|
جاڕچیانی سه‌وزی نوێ چیان له
جانتا دایه ؟
ئه‌وه‌یكه دوای ٢٥ی جۆزه‌ردانی ٨٨ به ناوی "بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز"
ناسرا، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك پێناسه و تایبه‌تمه‌ندی بوو كه به
كورتی ده‌كرێت به‌م جۆره ئاماژه‌یان پێبكرێت:
هه‌ڵبژاردنی ئازاد بۆ خودییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئازادی به‌یان و
ئازادی راگه‌یاندن بۆ ئه‌وان و كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی سپا له
سیاسه‌ت و به تایبه‌ت كاروباری ئابووری. ئه‌وان ئیدیعایان ده‌كرد
كه، له سه‌رده‌می كوشتاری هه‌زاران كه‌س له زیندانیانی سیاسی و
ئه‌شكه‌نجه‌ی به سه‌دان هه‌زار كه‌س و هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می
باوه‌شێن كردنی ئاوری شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق به
رێبه‌ری خومه‌ینی، كۆماری ئیسلامییه‌كی ئه‌سیل حاكم بوو و پێویسته
به‌ره‌و ئه‌و شێوازه له ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕینه‌وه. ئه‌وان بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان داوایان له ملیۆنها جه‌ماوه‌ری ناڕازی
كرد كه به شێوه‌ی هێمنانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به دوور
له هه‌رچه‌شنه توندوتیژی و دروشمێكی پێكهاته شكێن رێپێوان
بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و جه‌ماوه‌ره ناڕازییه‌ی كه نه‌ك هه‌ر لاوازی
و ئیفلیج كردنی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵكوو خوازیاری مه‌رگ و له
گۆڕنانی ئه‌و بوون، نه‌ك هه‌ر بێده‌نگ نه‌بوون و ده‌ستیان له‌سه‌ر
ده‌ست دانه‌نا به‌ڵكوو به ده‌نگی به‌رز و مشتی گرێدراوه‌وه
دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیهیان به‌رز كرده‌وه و
سه‌لماندیان كه رێباز و ئامانجی ئه‌وان له سه‌وزه‌كان جیایه.
رێبه‌رانی سه‌وز له ناڵ و بزماریان دا و زۆریان هه‌وڵ دا تا هه‌م
دڵی ده‌سه‌ڵاتداران له خۆیان نه‌ڕه‌نجێنن و هه‌م جه‌ماوه‌ری
ناڕازیش له دروشم و حه‌ره‌كه‌تی ساختارشكێنانه مه‌نع بكه‌ن،
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو. تاقمێك له لیبڕاڵه‌كان كه
بینییان شرۆڤه و شیكردنه‌وه‌ی سیاسی كارساز نییه، له بابه‌ت
ئه‌وه‌یكه جه‌ماوه‌ری ناڕازی سه‌بر و ته‌حه‌مولی خۆیان له ده‌ست
داوه، فرمێسكی درۆینه‌یان هه‌ڵڕشت و ویستیان له رێگای داخ به
دڵه‌وه نانی خه‌باتكاران، ئه‌وان له دیفاع له خۆیان و
حه‌ره‌كه‌تی هێرش به‌رانه مه‌نع بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌شیان
ئاكامێكی به‌دواوه نه‌بوو.
ئێستا كۆمه‌ڵێك له سیما به‌رجه‌سته‌كانی لایه‌نگری ئاشتی و
هۆگرانی دیمۆكراسی پارلمانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێگایه‌كی
دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه تا به‌ڵكوو خه‌باتكارانی ناڕازی له‌گه‌ڵ
خۆیان دا هاوڕا بكه‌ن. ئه‌وان له‌م دواییانه‌دا به ده‌ركردنی
به‌یانییه‌یه‌ك وێڕای نیشان دان و پاراستنی جۆرێك له نزیكایه‌تی و
هاوته‌ریب بوونی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی، خۆیان
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازی هاوجیهه‌ت كردووه و خوازیاری
حكومه‌تێكی سكۆ لار بوون و ئیدیعایان كردووه كه، ده‌كرێت به
په‌یگیری و پێداگری له‌سه‌ر ٤ ماده له به‌یانییه‌ی ژماره ١٧ی
میرحسێنی موسه‌وی حكومه‌تێكی ئه‌وتۆ شكڵ پێبدرێت. ئه‌وان ده‌ڵێن
كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد ته‌نانه‌ت به سه‌ر ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته چه‌كمه پۆش و ئاخوندیه‌ش دا بسه‌پێندرێت، له
سندووقه‌كان دا حكومه‌تێك سه‌رده‌ردێنێت كه نه حكومه‌تێكی
ئاخوندی ده‌بێت و نه چه‌كمه‌پۆش. به‌م پێیه و به قه‌ولی ئه‌وان
جه‌نابی ئاخونده مێزه‌ر به‌سه‌ره‌كان به ملیاردها دۆلار سروه‌ت و
سامانه‌وه، په‌روه‌نده‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی ٣٠ ساڵه‌یان ده‌نێنه
ژێر باغه‌ڵیان و روو ده‌كه‌نه‌وه حوجره ته‌نگ و تاریكه‌كانی قوم
و مه‌شهه‌د و نیزامییه‌كانیش ده‌ست له كوشتار، تاڵان و بڕۆ،
قاچاخی مه‌وادی موخه‌در و قاچاخی كالا هه‌ڵ ده‌گرن و وێڕای
پاراستنی حیسابه بانكییه‌كانیان، له پادگانه‌كان دا چاوه‌ڕوانی
فه‌رمانی نوێنه‌رانی خه‌ڵك ده‌بن تا له كاتی پێویست دا نه‌یاران
خه‌ڵتانی خوێن بكه‌ن. ئه‌وان ئه‌وه وه‌بیر جه‌ماوه‌ری ناڕازی
ده‌هێنه‌وه كه له ئه‌فریقای جنوبی، شیلی، له‌هیستان و چه‌ند
وڵاتێكی دیكه خه‌ڵك ناڕازی بوون، به‌ڵام په‌نایان نه‌برده به‌ر
دروشمی پێكهاته شكێن، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی هێمنانه چوونه پای
سندووقه‌كانی ده‌نگ دان و به شێنه‌یی، رێبه‌رانی رژیمی ئاپارتاید
له ئافریقای جنوبی، یارۆزلسكی، ده‌سه‌ڵاتداری له‌هیستان و
پینۆشه، دیكتاتۆری شیلی یان له ده‌سه‌ڵات دوور خسته‌وه و به
جێگای ئه‌وان حكومه‌تێكی دیمۆكراتیكیان هێنایه سه‌ركار.
سه‌ره‌تا ئاماژه‌یه‌كی كورت به‌م رووداوه مێژوییانه ده‌كه‌ین و
دواتر پرسیارێك دێنینه ئاراوه. سه‌باره‌ت به ئافریقای جنوبی
ده‌بێ ئه‌وه وه‌بیر بێنینه‌وه كه ئاڵ و گۆڕ و جێ گۆڕكێی
ده‌سه‌ڵات، ئاكامی سڵام و عه‌له‌یكی دوو رێبه‌ر له رۆژێكی ساو و
خۆره‌تاو دا نه‌بوو. به‌ڵكوو ئاكام و ده‌ره‌نجامی ساڵها خه‌باتی
چه‌كدارانه، كۆمه‌ڵایه‌تی و كرێكاری و پشتیوانی ژماره‌یه‌كی زۆر
له سوسیالیسته‌كان و ئینسان دۆستان و ئازادیخوازانی سه‌راسه‌ری
جیهان له خه‌باتێكی دژ به ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی بوون. له راستی دا
سازشێك كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا رووی دا نه‌یهێشت كرێكاران و
ته‌شه‌كوله به‌هێزه‌كانیان له دژی مالكیه‌تی خسوسی
سه‌رمایه‌داران كارێك بكه‌ن. ئه‌مڕۆكه كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی
ته‌ڵای ئه‌فریقای جنوبی و كرێكارانی به‌شه‌كانی تر له هه‌ل و
مه‌رجێكی گه‌لێك سه‌خت و دژوارتر له سه‌رده‌می ئاپارتاید، كار
ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و به ناو مافه سیاسییه كه‌م و كۆڕه‌ش
كه پێیان دراوه له خزمه‌ت سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره
سیاسییه‌كانی ئه‌وان دا به كار گیراوه. به‌ڵام له بابه‌ت
له‌هیستانه‌وه ده‌بێت بوترێت كه بارودۆخه‌كه گه‌لێك له‌وه‌ش
خراپتره. كرێكارانی ئه‌م وڵاته پاش گۆڕینی هێمنانه و ئاشتی
خوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات و رزگار بوون له ده‌ست دیكتاتۆری
سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی، كه‌وتنه داوی دیكاتۆریی سه‌رمایه‌داریی
بازاڕی ئازاد. ئه‌وان سه‌رجه‌می ماف و مه‌زایا كرێكارییه‌كانیان
له‌وانه: ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و به‌هره‌مه‌ند بوون له ئیمه‌نی
شوێنی كار و هه‌روه‌ها مافی به‌هره‌مه‌ند بوون له مه‌سكه‌ن،
بێهداشت و ئاموزشی به‌خۆڕاییان به ته‌واوی له ده‌ست دا و له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵێك مافیای سه‌رمایه‌دار به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه كه گه‌لێك
چاوچنۆكتر له پێشوو، كرێكارانیان چه‌وسانده‌وه و ئێستاكه‌ش
ده‌یان چه‌وسێنه‌وه. ئه‌م بانده مافیاییانه كه له رێگای دزی و
تاڵان و بڕۆی سه‌رمایه و ئیمكاناتی ده‌وڵه‌تییه‌وه ببوونه
ملیاردێر، به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمییه‌وه ده‌یان هه‌زار كرێكاریان بێكار
ده‌ركرد. زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه كه خاوه‌نی لێهاتوویی و ئاستێكی
باڵا له خوێنده‌واری بوون، رێگای وڵاته رۆژئاواییه‌كانیان
گرته‌به‌ر و له‌وێ به بێ به‌هرمه‌ند بوون له هه‌ر چه‌شنه
بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌قی مه‌سكه‌ن و ته‌نانه‌ت به
حه‌قده‌ستێكی كه‌متر له لانیكه‌می حه‌قده‌ستی دیاری كرا‌و ملیان دا
به كاری تاقه‌ت پڕوكێن.
به‌ڵام ره‌وایه‌تی یه‌كێك له‌م سیما به‌رجستانه له بابه‌ت
رووداوه‌كانی شیلییه‌وه سه‌رنج راكێشه. ئه‌و زۆر به كورتی
ئاماژه به ئاڵ و گۆڕ له دیكتاتۆری شیلی به رێبه‌ری "ئاگۆستۆ
پینۆشه" له رێگای هه‌ڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٠ ده‌كات و به‌سه‌ری دا
تێده‌په‌ڕێ و به ئه‌نقه‌ست هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كوده‌تای
ئامریكایی و خه‌ڵتانی خوێن كردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی
١٩٧٠ی شیلی واتا "سالوادۆر ئالێنده" له لایه‌ن دیكتاتۆری
جه‌نایه‌تكار "پینۆشه" له ساڵی ١٩٧٣ نه‌كات. حكومه‌تی "ئالێنده"
كه گه‌وره‌ترین مه‌عده‌نه‌كانی مسی دنیای له وڵاته‌كه‌ی خۆی له
چنگ ناوه‌نده پیشه‌ییه‌كانی ئا‌مریكا ده‌رهێنا و میللی كرد، هاوڕێ
له‌گه‌ڵ هه‌زاران ئینسانی چه‌پ و خاوه‌ن بیر و ئه‌ندێشه‌ی چه‌پ
قه‌تڵی عام كران تا ئیتر هیچ كه‌س بیر له هه‌ڵبژاردنی ئازاد، سه‌ر
له نوێ دابه‌ش كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و ده‌رهێنانی له
ده‌ست ناوه‌نده‌كانی ئامریكایی نه‌كاته‌وه كه له ماوه‌ی ٥٠ ساڵ
دا بڕی یه‌ك ملیارد دۆلاریان له مه‌عده‌نه‌كانی مسی شیلی دا
سه‌رمایه‌گوزاری كردبوو و پتر له ٧ ملیارد دۆلار قازانجیان به
ده‌ست هێنابوو. ئه‌م سیما به ڕواڵه‌ت ئاشتی خوازه ئێرانییه، به
به‌رده‌نگه‌كانی ناڵێت كه هه‌ڵبژاردنی ١٩٩٠ هیچ ئاڵ و گۆڕێكی له
پێكهاته‌ی ئابووری و چینایه‌تی شیلی دا پێك نه‌هێنا. كاتێك
حیكمه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كۆتایی پێهات، حكومه‌تێكی به
ناو چه‌پی میانه‌ڕۆ هاته سه‌ركار كه ته‌نانه‌ت پێشگیری كرد له
دادگای كردنی جه‌نایه‌تكارێكی وه‌ك پینۆشه. پێویسته وه‌بیر ئه‌م
جه‌نابه‌ی بێنینه‌وه كه رۆژی ١٧ی ژانویه‌ی ئه‌مساڵ پینۆشه‌یه‌كی
تر كه سه‌رمایه‌دارێكی ملیاردێر و كه‌سێكی به ته‌واوی راست
ڕۆیه، له رێگای هه‌ر ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه گاڵته
جاڕانه‌یه‌وه سه‌ر له نوێ ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت.
له پاڵ ئه‌م واقعیه‌ته مێژویانه‌دا ئێمه پرسیارێك ده‌نێینه
به‌رده‌م ئاشتی خوازان و هۆگرانی به‌ناو دیمۆكراسی، ئه‌وه‌یش
ئه‌وه‌یه كه: ئه‌گه‌ر كرێكاران و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ئێران
ئه‌م شێوه له دیمۆكراسی پارلمانی جێگای مه‌به‌ستی ئه‌وانیان ره‌د
كرده‌وه و ویستیان دیمۆكراسییه‌كی راسته‌وخۆ واتا ده‌سه‌ڵاتێكی
شورایی پیاده بكه‌ن، ده‌بێت چی بكه‌ن؟ ئه‌مه واقعیه‌تێكی روون و
ئاشكرایه كه نوێنه‌رانی پارلمانی هیچكام له وڵاته‌كان ناتوانن
بڕیاری ئه‌ساسی ده‌ربكه‌ن. به‌ڵكوو بڕیاری ئه‌ساسی له لایه‌ن
ناوه‌نده فكرییه ملیاردێره‌كان و نیزامیانی پله‌به‌رزه‌وه دیاری
ده‌كرێت و بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهاتن به مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ته‌كان
دیكته ده‌كرێت. ئایا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئێران بیانهه‌وێت چاره‌نووسی
خۆیان بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵی دیكه نه‌ده‌نه ده‌ست كۆمه‌ڵێك ده‌ست و
پێوه‌ند و به‌كرێگیراوی سه‌رمایه‌داران، ده‌توانن له رێگای
سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به ئاكامێك بگه‌ن؟ ئایا له وه‌ها
هه‌ل و مه‌رجێك دا نیزامیه‌كان، سپایه‌كان و به‌سیجیه‌كان
شمشیره‌كانیان ده‌خه‌نه‌وه ناو كالان و مل به ئاڵ و گۆڕی
دێموكراتیك ده‌ده‌ن؟ ته‌جره‌به‌ی خۆێناوی ناسیۆ‌نالیسته‌كان له
وڵاتانی شیلی، ئا‌رژانتین، برزیل، ئه‌ندونزی و هیتر، وڵامێكی
نیگه‌تیڤمان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌ل و مه‌رجی سه‌خت و مه‌ینه‌تباری
كرێكاران له وڵاتانێك كه حكومه‌ته‌كه‌یان له رێگای شۆڕشی
مه‌خمه‌ڵی و هه‌ڵبژاردنی گاڵته‌جاڕانه‌وه به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتوون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م واقعییه‌ته‌مان نیشان ده‌ده‌ن.
له هه‌ر وڵاتێك كه ماشێنی ده‌وڵه‌تی، هێزی چه‌كداری حیرفه‌یی و
بوروكراسی باڵاسه‌ری خه‌ڵك راگیراوه، قازانج په‌ره‌ستی،
چه‌وساندنه‌وه و هێزی سه‌رمایه‌داران له رێگای یاسا و رێسای
بورژوازیی، فریوكاری راگه‌یه‌نه‌ره‌كان، زیندان و ئه‌شكه‌نجه و
سه‌پاندنی برسیه‌تی، به پاڵپشتی هه‌ر ئه‌و هێزانه به‌رێوه
چووه. پێویسته كرێكاران، ئازادیخوازان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناڕازی
ئێران، له خه‌باتی خۆیان دا خوازیاری نه‌مانی سه‌ره‌ڕۆیی و
گه‌یشتن به دێموكراسیه‌كی راسته‌وخۆ و شۆڕایی بن، ئه‌گینا له
ئه‌گه‌ری رووخانی ئه‌م رژیمه‌ش دا نه‌ك هه‌ر پاروه نانێك به
سفره‌كه‌یان زیاد نابێت، به‌ڵكوو دێموكراسی بورژوایی له وڵاتێكی
قه‌یران لێدراو و ناپێشكه‌وتووی وه‌ك ئێران، جگه له
دیكتاتۆریه‌كی په‌تی، شتێكی دیكه‌یان بۆ به دیاری ناهێنێت.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
6
رێبه‌ندان
1388
26
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی
په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|