www.payam.nu

خهڵكی كوردستانی ئێران متمانهیان به هیچ باڵێكی دهسهڵات نهماوه

 

 رۆژنامهی هاوڵاتی ژماره 526 چاوپێكهوتنێكی لهگهڵ هاورێ ئیبراهیمی عهلیزاده دهبیر ئهوهڵی كۆمهڵه سازداوه كه دهقی ئهم چاوپێكهوتنه دهخهینه بهر دیدهی خوێنهرانی پێشڕهو:

 

پرسیار:  ئێوه لاتان وایه  ههڵبژاردنی ئهم جارهی ئێران گۆاڕنێكی تێدا هاتووه؟

 وڵام: هیچ جیاوازێکی جیددی لهنێوان ههڵبژاردنی ئێستاو ههلبژاردنی دهورهی رابردووی سهرۆك كۆماری له ئێران بهدی ناكرێت. پێكهاتهی دهسهڵات لهكۆماری ئیسلامی دا جۆریكه كهسهرۆك كۆمار ئهگهر وهلی فهقیهو سوپای پاسداران و بهسیج لهگهڵی هاودهنگ نهبن، دوای ههلبژاردنیش ناتوانێ دهورێكی ئهوتۆ لهبهرێوهبردنی وڵات دا بگێریت. ئهگهر  به ویستی ئهوان ههلبژێردرێت بهرێوهبهری ستراتیژی ئهوان دهبێت لهحكومهتكردندا و ئهگهر ئهوانی لهگهڵ نهبن یان ههلنابژێدرێ و یان ئهگهر ههلبژێدرا بێ دهسهڵات دهبێت. بهرئاوهردكردنی دهورهی سهرۆك كۆماری خاتهمی و ئهحمهدی نهژاد له گهل یهك، ئهو راستیه بهروونی دهخاته روو.

پرسیار: مهسه‌له‌یه‌ك ههیه نارۆشنی تیایه ئه‌ویش ئهوه‌یه‌ كه لایه‌نی دهسه‌ڵات و ریفۆرم خوازهكان ههریه‌كه‌یان دووكاندیدیان دهستنیشان كردوه بهرای ئێوه ئهمه‌ بۆ چییه؟

ولام: ئهو لایهنهی بهناوی بهرهی ریفۆرمی ناوی لێ دهبردرێت. له نێو خۆیدا یهكدهست نییه. دوای شكستی خاتهمی كه تارادهیهكی زۆر دهنگی خهڵكی لهپشت بوو، بهرهی ریفورمخوازانی ناوخۆی رژیم، پهرم پهرم و بی ئاسۆن و لهراستی دا ئهمرۆكه ئیتر تهنیا وهكوو كارتێك لهلایهن باڵی دهسهڵاتدارهوه بهكار دێن بۆ ئهوهی بازاری ههلبژاردنیان پێ قهرهبالغ كهن. ئهوهی كه بهلایانەوە گرینگە ئهوه نییه كه كێ ههلدهبژێدرێت، بهڵكوو ئهوهیه كه بهراكیشانی خهڵك بهرهو سندووقهكانی دهنگدان شهرعیهت بدهن بهدهسهڵاتیك كه له پشتهوهی ئاكامی ئهو جۆرهههلبژاردنانهدا و به میكانیزمیكی دیكه وڵات بهرێوه دهبات.

پالێوراوهكان دهبێ لهلایهن دامهزراویك بهناوی "شورای نیگهبان"، كه وهلی فهقی دیاریان دهكات پهسند بكرێن تاكوو بتوانن بێنه مهیدانی ركهبهریوه. ئهو شورایه لهرۆژانی داهاتوودا بریاری خۆی دهدات. ریفورم خۆازەکان دوو کەسی ناسراویان هەیە بۆ ئەوی ئەگەر شورای نیگەهبان کەرروبی رەت کردەوە موسەوی کە رەت کردنەوەی ئاسان نیە لە مەیدان دا بمێنێتەوە.

 

پرسیار: ئایا راستە کە خامهنه‌یی پشتیوانی له ئهحمه‌دی نهژاد ده‌كات، ئهگه‌ر وایه موحسینی رهزایی (سهرۆكی پێشوی سپای پاسدارانی ئێران كه لهباڵی خۆیانه) بۆچی كاندید بووه؟

ولام: خامنەیی بۆ یەکەم جار لە وتەکانی دا لە شاری سنە بە بێ ئەوەی ناوێک لە ئەحمەدی نژاد بەریت پشتیوانی لێکرد. خامنەیی هەر لە سەرەتاوە کە بوو بە جێنشینی خومەینی ئەوەی باش دەزانی کە ئەو بە پێچەوانەی خومینی بۆ پاراستنی دەسەلاتی خۆی ناتوانی حیساب بۆ پێگە ئاینیەکەی بکات ، هەر بۆیە بەردەوام چاو لەدەستی دەسەلاتێکی واقیعی بۆە کە سوپای پاسدارانە و بە پێی بەرژەوەندی ئەم دەزگایە هەلدەسورێ و هەلوێست دەگرێ.

موحسینی رەزایی کاندید نەبۆە بۆ ئەوەی هەلبژێردرێ ئەو هاتۆتە ناو گەمەکەوە بۆ ئەوەی دەوری سوپا لە هێنانی ئەحمەدی نژاد دا زۆر بەرچاو نەکەوێت و بە نۆبەی خۆی بازاری هەلبژاردنیش گەرم کات. ئەگەر موسوی شانسی ئەوەی هەیە کە بچێتە دەوری دووهەمی هەلبژاردن و لەوێ دەرنەچێ، موحسین رەزایی ئەو شانسەشی نیە.

پرسیار: بۆچی له هیچ ههڵبژاردنێكی ئێراندا تا ئێستا خهڵكده‌بێت دهنگ به كه‌سایه‌تی و دهموچاوه‌كان بدهن نه‌ك بهرنامه‌یه‌كی دیاركراو. (جگه لهخاته‌می كهله‌ده‌وره‌كانی پێشوودا نیوهبه‌رنامه‌یه‌كی خستبووهڕوو لههه‌ڵمه‌تی ههڵبژاردنه‌كه‌ی خۆیدا، كه ههڵبه‌ت نهیتوانی جێبه‌جێشی بكات؟)

ولام: هەلبژاردن لە ئیران ململانی کاندیدەکان لە کەش و هەوایەکی ئازاد دانیە. بە هیچ پێوەرێکی جیهانی ئەمرۆ ناتوانین ناوی هەلبژاردنی لێ بنیین.

ئیوه برواننه ئهو سیستهمه بزانن تیێ دا بهناوی ههلبژاردن چ گالتهیەک به دیموكراسی دهكرێ، پالیوراو دهبێ موسلمان بێ، شیعه بێ، شیعهی ١٢ ئیمامی بێ، باوهری به ویلایهتی فهقیه بێ، بەیعەتی بهفهقیهێكی دیاركراو واته خامهنهیی كردبێ. دوای ههمووی ئهوانه، شورای نیگههبان سهلاحیهتهكهی تهئید كرد بێ. سەرەرای ئەوانە ژومارهیهكی زۆر له پالیوراوهكان رهت دهكرینهوه له حالیكدا ههموو ئهو مهرجانهی سهروهشیان تێ دایه.

هیچ حیزبیكی سیاسی نهیاری رژیم ریگای چالاكی پێ نادرێ پێش به ههرچهشنه رادهربرێنكی ئازاد گیراوه، میدیای ئازاد بوونی نییه، ههر چهشنه چالاكیی پیشهیی ومهدهنی لهگهل توندترین كاردانهوهی رژیم بهرهورو دهبێ، هەر بۆیە جێگای خۆیهتی ئهگهر بڵێن ئهوه ههلبژاردن نییه، شانوگهریه كه ناوی ههلبژاردنیان له سهر داناوه.

خاتەمیش بەرنامەیەکی روونی راگەیاندراوی نەبوو. کۆمەلێک ووشەی گشتی سەبارەت بە کردنەوەی کەش و هەوای سیاسی نەبێ خاوەنی بەرنامەیەکی هەمەلایەنەی کۆمەلایەتی نەبوو. سیاسەتی ئابوریشی هەر ئەوە بوو کە لە دەوری رەفسەنجانی دا بەریەوە دەچوو کە پابەند بون بوو بە رێنونێکانی بانکی جیهانی و سندووقی نێو نەتەویی دراو. بەلام جەماوەری خەلک بە تایبەت ژنان و لاوان کە تینوی هەناسەیەکی بە ئازادی بوون و هیچ بەدیلێکی دیکەشیان نەبوو لە تەسەوری خۆیان دا بەرنامەی دلخوازی خۆیان بە خاتەمی نیسبەت دەدا و ئاواتە خۆازی وەدی هاتنی دەبوون. ئەوە سەراب بوو، خۆفریودانێک بوو لە ئاستێکی جەماوەری دا.

پرسیار: ئهركی خه‌ڵك لهو هه‌ڵبژاردنه‌دا چییه؟ ئایا بایكۆتكردنی ههڵبژاردن باشتره یان دهنگدان به كهسێك وهك موسه‌وی یان كهڕوبی كه ریفۆرمخوازن؟

ولام:موحافزەکارەکانی دەسەلات دار لە هەلو مەرجی ئیستا دا ئامادە نابن به هیچ شێوەیەک تەسلیمی دەنگی جەماوەر بن و هەلبژاردن بە هەر شێوەیەک بەریوە بچێ لە کۆتایی دا هەر ئەو کاندیدە سەر لە سندووقی دەنگ دان دێنێتە دەر کە ئەوان پێیان باش بێ. هەلومەرجی ئیستا لە چاو  ١٢ سال لەمەوبەر و دەورەی خاتەمی گۆراوە. لە بۆواری ئابوریەوە ئەزمەکەیان بەردەوام قوولتر و بەربلاوتر دەبێتەوە، جەماوەری خەلک نەک لێیان نارازی بەلکوو  لێیان بێزارن و رژیم لەم روەوە گەلێک هەست بە مەترسی دەکات. پەیوەندیان لە گەل ئامریکا لە قۆناغێکی هەستیار دایە و دەزانن ئەگەر دیپلوماسێکی بە هیزی کونترول کراویان نەبێ ئەوەی لەم چەند سالەی دوایی دا رستویانە هەمووی دەبێتەوە خوری. هەربۆیە لەوەها هەلومەرجێک دا خامنەیی و پاسداران بە پێچەوانەی دەورەی خاتەمی، ئیستا هەر چەشنە پاشەکشەیەک بەرانبەر بەرانبەر بە ریفورمخوازەکان وە یان بەرانبەر بە جەماوەری خەلک بە مەترسێکی گەورە بۆ سەر دەسەلاتیان دەزانن و پێچەوانەوە هەول دەدەن دەزگای دەسەلاتیان یەک دەست ترو و تیغی دیکتاتوری و سەرکوتیان تیژتر دەکەنەوە. بەشداری زۆری خەلک لە هەلبژاردن دا دەورێک لە دیاری کردنی سەرۆک کۆمار دا نابینێ بەلام خزمەت بە سەقامگیرتر کردنی ئەو دیکتاتوریەتە و شەرعیەت پێدانی دەکات و هەر بۆیە ئیمە داوامان لە خەلک کردۆە بە هیچ شێوەیەک لەم هەلبژاردنە دا بەشداری نەکەن و لام وایە هەلبژاردنێکی سارد و بێ رەونەق دەبێ.

پرسیار: دهنگۆیه‌ك ههیه كه خه‌ڵك زۆریان دهنگ به ئهحمه‌دی نهژاد ده‌ده‌ن، هۆكارهكه‌شی دهگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كهسیاسه‌ته‌كانی ئهحمه‌دی نهژاد كۆماری ئیسلامی له‌رووخان نزیكدهكاته‌وه‌، رای ئێوه چییه؟

ولام: من لە گەل ئەو دەنگۆیە نیم و ئاستی ووشیاری خەلک لە ئیران لەوە بە بانتر دەزانم کە بکەونە شوێن تاکتیکی لەو چەشنە. ئەوەی ئیستا بەلای رژیمەوە گرینگە ئەوەیە خەلکێکی زۆر لە دەوری سندوقەکانی دەنگدان کۆببنەوە. خامنەیی لە قسەکانی دا لە شاری سنە بە بێ هیچ پێچ و پەنایەک ئەوەی گووت. هەر بۆیە ئەوانەی کە بە بیانووی بۆ نمونە ئەوی بچن دەنگ بدەن بەلام لە سەر وەرەقەکانی دەنگ دان ناوی رێبەری فلان حیزبی ئوپوزیسیون بنوسن و یان دەنگ بە کەرروبی بدەن با وەزنی موحافەزەکارەکان کەم بێتەوە یان ئەو جۆرە دەنگۆیەی کە ئیوە ووتتان، ئەوانە هەمووی بە کردەوە ئاو دەکاتە ئاشی دوژمنەوە و هەر ئەوەیە کە باڵی موحافەزەکار دەی هەوێ.

پرسیار؟ بهرای ئێوه ئه‌گه‌ری بردهنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازهكان زیاتره یان موحافیز كارهكان؟

ولام: بە پێی ئەو قسانەی تا ئیستا کردمان من هیچ شانسێک بۆ رەوتی ریفورمخوازی لە ناو حکومەتی ئیران دا نابینم و لام وای ئەم رەوتە لە دەورەی خاتەمی دا شکستی خۆارد و مەجالی سەر هەلدانەوەی نیە.

پرسیار: پێتوایه لهئه‌گه‌ری سهركه‌وتنی ریفۆرمخوازهكاندا گۆڕانێكی ئهوتۆ بهسه‌ر سیاسیهتی ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا دێت؟ یان دووباره چیرۆكی ٨ ساڵ سه‌رۆكایه‌تی خاتهمی دووباره  دهبێته‌وه‌؟

وڵام: ئەگەر تەنانەت شانسێکی وەلەو کەمیش بۆ موسەوی دابنێین لەو سورەتە دا ئەو هەر بەریوەبەری سیاسەتی موحافەزەکارەکانی سوننەتی دەبێ. بەلام سەرفى نەزەر لەوەی کە کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار لە ئیران ئەگەری ئەوە هەیە کە لە چوار سالی داهاتوو دا هێندێک گۆرانکاری بەرچاو بە سەر سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی دا بێت. موحافەزەکارەکان هەول دەدەن هەر خۆیان میعماری ئەو گورانکاریە بن.

پرسیار: پێتواییه سهردانی خامهنه‌یی بۆ پارێزگای كوردستان زیاتر دهگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م ههڵبژاردنه یان چالاكییه‌كانی كورده نارازییهكانی ههروه‌ها كاریگهری باردۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان لهسه‌ر كوردهكانی رۆژهه‌ڵات؟ یان رهنگه هه‌رسێكیان؟

ولام: سەردانی خامنەیی دوو مەبەستی سەرەکی هەیە یەکیان پەیغامێک بۆ دەرەوە و بە تایبەت بۆ ئەمریکا ، دەی هەوێ پێیان نیشان بدات کوردوستان کە بە نائارامترین ناوچەی ئیران نا لێ دەبردرێ ئەو شوینە ناوچەیەکی ئەمنە  تا چ دەگات بە ناوچەکانی دیکە، رژیم کونترولی بەسەری دا هەیە و خەلکەکەشی دژایەتی رژیم ناکەن و رووداوەکانی هەرێمی کوردوستانیش کاریگەرێکی بە سەریەوە نەبۆە. مەبەستی دووهەمیش هەر وەک باسکرا هاندانی خەلک بوو بۆ بەشداری کردن لە هەلبژاردن دا و هیزنواندنێک بوو بەرانبەر بە نەیاران لە ناوچەیەکی هەستیار دا.

پرسیار: تا چهنده لاتان وایه ئه‌گه‌ری سهركه‌وتنی ریفۆرمخوازهكان ههیه؟

ولام: ریفۆرمخوازی بهواتایه كه لهدووی جۆزهردانی ساڵی ١٣٧٦ ههتاوی لهههڵبژاردنی خاتهمی دا سهری ههڵدا، پرۆژهی باڵێكی ناودهسهڵات بوو له ئێران كه ههولی دهدا رژیمی ئیسلامی لهئهزمهیك تێیدا گرفتار بوو رزگار كات. دوای ئهوهی رهفسهنجانی لهماوهی ٨ساڵی سهرۆكۆماری خۆیدا نهیتوانی بهڵینی خۆی بۆ گهشهپێدانی ئابووری ئاوهدانكردنهوهی وڵات بهدوای كۆتایی شهری ئێران وعێراق دا، جێ بهجێ بكات، ئهو لایهنه هاته سهر ئهوهی كه هۆكاری بهرهوهپیش نهچوون سیاسهتی ئابووری رهفسهنجانی ئهوه بوو كه نهیتوانی رووبینایهكی سیاسی گونجاو له گهڵ ئهو پرۆژه ئابووریانهی خۆی دابمهزرێنی، نهیتوانی ئهو متمانهیەی كه پێویست بوو بهچێنی سهرمایهداری ئێران ببهخشی تا به خاترجهمێكی زۆرترهوه بهشداری بكهن لهگهشه پێدانی ئابووری وڵاتدا وههر وهها رێگایكیان بۆ بكریتهوه كه لهبڕیاری سیاسی وڵات دا بهشدار بن. ئهوپرۆژهیه توانی تا رادهیهك سهرنجی جهماوهری خهڵك بهتایبهت ژنان ولاوان بهرهو لای خۆی رابكیشێ. موحافزهكارهكانی ناودهسهڵات لهئێران بهرانبهر به شهپۆلێكی جهماوهری كه بههۆی بێزاری لهتوندرهوهكانی دهسهڵات رووی یان كردبووه میانهرهوهكان، پاشهكشهیكی تاكتیكی یان كرد و رهزایهتیان به هاتنه سهركاری ئهودا. ئهوان ورده ورده خاتهمی یان له ههندێك بواردا بێدهسهڵات كرد و لهههندێك بواریش دا بهرهنگی خۆیان دهریان هێنا و بێ قهدریان كردوو خهڵكی یان لێ سارد كردهوه. ئهو پرۆژهیه شكستێكی ستراتێژیكی خۆاردو جارێكی دیكه لهو رێگهیهوه ئێتر مهجالی سهرههڵدانهوهی نهماوه. ههر بۆیه ریفۆرمخوازی لهناو دهسهڵاتدا بهو واتایهی كه پێشووتر ههبوو دهورهی تهواو بووە. ئێستا موحافزهكارهكان لهسهر ئهوهن كه ئهگهر له قوناغێك دا پێكهێنانی ههندێك گۆران لهشێوهی حكومهتكردنیان دا له ناوهوهی وڵات و لهسیاسهتی دهرهوهیان دا پێویست بێ، ئەو گۆرانکاریە دهتوانی ههر له سهر دهستی خۆیان و بهپێی پلانی خۆیان جێ بهجێ بێت.

پرسیار: تاچهنده ئه‌گه‌ری ئهوه‌ی ههیه كه چیرۆكی خاته‌می دووباره بێتهوه‌؟

وڵام: چێروكی خاتهمی بهواتای بهشداری كردنی ملیون ها خهڵك له ههڵبژاردن دا و هێوایهك كهبۆ گۆران بهسهروكۆماری خاتهمی پێك هاتبوو، ئیمكانی دوپات بوونهوهی نییه، خاتهمی كه پاش لهو راستیه تێگهیشتوو بوو خۆی بو ئهم دهورهیه كاندید نهكرد. خهڵك ئهو متمانهیه به ئهوانەی كه درۆشمی ریفۆرم و گورانیان ههلگرتووه نهماوه. باڵی محافزهكاریش كهدهزانی چۆن معامهله لهگهل پاشماوهكانی ئهو رهوته بكاته و چلۆن بۆ مهبهستی خۆی بهكاریان بینیت و پلانی خۆی درێژه پێی بدات.

پرسیار:داهاتووی پهیوه‌ندی ئێران و ئهمریكا بهره‌وكۆیی دهچێت؟

ولام: گرێنگترین فاكتور لهداهاتووی ئهو پهیوهندیهدا  ههڵومهرجی ناوخۆی ئیرانه. به ههر رادهیهك كه كۆماری ئیسلامی ئیران له سهقامگیر بوونی خۆی له ناوهوهی ئیران دڵنیا بێ و مهترسی وههڵچوونی جهماوهری نهكات، كاری سازان لهگهل ئامریكای بۆ ئاسانتر دهبێ تهوه. رژیمی ئیران، كێشهی خۆی له گهڵ ئهمریكا وهكوو بهرهكهتێك بۆ مانهوهی خۆی چاو ڵی دهكات. ههر وهكوو چون درێژه پێ دان شهر له گهڵ عیراق بوو به ئامرازێك كه بناغه كانی دهسهڵاتی خۆی لهئیران مهحكهم بكات. ئیستاش هێشتنهوهی كێشه له گهل، ئامریكا ههر ئهو دهوره دهبینێ.  کۆماری ئیسلامی کۆمەلێک زەرفیەتی واقعی هەیە لە ناوچەکە دا کە دەی هەوێ بۆ زەمانەت کردنی مانەوەی خۆی بەکاریان بێنێ. تاکوو ئیستا ئەو زەرفیەتانەی خۆی وەکوو رژیمێکی ئیسلامی نەیاری ئەمریکا بە شێوەی سەلبی بەکار هێناوە، ئهگهر له لایهنی ناوخۆیهوه دلنیا بوو، ئهوجار هەر ئەو نفوزە بە نیسبەت بورژەوەندی ئەمریکاوە ئیجابی بەکار دێنێ. واته تواناییاكانی خۆی له ناوچهكهدا لهرووی سیاسیهوه لهرووی ئابوریهوه بهشیوهیهكی ئیجابی لهگهل بهرژهوهندیهكانی ئهمریكا دهگونجێنه و لهو رێگهیهوه هەر ئەو مەبەستەی پێشوو واتە زەمانەتی مانەوەی خۆی دابین دەکات. ئوباماش هەر ئەوەی دەوێ. ئوباما نایهەوێ نفوزی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەلاتی ناوەراست دا تێک بشکێنێ چونکە هەست بەوە دەکات لەمەودایەکی درێژخایەن تر دا پیویستی بەو نفوزە دەبێ، بۆ وێنە نفوزی لە لوبنان و فەلەستین و یا پێگەی لە هێندێک ولاتانی موسلمان نشیندا، بەلکوو دەی هەوێ لە دابەش کردنی کاری ناوچەکەدا سەهمی کۆماری ئیسلامی بەرەسمی بناسێ و توانائیەکانی بە باری ئیجابی دا بە ئاراستەی بەرژەوەندیەکانی باڵای ئەمریکا بە کار بێنێ.

پرسیار: ناوچه كوردیهكان له ههڵبژاردنه‌كاندا ٨٪  خه‌لك بهشداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد، بهڵام وادیاره ئهم جاره لایهنگیریه‌ك بۆ كهروبی هه‌یه؟‌

ولام: لهسهر ئهو باوهره نیم كه لایهنگریكی تایبهت بۆ كهروبی ههبێ. خهڵكی كوردستان متمانهیان بههیچ باڵیكی دهسهڵات نهماوه و ئومیدی هیچ چهشنه چاكسازیك لهم یا لهو پالیوهراوی سهرۆك كوماری دا ناكهن. ههلبهت كهروبی ههول دهدات كه كاتی نهتهوهكان كهمایهتیه ئایینهیهكان بو كۆكردنهوهی دهنگهكانیان بهكار بینێ، بهلام ئاستی هۆشیاری خهڵك و ئهزموونی سێ دهێهی رابردوو رێگا نادات كه خهڵك بهو ئاسانیه بكهونه شوێن چهند بهلێنیكی بهسهروبن و بێ بنهمای كهسیك. لهرابردووشدا ئهوجۆره بهلینیانه دراون، ههر لهخومینیهوه بگره ههتا رهفسهنجانی و خاتهمی و ئهوانی تر. ئهوجوره لێدوانانه شتێكی نوێ نین.

لام وایە بەشداری هەر وا کەم دەبێت بەلام بەوەی کە خامنەیی خۆی سەفەری پارێزگای کوردوستانی کردۆە و راستەو خۆ کەوتۆتە بانگەشەی هەلبژاردن هەول دەدەن بە تەبلیغات و بە سەحنە سازی و بە تەقەلوب وا نیشان بدەن کە گۆیا خەلکی زۆر بەشداری کردۆە. ئەم جۆرە حەرەکەتەشیان ناسراوە و ماوەیەک دواتر ووردەکاریەکانی هەر ئاشکرا دەبێ.

پرسیار: ئایا هێزه كوردیهكانی ئۆپۆزسیۆن لهپشتی ئهم پشتگیریه‌وه‌ن؟

ولام: لهناو حێزبه كوردیهكاندا تا ئیستا تهنیا باڵێكی حێزبی دیموكرات كه خۆی بهناوی "حێزبی دیموكراتی كوردستان" دهناسێنی خهرێكی پروباگهنده بوو كهروبیه. پیم وایه ئهگهر حیسابیان بو ئهوهكردبێ كه خهڵك وهڵامیان دهداتهوهو لهسهر داوای ئهوان دهچنه پای سهندووقی دهنگدان، بهههڵه چوون. دهنگدهرانی كوردستان بۆ ئهو ههڵبژاردنه ههر ئهوهنده دهبن كه رژیم بهههموو بالهكانیهوه و به ههموو شێوهكانی له زهرفیتیاندا ههیه كه بیانهیننه پێی دهنگدهان. ئهو ههڵویسته نیشان دهدات كه خاونهكانی نهك ههر پشت ئەستوور نین بهخهباتی سێ دهیهی رابردووی خهڵكی كوردستان، بهلكوو ئاستی وشێاری خهڵكی ولاتهكهی خۆشیان به باشی ناناسن. کۆماری ئیسلامی ئهوجارهش لهكوردستان وهكوو ههموو جارهكانی دێكه ناچار دهبێ به تهقهلوب و فرت وفێل سندووقهكان پڕ كات لهوهرقهی دهنگ. به ههرحال پێش بینی ئیمه ئهوهیه كه ژومارهیكی زۆر كهم لهخهلك بهشداری تێیدا دهكهن.

 بهلام سهرهرای ئهوانه خۆی ئهو ههلویسته هیچ پهیوهندی به بهرژهوهندی خهڵكی كوردستان و رزگاری له ستهمی نهتهوایهتیهوه نییه. ئهو رادهیه له داشكاندنی ئامانجهكانی خهڵكیك كه سی ساڵه بهبهردهوامی خهباتی بۆ دهكهن و قوربانی بۆ دهدهن تا ئاستی چەند ووشەی بێ بنەما لە پرۆپاگەندەیەکی هەلبژاردندا بێنێتە خوارێ، نیشان دهدات كه ناسێونالیسمی كورد ئارمان و ئامانجیكی نهماوه و تهنیا ئهوه نهبێ كه حێزبهكهی خۆی لهپهراوێزی دهسهڵاتدا جێگایهكی بۆ بكرێتهوه.

 

پرسیار: بهكورتی ده‌توانێت بزانیت كه ئیجماعێك ههیه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن لهسه‌ر ههڵبژاردن و حكومه‌تی ئێران؟

ولام: دهرچوونی بهیانیكی هاوبهش كه ههموو لایهنهكانی ئۆپۆزسێون لهسهر دهقهكهی ساغ ببنهوه كارێكی ئاسان نییه، بهلام واچاوهروان دهكرێت كه زۆربهی لایهنهكانی ئۆپۆزسێونی كۆماری ئیسلامی تهحرێمی ئهو ههلبژاردنه بكهن.

پرسیار: دهوری به‌سیج وسوپای پاسداران چی دهبێت له ههڵبژادنه‌كاندا؟

ولام: سوپای پاسداران و بهسیج دهورێكی چارهنووس سازێان لهم ههڵبژاردنهدا ههێه. ئهم دهوره رهسمی نییهو بهروالهت سوپا و هێزه چهكدارهكان له ههر چهشنه دهست تێوهر دانێك مهنع كراون، بهلام له كردهوه دا ئهوه بهرێوه ناچێت تهنانهت رێگای شهرعیشیان بو ئهو دهست تێوهردانه  دیتۆتهوه. فهرماندهی سوپای پاسداران لهم رۆژانهدا رایگهیاند كه بهسیج دوو بهشی ههیه، بهشی سیاسی و بهشی نیزامی، ووتی كهبهشی سیاسی بهسیج بۆی ههیه له ههلبژاردنهدا بهشداری دا بكات. بهلام ئهوانه رووكهشی مهسهلهكهن، واقعیهت ئهوهیه كه سوپای پاسداران نهك ههر هێزیكی چهكدار بهلكوو له ههمان كاتدا حیزبیكی سیاسیشه، حیزبیكی پادگانیه، مهكتبی سیاسی ههیه و له رێگای میكانیزمی تایبهت به خۆیهوه كۆمهڵێكی زۆر كادیری خۆی بار هێناوه. له ١٠ ساڵی رابردوودا ریزهكانی خۆی تا رادهیهكی زۆر یهكدهست كردووه و نەیارانی ناوخۆی پالاوتۆە. سوپا له ههمان كاتدا هێزێكی دهسهڵاتداری ئابووریشه. دهتوانم بلێم كه گهورهترین ناوهندی ئابووری ئێرانه، ههر له پێشهسازی نهوتهوه بگره ههتا بیناسازی و ههر تا بهرههم هێنان چهك و چۆل و ههتا بازرگانیی دهرهوه، لهق وپۆل بڵاوكردۆتهوه. هیچ كام لهناوهندهكانی دێكهی دهسهڵات بهبێ رهزامهندی ئهوان ناتوانن هیچ پلانێكی سیاسی و نیزامی  تهنانهت ئابووریش بهرێوهبهرن. ئهو هێزه دهوری سهرهكی بێنی له هێنانه سهركاری ئهحمهدی نهژاددا وئهویش زیاتر له جاران رێگای بوكردنهوه بۆ نێو دهزگاكانی دیكهی بهرێوهبهرایهتی دهوڵهت. بە جۆرێك كه ئێستا زۆربهی وهزیرهكان و كاربهدهستهكانی بالای حكومهت له كهسانێكن كه لهناو سوپای پاسدارانهوه هاتوون. ئهو جێگا وشوێنه له دهورهی داهاتوودا ئهگهر ئهحمهدی نهژاد بێتهوه سهر كار به تهواوی سهقامگیر دهبێ و به كردهوه ئهو شێوه كۆدهتایهی بوو به هۆی هاتنه سهركاری ئهحمهدی نهژاد تهكمیل دهبێ.

پرسیار: تاچهنده لاتان وایه كه ئه‌حمه‌دی نهژاد هێزی حكومه‌ت ودهزگا حكومیه‌كان بۆ خۆی به كار دههێنی لههه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟

ولام: بهمسۆگهری له به كارهێنانی ههموو ئیمكاناتی دهوڵهت لهپێناوی سهركهوتنی خۆیدا، دهست ناپارێزیت. با سهرنجتان بۆ ئهو واقعییهت رابكیشهم كه جگه له نموونهی ساندنیستهكان له ئامریكای لاتێن كه تهسلیمی دهنگی واقعی خهڵكی وڵاتهكهی خۆیان بوون و دڵخوازانه وازیان له دهسهڵات هێنا، نموونهیهكی دیكه لهوڵاتانی ناسراو به جیهانی سی كه دێموكراسی بورژوایی تێیاندا شكڵێکی موئەسەساتی و جێکەوتوی  نهگرتووه، هیچ دهسهلاتدارێك  له رێگهی دهنگی خهڵكهوه وازی له دهسهڵات نههێناوهو دیموكراسی روكهشێك بووه بۆ داپۆشینی رواڵهتی راستهقێنهی دێكتاتورێكی پۆلیسی كه له ئارادا بووه. ئێرانیش لهم بابهتهوه جیاوازیكی نییه و قهت چاۆهرێی ئهوه ناكرێت كه حكومهتی ئێسلامی بهو پێكهاتهیهی كه ههیهتی تهسلیمی ئێرادهی جهماوهر بێت.

كۆماری ئێسلامی لهسهر بنهمای ئایدهئۆلۆژی شێعه بهرێوه دهچێ، ئاێینی شێعه ئائینێكی گهلێك مونعهتیفه و ئاێینی دهسهڵاته. له پێناوی پاراستنی دهسهڵاتدا بۆی ههیه چێ به پهیویست دهزانی بیكات، تهنانهت تهقیه واتا فریوكاریش. بهپێی ئهم ئاێینه مهرجهعی تهقلید بۆی ههیه غهیری چوار سهرهتای نوێژ و رۆژوو، حهج و زهكات نەبێ چی رێ و شوێنی ئاینی به پێویستی بزانێ گۆرانكاری تێیدا بكات و لهگهل هەل و مەرجی نوێ و بهرژهوهندی دەسەلاتی حکومەتی ئیسلامی دا بیگونجێنێ.

موحافهزهكارهكان لایان وایه ئهگهر پاشهكشهێكیش زهروری بێت و گۆرانكارێك چه لهسیاسهتی دهرهوه و چه له سیاسهتی ناوهوه پێویست بێ دهبێ له سهر دهستی خۆیان بهرێوه بچێ. ئهمان لایهنی ریفورم خوازی ناوخۆیان بە بێ کیفایەت و بێ توانا و بێ ئێراده دهزانن و لایان وایه پهیرهو كردن شێوهی كاری ئهوان رژێمی ئیسلامی تێیدا دهبات.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٥