|
موعه‌لیمان
و شێوه‌ی
به‌گژداچوونه‌وه
له‌دژی
رژیم
كانوونی سینفی موعه‌لیمانی
ئێران، شوعبه‌ی
تاران و ده‌بیرخانه‌ی
شورای هاوئاهه‌نگی
رێكخراوه
سینفیه‌كانی
سه‌رتاسه‌ری
وڵات له‌سه‌ره‌تای
مانگی گوڵان دا داوای له
موعه‌لیمانی
تاران كرد كه
رۆژی ١٤ی گوڵان له
به‌رده‌م
وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
و فێركردن و له
شاره‌كانی
ده‌وروبه‌ری
له‌به‌رده‌م
بینای ئەم وەزارەتخانەیەدا کۆببنەوە.
به‌پێی
راپۆرتی شایه‌تحاڵان
و ژماره‌یه‌ك
له
ئه‌ندامانی
هه‌یئه‌تی
بهریۆهبهرایهتی،
له
رۆژی دیاریكراودا له
تاران نیزیكه‌ی
١٠٠ كه‌س
له
به‌رده‌م
وه‌زاره‌تخانه
كۆبوونه‌وه.
ئه‌م
ژماره‌یه
له
لایه‌ن
پۆلیسه‌وه
هێرشیان كرایه‌سه‌ر
و بڵاوه‌یان
پێكرا و چه‌ند
كه‌سیش
گیران. له
كۆمه‌ڵگایه‌كدا
كه
موعه‌لیم
رێزی تایبەتیشی هەیە بەلام ئەم دەست دریژیە ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
ئه‌وتۆی
نه‌بوو،
بۆچی؟ پێش وه‌ڵامدانه‌وه
به‌م
پرسیاره،
پێویسته
ئاماژه
به
مه‌سه‌له‌یه‌كی
دیكه
بكه‌ین.
به‌رێوه‌بردنی
نیزامی هاوئاهه‌نگی
حەقدەستەکان، داخوازیه‌كی
ره‌وای
موعه‌لیمانه
كه
رژیم چه‌ندین
ساڵه
به‌ڵێنی
داوە و خۆی له
جێبه‌جێ
كردنی ئەو بەڵێنە دزیوەتەوە.
دوایین جار ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
لە دوایین رۆژه‌كانی
ساڵی رابردوودا به‌ڵێنی
ئه‌وه‌ی
دا كه
نیزامی هاوئاهه‌نگی
حەقدەستەکان به‌ڕێوه
ده‌چێ.
هه‌یئه‌تی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ناوه‌ندی
سینفی موعه‌لیمان
به
پاڵپشتی وته‌كانی
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد،
كۆبوونه‌وه
ناڕه‌زایه‌تییه
٣رۆژهكهی
كه
بۆ مانگی خاكه‌لێوه
رێكخرابوو، به‌شێوه‌یه‌كی
خۆشباوه‌ڕانه
هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌م
كاره‌ی
هه‌یئه‌تی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
له
هه‌ل
و مه‌رجێكدا
بوو كه
پێشتر زۆر جار كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی به‌لێنی
جێبه‌جێ
كردنی داخوازی موعه‌لیمانیان
دابوو به‌ڵام
به‌كرده‌وه
پێشێلیان كردبوو. سه‌ره‌نجام
هه‌یئه‌تی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
بانگه‌وازیه‌ك
بۆ رۆژانی ٥ هه‌تا
٨ی گوڵان به‌مه‌به‌ستی
رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
٣رۆژه
بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م
كۆبوونه‌وه‌یه
به
به‌راوه‌رد
له‌گه‌ڵ
كرده‌وه‌ی
ناڕازیانه
و خه‌باتگێڕانه‌ی
موعه‌لیمان
له
ساڵانی رابردوودا زۆر سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو.
پێویسته
بپرسین بۆچی؟
ئه‌وانه
ئه‌و
پرسیارانه‌ن
كه
هه‌ر
موعه‌لیمێك
مافی خۆیه‌تی
لهههیئهتی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
بپرسێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی
وەڵام ده‌بێ
هه‌وڵ
بدرێ كه
ستراتیژی، سیاسه‌ت،
پێكهاته‌ی
كانوون و پێكهاته‌ی
هه‌یئه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
سه‌رله‌نوێی
هه‌ڵبسه‌نگێندرێ.
پاش ئه‌م
كاره
ده‌بێ
گۆڕانكاریه‌كی
بنه‌ڕه‌تی
له‌م
رێكخراوه‌دا
پێك بێ. هه‌تا
گه‌یشتن
به‌م
قۆناغه
و ئاماده
بوونی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ ئاڵ و گۆڕی ئەساسی، ده‌كرێ
كهندو
كۆسپه
نیزیكهكان
بدۆزرێنه‌وه
هه‌تا
له
ڕێگای چاره‌سه‌ر
كردنیانه‌وه
به
داخوازییه‌كی
دیاریكراو بگه‌ن
و ئه‌وه
ببێته
ئاڵقه‌یه‌ك
بۆ بەرەو پێشتر چوونی زیاتر. بۆ دۆزینه‌وه‌ی
یه‌كێك
له
كۆسپه
سه‌ره‌كیه‌كانیش،
پێویسته
چاوێك بگێڕین به‌سه‌ر
راپۆرتی یه‌كێك
له
ئه‌ندامانی
هه‌یئه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به‌شدار
له
كۆبوونه‌وه‌ی
١٤ی گوڵان له
به‌رده‌م
وه‌زاره‌تخانه.
ئه‌و
له
به‌شێك
له
راپۆرته‌كه‌ی
دا ده‌نووسێ:
له
دوایین كۆ بوونه‌وه
و دوایین وتووێژ كه
پێش كۆبوونه‌وه‌كه
له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی
هه‌یئه‌تی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
بوومان، قه‌رار
بوو كه
هیچ درووشمێك نه‌درێ،
سوخهنڕانیمان
نه‌بێ،
هه‌ڵاوهه‌نگامه
وه‌ڕێ
نه‌خرێ.
ته‌نیا
چه‌ند
پلاكاردێك كه
هێندێك دروشمی سه‌باره‌ت
به
داخوازیه‌كانی
ئێمه‌ی
تێدابێ، له‌وانه
به‌ڕێوه
بردنی یاسا‌و پێڕاگه‌یشتن
به
باروودۆخی قوتابخانه‌كان
و ئیستاندارد كردنی ئامووزش و په‌روه‌رده
و هه‌روه‌ها
به
بێده‌نگی
ڕاگرتنی خۆمان پێش بە خراپ كه‌ڵك
وه‌رگرتنی
کەسانێک له
كۆبوونه‌وه‌كه
بگرین.
له‌م
چه‌ند
دێڕه‌دا
به‌ڕوونی
ده‌بیندرێ
كه
هه‌یئه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌یهه‌وێ
به
دوور خستنەوەی خەباتی موعه‌لیمه‌كان
له
هاوكاری بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
دیکە و به
مه‌زڵووم
نیشان دانی خۆیان، به
داخوازیه‌کانیان
بگەن.
ئه‌مه
ته‌نیا
یه‌كێكه
له
هۆكاره‌كانی
ته‌ریك
مانه‌وه‌ی
موعه‌لیمان
و لاواز كردنی خه‌باتی
ئه‌وان.
ئایا سه‌رجه‌م
موعه‌لیمه‌كان
له‌گه‌ڵ
ئه‌م
تاكتیكهدا
هه‌ن؟
به‌پیێ
لێكدانه‌وه
وه‌ڵام
مه‌نفیه.
به‌ڵام
لێره‌دا
پێویستی ته‌نیا
به
لێكدانه‌وه
نییه.
به‌پیێ
هه‌واڵێك
كه
رۆژی ١٦ی گوڵان له
سایتی
په‌یامه‌وه
بڵاو بۆته‌وه،
سه‌دان
كه‌س
له
موعه‌لیمانی
شاری سنه
بۆ گه‌یشتن
به
داخوازییه‌كانیان
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ناڕه‌زایه‌تیان
وه‌ڕێ
خست. ئه‌وان
به
پێچه‌وانه‌ی
هه‌یئه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كانوونی موعه‌لیمان
به
جێگای ته‌ریك
كردنه‌وه‌ی
خه‌باتی
خۆیان، به‌رته‌سك
كردنه‌وه‌ی
داخوازییه‌كانیان
و خۆ مه‌زلوم
نیشان دان، هاتنه
پێشه‌وه
و داخوازیه‌كانیان
باس كرد و یەکێک لە درووشمەکانیشیان بریتی بوو له
پشتیوانی كردن له
داخوازی كرێكاران، په‌ره‌ستاران
و رۆژنامه‌وانان.
سایتی په‌یام
به‌شێك
له
داخوازییه‌كانی
موعه‌لیمانی
شاری سنه‌ی
به‌مجۆره
هێناوه:
به‌ڕیوه‌بردنی
نیزامی هاوئاهه‌نگی
حەقدەستەکان، وەک یه‌كێك
له
گرینگ‌ترین داخوازییه‌كانی
موعه‌لیمان،
به‌ڕه‌سمی
ناسینی مافی رێكخراو بوون و مانگرتن، به‌شداری
موعه‌لیمان
له
ئاسته
جۆراوجۆره‌كانی
ئامووزش و په‌روه‌رش،
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حوكمی ده‌رچوو
له‌دژی
موعه‌لیمانی
ناڕازی و ده‌ست
به‌سه‌ركراو،
ئازاد كردنی "فه‌رزاد
كه‌مانگه‌ر"،
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حوكمی ته‌بعیدی
ئه‌سكه‌نده‌ر
لوتفی، رێزدانان بۆ ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین
له
په‌روه‌رده
و فێركردن دا و هه‌روه‌ها
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حوكمی ته‌بعیدی
جه‌ماڵ
خاڵ"،
موعه‌لیمانی
ناڕازی له
دوایین به‌ندی
داخوازییه‌كانی
خۆیاندا رایانگه‌یاند:
ئێمه
فه‌رهه‌نگیانی
كوردستان پشتیوانی خۆمان له
داخوازی كرێكاران، په‌ره‌ستاران،
رۆژنامه‌وانان
و سه‌رجه‌م
توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگا
راده‌گه‌یه‌نین.
ده‌بێ
موعه‌لیمان
ئه‌وه
له
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری فێرببن كه
بۆ هاتنه‌دی
داخوازیه‌كانیان،
پشت ئه‌ستوور
بن به
خه‌باتی
خۆیان و پشتیوانی به‌رینی
هێزه
مافخوازه‌كانی
دیکەی کۆمەلگا. ئه‌گه‌ر
هه‌ر
رێكخراوێكی مافخواز بڕوای بە هیزی خۆی نەبێ و خۆی بە کەم بگرێ
بێگومان تێک دەشکێ. موعه‌لیمانی
خه‌باتگێڕ
پێویستە رێگه
نه‌ده‌ن
هه‌یئه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به
خۆشباوه‌ڕی
و مه‌زڵووم
نمایی، خه‌بات
له
پێناو به‌دی
هێنانی داواكارییه‌كان
به
لاڕێدا به‌رێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره ٢٦٥ |