|
بۆتێ، ساڵهاتی كاره‌ساتی
شیمیا باران به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵه‌دا
ڕۆژی ٢٥ی گۆڵانی ساڵی 1367 له‌كاتێكدا
كه
هیشتا برینه‌كانی
بۆمبارانی شێمیایی ڕژیمی به‌عس
بۆ سه‌ر
كۆمه‌ڵه
له
ناوچه‌ی
شاره‌زۆر
كه‌تێدا
٧٠ پێشمه‌رگه‌ی
شۆڕشگێڕ وفیدكاری كۆمه‌له‌ش
وێرای هه‌زاران
ئینسانی بی دیفاعی شاری هه لبچه وناوچه‌كه
گیانیان به‌خت
كرد، سارێژ نه‌ببووه
كه
مه‌قه‌ڕی
ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
و ئورگانه‌كانی
ده‌وروبه‌ری،
ئه‌مجار
له‌دۆڵی
بۆتێ له‌ناوچه‌ی
بالیسان، هه‌ڵكه‌وتوو
له
٢٠ كیلومتری باكووری شاری ڕانیه،
كه‌وته
به‌ر
په‌لاماری
بۆمبی شیمیایی رژیمی دژی ئینسانی به‌عس.
له‌م
هێرشدا ٢٣كهس
له
پێشمه‌رگه‌كانی
فیداكاری كۆمه‌ڵه،
٢٣ ئه‌ستێره‌ی
پڕشه‌نگدار
و كومونیست وخهباتكاری
ڕێگای رزگاری به‌شمه‌ینه‌تان
گیانیان به خت كرد.
له‌م
ڕۆژه‌دا
ته‌یاره‌كانی
ڕژیمی به‌عسی
عیراق بۆ دووهه‌م
جار هێرشییان كرده
سه‌ر
مه‌قه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه
له
دۆلی بالیسان لهبۆتێ.
بالێسان ئه‌و
ناوچه‌یه
بوو كه رژیمی به‌عسی
عێراق بو یه‌كه‌م
جار سیلاحی كیمیایی له‌دژی
خه لكی كوردستانی عێراق به كار هێنا بوو. هه‌لبه‌ت
ئه‌وه
یه‌كه‌م
جار نه‌بوو
كه
مه قه ره‌كانی
ناوه‌ندی
كومه له ده‌كه‌وتنه
به‌ر
هێرشی هه‌وایی
و توپخانه ی ئه‌رته
شی عێراق. پێشتریش مه‌قه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه
له
مالوومه
له ناوچه‌ی
جافایه‌تی
به هۆی ئه‌وه‌ی
كه له‌رێگای
مه‌قه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه
یارمه‌تی
خه‌ڵكی
ئاواره
ده‌دراو
هه‌روه‌ها
پێشمه‌رگه‌كانی
یه‌كیه‌تی
نیشتمانی كۆردستان هاتووچووی مه‌قه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه‌یان
ده‌كرد،
به‌و
بیانووانه‌وه
كه‌وتبونه
به‌ر
په‌لاماری
توپخانه‌ی
ئه‌رته‌شی
عیراق وچه‌ندین
هاوریمان له‌ئاكامدا
گیانیان به‌خت
كردبوو و خه‌ساره‌تی
ماڵی زۆریشی پێی گه‌یاند
بووین. به‌ڵام
هێرشی ئه‌مجاره
بۆ سه‌ر
كۆمه‌ڵه
له دۆڵی بۆتێ به‌چه‌كی
شیمیایی وگازی ژه‌هراوی
بوو. له‌م
هێرشه‌دا
بوو كه
به‌داخه‌وه
٢٣ ئینسانی تێكۆشه‌ری
ماندویی نه‌ناس،
٢٣ شۆڕشگێڕی ریگای ئازادی و سوسیالیزم گیانیان به‌ختكرد
و ١٥٠ كه‌سیش
برێندار بوون.
بۆتی شوێنێكی رزگار كرا‌و له
ناوچه‌ی
بالیسان بوو كه
ڕژیمی به‌عس
دوای چه‌ندین
په‌لاماریش
نهتوانیبوو
داگیری بكا. رژیمی به‌عس
له‌ریگای
جۆراوجۆره‌وه
هه‌ولی
ده‌دا
كه
مقه‌ره‌كانی
ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
له
شوێنه ئازادكراوه‌كانی
كۆردستانی عێراقه‌وه
بگۆازرێته‌وه
بۆ شوێنه‌كانی
ژێرده‌سه‌لاتی
خۆی. ئه‌و
كات كۆمه‌ڵه
وه‌كوو
هه‌لوێستێكی
سیاسی به‌رانبه‌ر
به‌و
هه‌ولانه‌ی
ده‌وله‌تی
عێراق خۆراگریی ده‌كرد
و نه‌ی
ده‌ویست
تا كاتیك كه
شوێنێكی ئازاد لهكۆردستانی
عێراقدا مابێ، مه‌قه‌ره‌كانی
ناوه‌ندی
له‌مه‌نته‌قه‌ی
ژیر ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و
ڕژیمه‌دا
بن. ئاخۆ هۆكاری ئه‌و
پیداگرتنهی
رژیمی به‌عس
له
سه‌ر
گواستنه‌وه‌ی
مه‌قه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه
بۆ ناوچه‌كانی
ژێر ده‌سه‌لاتی
خۆی و بۆ ئه‌م
دوژمنكاریه‌ی
كه
گه‌یشت
به
ئاستێك كه
چه‌كی
كیمیایی له‌دژی
كۆمه‌ڵه
به‌كار
بهێنیت چی بوو؟
بۆچی كومه‌ڵه
زوو زوو ده‌كه‌وته
به‌رپه‌لاماری
ڕژیمی به‌عس؟
له
ڕاستی دا هۆكاره‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هه‌ست
به
به‌رپرسایه‌تی
كردنی كۆمه‌ڵه
به‌رانبه‌ر
به
خه‌باتی
عادڵانه‌ی
خه‌ڵكی
كوردستان عیراق. كۆمه‌ڵه
به‌پێی
پره‌نسیپ،
خۆی بههاوپشت
ودڵسۆزی ئه‌و
خه‌باته
ڕه‌وایه
ده‌زانی.
به‌و
پێییه
پێوه‌ندێكی
چڕ‌و پڕی خه‌باتكارانه‌ی
له
نێوان خۆی وكۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی
كوردستان پێك هێنابوو. به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ك
بۆی كرابا یارمه‌تی
خه‌ڵك
وتێكۆشه‌ران
وئه‌و
هێزانه‌ی
ده‌دا
كه
له
گه‌ڵ
ڕژیمی عیراق له‌حاڵی
شه‌ڕ
دابوون و یان ته‌نانه‌ت
له‌شاره‌كان
خه‌رێكی
خه‌باتی
نه‌هێنی
بوون. كۆمه‌ڵه
ده‌شیزانی
به‌هۆی
ره‌چاوكردنی
ئه‌و
سیاسه‌ته‌وه
مومكینه
بكه‌ویته
به‌ر
شاڵاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی
رژیمی به‌عس
كه
دوژمنی خه‌باتی
خه‌ڵكی
كوردستان بوو. دیاره
ئه‌م
پێوه‌ندیه
دوولایه‌نه
بوو. خه‌ڵكی
به‌شمه‌ینه‌تی
كوردستانی عیراقیش خۆیان به
دڵسۆزی كۆمه‌ڵه
ده‌زانی،
له‌خۆشی
وناخۆشیهكانی
دا به‌شدار
بوون، یارمه‌تیان
ده‌دا
ویارمه‌تیان
لێی وه‌رده‌گرت.
به
هۆی ئه‌و
په‌یوه‌ندیه‌وه
بوو كه
له‌كاتی
ته‌نگانه‌دا
خه‌ڵكی
كۆردستانی عێراق به‌گه‌رمی
به‌ره‌وپیری
كۆمه‌ڵه‌وه
ئه‌هاتن.
خه‌ڵكی
ناوچه‌ی
رانیه
ئه‌وڕۆژه
هه‌ر
كه
ئاگاداری هێرشی به‌عس
بۆ سه‌ر
مه‌قه‌ڕه‌كانی
ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
بوون، سه‌ره‌ڕای
ترس و خۆفێك كه
ڕژیمی عیراق نابوویه‌وه،
جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك
به‌هه‌موو
هێز وتوانا وئیمكاناتهوه
به‌هانای
كۆمه‌ڵه‌وه
هاتن. برینداره‌كان
و كه‌ل
وپه‌لیان
له‌گه‌ڵ
ده‌گواستینه‌وه،
ده‌گه‌ڕان
به
شوین هاوڕییانی نادیارماندا، خۆراك و پێدوایستیان بۆ دابێن ده‌كردن،
ماشین و تراكتوریان ده‌خسته
ئیختیارمانه‌وه
و به‌مجۆره
شانۆیه‌كی
شكۆداریان له
دڵسۆزی وهاوپشتی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵه
نیشان دا و سه‌لماندیان
كه
كۆمه‌ڵه
به‌هی
خۆیان ده‌زانن.
له
هه‌مان
كاتدا زۆرێك له
پزیشك و ده‌رمان
خانه‌كانی
شاری سلیمانیش سه‌ره‌رای
ئاگادار كردنه‌وه‌ی
ده‌وله‌تی
به‌عس،
به‌نهێنی
كه‌وتنه
خۆ بو دابێن كردنی كه‌ل
وپه‌لی
پێویست بو ده‌رمان
كردنی برێندارهكان.
جێی خۆیه‌تی
له‌بیست
و یه‌كمین
سالڕۆژی كاره‌ساتی
بۆتێ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا
كه
ڕێزده‌گرین
له‌یادی
ئازیزی هاورڕییانی گیانبه‌خت
كردومان، جارێكی دیكه‌ش
سپاسی ئه‌و
هاوپشتی ودڵسۆزی و هاوكاری خه‌ڵكی
تێكۆشه‌ری
ڕانیه
و ده‌وروبه‌ری،
پزێشك و ده‌رمان
خانه‌كانی
شاری سلیمانی بكه‌ین.
بێشك كۆمه‌ڵه
ئیمروش هه‌روا
خۆی به‌دۆست
وپشتیوانی ئه‌و
خه‌ڵكه
ده‌زانێ.
به‌داخه‌وه
له‌ئاكامی
ئه‌و
هێرشه
جینایهتكارانهدا
٢٣ هاوڕیی خۆشه‌ویست،
٢٣ كه‌س
لهپێشڕهوانی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری وكومونیستی، ٢٣ سیمای ناسراوی كرێكاران وزهحمهتكیشانی
كوردستان وئێران كه‌له
دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری
وله
دژی بێ مافی ونابه‌رابه‌ری
ئینسان ڕاپهڕێبوون
گیانیان له
پێناوی ئامانجی به‌رزیان
دا فیداكرد. له‌ناو
ئه‌و
هاوڕێیانه
دا بوون كه‌سانێك
كه
له
شاره‌كانی
ئێران و هه‌روه‌ها
له‌كوردستانی
عیراقه‌وه
به
ڕێزی كۆمه‌ڵه
و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران په‌یوه‌ست
ببون و له
ژێر ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه
خه‌باتی
سوسیالیستی خۆیان درێژه
پێی ده‌دا.
گیان به‌ختكردنی
ئه‌م
هاوڕێیانه
بووبه
ڕه‌مزی
هاوچاره‌نووسی
سته‌م
لێكراوان و چه‌وساوه‌كان
له
ئێران و عیراق.
ئه‌م
ئازیزانه
بریتی بوون له:
١-ئیسماعیل مسته‌فازاده
٢_ ئه‌حمه‌د
محه‌مه‌دی
٣- بایزید به‌یاز
٤- په‌رویز
تاجه‌وانچی
٥- حوسین سیگاری ٦- سه‌عید
محه‌مه‌دی
٧-جه‌لال
پێنجوێنی ٨- فریشته‌ی
ره‌زایی
(ناسراو به
زوهره)
٩- عه‌بدوڵا
هوشیاران ١٠- عه‌لی
حه‌سه‌ن
محه‌مه‌دی(ناسراو
به
ته‌همورس)
١١- فه‌ره‌نگیس
شاهۆیی ١٢- كه‌ریم
عه‌بدوڵاپوور
١٣- كه‌ریم
جه‌نه‌تی
١٤- مریه‌م
مه‌جنون
(ناسراو به
سه‌عاده‌ت)
١٥- كه‌ماڵ
ڕهزانهژاد
١٦- كه‌یومه‌رس
موهاجیر (ناسراو بهجهببار)
١٧-مه‌نوچیهر
مه‌حمودیان
(ناسراوا به
مورته‌زا)١٨-
محه‌مه‌د
ره‌سوڵی
خۆش سفه‌ت
(ناسراو به
حه‌مه
بازووكا) ١٩- محه‌مه‌د
عومه‌ر
عه‌لی
٢٠- نادر قازی زاده
(ناسراو به ئازاد) ٢١- ناسح مه‌ردووخ
٢٢- وه‌فا
توتونچی ٢٣- حامد موده‌رسی
با له
ساڵیادی گیان به‌خت
كردنی ئه‌م
ئازیزانه
دا سڵاو بنێرین بۆ بنه‌ماڵه‌ی
سه‌ربه‌رزی
ئه‌م
خۆشه‌ویستانه
وپه‌یمان
تازه
كه‌ینه‌وه
و جارێكی دیكه‌ش
عه‌زمی
خۆمان ڕاگه‌ێنین
كه
ڕێگای پڕ له‌شانازی
ئه‌م
هاوڕێیانه،
كه
تا ئاخرین ساته‌كانی
ژیانیان پێی وه‌فادار
بوون وبۆی تێكۆشان، له‌لایه‌ن
هاوڕیانیان له‌ناو
ڕێزه‌كانی
كۆمه‌ڵه
وحیزبی كۆمۆنیستی ئیران دا درێژه‌ی
ده‌بێ.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره ٢٦٥ |