|
خه‌ڵكی خه‌باتكار له گیانی
ئازیزانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراویان خۆش نابن
به پێی راپورتی راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی رۆژی
پێنج شه‌ممه 8ی رێبه‌ندان بێدادگاكانی ئه‌م رژیمه بۆ 11 كه‌س له
زیندانیانی سیاسی له تاران حوكمی ئیعدامی ده‌ركردووه و حوكمی
ئیعدامی 2 كه‌سیان به ناوه‌كانی "ئارش رحمانی پور" و "محه‌ممه‌د
ره‌زا عه‌لی زه‌مانی" به كرده‌وه ده‌رهێناوه. وه‌ها حوكمێك بۆ
21 كه‌س له زیندانیانی سیاسی له كوردستانیش ده‌ركراوه و مه‌ترسی
ئه‌وه هه‌یه كه هه‌رئان ئیعدام بكرێن.
به پێی راگه‌یاندنی دادسرای تاران حوكمی 2 كه‌سی دیكه‌ش كه به
ئیعدام مه‌حكوم كراون له قوناغی پێداچوونه‌وه دا‌یه و ئه‌گه‌ر
مسوگه‌ر بكرێت، ئه‌وانیش ئێعدام ده‌كرێن. تومه‌تی ئه‌م كه‌سانه
موحاربه له‌گه‌ڵ خودا و هه‌وڵ دان بوو رووخانی نیزامی كۆماری
ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوه. دام و ده‌زگای قه‌زایی سته‌مكار و
گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، سه‌باره‌ت به سازكردنی په‌روه‌نده و
خستنه پاڵی تومه‌تی بێ ناوه‌رۆك له دژی زیندانیانی سیاسی و
عه‌قیده‌تی خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی درێژ ماوه‌یه. هه‌ر بۆیه هه‌ر
مروڤیكی به ویژدان ئیعدامی ئه‌م كه‌سانه، سه‌ره‌ڕای هه‌ر باوڕ و
مه‌رامێك كه هه‌یانه و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌ر گروپ و
رێكخراوێك، مه‌حكوم ده‌كات و نه‌فرت و بێزاری خۆی له رژیمی كۆماری
ئیسلامی ده‌رده‌بڕێت. ئێمه‌ش وێرای مه‌حكوم كردنی ئه‌م كرده‌وه
جینایه‌تكارانه‌ی رژیمی ئیسلامی هاوخه‌می خۆمان له گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كه‌سانه راده‌گه‌یه‌نین. هه‌ر لێره‌وه جارێكی
دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ پێش‌گرتن له درێژه‌ی كوشتنی
ئینسانه‌كان رێگایه‌ك جگه له په‌ره‌پێدانی خه‌بات له به‌رانبه‌ر
ئه‌م رژیمه له بواره جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی
وجودی نییه. داسه‌پاندنی خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومی ئیعدام
و ئازادی گشت زیندانیانی سیاسی به سه‌ر رژیم دا، یه‌كێك له
ئامانجه‌كانی سه‌ره‌كی ئه‌م خه‌باته‌یه.
شێوه‌ی راگه‌یاندنی هه‌واڵی ئه‌م ئیعدامانه له لایه‌ن دام و
ده‌زگای ته‌بلیغاتی رژیمه‌وه به باشی نیشانی ده‌دات كه، ئه‌م
ئیعدامانه به چ ئامانجێكه‌وه به رێوه ده‌چن و هه‌روه‌ها پێمان
ده‌ڵێت كه له چ رێگایه‌كیشه‌وه ده‌بێت بۆ راگرتنی ئه‌م
كرده‌وانه هه‌وڵ بدرێت.
پارێزه‌ری "ئارش رحمانی پور"، رایگه‌یاندووه كه موه‌كیله‌كه‌ی
مانگی گوڵانی ساڵی 1388، واته نزیكه‌ی 3 مانگ پێش هه‌ڵبژاردن له
ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌و هه‌روه‌ها وتویه‌تی:
له ته‌نیا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ "ئارش رحمانی پور"، ناوبراو پێی
وتووه كه خوشكی دووگیانیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه و
هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه ته‌نیا به مه‌رجێك خوشكه‌كه‌ی ئازاد
ده‌كه‌ن كه، دان به‌و كارانه دا بنێت كه نه‌یكردووه. دادسه‌رای
تاران حاشا له‌وه ناكات كه ئه‌م كه‌سه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام له
هه‌مان حاڵ دا ده‌ڵێت: ئه‌م ئیعدامانه له پێوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م
رووداوانه دا به رێوه چووه. مانای ئه‌م وته‌یه ئه‌وه‌یه كه
رژیم به بێ شه‌رمیه‌وه زه‌رفیه‌ته‌كانی ئینسان كوژی خۆی به
خه‌ڵك نیشان ده‌دات. رژیم به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌یهه‌وێت كه‌ش و
هه‌وای كۆمه‌ڵگا نائه‌من بكات.
ئێستا با بزانین، بۆچی له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه ئاسه‌واری لاوازی
و پاشه‌كشه له ناو سه‌رانی حه‌ره‌كه‌تی سه‌وز دا ده‌ركه‌وتووه،
لیبراڵه ورد و درشته‌كان له هه‌ر شوێنك و له‌وانه له كوردستان،
بۆ په‌یوه‌ست بوون به به‌ره‌ی سات و سه‌ودا و سازش كه‌وتونه‌ته
كێبڕكێ و بۆچی له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی
رۆژئاواش په‌له‌یه‌كیان له گوشار خستنه سه‌ر رژیم له پێوه‌ند
له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی هه‌سته‌یی دا نییه، رژیم داسی مه‌رگی خوی
له سه‌ر سه‌ری زیندانیانی سیاسی هه‌ڵده‌سووڕێنێ؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه كه، ره‌وتی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی
خه‌باتی خه‌ڵك هه‌مو ئه‌م هێز و جه‌ره‌یاناته‌ی، به راده‌ی
جۆراوجۆر نیگه‌ران كردووه. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه، له حاڵێك دا
سه‌رانی دوورخراوه له ده‌سه‌ڵات، كه بۆ ماوه‌یه‌ك به ناڕه‌وا
له سه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی به‌ربڵاوی ئازادیخوازانه له ئێران دا
قه‌راریان گرتبوو، هه‌ر كامه‌یان به شێواز و لێدوانی تایبه‌تی
خویان، ره‌وتی سازش له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی فقیه و سه‌رۆك كۆماری
دانراوی ئه‌و و سپای پاسدارانیان گرتۆته به‌ر، له حاڵێك دا
لیبراڵه‌كانی ده‌ره‌وی وڵات به هه‌ل په‌ره‌ستی زاتی خۆیان خه‌ریكی
پاساو كردنی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئابڕوو پارێزی
بكه‌ن، له حالێك دا كه گروپه ناسیونالیسته‌كان له كوردستان دوای
چه‌ند مانگ، ده‌ڵێی تازه له خه‌و هه‌ستاون و داماو و ته‌حقیر
كرا‌و، سه‌رقالی دوزینه‌وه‌ی جێگایه‌ك بۆ خویان له ریزی سه‌رانی
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز دان تا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك خوڵقا بتوانن له‌م
رێگایه‌وه له سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی سات و سه‌ودا بكه‌ن، به‌ڵێ له وه‌ها بارودوخێك دا‌یه كه
رژیم گوێ بۆ هاورای سازشكارانه كه له‌م لاو و له‌و لا به‌رز
بۆته‌وه ناگرێت و به‌ره‌و توند كردنه‌وه‌ی سه‌ركوته‌كان هه‌نگاو
هه‌ڵده‌گرێت.
به‌ڵام هۆكاری ئه‌م گوێ نه‌دانه ئاشكرایه‌ی رژیم چییه؟ ئایا
خه‌باتی رزگاری به‌خشی خه‌ڵكی چه‌وساوه و بێ به‌شی ئه‌و وڵاته
كه‌متر بۆته‌وه و رژیمی ئیسلامی گۆیا مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌ماوه
كه به‌م شێوه‌یه خۆی له یارمه‌تی ئه‌م ئاغایانه بێ نیاز
ده‌زانێت؟ هه‌مو به‌ڵگه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه، وا نییه و
رژیم كه خاڵه لاوازه‌كانی خۆی به باشی ده‌ناسێت، ده‌زانێت كه چ
شه‌پولێكی به‌هێز و له‌بن هێنه‌ر له قووڵایی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه
واته له‌م شوێنه‌ی كه ئینسانه‌كان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێ به‌ش و
ره‌نج كێشاون و سفره‌كانیان به‌تاڵه، خه‌ریكه شكل ده‌گرێت.
لێره‌دا چیتر كارێك به ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی، لێبراڵه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌سانێك كه خۆیان وه‌ك كه‌سانی سه‌ر به
حه‌ره‌كه‌تی سه‌وز له كوردستان داناوه و له پشت لێدوانی
فریوكارانه چێوی حه‌راجیان له داخوازی و مافه سه‌رتاییه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان داوه، لێره‌دا هیچ كارێك به هیچ یه‌ك له‌مانه
ناكرێت. كۆماری ئیسلامی ده‌بینێت كه بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵكی ئێران كه‌وتۆته وه‌ها ره‌وتێكه‌وه و به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
رژیم زه‌رفیه‌تی میللی مه‌زهه‌بی و لیبراڵه‌كان و حیزب
ناسیونالیسته‌كان له كوردستان به باشی ده‌ناسێت و ده‌زانێت كه
ئه‌گه‌ر پێویست بێت، دره‌نگ یان زوو ده‌توانێت ئه‌وان به
قیمه‌تێكی كه‌متر له بازاری سیاسه‌ت دا بێ كاریگه‌ری بكات، به‌ڵام
ده‌زانێت كه گرفتی ئه‌و له‌گه‌ڵ كرێكاران و جه‌ماوری خه‌ڵكی
زحمه‌تكێش زۆر جیدی تره. رژیم خۆی بۆ به‌ره‌وڕوو بونه‌وه له
جبهه‌یه‌كی دیكه دا ئاماده ده‌كات و هه‌ر بۆیه پروژه‌كانی وه‌ك
به بارمته گرتنی نانی خه‌ڵك له ژێر ناوی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی
یارانه‌كان و هاوكات پێك هێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و وه‌حشه‌ت له
رێگای ئیعدامه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه ده‌بات.
ئاماژه به‌وه كرا كه، رژیم به ئامانجی ترساندنی خه‌ڵكی ناڕازی
ده‌ست بۆ ئینسان كوژی ده‌بات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نیشانیان داوه
كه له گیانی ئازیزانی به‌ند كراوی خۆیان خوش نابن و بۆ دیفاع له
زیندانیانی سیاسی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌گه‌ر نیشانیان داوه كه له
ترساندن و تۆقاندنی رژیم ناترسن و سه‌ربه‌خۆ له لیبراڵه
ره‌نگاوڕه‌نگه‌كان و سازشكاری و سات و سه‌ودای ئه‌وان، ره‌وتی
خۆیان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن و له‌سه‌ر ئامانجی خه‌باتكارانه‌ی خۆیان
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ره‌شانه به‌رده‌وام ده‌بن، ئیتر ئه‌مجۆره
كرده‌وانه بۆ رژیم دژوارتر و پڕ هه‌زینه‌تر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش
ته‌نیا رێگای كاریگه‌ره بۆ پێش‌گرتن به درێژه‌ی ئیعدامه‌كان.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
10
رێبه‌ندان
1388
30
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|