ئه‌م زیندانیه سیاسیانه رۆڵه‌ی خه‌ڵكێكن كه زیاتر
له 3 ده‌یه‌یه له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی و سته‌مكاری و پێشێل
كرانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان خۆڕاگری ده‌كه‌ن و له ئاست
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژیمه دا به‌چۆك دا نه‌هاتوون و سه‌ریان
دانه‌نه‌واندووه.
رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت بزانێت كه ئه‌مجاره‌ش به‌م هه‌وڵه
دزێوانه‌ی، نه‌ته‌نیا ناتوانێت خه‌ڵكی كوردستان چاوترسێن بكات،
به‌ڵكوو گڕكانی نه‌فره‌ت و توڕه‌یی ئه‌وان بڵێسه‌دار‌تر ده‌كات.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
4
رێبه‌ندان
1388
24
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|