|
ته‌سلیم ته‌ڵه‌بی رێبه‌رانی شه‌پۆلی سه‌وز له ترسی بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ریی
"مێهدی كه‌روبی"، یه‌كێك له سه‌رانی سه‌وزه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه
5ی رێبه‌ندان به هه‌واڵنێری فارسی وت: سه‌رۆك كۆماریی "ئه‌حمه‌دی
نژاد" به ره‌سمییه‌ت ده‌ناسێت، چونكه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له
لایه‌ن "خامنه‌یی" واته وه‌لی فه‌قیه‌وه ته‌ئید كراوه. ئه‌م
بابه‌ته پێشتر و به شێوه‌ی سه‌رزاره‌كی له به‌یانیه‌ی ژماره‌ی
17ی موسه‌ویش دا رووی دابوو و ئێستا كه‌وربی روونتری كردۆته‌وه.
كه‌روبی له به‌او "رێگا چاره‌كانی ده‌باز بوون له قه‌یران" كه
رۆژی 21ی به‌فرانبار بڵاو كرایه‌وه، رایگه‌یاند كه باوه‌ڕی به
وه‌لی فه‌قیه هه‌یه، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه ئایا ئه‌و وه‌لی
فه‌قیه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و مه‌رجانه‌یه له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه
خامنه‌ییه یان نا. ئه‌و له‌و رێگاچارانه‌دا یه‌كێكی دیكه له
بنه‌ماكانی سه‌وزه‌كان واته قه‌ده‌غه كردنی حوزوری سپای پاسداران
له هه‌ڵسورانی سیاسی و ئابوریشی هه‌روا هێشته‌وه و به‌مجۆره به
تیرێك دوو نیشانی پێكا. ئه‌و به‌مجۆره هه‌م رێگای بۆ خۆپاراستن
له به‌رانبه‌ر به‌یتی رێبه‌ری خۆش كرد و هه‌م به‌چۆك داهاتن له
به‌رانبه‌ر سپا دا. ئه‌و له وتوێژی رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ
هه‌واڵنێری فارس كه له سپای پاسداران نزیكه، ئه‌م ته‌سلیم
بوونه‌ی خۆی ئاشكرا كرد و دیاریكرد كه له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌وه
خامنه‌یی ئه‌و وه‌لی فقیه‌یه كه خاوه‌نی ته‌واوی ئه‌و
مه‌رجانه‌یه. هه‌ڵبه‌ت خودی كه‌روبی و دوروبه‌ره‌كانیشی به‌خێرایی
هه‌وڵیان دا ئه‌م سه‌رشۆڕیه و مل كه‌چ بوونه په‌رده‌پۆش بكه‌ن،
به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌یان بێ ئاكامه. له راستی دا شێخی ئیسلاحات
له به‌رانبه‌ر سپای پاسداران و خامنه‌یی دا به‌چۆكدا هاتووه.
ئه‌م شكسته زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه پێوه‌ندی به كه‌سایه‌تی مێهدی
كه‌روبیه‌وه هه‌بێت، ریشه‌ی له واقعیه‌ته‌كانی سیاسی كۆمه‌ڵگا و
باوه‌ڕ و پێشینه‌ی ئه‌و دا هه‌یه.
با ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆرتر شی بكه‌ینه‌وه.
زیاتر له 7 مانگ له‌مه‌وبه‌ر "میرحسه‌ین موسه‌وی"، بۆ
ناره‌زایه‌تی به ته‌قه‌لوب له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 22ی جۆزردانی
1388 داوای له خه‌ڵكی تاران كرد كه رۆژی 25ی جۆزردان ده‌ست
بده‌نه رێپێوان. وا ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رچاوه ئیتلاعاتیه‌كانی
رژیم له‌م رۆژه دا موسه‌وییان ئاگادار كردۆته‌وه كه شه‌پۆلێكی
ئینسانی به‌رین له رێگا دایه و پێده‌چێت كۆنتڕۆڵ كردنی مومكین
نه‌بێت و ئه‌ویش له ترسان ئه‌م رێپێوانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌ڵام تازه كار له‌كار ترازابوو. ئێستا چه‌ند مانگێكه كه
موسه‌وی، كه‌روبی، خاته‌می، ره‌فسه‌نجانی و باقی رێبه‌رانی ئاشكرا
و نهێنی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی به توندی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
تا به‌ربه ره‌وتی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر بگرن، به‌ڵام تا ئێستا
له‌م هه‌وڵانه‌یان دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و سه‌ركه‌وتوویش نابن.
ئه‌و جه‌ماوه‌ره نارازی و خه‌باتكار و جه‌سووره‌ی كه ئێستا
له‌گه‌ڵ رژیم و هێزه‌سه‌ركوتگه‌ره‌كانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه،
به هیچ شتێك جگه له له‌گۆڕنانی كۆماری ئیسلامی ره‌زایه‌ت
ناده‌ن و هه‌ر ئه‌م واقعیه‌ته‌یه كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م
جه‌نابانه‌ی كردووه‌ته بڵقی سه‌ر ئاو. به هاتنه ئارای داخوازی
رووخانی رژیم له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خه‌باتكار له رۆژه‌كانی 13ی ئابان،
16ی ئازه‌ر و 6ی به‌فرانبار، ئیسلاح خوازانی حكومه‌تیش به قه‌ده‌ر
پاوانخوازانی ده‌سه‌ڵاتدار ترسیان لێ نیشت. ئه‌وان كه خۆیان
شه‌ریك و به‌شداری هه‌موو جینایه‌ته‌كانی رژیم له 30 ساڵی رابردوو
دا‌ن، ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر درێژه‌ی خه‌باتی ئه‌م ده‌وره‌یه ببێته
هۆی بێ توانایی و لاواز كردنی هێزه‌كانی سه‌ركوت و رێگا بۆ هاتنه
مه‌یدانی چینی كرێكار بكرێته‌وه، نه ته‌نیا په‌ته‌ی كۆماری
ئیسلامی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاو، به‌ڵكوو سیستمی سه‌رمایه‌داریش
ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
كه‌روبی، وه‌ك باقی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، له سه‌روبه‌ندی 22ی
رێبه‌ندان ته‌نیا نیگه‌رانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو
له تاران و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌و رۆژه دا نییه، به‌ڵكوو
نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌و زۆر له‌وه قووڵتره. ئه‌و ده‌زانێت كه رژیم
له‌سه‌ر گڕكانی بارودۆخێكی ئابوریه‌كی داڕماو خه‌وتووه. ئه‌و
به‌باشی له لاواز بوونی جێگا و شوێنی كۆماری ئیسلامی له
ناوچه‌كه و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگاداره و ئه‌وه‌ش
ده‌زانێت كه سه‌رمایه‌ی كه‌ڵان له لایه‌ن رانت خۆره‌كانی
حكومه‌تی و خاوه‌نانی سه‌رمایه گه‌وره‌كانه‌وه له بانكه‌كان
وه‌رگیراونه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ئاسایش متمانه‌یان پێیان نه‌ماوه.
ئه‌و ئاگاداره له‌وه‌ی كه تاقمێك له سه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی هه‌ر له ئێستاوه بارگه و بنه‌یان پێچاوه‌ته‌وه
و رێگای پاشه‌كشه‌یان دیاری كردوه‌ه و هه‌ركه هه‌ست به مه‌ترسی
جیدی بكه‌ن، خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن. ئه‌و له ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی
نێوان هێزه چه‌كداره‌كان و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئاگاداره.
له هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆدا كه‌ڕوبی و كه‌سانی تری وه‌ك ئه‌و،
جگه له خۆ خزاندنه ژێر عه‌بای وه‌لی فه‌قیه و پابووسی
نیزامیه‌كان هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نییه. ئه‌وان به‌ره‌و ئه‌وه
ده‌چن كه خۆش خزمه‌تیه‌كانی خۆیان به ئاراسته‌ی فریودان و
سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخواز به جینایه‌تكارانی ده‌سه‌ڵاتدار
بسه‌لمێنن.
به‌ڵام ئایا ئه‌م خۆش خزمه‌تیه‌یان لێ قه‌بووڵ ده‌كرێت؟ به‌پێی
لێكدانه‌وه‌كان ده‌توانین بڵێین كه تا 22ی رێبه‌ندان ئه‌م خۆش
خزمه‌تیانه تا راده‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتداران به‌سووده، به‌ڵام
جێگا و شوێنی سیاسی و چینایه‌تی كه‌روبی، ئه‌وی له هه‌ل و
مه‌رجێكی ناكۆك و دۆفاقه دا قه‌رار دابوو كه پێویست بوو به‌م
شێوه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ری بكات و سه‌ره‌نجام بینیمان كه به‌مجۆره
چاره‌سه‌ری كرد. پێده‌چێت كه به‌م زووانه كه‌سانێكی دیكه‌ش له
سیما ناسراوه‌كانی سه‌ربه سه‌وزه‌كان ببنه رێبواری ئه‌م رێبازه.
به‌ڵام ئایا ئه‌م رووداوانه چ كاریگه‌ریه‌ك ده‌كاته سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتكارانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه؟ ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه
بوار بۆ به‌هێز بوونی هێزه شوڕشگێره‌كان و خوازیارانی رووخانی
رژیم هه‌موار ده‌كات. بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بزوتنه‌وه‌یه‌كی
بورژواییه و سه‌رجه‌م وته‌بێژ و رێبه‌رانی باڵه جۆراوجۆره‌كانی،
ئامانجێكی دوواكه‌وتوانه‌یان هه‌یه. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له
سه‌روه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دا‌ن، چ ئه‌وانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵات
دورخراونه‌ته‌وه و چ لیبراڵه‌كانی به‌ناو خودی و غه‌یره خودی،
خوازیاری ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵك هه‌ر ماوه‌ی جارێك به ده‌ست و ده‌می
به‌ستراوه‌وه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، بكوژرێن و بكه‌ونه به‌ر
پلامار و زیندانی و ئه‌شكه‌نجه بكرێن تا به‌ڵكوو ده‌رفه‌تی پێك
هاتنی ئاڵ و گوڕ له‌م سیستمه حكومه‌تیه دا پێك بێت و ئه‌وان
بتوانن ئامرازه‌كانی چه‌وساندنه‌وه، هه‌ڵاواردن، فریوكاری،
سوكایه‌تی و سه‌ركوت، به شێوه‌یه‌كی كارئامه‌تر به كار بێنن.
هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا، لاواز بوون و بێ توانایی
وه‌ها بزوتنه‌وه‌یه‌ك، بواره‌كانی به‌هێزتر بوون و گه‌شه سه‌ندنی
هێزه شوشگێڕه‌كان هه‌موار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌روا له
خۆڕا عه‌مه‌لی ناكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت كاری پڕاوپڕی بۆ بكرێت.
به‌هێز بوونی خوازیارانی رووخانی رژیم ته‌نیا له‌رێگای پێوه‌ست
بوون به هێزێكه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت كه ده‌توانێت به‌دیلێكی دژی
سه‌رمایه‌داری و سوسیالیستی بنێته به‌رده‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی
ئێستا و جه‌ماوه‌ریی بكاته‌وه، كه ئه‌م هێزه‌ش ته‌نیا چینی
كرێكاره و به‌س.
ئه‌مانه زانیارییه‌كی گشتیه كه ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و ژن و
پیاواه خه‌باتكارانه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كان دا به‌شداری
به‌رده‌وام و چلاكانه‌یان هه‌یه و له به‌رامبه‌ر هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كان دا له‌خۆیان دیفاع ده‌كه‌ن، كرێكار، یان رۆڵه‌ی
كرێكارانن. به‌ڵام ئه‌مانه هێشتا وه‌ك به‌شێك له چینی كرێكار و
به داخوازی و پێناسه‌ی كرێكاریه‌وه له خۆپیشاندانه‌كان دا
ده‌رنه‌كه‌وتوون. وێرای ئه‌وه‌ی كه هێشتا ئه‌و ده‌رفه‌ته
نه‌خوڵقاووه تا كرێكارانی له‌سه‌ركار و كرێكارانی بێكار له
ریزیێكی یه‌كگرتوو دا، به ئاڵا و دروشم و داخوازی سیاسی و ئابوری
خویانه‌وه له خۆپیشاندانه‌كان دا به‌شداری بكه‌ن. چینی كرێكار و
به تایبه‌ت هه‌ڵسوراوانی ئه‌م چینه، كه به‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و
هاوخه‌میه‌وه سات به ساتی ئه‌م بزوتنه‌ویه ده‌خه‌نه ژێر
چاوه‌ێری، هیچ به‌ربه‌ستێكی فكری و مه‌عریفه‌تییان بۆ پێوه‌ست بوون
به‌م خه‌باته‌وه له‌به‌رده‌م دا نییه. ئه‌وان كه له ده‌وره‌ی
به‌ناو سازه‌نده‌گی و سه‌رده‌می ئیسلاحات و ده‌وڵه‌تی ئێستای سپای
پاسدارانیش دا هه‌ستیان به دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كردوه و له به‌رانبه‌ری دا
وه‌ستاونه‌ته‌وه، سروشتیه كه خوازیاری رووخانی ئه‌م رژیمه و
هاتنه‌سه‌ركاری حكومه‌تێكی كرێكاریی بن. به‌ڵام له‌پاڵ كرده‌وه‌ی
وه‌حشیانه و هه‌وسار پچڕاوانه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، كۆمه‌ڵێك
كه‌ندوكۆسپی دیكه‌ش هه‌ن كه مانع بوون له‌وه‌یكه كرێكاران وه‌ك
چینێك له‌م خه‌باته دا به‌شداری بكات. بۆ چینی كرێكار جگه له
سه‌ركوتی رژیم، خاڵی لاوازی نه‌بوونی ته‌شه‌كول، پڕش و بڵاو بوون،
بێكاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، هه‌ژاری به‌ربڵاو و گه‌لێك
كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی دیكه‌شیان له‌سه‌ر رێگادایه. كه بێگومان
هه‌ڵسوراوانی كرێكاریی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كه‌ند و كۆسپانه،
هه‌رئێستا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی گونجاون، كه
مه‌یانی ئه‌م خه‌باته گه‌لێك به‌رین و به‌رفراوانه. یه‌كێك له‌م
بوارانه بریتیه له نیشان دانی راڕایی و داماوی و ناكارئامه
بوونی ستراتێژی سیاسی لیبراڵه‌كان و له‌قاو دانی ماهیه‌تی
راسته‌قینه‌ی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی و كه‌سانێكی هاوشێوه‌ی
كه‌روبی وه‌ك باڵێك له‌م ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
7
رێبه‌ندان
1388
27
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|