|
ترس و نیگه‌رانی هاوبه‌شی رێبه‌رانی رژیم و سه‌رانی
شه‌پۆلی سه‌وز له به‌شداری خه‌ڵك له 22ی رێبه‌ندان
ترس و نیگه‌رانی له به‌شداری به‌ملیۆن خه‌ڵكی خه‌باتكار له 22ی
رێبه‌ندان له تاران و شاره‌كانی دیكه، كۆماری ئیسلامی و شه‌ریكه
تاوانه‌كانی ئه‌و رژیمه‌ی به توندی نیگه‌ران كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی رژیم و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵات دوور
خراونه‌ته‌وه هه‌ر كامه‌یان به شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له
رێگای ته‌وه‌هوم و یان خوڵقاندتی ترس و خۆفه‌وه پێش به به‌شداری
خه‌ڵكی خه‌باتكار له خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی بگرن. ده‌سه‌ڵات
داران له‌پاڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان، به‌رێوه‌بردنی ئێعدام و پێك
هێنانی دادگای فه‌رمایشی، كه‌مپه‌ینێكی فریوكارانه‌ی یه‌كگرتوویی
له‌گه‌ڵ دوورخراوه‌كان له ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رێ خستووه. ئه‌وان
هیواداران تا ئه‌م كرده‌وه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نگرانی
سه‌وه‌زه‌كان یان له ماڵه‌كانی خۆیاندا بمێنه‌وه و یان ئه‌وه‌ی
كه شان به شانی لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت له رێپێوانه‌كان دا
به‌شداری بكه‌ن. كه‌سانێكی وه‌ك ره‌فسه‌نجانی و كه‌روبی سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه خۆ‌یان ساڵها خه‌ریكی فریوكاری بوون و ئه‌م شێوازانه
به‌باشی ده‌ناسن، به‌ڵام به‌هۆی جێگا و شوێنی سیاسی خۆ‌یان له
كۆماری ئیسلامی دا و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌كانیان،
رێگای خۆ‌یان به ته‌واوه‌تی له خه‌ڵكی نارازی جیا كردۆته‌وه.
"مێهدی كه‌روبی" له‌م دووایانه دا له وتوێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری
"فاینشناڵ تایمز"ی له‌نده‌ن، وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌وانه‌ی كه
پێكهاته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌نه ئامانج، وتویه‌تی: هه‌ركه
هه‌ست به مه‌ترسی بۆسه‌ر نیزام بكات له‌گه‌ڵ ریزی به‌رانبه‌ر دا
یه‌كده‌گرێت. ره‌فسه‌نجانیش داوای له خه‌ڵك كردووه تا رۆژی 22ی
رێبه‌ندان بكه‌ن به رۆژی نمایشی یه‌كگرتوویی میللی له‌گه‌ڵ نیزام.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ر چه‌شنه هێرش كردنێك بۆسه‌ر رژیم له‌خزمه‌ت ویست
و ئامانجی دوژمنان دایه.
22ی رێبه‌ندان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه‌یه كه
خه‌باتكارانی دژی پاشایه‌تی و كرێكارانی نه‌یاری سه‌رمایه‌داریی،
چه‌ك به‌ده‌ست دوایین پاشماوه‌كانی ئه‌رته‌ش، پۆلیس و ساواكیان
راماڵی و هێزی عه‌زیمی خۆ‌یان بۆ تێك شكاندنی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كان و ماشێنی ده‌وڵه‌تیی حكومه‌تی په‌هله‌وی هه‌ست
پێكرد. خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ساڵه‌كانی 56 و 57 و به تایبه‌ت
رۆژه‌كانی 21 و 22ی رێبه‌ندان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی هێزی لاواز و له
شكانهاتووی سه‌ركوتگه‌ران له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكێك دایه كه
یه‌كگرتووانه و به‌عه‌زمێكی لێبڕاوانه‌وه بۆ تێك شكاندنی
حكومه‌تی په‌هله‌وه‌ی هاتبوونه مه‌یدان. 22ی رێبوندان وه‌بیر
هێنه‌ره‌وه‌ی كرێكارانی یه‌كگرتووی ناو ئه‌و شۆڕایانه بوو كه
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنانیان له‌ده‌ست
سه‌رمایه‌داران ده‌رهێنا و بۆخۆیان كۆنتڕۆڵیان به‌ده‌سته‌وه گرت و
به پێداچوونه‌وه به حیسابه‌كانی ئه‌وان، هه‌ستیان به راده‌ی
چه‌وساندنه‌وه‌ی خۆ‌یان كردبوو و بڕیاریان دابوو كه نه‌هێڵن
سه‌رله‌نوێ سیستمی سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
22ی به‌همه‌ن وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی فریوكاری و به‌ڵێنیه
درۆینه‌كانی خومه‌ینی و دار و ده‌سته‌كه‌ی و په‌نا بردنی ئه‌وان
بۆ سه‌رمایه‌دارانی رۆژئاوا به مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر چه‌پ و
كۆمۆنیسته‌كان دا. ترس و نیگه‌رانی كه‌روبی و ره‌فسه‌نجانی و
نیزامیه‌كان و ئاخونده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له 22ی به‌همه‌ن ترسێكی
واقعیه. ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوی راگه‌ێنه‌ره‌كان فه‌رمان دراوه
تا له بڵاو كردنه‌وه‌ی دروشمه‌كان، دیمه‌نی رێپێوان و ده‌سترێژی
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی په‌هله‌وه‌ی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران
سه‌رده‌می شۆڕشی ساڵی 57 خۆبپارێزن، ئاستی ئه‌م نیگه‌رانیه به
روونی نیشان ده‌دات. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی
كۆنه‌په‌رست و شه‌ریكه تاوانه‌كانیان خه‌یاڵیان خاوه. چونكه
كرده‌وه‌ی فریوكارانه و جینایه‌تكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و
لێدوانه‌كانی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی، ته‌نیا وره و ئیراده‌ی
جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار بۆ به‌شداری ملیۆنی له خۆپیشاندانی 22ی
به‌هه‌من پته‌وتر ده‌كات.
كه‌روبی، خاته‌می و موسه‌ویش كه وه‌ك هێمای سه‌وز ناویان لێ
ده‌برێت، رێك به ئه‌ندازه‌ی باقی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی
كه‌وتونه‌ته به‌ر شه‌پۆلی نه‌فره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار
و خوازیارانی رووخان و له‌گۆڕنانی رژیم. ئه‌م شه‌ریكه تاوانانه‌ی
سه‌رجه‌م جینایه‌ته‌كانی 30 ساڵه‌ی رژیم كه هه‌ستیان به‌م
نه‌فره‌ته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ریزی
سه‌وزه‌كان به‌گشتی له ریزی شوڕشگێران و خوازیارانی رووخانی رژیم
جیا بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌بێت وه‌بیریان بهێنینه‌وه كه بێهووده
هه‌وڵ ده‌ده‌ن، چونكه له‌ڕاستیدا جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م ریزه هه‌ر
له رۆژی 25ی جۆزردانه‌وه روویداوه، به‌ڵام دوور خراوه‌كان له
ده‌سه‌ڵات بۆ سات و سه‌ودا و باج وه‌رگرتن له لایه‌نی به‌رانبه‌ر،
به درۆ خه‌باتكارانی شۆڕشگێڕیان وه‌ك "سه‌وز" ده‌ناساند. ئه‌وان
له‌و رۆژانه دا ئه‌و دروشمانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌باتكاریان كه
پێكهاته‌كانی رژیمیان ده‌كرده ئامانج، نه‌وه‌ك ویست و داخوازی
ده‌رونی ئه‌وان، به‌ڵكوو وه‌ك دژكرده‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به
توندوتیژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ناولێده‌برد، به‌ڵام ئه‌وان له‌م
رۆژانه‌ی سه‌روبه‌ندی 22ی به‌هه‌من هه‌ستیان به‌وه كردووه كه
ئه‌مجۆره فریوكاری و سات و سه‌ودایانه ده‌توانێت به قیمه‌تێكی
زۆر گران بۆ ته‌واوه‌تی رژیم و بۆخۆیشیان ته‌واو ببێت.
ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی كه خاڵه لاوازه و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی
رژیم به باشی ده‌ناسن و ده‌زانن كه خه‌ڵكی خه‌باتكار نابنه
ده‌سته‌چیله‌ی ئاگری شه‌ڕی به‌شخوازیه‌كانی ئه‌وان، به‌ڵكوو له
پێناو رووخاندنی كۆماری ئیسلامی دا تێده‌كۆشن، تۆبه‌یان كردووه و
به‌سه‌رشۆڕیه‌وه په‌نایان بردۆته به‌ر باره‌گای نیزامیه‌كان و
به‌یتی خامنه‌یی. ئه‌وان هیوداران به كۆڵه‌باری پڕ له درۆ و
ریاكاری بتوانن به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خۆش خزمه‌تیه‌كانی رابردووی
خۆ‌یان، ده‌سه‌ڵاتداران رازی بكه‌ن تا له‌بری لێخۆشبوونی ئه‌وان
ئیمكاناتی فریودانی خه‌ڵكیان له به‌رده‌ست دابنێن. به‌ڵام بێ
فایده‌یه. شوڕشگێڕان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خه‌باتكار له رۆژی 22ی
به‌همه‌ن دا به دروشمی "مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی"، نیشانی ده‌ده‌ن
كه ئه‌م درۆ و فریوكاریانه ده‌مێكه كه‌ڵكیان نه‌ماوه. ئه‌وان
به‌م جه‌نابانه‌ی نیشان ده‌ده‌ن كه كاتێك ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام و
هێزی سه‌ركوتگه‌ری رژیم كاریگه‌ریی خۆ‌یان له‌ده‌ستداوه، ئیتر درۆ
و فریوكاریی چه‌ند شه‌ریكه تاوانی جینایه‌ته‌كانی رژیم هیچ حسڵێكی
نابێت.
جێگای خۆیه‌تی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و خه‌باتكار له رۆژی
22ی به‌همه‌ن دا له دروشمی دژی دیكتاتۆری و دژی كۆماری ئیسلامی
واوه‌تر بچن و به هێنانه ئارای باقی ویست و داخوازیه سیاسی و
ئابوریه‌كانی خۆ‌یان، به ئاراسته‌ی ئاوێته كردن و لێك هه‌ڵپێكرانی
خه‌باتی ئازادیخوازانه له‌گه‌ڵ خه‌باتی چینی كرێكار و باقی
بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌نگاو هه‌ڵبگرن. پێویسته
رێبه‌رانی مه‌حه‌لی و گه‌ڕه‌كه‌كان پێوه‌ندیه‌كی پته‌ویان پێكه‌وه
هه‌بێت و شه‌به‌كه‌كانی خۆ‌یان لێك نزیكتر بكه‌نه‌وه و له‌و پڕش و
بڵاویه‌ی ئێستا خۆ‌یان رزگار بكه‌ن. ئه‌وان ده‌بێت بزانن كه ئه‌و
لیبرالا‌نه‌ی كه ته‌نیا كاری شه‌به‌كه‌یی به‌رجه‌سته
ده‌كه‌نه‌وه و پیرۆزی راده‌گرن، ده‌یانهه‌وێت به پێكهێنانی
هێندێك ئاڵ و گۆڕ له كۆماری ئیسلامی دا به ئامانجه‌كانی خۆ‌یان
بگه‌ن. به‌ڵام جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و خوازیارانی رووخانی رژیم كه
ئامانجیان رزگار كردنی خۆ‌یان و گۆمه‌ڵگا له چنگ دێوه‌زمه‌ی
سه‌ره‌رۆیی، دوواكه‌وتویی و چه‌وساندنه‌وه‌یه، پێویستیان به
رێبه‌ریه‌كی یه‌كده‌ست و یه‌كگرتوو هه‌یه. ئه‌وان به‌مجۆره
ده‌توانن بواره‌كانی هاتنه ئارای به‌دیلێكی شۆڕشگێڕانه، به‌جێگای
كۆماری ئیسلامی فه‌راهه‌م بكه‌ن. هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه،
ده‌توانێت خه‌باتی ئێستا له حاڵه‌تی بێ به‌رنامه‌یی بێنێته
ده‌رێ و ئاسۆێكی هیوابه‌خش و به‌ربڵاو به‌ڕووی هه‌مواندا
بكاته‌وه.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
١١
رێبه‌ندان
1388
31
ژانویه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|