|
خۆسوتاندن بۆچی؟ رێگای دیكه‌ش هه‌یه!
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر "نور عه‌لی ئه‌سه‌دی" یه‌كێك له كرێكارانی
شاره‌داری ئه‌ندیمشك له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌م شاره به
شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. پێویستی به
چاره‌سه‌ر كردنی هاوسه‌ره نه‌خوشه‌كه‌ی، نه‌درانی 11 مانگ
حه‌قده‌ستی وه‌دواخراو له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و نوێ نه‌بوونه‌وه‌ی
ده‌فته‌رچه‌ی بیمه، له زومره‌ی هۆكاره‌كانی خۆسوتاندنی نورعه‌لی
ئه‌سه‌دی راگه‌یه‌ندراووه.
خۆسوتاندنی ئه‌م كرێكاره‌ی شاره‌داری، یه‌كه‌مین بابه‌ت له
ناڕه‌زایه‌تی تاكه‌كه‌سی به سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی دژی
كرێكاری پشتیوانی ئه‌وان نییه. هه‌رچه‌ند هیوادارین دوایین
بابه‌تی ئه‌م كرده‌وانه بێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا رێگا چاره‌یه‌كی دیكه جگه له هه‌وڵی
تاكه‌كه‌سی و زیاد كردنی قوربانیه‌كی دیكه به قوربانیانی بێ
ئه‌ژماری سته‌مكاریه‌كانی سه‌رمایه‌داران له ئێران وجودی نییه؟
ئایا ناكرێت له رێگای گونجاوتر و بێ ئازارتر مافه‌كانی خۆمان له
گه‌رووی ئه‌م خۆێنمژانه ده‌ر بكێشین؟ ئایا نورعه‌لی، توانی به
خۆسوتاندن ده‌ردێك له په‌یكه‌ری نه‌خۆش و ره‌نج دیتووی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌رمان بكات؟ یان ئه‌وه‌ی كه، له‌بری چاره‌سه‌ر
كردنی ده‌ردی هاوسه‌ره نه‌خۆشه‌كه‌ی، خۆیشی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی
مه‌رگ و نه‌خۆشی
و
كۆمه‌ڵێك ده‌رد و ئازار به‌ره‌وڕوو كرده‌وه و
بنه‌ماڵه‌كه‌ی به گشتی تووشی كاره‌ساتێك كرد كه قه‌ره‌بوو
كرانه‌وه‌ی ئه‌مرێكی محاڵ و له‌كران نه‌هاتووه؟. ئایا له راستی
دا رێگاچاره‌یه‌كی گونجاوتر و مه‌نقی تر وجودی نییه؟.
به‌رله وڵام دانه‌وه به‌م پرسیاره، جێگای خۆیه‌تی هاوپشتی و
هاوده‌ردی خۆمان به بنه‌ماڵه‌ی "نورعه‌لی ئه‌سه‌دی" رابگه‌یه‌نین
و جارێكی دیكه به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین كه هۆكار و سه‌به‌بكاری
ته‌واوی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه.
ئه‌م راستیه ساكاره نابێت له‌بیر بكرێت كه ئه‌گه‌ر نورعه‌لی
ئه‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كه‌ی له‌كاتی خۆیدا وه‌رگرتبایه، ئه‌گه‌ر
بیتوانیبا هاوسه‌ره‌كه‌ی بباته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری بكات و
له یه‌ك كه‌ڵام دا ئه‌گه‌ر ده‌ست ته‌نگ و هه‌ژار نه‌بوایه،
هیچكات شایه‌تی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه نه‌ده‌بووین. هه‌ربۆیه
ده‌بێت له‌گه‌ڵ نورعه‌لی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاوده‌ردی بكرێت و قامكی
تاوان به‌ره‌ولای سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی دژی كرێكاری
رابكێشرێت كه نورعه‌لی و هاوسه‌ره‌كه‌ی قوربانی سیاسه‌ته دژی
ئینسانیه‌كانی ئه‌وانن.
سه‌به‌بكار و تاوانباری ئه‌سڵی ئه‌وانن، چونكه ئه‌گه‌ر چاوێك به
یاسای كار و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی دا بخشێنین
هیچ رێگا چاره‌یه‌كی دیكه‌ی جگه له قه‌بوڵ كردنی ئه‌م هه‌ل و
مه‌رجه مه‌ینه‌تبار و نا مرۆڤانه‌یه‌ی تێدا به‌دی ناكرێت، به‌ڵام
كرێكاران ناتوانن به دنیایه‌كی دوور له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه
هیوا ببه‌ستن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆیان له داوی ته‌واوی ئه‌م
یاسا و رێسایانه رزگار بكه‌ن و توڕیان هه‌ڵده‌ن.
كرێكارانی ئێران له‌گه‌ڵ رژیمێك به‌ره‌وڕوون كه سیاسه‌ت و یاسا
دژی كرێكاریه‌كانی ناوبانگی جیهانی هه‌یه. له هه‌مان حاڵ
سه‌رمایه‌دارانی سپای پاسداران و به‌شی خوسوسی به پاڵپشتی ئه‌م
رژیمه ته‌نانه‌ت به په‌سه‌ند كراوه دژی كرێكاریه‌كانی خۆشیان
پابه‌ند نین و ده‌یانخه‌نه ژێرپێ. كۆماری ئیسلامی و
سه‌رمایه‌دارانی دژی كرێكار، ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنیه
یاساییه‌كانی خۆیان حه‌قده‌ستی كه‌م و كوڕی كرێكاران ناده‌ن و
وه‌دوا خستنی حه‌قده‌ستی كرێكارانیان كردۆته بابه‌ته‌كی ئاسایی.
ساڵهای ساڵه خه‌باتی كرێكاران له بازنه‌ی داخوازی حه‌قده‌ستی
وه‌دواخراو دا قه‌تیس ماوه. ساڵهای ساڵه كرێكاران، شێوه‌ی
جۆراوجۆری خه‌بات و ناره‌زایه‌تیان له پێناو وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی
وه‌دواخراوه‌ی خۆیان به‌كار هێناوه و ته‌جره‌به‌یان كردووه.
خۆسوتاندن، نووسینی تۆمار، به‌ستنی جاده، مانگرتن له كارگا و
كارخانه و كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی سه‌رمایه‌داران و
ده‌وڵه‌ت، له زومره‌ی شێوازه‌كانی خه‌بات بوون كه كرێكاران بۆ
وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته وه‌دواخراوه‌كانیان ته‌جره‌به‌یان كردووه.
به‌ڵام له‌م رێگایه‌دا به‌داخه‌وه كه‌م نه‌بوون ئه‌و كرێكارانه‌ی
كه به‌هۆی بێ ده‌ره‌تانی
و
هیوا بڕاو بوونیان، هه‌ر وه‌ك "نورعه‌لی
ئه‌سه‌دی" بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته خۆسوتاندن
و له بری چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان، ده‌ردێكی دیكه‌یان به ره‌نج و
ئازاری بنه‌ماڵه‌كانیان زیاد كردووه.
ئێستا كه كرێكاران له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئه‌م رژیمه دا له
هیچ مافێك به‌هره‌مه‌ند نیین و ئه‌گه‌ر كرێكار ته‌نانه‌ت 5
ده‌قیقه دره‌نگتر له شوێنی كاره‌كه‌ی حازر ببێت له‌ژێر ناوی
ره‌چاو نه‌كردنی نه‌زمی كار له‌لایه‌ن مودیری ئه‌و ناوه‌نده‌وه
به توندی به‌رخوردی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر نه‌بێته هۆی
له‌سه‌ركار ده‌ركردنی، له حه‌قده‌سته‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه،
ئایا رێگایه‌كی دیكه بۆ خه‌بات وجودی نییه؟ به‌ڵێ رێگای دیكه
هه‌یه. نه‌ته‌نیا هه‌ر رێگای دیكه هه‌یه، به‌ڵكوو ده‌توانێت
گه‌لێك كاریگه‌ر تریش بێت. نه له ئێران و نه له هیچ شوێنیكی
دیكه‌ی ئه‌م جیهانه، خۆسوتاندن و خه‌باتی تاكه‌كه‌سی رێگا
چاره‌یه‌كی گونجاو نه‌بووه و نییه، چاوه‌ڕه‌وانی ئه‌وه‌ی كه
به‌ڵكوو سه‌رمایه‌داران به بینینی بڵێسه‌ی ئاگر به‌سه‌ر جه‌سته‌ی
نورعه‌لی و هاوچینه‌كانمان سیله‌ی ره‌حمیان ببزوێ و شتێك به
حه‌قده‌سته‌كان زیاد بكه‌ن، چاوه‌ڕوانیه‌كی بێهوده‌یه.
ته‌نیا خه‌باتی یه‌كگرتووانه و رێكخراوی كرێكاران ده‌توانێت
سه‌رمایه‌داران ناچار بكات حه‌قده‌ستی كرێكاران بده‌ن و
مافه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن. چینی كرێكار ته‌نیا به برده‌نه
سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری و ناسینی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و پێك
هێنانی ته‌شه‌كولی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزی كرێكاریی ده‌توانن ویست و
داواكاریه‌كانیان به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران دا بسه‌پێنن. چینی كرێكار
ته‌نیا به پشت ئه‌ستوور كردنی ته‌شه‌كوله‌كانی خۆی به
كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ و چینایه‌تیه كه ده‌تاونێت
بواره‌كانی به‌ره‌و پێش چوونی خۆی تا ئاستی به‌ده‌سته‌وه گرتنی
ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌دوور له سته‌م و
چه‌وساندنه‌وه، زه‌مانه‌ت بكات و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ده‌ست
نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م جیهانه پڕ له سته‌م و بێ مافیه رزگار
بكات. تێكۆشان بۆ رێكخراو بوون و رێكخستنی كرێكاران زۆر بێ ئازار
تره له خۆسوتاندن له‌به‌رده‌م كۆشكی ئه‌و سه‌رمایه‌داره دڵڕه‌ق
و سته‌مكارانه‌ی كه چاویان له‌حاند واقعیه‌ته‌كانی ژیانی كرێكار
به‌ستووه و ده‌رد و ئازاری كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌گاڵته
ده‌گرن. به‌و هیوایه‌ی كه چیتر نه له ئێران و نه له هیچ
شوێنێكی ئه‌م جیهانه شایه‌تی مه‌رگی دڵته‌زێنی نورعه‌لی و
هاوچێنه‌كانمان نه‌بین، چوونكه رێگا چاره‌ی دیكه هه‌یه و ئه‌ویش
بریتیه له هاواری به‌رزی كرێكارانی رێكخراو و یه‌كگرتوو له دژی
سه‌رمایه‌داری.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
8
رێبه‌ندان
1388
28
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|