|
گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی ساڵی 89، پێش زه‌مینه‌ی هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر
ژیان و گوزه‌رانی چینی كرێكار
"ئه‌حمه‌دی نژاد"، نزیكه‌ی 2 مانگ دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی
ده‌وڵه‌ت بۆ خستنه‌ڕووی گه‌ڵاڵه‌ی بودجه، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 4ی
رێبه‌ندان لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی 89ی دایه مه‌جلیسی رژیمی
ئیسلامی.
لایه‌حه‌ی بودجه‌ی گشتی وڵات له ساڵی 89 دا، 368 هه‌زار ملیارد
تمه‌نه كه له چاو بودجه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر له 30 له سه‌د واتا
90 هه‌زار ملیارد تمه‌ن زیادی كردووه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئێران دا
بڵاوبونه‌ته‌وه، له‌كۆی گشتی بودجه‌ی ساڵی 89، 128 هه‌زار و 900
ملیارد تمه‌ن بۆ بودجه‌ی گشتی وڵات و 239 هه‌زار و 500 ملیارد
تمه‌نیش بۆ بانكه‌كان، شیركه‌ت و ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت
ته‌رخان كراوه و گرینگ‌ترین نموونه‌كه‌شی چوونه سه‌ره‌وه‌ی
بودجه‌ی ده‌وڵه‌ته.
هه‌روه‌ها له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دا نرخی هه‌ر
بۆشكه‌یه‌ك نه‌وت 60 دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، له حاڵێك دا
ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت 37 دۆلار و 5 سێنت مه‌زه‌نده كراوبوو و ئه‌م
ره‌قه‌مه نوێیه، به‌یانگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی 60 له‌سه‌دی ئه‌م
ئه‌م به‌راورده‌یه.
"ئه‌حمه‌دی نژاد" له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران ئیدیعای كرد كه
ئه‌گه‌ر هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت،
رێژه‌ی ئاوسان ده‌گاته كه‌متر له 5 له‌سه‌د.
ئه‌م لێدوانه‌ی "ئه‌حمه‌دی نژاد" له حاڵێك دایه كه به وته‌ی
"نه‌جیب حسه‌ینی" ئه‌ندامی كومسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیسی
شۆڕای ئیسلامی، له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ده‌فمه‌ند
كردنی یارانه‌كان، راده‌ی ته‌وه‌ڕومی 20 له‌سه‌د به‌رز ده‌بێته‌وه
و به‌مجۆره له ساڵی داهاتوو دا خه‌ڵك ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئاوسانی
40 له‌سه‌دی ده‌بن.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئابوری ئێران، كه‌می بودجه‌ی واقعی
ئه‌مساڵ له نێوان 27 تا 30 هه‌زار ملیارد تمه‌ن دا ده‌بێت. ئه‌م
راده‌یه له كه‌می بودجه، یه‌كسانه له‌گه‌ڵ زیاتر له 30
له‌سه‌دی كۆی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات و به‌له‌به‌رچاو گرتنی
ئه‌وه‌یكه حیسابی پاشكه‌وت ته‌نیا بڕی 12 ملیارد دوڵاره ، روون
نییه كه چاره‌نوسی كه‌می بودجه‌ی ئه‌مساڵ ده‌گاته چ ئاستێك.
له‌م رووه‌وه، یه‌كه‌م خاڵی سه‌رنج راكێش له گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی
ساڵی 89 دا بریتیه له نزیكه‌ی 27 تا 30 هه‌زار ملیارد تمه‌ن
كه‌می ئه‌م بودجه‌یه، واتا داهاتی ده‌وڵه‌ت له ساڵی دا1389،
نزیكه‌ی 30 هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه‌متر له‌و بودجه و
هه‌زینانه‌یه كه بۆ به‌شه جۆراوجۆره‌كان ته‌رخان كراوه.
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كورت به ئێمه نیشان ده‌دات كه ده‌وڵه‌ت
ئه‌مساڵ ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ كه‌می بودجه‌یه‌كی كه‌متر به‌ره‌ورو
بووه، به‌ڵام له ئاكامی وه‌رشكه‌ست بوونی ناوه‌نده به‌رهه‌م
هێنه‌ره ده‌وڵه‌تیه‌كان، هێرشێكی به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر ئاستی ژیان و
گوزه‌رانی كرێكاران رێكخست. به‌شێكی زۆر له كرێكارانی له‌سه‌ر كار
ده‌ركرد و به‌شێكی دیكه‌ی ناچار كرد كه به شوێن وه‌رگرتنی
حه‌قده‌سته وه‌دواخراوه‌كانی خۆیاندا هه‌ڵوه‌دا بن.
به وته‌ی "محه‌ممه‌د نه‌هاوه‌ندیان"، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی
ئێران: به‌پێی ئاماره ره‌سمیه‌كان 80 هه‌زار ناوه‌ندی به‌رهه‌م
هێنان له وڵات خاوه‌نی په‌روانه‌ی كار و 450 هه‌زار ناوه‌ندیش
به بێ په‌روانه واتا ئیزننامه‌ی كار، له چوارچێوه‌ی كارگا و
كارخانه‌ی گه‌وره و بچوكدا چالاكن. له‌م ناوه‌دا 50 له سه‌ده‌ی
ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌رانه له زۆربه‌ری ناوچه
سه‌نعه‌تییه‌كانی وڵات داخراون یان له‌ئه‌گه‌ری داخران دان.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژووری بازرگانی نیشانی ده‌دات كه، زۆربه‌ری
ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌ر و پێشه‌ییه‌كانی وڵات به كه‌متر له 30
له‌سه‌دی زه‌رفیه‌تی خۆیانه‌وه كار ده‌كه‌ن و هێندێكیش له
ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان به‌هۆی هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری
ئابوورییه‌وه ناچارن هێزی كاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی ساڵی 88 دا، ده‌وڵه‌ت و سپای پاسداران كه زیاتر له 80
له‌سه‌دی ناوه‌نده ماڵی و پێشه‌ییه‌كانی وڵاتیان پاوان كردووه،
له حاڵێك دا له داهاتی زۆر و زه‌به‌ندی نه‌وتی ساڵه‌كانی پێشووتر
به‌هره‌مه‌ند بوون و هه‌روه‌ها له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه له‌گه‌ڵ
كه‌می بودجه‌یه‌كی كه‌متر به‌ره‌ڕوو بوون، به
ده‌یان هه‌زار
كرێكاریان له
پڕۆژه‌كانی رێگاوبان، سه‌د سازی، به‌نده‌ره‌كان و پڕۆژه‌ی نه‌وت و
گاز و باقی ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانی ژێر كونتڕۆڵی خۆیان
له‌سه‌ركار ده‌ركرد، له كارخانه و ناوه‌نده ئابوریه‌كانی خۆیان
بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ له‌دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆیان پاراست و
له زۆربه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه سه‌ره‌تا كرێكاره‌كانیان له‌سه‌ركار
ده‌ركرد و دواتر ناچاریان كردن گرێبه‌ستی كاتی ببه‌ستن.
هه‌رله ئێستاوه پێش بینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ده‌وڵه‌تی سپای
پاسداران كه ئێستا 80 له‌سه‌دی سه‌رمایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له
ده‌ستی خۆی گرتووه، له ساڵی داهاتوو دا كه له‌گه‌ڵ بڕی 30
هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه‌می بودجه به‌ره‌ورویه، چ هه‌ل و مه‌رجێكی
دژوار و چه‌وسێنه‌رانه به‌سه‌ر كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی ژێر
كۆنتڕۆڵی خۆی دا ده‌سه‌پێنێت. ئاشكرایه له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه
كارناسانی ئابوری هێڵی هه‌ژارییان له شاره‌كانی ئێران 780 هه‌زار
تمه‌ن مه‌زه‌نده كردووه و به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران
47 ملیۆن كه‌س له دانیشتوانی وڵات له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین،
ئه‌مجار كه ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ 30 هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه‌می بودجه
به‌ره‌وڕوویه، چ رۆژگارێكی ره‌ش و پڕ له نه‌هامه‌تی بۆ كرێكاران
و توێژه بنه‌ده‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌دیاری دێنێت.
ئێستا ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی یاسای لابردنی یارانه‌كانیش به
تایبه‌تمه‌ندی كه‌می بودجه‌ی 30 هه‌زار ملیارد تمه‌نی ساڵی داهاتوو
زیاد بكه‌ین، كه بڕیاره به‌پێی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی 5 ساڵدا
یارانه‌ی 16جۆر كالای وه‌ك به‌نزین و گاز و به‌رق و كالا
سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك نان، قه‌ند شكر و رۆن و خزمه‌تگوزاری
گشتیه‌كان لاببرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی داهاتوو
ته‌رحی چ هێرشێكی به‌ربڵاوی بۆسه‌ر ژیان و به‌رێوچوونی كرێكاران و
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی ئێران به‌ده‌سه‌ته‌وه‌یه.
به‌ڵام ئایا له به‌رامبه‌ر خۆ ئاماده كرنی ده‌وڵه‌تی
سه‌رمایه‌دارانی ئێران بۆ ئه‌م هێرشه به‌ربڵاوه، چینی كرێكاری
ئێران چ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت؟. ئایا چینی كرێكار ئیزن ده‌دات
تا كه‌می ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه كه‌م تا زۆری، له ئاكامی
چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی كرێكار به ده‌ست هاتووه، به توند
كردنه‌وه‌ی ئیستسمار و تاڵ كردنی هه‌رچی زیاتری ژیانی بنه‌ماڵه
كرێكاریه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه؟.
بۆ به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه هه‌وسارپچڕاوه بۆسه‌ر ژیان و
به‌رێچوونی كرێكاران، هیچ رێگایه‌ك جگه له خه‌باتی چینایه‌تی،
كۆتایی هێنان به خه‌باتی پڕش وبڵاو و یه‌كگرتوو كردن و سه‌راسه‌ری
كردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته له‌به‌رده‌م دا نییه.
به‌ڵام بۆ كۆتایی هێنان به دووبه‌ره‌كی و پڕش و بڵاوی ئه‌م
خه‌باته له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا، جێگیری كردنی داخوازی و
دروشمی هاوئاهه‌نگ و خه‌باتكارانه له ناو كرێكاران و پێوه‌ندی و
لێك هه‌ڵپێكرانی هه‌ڵسوراوان و پێشڕه‌وانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له شه‌به‌كه‌یه‌كی سه‌راسه‌ری دا، ده‌توانێت
ده‌رونه‌خشی ئه‌ساسی له یه‌كگرتوویی و سه‌راسه‌ری بوونه‌وه‌ی ئه‌م
خه‌بات دا ده‌بینێت.
هاوئاهه‌نگی داخوازی و دروشمه‌كان، هه‌نگاوی سه‌ره‌كی هه‌ر چه‌شنه
یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتییه‌كه. هه‌ر ئه‌م ساكارترین شكڵی
یه‌كگرتووییه له رێگای هاوئاهه‌نگ بوونی دروشم و داخوازیه‌كان،
ئه‌و ئیمكانه به هه‌ڵسوراوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری ده‌دات تا
وره‌ی هاوپشتی و وشیاری چینایه‌تی، رێكخراو بوون و متمانه به‌خۆ و
هه‌روه‌ها بڕوا به‌هێزی چینی كرێكار، له ناو كرێكاران دا په‌ره
پێبدات.
له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه ته‌شه‌كول یان ته‌شه‌كول گه‌لێكی
جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تی كرێكاران له ئارادا نه‌بێت، هاوكات بوون،
یه‌كگرتوویی، هاوپشتی و سه‌راسه‌ری بوونه‌وه‌ی خه‌باتی كرێكاران
له گره‌وی پێوه‌ندی و لێك هه‌ڵپێكرانی هه‌ڵسوراوان و پێشڕه‌وانی
كرێكاری له شه‌به‌كه‌یه‌كی سه‌راسه‌ری دایه. له هه‌ل و مه‌رجی
قه‌یرانی سیاسی ئێستا دا كه كۆماری ئیسلامی ئیمكان و ده‌رفه‌تی
چاكسازی له ئابوری قه‌یران لێدراو و وه‌رشكه‌سته بووی
سه‌رمایه‌داری ئێرانی نییه، چینی كرێكار ده‌توانێت به
یه‌كگرتوویی و سه‌راسه‌ری كردنه‌وه‌ی خه‌باتی خۆی، ئه‌م رژیمه
به‌ره‌و ڵێواری هه‌ڵدێر پاڵپێوه بنێت و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران زه‌مانه‌ت بكات.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
5
رێبه‌ندان
1388
25
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|