www.payam.nu

ئیدیعانامهی كرێكارانی ئێران له دژی سهرمایهداران و ڕژیمه پارێزهرهكهی

 

كومیتهی بهرێوهبهری رێ و ڕهسمی رۆژی جیهانی كرێكار له بڕیارنامهیهك دا، ئیدیعانامهی كرێكارانی ئێران لهدژی سهرمایهداری، بهدیل و ئاڵترناتیڤی كرێكاران بهرانبهر بهم نیزامه و ههروهها ویست و داخوازیهكانی ئهوانی بهرامبهر به حكومهتی كۆماری ئیسلامی به ئاگاداری گشتی گهیاند. بڕیارنامهكه حاسڵی خاڵه هاوبهشهكانی روانگه و بیروبۆچوونی رێكخراوهكانی پێك هێنهری كومیتهی بهرێوهبهری رێ و رهسمی رۆژی جیهانی كرێكاره

ئهم رێكخراوانه بریتین له:

سهندیكای كرێكارانی شیركهتی واحیدی ئهتوبووسڕانی تاران و دهوربهر، سهندیكای كرێكارانی نهیشكهری ههفت تهپه، یهكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران، ههیئهتی سهرلهنوێ دهست بهكاربوونهوهی سهندیكای كرێكارانی نهقاش و جوانكاری ساختمان، كانونی پارێزهرانی مافی كرێكاران، شورای هاوكاری رێكخراو و ههڵسووڕاوه كرێكارییهكان، كومیتهی بهدواداچوونی رێكخراوه كرێكاریهكان، كومیتهی هاوئاههنگی بۆ پێكهینانی رێكخراوه كرێكارییهكان، شورای ژنان و كۆمهڵێك له ههڵسووڕاوانی كرێكاریی.

نوێنهرانی ئهو رێكخراوهیه، له داڕشتنی بڕیارنامهكهدا، به ئاماژه كردن به خاڵه هابهشهكان، ئهوپهڕى وشیاری سیاسی و چینایهتی خۆیان نیشانداوه. ئهم شێوهكاره له پێویستی چینی كرێكار به یهكێتی ڕیزهكانی خۆیهوه سهرچاوه دهگرێت و چهندین ساڵه وهك خاڵێكی بههێز له بزوتنهوهی كرێكاری دا جێكهوتووه.

ئهو بڕیارنامهیه كه لهسهرهوه ئاماژهى پێكرا، یهكێكه له ئاكام و بهرههمهكانی ئهم شێوهكاره. پێویسته له سهر ئهوه جهخت بكرێتهوه كه ئهم شێوهكاره، هاوكات لهگهڵ به ڕهسمی ناسینی ناكۆكیهكان و ههوڵدان بۆ نههێشتنیان، بایهخێكی زۆری ههیه بۆ بزووتنهوهی كرێكاری و پێویسته كه بههێزتر بكرێـت.

بڕیارنامهكه له پێشهكیهك و 15 خاڵ پێكهاتوه و نوێنهران لهپێشهكی بڕیارنامهكهدا به درووستی ئاماژهیان بهوه كردووه كه، ئهوهڵی مهی رۆژی خهبات له دژی نیزامی سهرمایه، لهسهر نوێنگهی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و رۆژی دهربڕینی ئهو ویست و داخوازیانهیه كه وهدی هاتنیان، ڕێگا بۆ بنیادنانی جیهانێكی بهری لهستهم و چهوساندنهوه خۆش دهكات. بڕیارنامهكه وێڕای ئاماژه بهو قهیرانه بهرینهى ئێستا و كاریگهری كاولكارانهی لهسهر چینی كرێكار لهئاستی جیهاندا، جارێكی تر له سهر پێویستی رزگاربوون له دهست ئهم نیزامه چهوسێنهره، كاولكار و سهرچاوهی قهیرانه، له رێگای سهقامگیر بوونی سوسیالیزم جهخت دهكاتهوه.

ههرچهند كه پڕیشكی قهیرانی جیهانی ئێرانیشی گرتۆتهوه، بهڵام بڕیارنامهكه لهسهر خاڵێكی واقعیی پێداگری دهكات، ئهویش ئهوهیه كه نههامهتیهكانی ئێستا تهنانهت پێش له قهیرانیش لهئارادا بوون.  ئهگهرچی ئهم رۆژڕهشی و نههامهتیانه له نیزامی سهرمایهداریهوه سهرچاوه دهگرێت، بهڵام سهرمایهدارانی چاوچنۆك و دواكهوتووی ئێران و رژیمه دیكتاتۆره پارێزهرهكهیان، ئهم نههامهتیانهیان زیاتر و زیاتر كردووه.

ئهندامانی كومیتهی بهڕێوهبهری رۆژی جیهانی كرێكار له بڕیارنامهكهیاندا وێڕای ئاماژه بهو مهینهتی و نههامهتیانهی كه بهسهر كرێكارانی ئێراندا سهپێندراوه، بوێرانه رایانگهیاندووه كه:

"ئێمه كرێكاران له بهرامبهر ئهم باروودۆخه نامرۆڤانهیه و پهرهسهندن و قوڵتربوونهوهی دا، بێدهنگ نابین و ئیجازه نادهین زیاتر لهوه مافی ژیان و ههست ونهستمان بهتاڵان ببرێـت.

ئێمه بهرههمهێنهرانی سهروهت و نێعمهتهكان له كۆمهڵگهداین و بهمافی خۆمانی دهزانین كه به بهرزترین ستانداردهكانی ژیانی مروڤایهتی ئهمڕۆ، له ئاسایش و ریفاهدا ژیان بهسهر بهرین.

ژیانێكی ئینسانی مافی بێ ئهملاوئهولای خۆمانه و ئێمه بۆ گهیشتن بهم ژیانه ئینسانیه، تهواوی كۆسپ و لهمپهرهكانی سهر رێگای خۆمان به پێكهێنانی رێكخراوهكانی سهربهخۆ لهدهوڵهت و خاوهنكار و ههروهها به پشت بهستن به هێزی یهكگرتووی خۆمان لادهبهین.

نووسهرانی بڕیارنامهكه پاشان داخوازیهكانی چینی كرێكاری ئێران كه دهتوانێت بنهمای یاسای كارێكی دێموكراتیك بێت، رادهگهیهنن. ئهوان دهزانن كه، بهدیهاتنی ئهم خواستانه تهنیا به هێزی كرێكارانی رێكخراو له رێكخراوه‌‌ چینایهتی و سهربهخۆكانی خۆیان، مومكین دهبێت و بهس.

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٥