www.payam.nu

رێكخراوی لێبوردنی نێونهتهوهیی له سێدارهدانی لاوانی له ئێران مهحكوم كرد

 

 

رێكخراوی لێبوردنی نێونهتهوهیی له بهرواری 16ی گوڵانی 1388دا بهیانییهیهكی دهركرد و تێیدا خوازیاری پێشگرتن له ئێعدامی دوو لاو بهناوهكانی "ئهمیری خهلیقی" و "سهفهری ئهنگوتی" بوو. ناوبراوان بڕیار بوو شهش ڕۆژ پاش له سێدارهدانی "دلارای دارابی" ژنێكی 22 ساڵ تهمهن كه له تهمهنی 17ساڵیدا به ئێعدام مهحكوم كرابوو، لهسێداره بدرێن. لێبوردنی نێونهتهوهیی لهبهیانیهكهی خۆیدا وێڕای ئاماژه بهوهیكه لانیكهم 135 لاوی دیكه ههن كه حوكمی ئیعدامیان بۆ دهرچووه ، داوای له ئهندامانی خۆی و سهرجهم نهیارانی حوكمی ئێعدام كرد كه لهو رۆژهدا لهبهردهم باڵوێزخانهكانی كۆماری ئیسلامی كۆببنهوه، چهپكه گوڵی سپی لهگهڵ خۆیاندا ببهن و بهمجۆره ناڕهزایهتی خۆیان له دژی بهڕێوه چوونی ئێعدامهكان له ئێران دهرببڕن و به تایبهت خوازیاری راگرتنی ئێعدامی لاوان و لهوانه بهڕێوهچوونی حوكمی ئێعدام له دژی "ئهمیری خهلیقی" و "سهفهری ئهنگوتی" بن.

كۆماری  ئیسلامى بهپێی ئهو ئامارانهی كه بۆخۆی رایگهیاندوون، تهنیا لهچوار مانگی سهرهتای ساڵی 2009ی زاینی دا 140 كهسی لهسێداره داوه. ههتا ئێره تهنانهت ئهگهر ئێعدامه نهێنی و رانهگهیاندراوهكانیش له بهر چاو نهگرین  دیسانیش رژیمی ئیسلامی  سهرجهم رۆژانه، پتر له یهك كهسی لهسێداره داوه. بهپێی راپۆرتهكان، كۆماری ئیسلامی دوای حكومهتی چین، دووههمین وڵاته كه تێیدا زۆرترین حوكمی ئێعدام بهڕێوه دهچێت.

لهراستی دا ئهگهر بهپێی حهشیمهتی وڵات لێك بدرێتهوه، كۆماری ئیسلامی لهپلهی یهكهمی ئهو وڵاتانهدا دێت كه حوكمی ئێعدام تێیاندا بهڕێوه دهچێت. لهههمان حاڵدا ئهم رژیمه به هۆی بهرێوهبردنی سزای سهنگسار، ئێعدام له پێش چاوی خهڵك، ئێعدام به هۆی بیروباوهڕ، ئێعدام بههۆی گهرایشی جنسی، ئێعدامی منداڵان، لاوان و تازهلاوان، بهشێوهیهكی بهردهوام لهلایهن بیروڕای گشتی له ئاستی جیهاندا مهحكووم و ڕسوا دهكرێت. ئهو یاسا و ڕێسایانهی كه قازییهكان بتوانن به پێی ئهوان حوكمی یهك له دوای یهكی ئێعدام دهربكهن، رۆژ به رۆژ زۆرتر و بهرفراوانتر دهبن. بۆ نموونه، بهپێی یاسایهك كه ساڵی 1386 له پارلمان پهسهند كرا، بۆ تاوانێكی وهك بڵاو كردنهوهی وێنه یان تهسویری جنسی سزای مهرگ لهبهرچاو گیراوه. ساڵی رابردوو لایحهیهك درا به مهجلیس كه بهپێی ئهو بڕیاره هاندان بهرهو فهساد، بهدهست هێنانی داهات له رێگای سات و سهودای جنسیهوه و ههروهها وازهێنان له دینی ئیسلام لهگهڵ سزای ئێعدام بهرهوڕوو ببێتهوه. له سهرهتاكانی ئهمساڵیش دا راگهیندرا كه بڵاوكردنهوهی ههر بابهتێك له دژی بایهخه ئیسلامییهكان و ههروهها تهبلیغات لهدژی شۆڕشی ئیسلامیش له ئێنترنێت دا بۆی ههیه كه سزای ئێعدامی بۆ لهبهرچاو بگیردرێت.

كۆماری ئیسلامی پێگهیهكی كۆمهڵایهتی لاوازی ههیه، باروودۆخی سیاسی و ئابووریهكهی نوقمی قهیرانه و به توندیش كهوتۆته بهر نفرهت و بێزاری قووڵی كۆمهڵانی خهڵك. لهم رووهوه پشت بهستن به سهركوت و ئامرازهكانی سهركوت، دهتوانێت له بهردهوام مانهوهو درێژهدان به دهسهڵاتهكهی دا دهور و نهخشێكی گرینگ ببینێت. دهركردن و بهرێوهبردنی سزای ئێعدام بهشێكه له پێویستی ئهم رژیمه به پێك هێنانی كهش و ههوای ترس و خهفهقان له كۆمهلگادا. هۆكاری سوور بوون و پێداگری رژیمی كۆماری ئیسلامی له سهر وازنههێنان له سزای سهنگسار، ئێعدام له پێش چاوی جهماوهر و سهرهنجام ههڵنهوهشاندنهوهی سزای ئێعدام، ههر لهم پێویستیهوه سهرچاوه دهگرێت.

بهڵام واقعییهتهكانی ئهمڕۆی كۆمهڵگای ئێران دهری دهخات كه بهكارهێنان و كهڵك وهرگرتن لهم چهشنه رێوشوێن و ئامرازانه، هیچكات نهیتوانیوه و ناشتوانێت خهڵكی ئێران چاوترسێن بكات و ئهم سیاسهتهی رژیم نهك ههر لهگهڵ شكست و ناكامی بهرهوڕوو بۆتهوه، بهڵكوو ئاكامێكی تهواو به پێچهوانهی ئامانجهكانی رژیمی لێكهوتۆتهوه.

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٥