|
گه‌نده‌ڵی
دارایی وه‌زیران
و نوێنه‌رانی
پارلمان له
بریتانیا
ماوه‌یه‌كه
سه‌ردێڕی
راگه‌یه‌نه‌ره
گشتیه‌كانی
بریتانیا ته‌رخان
كراوه
به
ده‌نگ
دانه‌وه‌ی
راپۆرتی گه‌نده‌ڵی
دارایی وه‌زیران
و نوێنه‌رانی
حیزبی "كارگه‌ر"
له
پارلمانی بریتانیا.
له
11ی مانگی مه‌ی
به‌ملاوه
هه‌واڵی
تایبه‌ت
به
گه‌نده‌ڵی
وه‌زیران
و مه‌جلیس
نشینانی حیزبی موحافزهكاریش
له
راگهیهنهرهكاندا
بڵاو بووه.
ئه‌وان
به‌پێی
ئه‌و
یاسایانه‌ی
كه
خۆیان دیاریان كردووه،
مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه
كه
له‌ماڵی
دووهه‌م
كه
بریتییه
له
ده‌فته‌رێكی
تایبه‌ت
به
كاره‌كه‌یان
و هه‌زینه‌ی
دابین كردنی ئه‌و
شوێنانه
كه
به
پووڵى ماڵیات ده‌ران
دابین ده‌كرێت،
به‌هره‌مه‌ند
بن.
ئێستاش ده‌نگۆی
ئه‌وه
هه‌یه
كه
ئه‌م
كه‌سانه
هه‌موو
جۆره
ئامرازێكی فریوكارانهیان
به‌كارهێناوه
بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و
سیسته‌مه
یارمه‌تییه
ماڵییه‌ی
كه
ده‌ستكردی
خۆیانه،
كه‌لكی
تایبه‌ت
وه‌ربگرن.
وه‌ك
ده‌ڵێن
ئاشه‌كه
ئه‌وه‌نده
سوێربووه
كه
سه‌رنووسه‌ری
سیاسی "بی بی سی"، رۆژى یه‌كی
مه‌ی
نووسی: ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی
كه
ئه‌ندامانی
پارلمان به
كه‌سانێكی
شه‌رافه‌تمه‌ند
له
قه‌ڵه‌م
ده‌دات،
مردووه.
له‌راستی
دا ئه‌سپه‌كانی
سه‌رمایه‌داران
و سیاسه‌ت
وانانی ئه‌وان
گه‌یشتونه‌ته
هه‌وراز
و خه‌رێكن
گاز له
یه‌كتر
ده‌گرن،
تا ماوه‌یه‌ك
له‌وه‌پێش
هه‌واڵی
گه‌نده‌ڵی
خاوه‌ن
بانك و به‌ڕێوه
به‌رانی
به‌شی
دارایی، سه‌ردێڕی
بڵاوكراوه‌كان
بوو. بۆ وێنه:
كاتێك بانكدارهكان
ئه‌وانه‌ی
كه
به
ملیاردها دۆلار یارمه‌تی
وه‌رده‌گرن،
پاداش و حقوقێكی له
راده‌به‌ده‌ری
خانه‌نشینییان
بۆ خۆیان نووسی، تووڕه‌یی
و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی
تووند له‌ئاست
ئه‌م
كاره
له‌لایه‌ن
بیروڕای گشتییه‌وه
سه‌رى
هه‌ڵدا.
ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تی
و توڕه
بوونه
"گوردون براون" سه‌رۆك
وه‌زیری
بریتانیای ناچار كرد كه
هه‌ڵوێست
بگرێت. ئه‌و
وتی:
به‌هیچ
كه‌س
به‌هۆی
وه‌رشكست
بوونییه‌وه
پاداش نادرێت. ئێستا نۆبه‌ی
به‌رپرسانی
به‌شی
ماڵییه
كه
قه‌ره‌بووی
بكه‌نه‌وه.
سه‌رنوسه‌ری
رۆژنامه‌ی،
"سیتی" یه‌كێك
له
رۆژنامه‌كانی
ناوه‌ندی
دارایی له‌نده‌ن،
رۆژی11ی مانگی مه‌ی
وێڕاى ئاماژه
به
گه‌نده‌ڵی
دارایی سیاسه‌ت
وانان، نووسی: " كه‌سێك
كه
بۆ خۆی له
ناو كۆشكی شوشه‌یی
دا دانیشتووه،
به‌رد
له
كسێكی تر ناگرێت."
"پڕۆفسیۆر ئیستوان مهزاروش"
مامۆستای ماركسیست له
زانكۆكانی بریتانیا و نووسه‌ری
كتێبی به‌ناوبانگی،
"ئه‌وپه‌ڕی
سه‌رمایه"
له
چه‌ند
وتارێكدا كه
ساڵی رابردوو پێشكه‌شی
كرد، نیشانی دا كه
قه‌یرانی
ئێستای سه‌رمایه‌داری
جیهانی ته‌نیا
قه‌یرانێكی
ئابووری نییه،
به‌ڵكوو
سیاسیشه.
ئه‌و
گه‌نده‌ڵییه
له‌قاو
دراوه‌ی
ئێستا، نیشانه‌یه‌كه
له
قه‌یرانی
سیاسی و ئه‌خلاقی
بورژوازی، كه
له
بریتانیا به‌و
چه‌شنه‌ی
ئێستا ده‌نگی
داوه‌ته‌وه.
هیچ گومانێك له‌وه‌دا
نییه
كه
به‌شه
جیاجیاكانی چینی ده‌سه‌ڵاتداری
بریتانیا، هه‌روه‌ك
ته‌واوی
ده‌سه‌ڵاته
بورژوازییه‌كان،
له‌سه‌رجه‌م
قوناغه‌كاندا
گه‌لێك
دزی و سوئیستفاده‌ی
جۆر به
جۆر و كهلانیان
كردووه
و ئه‌وه‌ی
كه
له‌م
رۆژانه‌دا
ئاشكرا بووه،
ته‌نیا
به‌شێكی
زۆر بچووك له
واقعیهتهكهیه.
قه‌یرانی
روو له
قووڵتر به
بۆنه‌وه‌ی
ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری
هه‌ر
رۆژه
و به
شێویه‌ك
ره‌نگ
ده‌داته‌وه.
تا ئه‌و
كاته‌ی
كه
ئه‌م
نیزامه
له‌سه‌ركاره،
ئه‌م
جۆره
كه‌سایه‌تییه
گه‌نده‌ڵانه‌ش
سه‌رله‌نوێ
به‌رهه‌م
دێنه‌وه.
له
خۆپیشاندانه‌كانی
رۆژی جیهانی كرێكار له
شاری له‌نده‌ن
یه‌كێك
له
دروشمه
سه‌ره‌كیه‌كان
ئه‌وه
بوو كه:
"نیزامی سه‌رمایه‌داری
كه‌ڵكی
نه‌ماوه
ده‌بێ
به‌دیلێكی
بۆ دابنرێت. ئه‌مه
راستییه‌كی
حاشا هه‌ڵنه‌گره.
ته‌نیا
به‌دیلێك
كه
ده‌تۆانێت
كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی
له‌چنگ
ئه‌م
نیزامه
كاولكاره
رزگار بكات، سۆسیالیزمه.
"رۆزا لۆگزامبۆرگ"، ماركسیستی خه‌بات
كار و به‌ناوبانگ
له
سه‌ره‌تاكانی،
سه‌ده‌ی
بیسته‌م
دا وتی: ئه‌گه‌ر
سۆسیالیزم دانه‌مه‌زرێت،
مرۆڤایه‌تی
له‌گه‌ڵ
بهڕبهریهت
به‌ره‌وڕوو
ده‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت
به
قه‌وڵی
پڕۆفیسۆر "مهزاروش"
به‌سه‌رنج
دان به
گۆڕانكارییه
ئابووری، سیاسی و نیزامییه‌كانی
بورژوازی به
درێژایی ئه‌م
سه‌ده‌یه،
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
شانسی بهربهریهتیشمان
هه‌بێ
!. به‌پێی
لێك دانهوهكانی
"مهزاروش"،
ئه‌گه‌ر
سۆسیالیزم دانه‌مه‌زرێت،
له‌وانه‌یه
سه‌رجه‌م
مرۆڤایه‌تی
له‌ناو
بچێت. ته‌نیا
چینی كرێكاره
كه
به
پشت ئه‌ستوور
بوون به‌و
جێگا و شوێنی بابه‌تی
خۆی له‌به‌رهه‌م
هێنان دا و به
كه‌ڵك
وه‌رگرتن
له
ماركسیزم و ئه‌زمونه‌كانی
خه‌باتی
خۆی، توانایی ئه‌وه‌ی
هه‌یه
كه
كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی
له
ده‌ست
نیزامی سه‌رمایه‌داری
و كه‌سایه‌تییه
گه‌نده‌ڵه‌كانی
رزگار بكات. خه‌باتی
ئه‌م
چینه
له
پێناو رزگار بوون له
ده‌ست
سیستمى چه‌وسێنه‌ر
و گه‌نده‌ڵكاری
بورژوازی به‌شێوازی
جۆراوجۆر و له
ئاستی جیاوازدا به‌رده‌وام
له‌ئارادا
بووه.
ئه‌م
خه‌باته
هه‌رئێستاش
به
شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو
له
شوێنه
جیاجیاكانی جیهان له‌ئارادایه
و گۆڕانكاری و گه‌شه
و به‌ره‌و
پێش چوونی ئه‌م
خه‌باته،
ته‌نیا
هیوای رزگاربوون له‌ده‌ست
چه‌وساندنه‌وه،
هه‌ژاری
و گه‌نده‌ڵی
ئه‌م
نیزامه
كاولكارهیه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره ٢٦٥ |