www.payam.nu

ده‌سكه‌وته به‌نرخه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ به كه‌م نه‌گرین

 ن:عه‌تا خه‌ڵقی

هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆڕوكۆبوونه‌وه كرێكاریه‌كان و به‌تایبه‌ت رێ ورهسمهكانی یه‌كی ئه‌یار بۆته نه‌ریتێك كه هه‌موو ساڵێك پاش كۆتایی هاتنی ئه‌م مه‌راسیمانه له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و رێكخراوه‌كانیان، جه‌ریاناتی سیاسی كۆمونیسته‌كانه‌وه به‌رێوه دچێ.

گرینگی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه ئه‌وه‌یه‌كه له لایه‌كه‌وه كرێكاران كه‌م وكورتیهكانیان بناسن و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون له‌م كۆبوونه‌وانه بیكه‌نه پاشكۆی ئه‌زموونه‌كانی خه‌باتی هه‌تا ئێستایان. ئه‌مجۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه ئه‌م بواره به كرێكاران ده‌دات هه‌تا له‌كاتی به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی تردا، به‌پاڵپشتی ئه‌زموون و ده‌رسه‌كانی خه‌باتی رابردوویان، به‌ده‌ستێكی پڕتره‌وه، ئه‌و ئه‌زموونانه به مه‌به‌ستی رێكخستنی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی دواتر كه‌ڵك لێ وه‌ربگرن.

هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ و به‌رێوه‌چوونی ئه‌و رۆژه، له‌لایه‌ن هه‌ر رێكخراوێكی كرێكاری و هه‌ر جه‌ریانێكی سیاسی و هه‌ر كه‌سێكه‌وه به‌رێوه بچێ، ته‌نیا له كاتێكدا یارمه‌تی به به‌هێز كردنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌دا كه به وردی له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌وساڵ ئاگادار بێ.

بۆ لێكدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌كاری و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی رێ ورهسمهكانی یه‌كی ئه‌یاری ئه‌مساڵی ئێران، ناكرێ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری زاڵ به‌سه‌ر تێكرای كۆمه‌ڵگای جیهانی و به‌تایبه‌ت ئێران له بهرچاونهگیرێ و له‌خۆوه‌و بێ سه‌رنجدان به كاریگه‌ری قوڵی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی جیهانی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی و بارودۆخی سیاسی ئه‌و رۆژه، ئاكامێكی دروستی لێ وه‌ربگیرێ.

بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنیه‌تی به‌رێوه چوونی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵی ئێران، ئه‌گه‌ر هه‌موو خاڵه كاریگه‌ره‌كان له‌به‌ر چاونهگیرێن، ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی گرتنی رێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌لایه‌ن رژیمه‌وه له‌به‌ر چاونهگیرێ، ئه‌گه‌ر ئیعدامه‌كان و شكه‌نجه‌و ئه‌زیه‌ت وئازار و هه‌وڵی رژیم بۆ پێكهێنانی بارودۆخێكی پڕله مه‌ترسی له كۆمهڵگاداو هه‌ڕه‌شه‌و خه‌ت ونیشان كێشانی ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم له‌دژی به‌رێوه‌به‌ران و به‌شداربوانی مه‌راسیمه‌كانی یه‌كی ئه‌یاری ئه‌مساڵ له‌به‌ر چاونه‌گرین، و ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ته‌نیا سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوون و ژماره‌ی به‌شداربوان بێ، نه‌ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقیعی و هه‌مه‌لایه‌نه نیهونابێ، به‌ڵكو به به‌راورد له‌گه‌ڵ مه‌راسیمه‌كانی ساڵی رابردوو سه‌ركه‌وتوو نایه‌ته به‌رچاو. ئه‌وه بۆچوونێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و رۆژهنیه!

راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌مساڵ سه‌ره‌رای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی رژیم و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ئه‌منیه‌تی ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، كرێكاران به چاونه‌ترسی و جه‌ربه‌زه‌یی هاتنه‌مه‌یدان و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه هه‌رله چه‌ندمانگ پێشتره‌وه تێگه‌یشتبوون كه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ قه‌ڵایه‌كی نیزامی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان به‌ره‌وروو ده‌بن، جه‌سوورانه له‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر دیاریان كردبوو به بڕیارنامه‌ی سه‌رتاسه‌ری خۆیانه‌وه كۆبوونه‌وه‌و له‌ژێردروشمی "كرێكارانی جیهان یه‌كگرن"_ بانگه‌وازی"یه‌كگرتن، یه‌كگرتن _ كرێكاران یه‌كگرن" یان به‌رز كرده‌وه كه هێزی سه‌ركوتی رژیم كه‌وته‌كارو په‌لاماری بۆ سهرجهماوهری كرێكار برد و پارێزه‌رانی سه‌رمایه ئه‌وپه‌ری دڕنده‌یی و به‌ڕبه‌ڕییه‌تی دژی ئینسانی و دژی كرێكاری خۆیان نیشان دا.

رێ ورهسمهكانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌وساڵ له بارودۆخێكدا به‌رێوه‌چوو كه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساته‌كانی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیم، له‌گه‌ڵ هێرشی درندانه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی و لیباس شه‌خسیه‌كان رووبه‌روو بوو، جینایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی، كرێكاران و هه‌ڵسووراوانی كرێكاری و خه‌ڵكیان زۆربێ بهزهییانهدایه به‌ر زه‌بری باتوون و لێدان و ئازاردانیان و... به‌شداربوانیان سه‌ركوت و راپێچیان كردن و خه‌ڵتانی خوێنیان كردن.

ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌وساڵ دا، هاوئاهه‌نگی و به‌رنامه‌رێژی و رێكخستنه‌كانی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، عه‌زم و ئیراده‌ی بێ باكانهی كرێكاران،، پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌دۆزنه‌وه و به‌مجۆره‌ی كه بارودۆخی پۆلیسی زاڵ به‌سه‌ر شوێنی به‌رێوه‌چوونی رێ وره‌سمه‌كان و هێرشه‌كانی بهكرێگیراوان حیسابی بۆنهكرێ و لێكدانه‌وه‌كه‌مان ته‌نیا ئه‌وه‌بێ كه به به‌شداری چه‌ندكه‌س به‌رێوه‌چووه، نه‌ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی راستهقینمان نه‌بوه به‌ڵكو گه‌لێك ده‌سكه‌وتی به‌نرخیشمان له‌ده‌ست داوه!

راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌راسیمی یه‌كی ئه‌یاری ئه‌مساڵ له‌لایه‌نێكه‌وه لێك بدرێته‌وه كه ته‌نیا پلاكارده‌كانی پاركه‌كانی لاله‌ی تاران و ئهمیریهی سنه و په‌ڵه خوێنه‌كانی سهرنیمكهتهكان ببینێ، ده‌سكه‌وته به‌نرخه‌كانی ئه‌وساڵ، هه‌وڵی لیبراوانه و كرده‌وه‌ی جه‌سوورانه و خه‌فه‌قان شكێنانهی كرێكارانمان له‌به‌ر چاونهگرتوه!

ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م باوهڕهبین كه ته‌نیا به‌رێوه‌چوونی رێ وره‌سمی ئه‌م رۆژه تێگه‌یشتنێكی واقیعی له‌یه‌كی ئه‌یار نیه. ئه‌گه‌ر واوه‌تر له ناوه‌رۆكی به‌رێوه‌چونی مه‌راسیمی ئه‌و رۆژه، بۆ تێكڕای پرۆسه‌ی به‌رنامه‌رێژی وئامادهكاری به‌رێوچونی مه‌راسیمه‌كان و گه‌ڵاڵه‌ی زاڵ به سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان و رێزگرتن له‌و رۆژه بڕوانین،ئه‌و كاته ههڵسهنگاندكهمان ده‌قیقتر،و هیوا به‌خش تر و ده‌سكه‌وتی به‌نرخی زیاتره.

هیچ ساڵێك به راده‌ی ئه‌مساڵ،ئێمه شاهیدی كارێكی چڕوپڕی ته‌بلیغی گرینگ سه‌باره‌ت به‌م رۆژه و به‌ریۆه‌چوونی رێوره‌سمه سه‌ربه‌خۆكانی كرێكاری بۆرێزدانان له‌م رۆژه نه‌بووین له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌ڵسوراوانی كرێكاری ،رێكخراوهكرێكاریهكان،كۆمۆنیسته‌كان ،رێكخراوهسیاسیهچهپ وكۆمۆنیسته‌كان، هه‌ر زۆر زووتر سه‌باره‌ت به‌م رۆژه وگرینگی مه‌راسیم وتاریان نووسیووه،تراكت و نووسراوه‌یان بڵاو كرده‌وه و چه‌ندین وت و وێژی رادیویی وتهلهویزیۆنی سازدا.

هیچ ساڵیك به راده‌ی ئه‌وساڵ رێككه‌وتن و قسه‌ی هاوبه‌ش و هه‌وڵی هاوبه‌ش و به‌رنامه‌ی وه‌ك یه‌كیان بۆ سازدانی رێ و ره‌سمی گه‌وره‌تر له ناوه‌نده‌كانی شار ه‌كان به بڕنامهی هاوبه‌ش و به شێوه‌ی سه‌ره‌تاسه‌ری نههاتۆهته ئاراوه.

 

ده‌سكه‌وته به نرخه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌و ساڵ بریتی بون له:

-هه‌وڵی ماندوویی نه‌ناسانه و لێبڕاوانه‌ی هه‌ڵسووڕاوانه‌ی كرێكاری و رێكخراوه‌كانیان.

- هاوكاری و هاو ئاهه‌نگی و یه‌كێه‌تی به كرده‌وه سه‌رجه‌م بۆچوونه كرێكاریه‌كان .

- ئاماده‌كاری بۆ به‌رێوه چوونی سه‌رتاسه‌ری و هاوكاری كرێكارانی شاره گه‌وره‌كان.

- بایكوت كردنی مه‌راسیمه ده‌وڵه‌تی و رواڵهتیهكانی خانه‌ی كرێكار و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ سازدانی رێ وره‌سمی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران.

- ده‌ركردنی بریارنامه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م رۆژه وراگه‌یاندنی(كیفرخواست)ی چینایه‌تی به‌ره‌ی كار له دژی سه‌رمایه به پانتایی جیهان و دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی.

- له هێنانه گۆڕی داخوازی سیاسی و كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌وره كردنه‌وه‌ی دروشمی ئازاد كردنی گیراوه سیاسیه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیعدام، یه‌كسانی ژن و پیاو، داوای مافی ره‌وای رێكخراوهبون و مانگرتن، و داواكاری ئابوری و ریفاهی .

- وه‌رێ خستنه‌وه‌ی كۆبونه‌ویه‌كی به‌رین و سه‌رتاسه‌ری بهرێبهرایهتێكی عه‌له‌نی و جه‌سورانه‌ی سیما ناسراوانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری .

- هاوده‌نگی و هاوسوویی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ له گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژهوهله سه‌رتاسه‌ری جیهان وه‌رێ خرابوو.

- عه‌زم و ئیراده‌ی جه‌سورانه‌ی كرێكاران بۆ بهریۆبردنی مه‌راسیم له نێو جه‌رگه‌ی پادگانێكی نیزامی دا.

- ده‌نگدانه‌وه‌ی سات به ساتی به‌رێوه‌چونی ئه‌م رێ و رهسمانهله لایه‌ن كرێكارانی هه‌واڵنێره‌وه.

بێگومان ئه‌گه‌ر شوێنی به‌رێوه‌چونی ئه‌م رێ و ره‌سمانه نه‌ده‌بوو به قه‌ڵایه‌كی نیزامی و سه‌رجه‌م ناوچه‌كان هێزی نیزامی سه‌ركوتگه‌ر لێی دانه‌ده‌مه‌زرا، هه‌ر له پاركی لاله‌ی تاران به جێگای 2 هه‌زار كه‌س، هه‌زاران كه‌س به‌شداریان ده‌كرد و كرێكارانی سنه‌ش به‌م سوننه‌ته دێرینه‌‌ی خه‌باتیان كۆبوونهویكی برینتر و بهشكۆتر له سالانیان سازده‌دا.

ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ده‌سكه‌وته به نرخه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌وساڵ ، یه‌كێتی و هاوپشتی كرێكاری بوو، ده‌بێ به پاڵپشتی ئه‌م یه‌كگرتن و هاوپشتیه كرێكاریه به "كۆ بوونه‌وه‌ی به‌رینی ئازادی كرێكارانی ده‌ست به سهركراوی مهراسیهكانی ئه‌مساڵه‌وه" په‌یوه‌ست بن و له هه‌ر بوارێك بو رزگاری ئه‌م ئازیزانه و به گشتی رزگاری سه‌رجه‌م رێبه‌ران و هه‌ڵسوراوانی كرێكاری و زیندانیه سیاسیه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگیرێ. بۆ راگهشتن به سه‌رجه‌م تواناییه‌كان و بۆ به كرده‌وه ده‌ر هێنانی ئه‌م هێزه كرێكاریه، ده‌بێ به خه‌باتێكی لێبراوانه، رێبه‌ران و هه‌ڵسووراوانی كرێكاری له كۆت و به‌ندی گرتووخانه‌كانی رژیم رزگار بكرێن. بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئیران، ئهمروكانه زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر پێویستی به یه‌كێه‌تی به كرده‌وه و كاری هاوبه‌شی رێكخراوه كرێكاریه‌كان و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری یه. هاوكاری و یه‌كێتی به كرده‌وه‌ی 10 رێكخراوه‌ی و پێكهێنانی كومیته‌ی به‌رێوه به‌ری ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ئه‌مساڵ و ده‌ركردنی بریارنامه‌ی سه‌رتاسه‌ری، وه‌ڵامێك بوو به‌م پێویستیه و هه‌نگاوێكی به‌رز و سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ رێگا خۆش كردنی نوێنگه‌ی یه‌كێتی به كرده‌وه‌ی زۆتر و پاڵپشتێك بوو بۆ به هێز كردنی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری. ئه‌مجۆره هاوكاری و هاوپشتیه كرێكاریانه موژده‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له‌وه به دوا بوونی مه‌یل و بۆچونی جیاواز له نێو هه‌ڵسوراوانی كرێكاری له شوینی راسته‌قینه‌ی خۆی قه‌رار ده‌گرێ و هه‌ڵسوراوانی كرێكاری ده‌توانن له هیندێك بواردا پێگه‌وه جیاوازیان هه‌بێ و نوێنه‌رایه‌تی بۆچوونی فیكری له ئاست سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان لاوازیان بكات و ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی بزووتنه‌وه كرێكاریه‌كان قه‌تیس بكات. له سه‌ر نۆینگهی ئه‌م یه‌كێتی و یه‌كگرتنانه، هاورێیه‌تی كرێكاری قوڵتر ده‌بێته‌وه و خه‌باتی نه‌زه‌ری و ئیدئولوژیكی لایه‌نی باشتر به خۆیه‌وه ده‌گری و ئاكامی باشتری ده‌بێ و زیاتر هیوابه‌خشه، به‌رهه‌می ئه‌م یه‌كێتی یه به كرده‌وه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به هێز ده‌كات.

به‌شداری و هاورێیه‌تی رێكخراوه كرێكاریه‌كان له هه‌نگاوێكی هاوبه‌ش چینایه‌تی دا له به‌ر چاوترین ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌وڵی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ بوو كه ده‌بێ له بیره‌وه‌ری هه‌ر كرێكارێكدا تۆمار بكرێت.

ئه‌م یهكگرتویه ئاگاهانه‌ی رێكخراوه كرێكاریه‌كان سه‌ره‌رای جیاوازی بیر‌و را و شێوازی كار، بێجگه له به‌هێز كردنی به‌ره‌ی كار له دژی سه‌رمایه، بوار و مه‌یدانی روبه‌روبوونه‌وه‌ی رونتر بۆچوونی جیاواز كه له ئارادایه، له نێو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری دا ده‌ره‌خسێنێ. له سه‌ر نوێنگه‌ی یهكگرتویهكی به كرده‌وه‌ی ئهوتو بوو كه كرێكاران به متمانه‌یه‌كی زیاتره‌وه هاتنه مه‌یدان و ئاماده‌كاریان بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك كرد كه رژیم هه‌ر ده‌مێك بوو به ره‌سمی و ناره‌سمی خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ری ئاماده كردبوو.

كرێكاران بایه‌خی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه ده‌زانن و له خه‌باتی داهاتووی خۆیان دا كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گرن. كۆماری ئیسلامیش ناتوانێ له رێگای سه‌ركوت و گرتنی هه‌ڵسوراوانی كرێكاری و له زیندان دا راگرتنیان، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه له كرێكاران زه‌وت بكات. كرێكاران به پاڵپشتی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه، هه‌ڵسوراوانی كرێكاری و رێبه‌رانی خۆیان ئازاد ده‌كه‌ن.

كه‌مپه‌ینی خه‌بات بۆ ئازادی كرێكاره گیراوه‌كان، كه ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوه كرێكاریانه‌ی به‌شداریان تێدا كردووه له 30 رێكخراوه تێپه‌ر ده‌بێ، هه‌نگاوێكی هاوبه‌شی دیكه‌یه كه نه ته‌نیا ده‌بێ لێبراوانه به شوێن رزگار كردنی كرێكارانی ده‌ست بهسهركراوه بێ. به شك‌و ده‌بێ هه‌ر وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی خه‌باتگێر له دژ كرده‌ویه‌كی خێرا دا ئه‌مرۆ به ناوی(كه‌مپه‌ینی خه‌بات له پێناو ئازاد كردنی كرێكارانی گیراو)و له داهاتوش دا بۆ به‌ره‌و پێش بردنی خه‌بات له بوارێكی تر دا، خۆی ده‌ر بخات و رۆڵی چاره‌نوس سازی خۆی له به‌ره‌ی خه‌باتی كار له دژی سه‌رمایه بگێرێ.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٥