|
به‌ڵێنی
بێ ناوه‌رۆكی
ده‌وڵه‌ت
و مانگرتنی موعه‌لیمان
یه‌كێك
له
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی
حه‌وتووی
رابردوو، راگه‌یاندنی
سێ رۆژ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی
له‌لایه‌ن
"كانونی سینفی موعه‌لیمانی
ئێرانه"
وه
بوو. ئه‌م
ناوه‌نده
له‌سه‌ره‌تای
مانگی گوڵان له
ڕاگه‌یاندنێكدا
داوای له
موعه‌لیمانی
ئێران كرد كه
له
ناڕه‌زایه‌تی
به
به‌ڵێنیه
پووچ و بێ ناوه‌رۆكه‌كانی
سه‌رۆك
كۆمار سه‌باره‌ت
به
به‌كرده‌وه
ده‌رهێنانی
یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خزمه‌تگوزاری
گشتی وڵات، ئاكسیۆنێكی سێ رۆژه
به‌ره‌و
پێش ببه‌ن.
له
ده‌قی
راگه‌یاندنه‌كه‌دا،
رۆژی سێ شه‌ممه
8ی گوڵان وه‌ك
رۆژی "ناڕه‌زایه‌تی
میللی موعه‌لیمان"
ناودێر كراوه
و داوا له
ته‌واوی
موعه‌لیمانی
ئێران كرابوو كه
له
چوون بۆ مه‌دره‌سه‌كان
له‌م
رۆژه‌دا
خۆ بپارێزن.
به‌پێی
راپۆرتی كانوونی سینفی موعه‌لیمان،
بانگه‌وازه‌كه‌یان
له‌گه‌ڵ
پێشوازیی به‌ربڵاوی
موعه‌لیمان
و فه‌رهه‌نگیان
بهرهورووبۆتهوه.
به‌پێی
ئه‌م
راپۆرتانه،
موعه‌لیمان
له
كرماشان، سنه،
ئه‌رده‌بیل،
هه‌مه‌دان،
ئه‌راك،
لوڕستان، شارستانه‌كانی
تاران، مه‌نته‌قه‌كانی
2، 4، 12 و 16ی تاران و هیتر، زۆرێك له
فهرههرنگیان
به
هه‌ست
به
به‌رپرسایه‌تی
و به
نیشانه‌ی
هاوپشتی، له
چوون بۆ مه‌دره‌سه‌كان
خۆیان پاراستووه.
ئه‌مانه
ده‌ستیان
ناوه‌ته
ناو ده‌ستی
هاوڕێ و هاوكاره‌كانی
خۆیان له
كانوونی سینفی موعه‌لیمان،
ئه‌و
ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌ی
كه
له‌ناو
كۆمه‌ڵگایه‌كی
فه‌رهه‌نگیه‌وه
سه‌ری
هه‌ڵداوه
و بوێرانه
خوازیاری مافه
یاسایی و ئاشكراكانی خۆیان بوون.
كانوونی سینفی موعه‌لیمان
ڕایگه‌یاندبوو،
كه
ئه‌گه‌ر
هه‌تا
رێكه‌وتی
10ی گوڵانی ساڵی 1388، یاسای خزمه‌تگوزاری
گشتی وڵات به
ته‌واوی
به‌كرده‌وه
ده‌رنه‌یه‌ت،
ئه‌م
كانوونه
هه‌وڵی
رێكخستن و به‌رێوه
بردنی ناڕه‌زایه‌تی
دیكه
ده‌نێته
ده‌ستووری
كاری خۆیه‌وه.
راگه‌یاندنی
ئاكسیۆنی سێ رۆژه
و هه‌وڵه
بهڵێندراوهكان
بۆ به‌دواداچوونی
ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تییانه،
پێشانده‌ری
ئه‌م
راستییه‌یه
كه
موعه‌لیمانی
ئێران ورده‌ورده
به‌و
ده‌ره‌نجامه
ده‌گه‌ن
كه
رێككه‌وتن
و چاوه‌ڕوانی
واده‌و
به‌ڵێنه‌كانی
ده‌وڵه‌ت
و سه‌رۆك
كۆمار مانه‌وه،
شتێكی بێ سوده
و بۆ هێنانه‌دی
ویست و داخوازییه
عادڵانه
و ره‌واكانیان،
ده‌بێت
راسته‌وخۆ
بێنه
مه‌یدانی
خه‌بات
و ناڕه‌زایه‌تی.
بانگه‌وازی
كانوونی سینفی موعه‌لیمان
بۆ وه‌ڕێخستنی
ناڕهزایهتیهكی
سێ رۆژه،
نیشانه‌ی
گوشاری له
خواره‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری
موعه‌لیمانی
ئێرانه.
موعه‌لیم
ده‌بێ
ژیانی دابین بێت، ده‌بێ
حه‌قده‌سته‌كه‌ی
له‌ئاستێك
دا بێت كه
بتوانێ به
خه‌یاڵێكی
ئاسووده‌وه
هه‌م
ده‌رس
بڵێته‌وه
و هه‌م
لێكۆڵینه‌وه
بكات. هه‌ر
موعه‌لیمێك
ده‌بێت
بۆ هه‌ر
یه‌ك
سه‌عات
ده‌رس
وتنه‌وه،
لانیكه‌م
سه‌عاتێكیش
وه‌ختی
بۆ خۆئاماده
كردن هه‌بێت.
ئه‌و
له
پڕۆسه‌ی
ده‌رس
وتنهوهكهیدا
ده‌بێت
بتوانێت خهللاقییهتهكانی
گه‌شه
پێ بدات.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی
ئێران، هه‌ر
له
سلسله‌ی
پههلهویهكانهوه
بگره
هه‌تا
كۆماری ئیسلامی، هه‌رگیز
ئه‌م
بنه‌ما
ساكارانهیان
ڕه‌چاو
نه‌كردووه.
واتا هه‌رگیز
حقوقی پێویستیان به
موعه‌لیم
نه‌داوه
و ناچاریان كردووه
كه
له‌باتی
ئارامكردنه‌وه‌ی
ره‌وان
و لێكۆڵینه‌وه،
په‌نا
ببه‌نه‌به‌ر
كاری دووهه‌م.
ئه‌مه
زه‌برێكی
قورسی له
بارهێنانی نه‌وه
جۆراوجۆره‌كان
له
ئێران داوه.
ئه‌م
پڕۆسه‌یه
ده‌بێت
رابگیرێت، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش
خه‌بات
پێویسته.
به‌ڵام
ئه‌م
خه‌باته
نه‌ك
ته‌نیا
ئه‌ركی
موعه‌لیمان،
به‌ڵكوو
ئه‌ركی
ته‌واوی
خه‌ڵكی
ئێرانه.
ده‌وڵه‌تی
ئه‌حمه‌دی
نژاد له
ماوه‌ی
سێ ساڵ و نیو ده‌سته‌ڵاتدارێتی
خۆیدا 260 ملیارد دۆلار ته‌نیا
داهاتی نه‌وتی
هه‌بووه.
ئه‌م
پووڵانه
جیا له
دزی و فزیه
شه‌خسییه‌كان،
سه‌رفی
ته‌سلیحات،
بڵاوكردنه‌وه‌ی
خوڕافاتی مه‌زهه‌بی،
سه‌رفی
هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كان
و سه‌رفی
یارمه‌تیدان
به
هێزه
كۆنه‌په‌ره‌سته
ئیسلامییه‌كانی
وه‌ك
حیزبوڵڵا و حه‌ماس
كراوه
و ده‌كرێت.
ته‌نیا
به
هێزی خه‌بات
ده‌تواندرێت
ئه‌م
رژیمه
ناچار به‌وه
بكرێت تا به‌شێكی
ته‌واو
له‌م
داهاته
زۆر و زه‌به‌نده
بۆ ئامووزش و په‌روه‌رش
و دانی حقووقی گونجاو و پێویست به
موعه‌لیمان
ته‌رخان
بكات.
موعه‌لیمان
به وه‌ڕێخستنی
خه‌باتێكی به‌رین
له‌ماوه‌ی
سێ ساڵی رابردوودا و ئه‌م
ئاكسیۆنهی حه‌وتووى
رابردوو، پیشانیان داوه كه
زه‌رفییه‌ت
و توانایی ئه‌وه‌یان
هه‌یه
داواكاریه‌كانیان به‌سه‌ر
ده‌وڵه‌ت
دا بسه‌پێنن. ئه‌وان
له درێژه‌ی
خه‌باتی خۆیاندا، بێگومان له‌لایه‌ن
كرێكاران، ژنان، خوێندكاران، دانشجوویان و باقی چین و تۆێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌شه‌وه
پشتیوانیان لێ ده‌كرێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره ٢٦٥ |