www.payam.nu

هه‌ڵبژاردن و رێكخراوه كرێكارییه‌كان

 

سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحی ئوتوبوسڕانیی تاران و ده‌وروبه‌ری، رێكخراوێكی به‌ته‌واوی پیشه‌یی و كرێكارییه و ئه‌م سه‌ندیكایه به‌هۆی وشیاریی كرێكاران و به هاوپشتی و ئاماده بوونی به‌رینی كرێكاران له ساڵی ١٣٨٤ دا دامه‌زرا و سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وراز و نشێویهك و دژوارییه‌كانی سه‌ر رێگای، تا به ئه‌مڕۆش هه‌ر درێژه به چالاكییه‌كانی ده‌دات. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبوسڕانیی تاران و ده‌وروبه‌ری له ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا پشتگیریی له هیچ پاڵێوراوێك ناكات و پشتیوانیكردن له پاڵێوراوان به ئه‌رك و چالاكیی رێكخراوه كرێكارییه سه‌ربه‌خۆكان نازانێت. له نه‌بوونی ئازادیی بۆ ئه‌حزاب، به دڵنیاییه‌وه رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌ش له دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی كه پشتیوانیی لێ بكات، بێبه‌شه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبوسڕانی، به‌شداریكردن و چالاكیی سیاسی به‌مافی ره‌وای هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌زانێ و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئه‌گه‌ر پاڵێوراوانی جاڕنامه‌ی كرێكاریی خۆیان رابگه‌یه‌نن و له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا گه‌ره‌نتیی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی دروشمه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌و كاته‌یه كه كرێكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌توانن به‌ڵێنی ئه‌وه بده‌ن كه له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن یان نا.

به‌ڵام سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبوسڕانیی تاران و ده‌وروبه‌ری وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی كرێكاری به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت له ته‌واوی پاڵێوراوه‌كان بپرسێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكی گونجاویان دایه‌وه، جا ئه‌وكات كرێكاران له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌ڵێنی خۆیان بده‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری تا ئێستا له چاپه‌مه‌نی و كۆنفڕانس و كۆبوونه‌وه و سه‌فه‌ره شارستانییه‌كانی خۆیاندا هیچ چه‌شنه هه‌ڵوێستێكیان له‌مه‌ڕ كرێكاران و بێكاران و داخوازییه‌كانی ئه‌وان ده‌رنه‌بڕیوه.

ئه‌مڕۆ هاندانی كرێكارن و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردندا، یه‌كێك له بێ ماناترین باسه‌كانه چوونكه كرێكاران له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی هه‌موو سه‌رۆك كۆماره‌كان هه‌ر له قۆناغی شه‌ڕ و بونیاتنانهوهوه بگره هه‌تا قۆناغی چاكسازیی و سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی ئه‌حمه‌دی نژادیان ته‌جره‌به كردووه.

ئێمه داوا له سه‌رجه‌م هاوكاران و هاوچینهكانمان ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر له شوێنی كار، له ماڵه‌وه، له شوێنی خوێندن و شوێنی ژیانیان قسه‌وباسی هه‌ڵبژاردن هاته گۆڕێ، نابێ ئه‌وه‌یان له‌بیر بچێته‌وه كه له خۆیان و كه‌سانی تر بپرسن كه به‌رنامه‌ی پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری بۆ كرێكاران چییه؟

1- هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌ی پاڵێوراوانی قۆناغی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ پێكهێنانی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاری و پیشه‌ییه‌كان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و كارفه‌رما چییه؟

2- سه‌ركوتی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كانی وه‌ك سه‌ندیكای كرێكارانی شیركهیتی واحیدی ئوتوبوسڕانیی تاران و ده‌وروبه‌ری چۆن پاساو ده‌كه‌ن؟

3- به‌سه‌رنجدان به داخوازییه كه‌ڵه‌كه بووهكای كرێكاران و هێڵی هه‌ژاریی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مساڵ كه ٨٥٠ هه‌زار تمه‌ن راگه‌یه‌نراوه به‌ڵام حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكاران 263 هه‌زار تمه‌ن دیاریكراوه، ئایا مل به داخوازیی رێكخراوه كرێكاریه‌كان ده‌ده‌ن كه حه‌قده‌ستی لانیكه‌م یه‌ك میلیون تمه‌نیان به ئیمزای كرێكارانی كارخانه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاندووه؟

4- بۆچوونی خۆتان سه‌باره‌ت به كۆنوانسێونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كرێكاری، مافه‌كانی مناڵان، ژنان و مافه‌كانی مرۆڤ  رابگه‌یه‌نن و روونی بكه‌نه‌وه كه به چ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن؟

5- بۆچوون و به‌رنامه‌ی خۆتان سه‌باره‌ت به پارێزراوبوونی پیشه‌كان، دابین كردنی كاروپیشه، خانووبه‌ره و به‌رنامه‌ی بیمه‌ی بێكاری بۆ كه‌سانی سه‌روو 18ساڵ، بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌گشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاتیه‌كان كه بوونه‌ته هۆكاری رۆژ ره‌شی و هه‌ژاریی به‌میلیون بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری، باس بكه‌ن.

به درێژای ئه‌م ساڵانه به‌رده‌وام به كرێكاران گوتراوه فیداكاریی بكه‌ن و هه‌لومه‌رجی ناله‌بار و بێمافیه‌كانی خۆیان قبوڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كرێكاران نه ده‌توانن به‌دڵنیاییه‌وه و به دڵێكی پڕ له هیوا بچنه سه‌ركاره‌كانیان و نه ده‌شتوانن به ئاسووده‌یی له ماڵه‌كانی خۆیاندا دانیشن، چوونكه به هه‌زاران كه‌سیان له جلوبه‌رگی جۆراوجۆردا و له ژێر ناوی جۆراوجۆر بۆ بێبه‌ش كردنی كرێكاران و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌وان په‌روه‌رده كردووه. به‌ڵام رۆژێك بۆ ده‌ربڕینی خواست و داخوازیه‌كانی كرێكاران به‌ره‌وا نابیندرێ.

ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه باسكران ته‌نیا تایبه‌ت به كاتی هه‌ڵبژاردن نین، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به هاوكاریی مه‌رجی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه هه‌یه كه ئه‌م له‌مپه‌ره له به‌رامبه‌ر خۆیاندا ده‌بینن. ده‌بێ به زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌م كۆسپانه‌دا و بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌ك كه چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی ته‌نیا به سه‌رۆك كۆمار و پارلمان نه‌سپێردرێت، تێ‌بكۆشین. به‌خته‌وه‌ریی گشتی په‌یوه‌سته به وشیاریی و هاوكاریی به كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێن كه‌سانی دیكه له جیاتی ئێمه بڕیارده‌ر بن و ئێمه خۆمان ده‌بێ جڵه‌وی كاره‌كان به‌ده‌سته‌وه بگرین.

 

سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبوسڕانیی تاران و ده‌وروبه‌ر

گوڵانی 1388

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٥