www.payam.nu

هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات وخه‌باتی چینایه‌تی

 ن: محه‌ممه‌د حوسێن 

 ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ن كه ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر په‌یوه‌ندی به خه‌باتی چینایه‌تی و سیاسیه‌وه نیه. هه‌رچه‌ند كه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات تایبه‌تمه‌ندی و پێچاو پڵوچی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌ره‌وتی گۆرانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان نه‌ك ته‌نیا رۆڵی جیاواز و بێ كاریگه‌ری نیه، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌یه‌و چین و بۆچوونه جۆراو جۆروكان هه‌ركامه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان تێبكۆشن و به‌قازانجی خۆیان، كه‌ڵك له هونه‌رو ئه‌ده‌بیات وه‌ربگرن.

له‌گه‌ڵ گه‌شه كردنی سه‌رمایه‌داری و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، كه بریتیه‌له گه‌شه‌ی پیشه‌سازی، شارنشینی، شكل گرتنی به‌ره‌یه‌كی به‌رین له رووناكبیران، به‌شداری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چینی كرێكار، هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتیش رۆڵی زیاتریان په‌یدا كرد. رێژه‌ی خوێنده‌واران و كه‌سانێك كه له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات په‌یوه‌ندی ده‌گرن، به‌رانبه‌ر به سه‌رده‌می به‌رله سه‌رمایه‌داری بۆ به‌راورد نابێ و له ئاكام دا چینی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌زینه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌م به‌شه ته‌رخان ده‌كات هه‌تا هه‌رچی زیاتر هه‌ل ومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی بكێشیته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه پێ به‌پێی گه‌شه‌ی ناكۆكی و هاتنه ئاراوه‌ی خه‌بات، هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی "چینه‌كانی تریش " ده‌خوڵقێ. هه‌م توێژه‌كانی نێوه‌ندی كۆمه‌ڵگا وههم چینی كرێكار به‌پێی هه‌ل و مه‌رج و گه‌شه‌ی خۆی به‌شداری له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ن و رووناكبیرانی تایبه‌ت به‌م چینانه، هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی خۆیان دێننه گۆڕێ. له‌گه‌ڵ ههورازو نشێوی خه‌باتی چینایه‌تی و بارودوۆخی چینه‌كان وریز به‌ستنی هێزه‌كانیان، ئه‌ده‌بیات و هونه‌ریش ئاڵ و گۆڕی به‌سه‌ر دادێ و هه‌ربه‌م پێ یه بۆچوون و مه‌یلی جۆراوجۆر له‌خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌ده‌بیات و هونه‌رێك كه له‌شۆڕشه‌كاندا شكڵ ده‌گرێ له‌گه‌ڵ هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌می دامركانه‌وه جیاوازی زۆری هه‌یه. له لایه‌كی تره‌وه هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتیش ره‌وتی ره‌وتی گه‌شه‌ی خۆی هه‌روه‌ك زۆربه‌ی سهرخانهكانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پێوێ و هه‌ربۆیه خاوه‌نی پله وپایه‌ی جۆراوجۆرن كه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كی چڕوپڕی هه‌یه. ته‌نانه‌ت ناكاراترین بۆچوونه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌كان، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجی بۆچوونی تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگادان. له ده‌یه‌ی ١٣٢٠ كه كۆمه‌ڵگا ئاڵوگۆری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینی و خه‌باتێكی سیاسی كارا، ئۆمێدی گۆڕانكاری به خه‌ڵك ده‌داو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و زه‌حمه‌تكێشان سه‌ری هه‌ڵدابوو،هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتیش ره‌نگ و رواڵه‌تێكی تری به‌خۆیه‌وه گرتبوو. گه‌لێك شێعری وه‌ك "شه‌كاوه" خه‌ڵكیان به‌ه‌رو خه‌بات بۆ ئازادی و رزگاری هان ده‌دا. شێعره‌كانیان به‌زمانێكی پاراو، ده‌م به‌ده‌م ده‌گه‌ڕا و له‌نێو زۆربه‌ی رووناكبیران په‌ره‌ی گرت. كاریگه‌ری ئه‌وان كه‌متر له هه‌ڵسووڕانی سیاسی نه‌بوو، به‌تایبه‌ت كه‌له ئێران هه‌میشه شێعر پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوه. شێعره‌كانیان حه‌ماسی، شۆرشگێرانه و وشیاری ده‌رانه بوو. زۆربه‌ی خه‌ڵكی نهخوێندوارو كه‌م سه‌وادیش شێعره‌كانیان له‌به‌ر كردبوو و له قاوه‌خانه‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌خوێندرانه‌وه. هێندێك جاران ئه‌و شێعرانه بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك زیاترله وتار‌و سوخهنرانیهكان كاریگه‌ری دادهناو له‌و سه‌رده‌مه ئاڵۆزه سیاسیه‌دا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران نه‌خوێنده‌وارو كه‌م سه‌واد بوون، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزتریان به‌مجۆره شێعرانه‌وه هه‌بوو.

هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی دواكه‌وتوانه‌ی خورافی و سازشكارانه پاشه‌كشه‌ی پێكرا بوو و هۆگری نه‌بوو. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ئاوات و ئاره‌زوه‌كانی خۆیان له توێ، توێی شێعری شۆرشگێرانه‌دا به‌دی ده‌كرد. له‌و رۆژگاره‌دا كه خه‌بات له دژی فیئودالی و له‌نێو بردنی ببوو به عه‌لاقه‌ی گشتی چینه‌كانی تر نیزیكایه‌تی و هاوده‌نگی یه‌كی زۆر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له‌ئارادا بوو، هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر دژوار‌و ئاڵۆز نه‌بوو، به‌گشتی هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئیرتجاعی فیئودالی ده‌سه‌ڵاتدار.

به‌سه‌ركوت كردنی بزووتنه‌وه له‌سه‌رده‌می كوده‌تای ٢٨ ی گهلاۆیژی ١٣٣٢ كۆمه‌ڵگای ئێران پێی نابوه قۆناغێكی دیكه‌وه. كوشت وبڕی هێزه سیاسی و یه‌كیه‌تیه كرێكاریه‌كان و زاڵ بوونی بارودۆخی سه‌ركوت و خه‌فه‌قان، پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری بهخبات كردبوو. خه‌باتگێران پۆل،پۆل ره‌وانه‌ی زیندان كران و ژماره‌یه‌كیش ئیعدام كران. نوێنه‌رانی بورژوازی میللیش سه‌ركوت كران و به‌ره‌ی میللی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له هه‌ل ومه‌رجێكی ئه‌وتۆدا شاعیرانیش هێرشیان كرایه‌سه‌ر.

له‌ده‌یه‌ی ١٣٣٠ بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تووشی شكست ده‌بێ و هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتیش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه. له‌گه‌ڵ چاكسازی ساڵی ١٣٤٢ هه‌ل ومه‌رجی نسكۆی بزووتنه‌وه بۆ ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كی تر درێژ ده‌بێته‌وه و به‌مجۆره پاش دوو ده‌یه نسكۆ و خه‌فه‌قان له كۆمه‌ڵگادا و له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری تازه پێگه‌یشتوو، مه‌یل و بۆچوونی نوێ له هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئێران‌دا ده‌خوڵقێنێ. بۆچوونێك له هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئێران‌دا نوێنگه‌ی بێ هیوایی و فه‌زای سه‌ركوت و خه‌فه‌قان بوو"بۆ ۆنیه شێعره‌كانی ئیخوانووسالیس". بێ هیوایی، دڵه‌راوكێ، پاشه‌كشه، بێ متمانهییهك كه له‌نێو ئه‌ده‌بیاتێكی ئه‌وتۆدا ده‌خرۆشێ ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی راستیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگا بوون. به‌ڵام بێ هیوایی و بێ ئاسۆیی ئه‌م به‌شه له رووناكبیران ته‌نیا به‌شێك له ئه‌ده‌بیات و هه‌نه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه بوو.به‌شی باش و كاریگه‌ری ئه‌و، ره‌نگدانه‌وه‌ی واقعییه‌ت و ناره‌زایه‌تی له دژی هه‌ل ومه‌رجی ده‌سه‌ڵاتدار بوو. هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه له نووسراوه‌كانی ئه‌م به‌شه به‌رانبه‌ر به هه‌ل ومه‌رج و هۆكاره‌كانی، لایه‌نێكی به‌رچاوو كاریگه‌ر بوو كه بووبه هۆی ئه‌وه‌ی رووناكبیران بارودۆخی ئه‌و كاته‌یان پێ ده‌رده بڕی. ئه‌م لایه‌نه باش وكاریگه‌ره كاتێك ئاشكراتر ده‌بێ كه له‌گه‌ڵ بۆچوونێكی تر له‌بواری ئه‌ده‌بیات دا به‌راوردیان بكه‌ین.

جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری بۆچوونێكی تری ئه‌م سه‌رده‌مه‌بوو. ناوبراو كه یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی توده بوو، له‌گه‌ڵ شكستی بزووتنه‌وه و نه‌مانی رۆڵی حیزبی توده وه‌ك مه‌یلێكی به هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌لایه‌نی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رووناكبیرانی سیاسی به‌ره‌و عیرفان و سوننه‌ته‌كان ده‌روات. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری بۆچوونی رۆژاوایی بوون به هۆكاری شكسته كان ده‌زانێ كه له راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆیان دوور كه‌وتوونه‌وه. ناوبراو هه‌ر ئه‌م نه‌ریت و عیرفانه دواكه‌وتوانه‌ی به راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌زانی كه ته‌نیا به شیوه‌ی دواكه‌وتوانه كاریان ده‌كرد و له راستیدا نوێنه‌رایه‌تی بۆچوونێكی له ئه‌ده‌بیاتدا ده‌كرد كه به ره‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له نێو بزووتنه‌وه له ئارادا بوون، له‌سه‌ر لایه‌نی باشیش پێداگری ده‌كات و سیاسه‌ت دوور ده‌خاته‌وه. له راستی دا سیاسه‌ت بهگێژاوێك ده‌زانێ كه هه‌موو شتێك ژێر‌و ژوور ده‌كات و له ئاكام دا بێجگه له دووركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت و په‌نابردن بۆ عیرفان رێگایه‌كی تر له ئارادا نیه. به‌م پێ یه ئه‌ده‌بیاتی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات وهونه‌ری سادق هیدایه‌ت و ئیخوان‌و سالیس جیاوازی هه‌یه‌و نوێنه‌ری بۆچوونێكی سهرلێشێواویكه كه بۆ دواوه گه‌راوه‌ته‌وه. ئه‌و نوێنه‌ری توێژه بهینابهینیهكانی سه‌ره‌وه‌یه كه گاڵته به هه‌موان ده‌كات هه‌تا پاكانه بۆ بارودۆخی خۆی بكات و خۆی بێبه‌ری له‌سه‌ر جه‌م هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌كارییه‌كان بكات. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه حیزبی توده به‌هۆی سازشكاری و رارایی له‌تمه‌ی گه‌وره‌ی له بزووتنه‌وه دا‌و سه‌ره‌نجام به كوده‌تای گه‌لاوێژی ١٣٣٢ ئیرتجاع سه‌قامگیر بوو، به‌شێكی زۆر له رووناكبیران به‌ره‌و عیرفان و ئه‌و سوننه‌تانه‌ی له كۆمه‌ڵگادا بوون رۆیشتن كه ئال ئه‌حمه‌دیش یه‌كێك له سه‌رده‌مدارانی ئه‌م بۆچوونه بوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا حیزبی توده به بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ده‌ناسرا، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كۆمهڵگاو له‌وانه به‌شێكی زۆری رووناكبیران دانا. یه‌كێك له‌م كاریگه‌ریانه ئالی ئه‌حمه‌د بوو كه نه‌ته‌نیا له بواری ئه‌ده‌بیات دا به‌ڵكو له بواری هونه‌ریشه‌وه كاریگه‌ری دانا‌و ده‌كرێ به‌خاڵی دژبه ئه‌ده‌بیاتی سه‌مه‌د بێهره‌نگی و عه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان دابندرێ. هه‌رچه‌ند ئه‌و سه‌رده‌می ناكۆكی و بۆچوونه تازه‌كانی سه‌رمایه‌داریش بوو. له‌بواری ئه‌ده‌بیات بێهرهنگیهكان و دهروێشیهكان سیمای نوێ بوون كه باوه‌ڕیان به رئالیزم هه‌بوو، رئالیزمی ئه‌وان نه‌زۆك و پاسیو نه‌بوو، هێمای ژیانی خه‌ڵكانێك بوو كه فه‌رامۆش كرا بوون و له‌ژێر چه‌نگاڵی سه‌رمایه‌داری دا ده‌توانه‌وه. زمانی ساده وساكاری ئه‌وان بۆ ده‌ربڕینی راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به خێرایی لایه‌نگری زۆری په‌یدا ده‌كرد. له‌نێو لاوان و رووناكبیران، كتێبه‌كانی بیهره‌نگی و ده‌روێشیان" ده‌یه‌ی ٥٠ " پێگه‌ی به‌رچاوی هه‌بوو. ئه‌وان نیشانیان ده‌دا كه ژیانی گوندنشینه‌كان و بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان له‌گه‌ڵ دونیای به‌رواڵه‌ت پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری یه‌ك ناگرێته‌وه و ناكۆكیه‌كانیان نیشان ده‌دا و روونیان ده‌كرده‌وه. به خوێندنه‌وه‌ی داستانه‌كانی ئه‌وان، خوێنه‌ر بیری ده‌كرده‌وه كه چبكات و هۆكاری ئه‌م هه‌موه جیاوازییه چیه. هه‌رچه‌ند ده‌ربڕینێكی ساكار‌و به‌رته‌سك بوو به‌ڵام بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌ری زۆری دادهناو پرسیاری هه‌ڵده‌خڕاند.

هه‌رچه‌ند هێندێك جار خه‌باتی تاكه‌كه‌سی له نووسراوه‌كانی بێهره‌نگی دا گه‌وره ده‌كرایه‌وه و"ئیراده گه‌رایی" و قاره‌مان په‌روه‌ری جێگای واقعییه‌تی ده‌گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لایه‌نی زاڵ به‌سه‌ر نووسراوه‌كانی دا نه‌بوو. عه‌لی ئه‌شره‌ف راستیه شاراوه‌كانی ئاشكرا ده‌كرد و له ئیراده گه‌رایی و قاره‌مان په‌روه‌ری بێهره‌نگی دوور كه‌وته‌وه. له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌م دوو نووسه‌ره له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له ره‌وته سیاسیه‌كان له‌پێشه‌وه بوون و بۆچوونی شۆرشگێرانه‌یان له ئه‌ده‌بیاتی ئیران دا شكڵ پێدا. ئێستاكه‌ش زۆركه‌س به خوێندنه‌وه‌ی داستانهكانیان له‌گه‌ڵ واقعیهتهكان ئاشنا ده‌بن و بیر له رێگاچاره ده‌كه‌نه‌وه.

له‌بواری شێعریش دا ئه‌حمه‌د شاملو جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌م شاعیرانه‌ی كهههتا ئێستاكه‌ش هه‌ن، هه‌بوو. شێعری شۆرشگێرانه‌و ئامانجه‌كانی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر رووناكبیران دانا. شێوازی شێعری ئه‌و له به‌ستێنی سه‌روا تێپه‌ڕی و زۆرتر پێناسه‌ی سیاسی و رادیكاڵی هه‌بوو. شێعره‌كانی ئه‌و پڕاوپڕله ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی به دیكتاتوری و خه‌بات بۆ ئازادی، پشتیوانی له خه‌باتگێران، و له‌قاودانی سازشكاران بوو. له‌نێو به‌ستێنی بهێرهنگی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، بانگه‌وازێكی ئاشكرا بوو كه ده‌هاته به‌رگوێ و هێرشی ده‌كرده سهرتێكڕای سه‌رخانی سیستمێك كه‌له ئارادا بوو. توانایی قه‌ڵ وبه‌رینی ئه‌و وێرای ناوه‌رۆكی شۆرشگێرانه، زیاتر له‌پێشوو شێعره‌كانی هۆگریان په‌یدا كردبوو و ناو‌و ناوبانگی نه‌ته‌نیا هه‌رله ئێران به‌ڵكو له‌جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه. سه‌ره‌رای سانسۆری توندی چاپه‌مه‌نی شێعره‌كانی له‌نێو خوێندكاران و رووناكبیران دا ده‌ست به‌ده‌ست ده‌گه‌ڕا و پانتایی كاریگه‌رییه‌كانی وه‌ك شاعیرێك به‌رینتر بۆوه و گه‌لێك هۆگری بۆ خۆی دۆریهوه. له‌راستی دا ئه‌و خاڵی به‌رانبه‌ری نائومیدیی وه‌ك ئیخوانوسالیس وعیرفان و دواكه‌وتوویی ئالی ئه‌حمه‌د و ئومانیستهكانی وه‌ك سوهراب سپێهری بوو.

شێعره‌كانی له‌نێو زیندانیانی سیاسی و له‌نێو شكهنجهگان دا زه‌مزه‌مه ده‌كرا و یان له‌سه‌ر دیواری سلولهكان ده‌نووسرایه‌وه. ئه‌و له بواری ئه‌ده‌بیات و شێعردا بانگه‌شه‌ی دونیایه‌كی باشتری بۆ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ده‌كرد وله یه‌ك یه‌كی شێعره‌كانی دا ئه‌م راستیانه ده‌بیندرێ. بواری هه‌ڵسوورانی هه‌ربه‌و ئاسته نه‌به‌سترا بۆوه، وه‌رگێرانی شێعر‌و رۆمانی شورشگێرانه له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه، كاریگه‌ری شورشگێرانه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دانا. له‌سه‌رده‌می شۆرش و دواتریش دا له نێو زۆربه‌ی ماڵی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان شێعرێك، نووسراوه‌یه‌ك و وهرگێڕادراوێكی شاملوو ده‌بیندران. له‌راستی دا به‌ره‌ی شورشگێر كه له هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئێران‌دا له‌ده‌یه‌ی ٤٠ و ٥٠ له لایه‌ن بێهره‌نگی، شاملو و عه‌لی ئه‌شره‌فه‌وه له ئارادا بوو به‌هیچ جۆر له گۆره‌پانی سیاسی ئێران نه‌بوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه رووناكبیران نوقمی خه‌باتی چریكی ببوون، خه‌باتی شۆرشگێرانه له بواری هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئێران‌دا له‌لایه‌ن بێهره‌نگی، شاملو و عه‌لی ئه‌شره‌فه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌چوو. خه‌باتی سیاسی ئێران ته‌نیا له كاناڵی نیزامی و ئاوانتوریستیهو له ئارادا بوو و خه‌ڵك پێی نامۆ بوون، له‌كاتێكدا كه داستانه‌كانی سهمهدبێهرهنگی بۆ ههرلاوێك هه‌ست ین پێده‌كرا. شێعره‌كانی شاملو كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووناكبیرانی رادیكال هه‌بوو. نه‌سلی نوێی هه‌ڵسووراوانی سیاسی له‌ژێر كاریگه‌ری خه‌باتی چریكی و ته‌قینه‌وه و تێرۆر نه‌بوو كه به‌ره‌و گۆره‌پانی خه‌بات و سیاسه‌ت رۆیشتن به‌ڵكو له‌ژێر كاریگه‌ری نووسراوه‌كانی سه‌مه‌د و شاملو و عه‌لی ئه‌شره‌فدا بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسته‌م بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و جیهانی بوونی ئه‌و، هه‌ر رۆژه هونه‌رو ئه‌ده‌بیات رۆڵی زیاتری له ژیانی ئینسانهكاندا ده‌گێراو به‌گه‌شه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی ركه‌به‌ر، ههنهریش په‌ره‌ی زۆرتری داوه به ناكۆكیه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی بوو. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی له ئێران و شۆرشی ٥٧ ، رۆڵی هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م به‌شه له شێعر‌و نووسه‌رانیش به‌رچاوتر بۆوه. كتێبه‌كانی بێهره‌نگی و شاملو و ده‌روێشیان چه‌ندین جار چاپ كرانه‌وه و خوێنه‌ری زۆرتری په‌یدا كرد و به‌پێچه‌وانه ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری نه‌زۆك و پاسیوی دواكه‌وتوو كه‌وته په‌راوێزه‌وه.

له‌نێو بۆچوون و مه‌یله جیاواز‌و ناكۆكه‌كانی سێ ده‌یه‌ی ٣٠ و٤٠ و٥٠ هه‌تا شۆرشی ١٣٥٧، شاعیر‌و نووسه‌رانێك بوون كه ئاوێته‌یه‌ك له رادیكالیزم بوون. نیمایوشیج، فروغ و مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی له‌م كه‌سانه بوون. وێرای ئه‌وه‌ی كه واقعیه‌ت و ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكی حاشا هه‌ڵنه‌گری نووسراوه و شێعره‌كانی ئه‌وان بوو، به‌ڵام بۆچوونی ئه‌وان ئاوێته‌ی ئومانیزم بوو و هه‌رئه‌و مه‌سه‌له‌یه هۆكاری هه‌ل ومه‌رجی بهینابهینی كۆمه‌ڵگا بوون. له‌لایه‌كه‌وه فیلمێكی وه‌ك "ده‌واری ره‌شه " له‌لایه‌ن فروغهوه دروستكرا كه باس له واقعیه‌تی تاڵ ودژواری كۆمه‌ڵگا ده‌كات . رۆمانێكی وه‌ك "جێگه‌ی به‌تاڵی سلوچ" له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت ئابادیهوه ده‌نووسرێ كه باس له زوڵم وسته‌می ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ ده‌كات و شێعره‌كانی نیما ره‌خنه له بارودۆخی ناله‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێ. سه‌رجه‌می ئه‌وانه به‌شی رادیكاڵ و واقعیه‌تی ئه‌وانه كه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر كۆمهڵگادانا، به‌ڵام ئه‌وه ته‌واوی ئهوشتانهنیه كه‌له نووسراوه‌كانیان دا هه‌یه. ده‌وڵه‌ت ئابادی خۆی و به‌رهه‌مه‌كانی به‌گژ موناسبات و په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌داری و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ناچێته‌وه و خۆ پارێزی به‌رده‌وام به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ناوبراوه.

فروغ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر عه‌لاقه‌ی به ئینسانیه‌ت و هه‌ست و نه‌ست بوو،له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و واقعیه‌تانه‌ی كه له خه‌باتی چینایه‌تیدا هه‌بوو، نائومێدی و ناكامی له شێعره‌كانی نیمادا به‌رچاو ده‌كه‌وێ. سه‌رجه‌می ئه‌وانه ئاوێته بوونێكه كه ئه‌وان ده‌خاته هه‌ل و مه‌رجێكی بهینابهینیهوه. ئاشكرایه كه‌له‌نێو ئه‌م به‌شه‌ش دا جیاواۆی به‌رچاو هه‌بووه. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه هه‌ركامه‌یان هه‌تا چ راده‌یه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ری دووبه‌ره‌ی ناكۆكی هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵگا بوون، هه‌ل و مه‌رج و هه‌ڵس و كه‌وتی جیاواز له‌هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك دا هه‌بووه. بۆ وێنه فروغی فه‌رووخزاد پاش شێعری "له‌دایك بوونێكی تر"ه‌وه ئاشكرایه كه شاملوو كاریگه‌ری لێوه‌رگرتووه و له‌سه‌ر لێشێواوی و ناكامی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام دیسانیش ناكرێ به ته‌واوی بڵێین شاعیرێكی شۆڕشگێڕه، چونكه ئومانیزم یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی شێعرهكانیهتی و لایه‌نی چینایه‌تی كه‌متر له شێعره‌كانی دا ده‌رده‌كه‌وێ. بۆچوونی نێوهبهنێوهی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام یه‌كێك له بۆچوونه به‌هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگا بووه، چونكه زۆربه‌ی رووناكبیران و توێژه ماوه بهماوهكان  له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات په‌یوه‌ندی ده‌گرن و سه‌ره‌نجام له‌م بۆچوونه نیزیكترن.

قسه سه‌باره‌ت به هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌رینتر له‌وه‌یه كه بتوانین لێره‌دا و له‌به‌شێكی ئه‌م كتێبه‌دا باسی بكه‌ین. بۆیه له‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌یه‌كی گشتیمان به بۆچوونی چینایه‌تی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات كرد هه‌تا روون بێته‌وه كه رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌ركامیان چبووه و له‌بنه‌ڕه‌تدا ناكرێ رۆڵی چینایه‌تی بۆ هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه به خێرایی ناكۆكیه چینایهتیكانی زیاتر ده‌بێ، له‌به‌ر چاو نه‌گرین. ئایا به‌راست ده‌توانین رۆڵی شاعیران و نووسه‌رانێك كه ئاماژه‌مان پێكردن و داواكاریه‌كانیان كه هه‌یانبوه له‌راستای بۆچوونه تایبهتیكانی كۆمه‌ڵگا حاشا لێ بكه‌ین و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات له كێشمه‌كێشه چینایه‌تیه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه؟ ئارنۆڵد هاوزه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:

"یاساكانی تێگه‌یشتنی هونه‌ری، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان له گه‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیه. ئه‌م رێوشوێنانه هه‌رچه‌ند ناسكیش بن و به‌هه‌ر راده‌یه‌ك شاره‌زایانه داڕێژرابن ئه‌گه‌ر به‌جیا له ئامانجی رۆڵیان لێك بدرێنه‌وه خۆی له‌خۆی دا گرینگیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه. مانۆڕی كایه‌ی فوتباڵ ئه‌گه‌ر ته‌نیا وه‌ك جم و جۆڵێكی ئاسایی ه ئاشكرا له‌به‌ر چاو بگرین كرده‌وه‌یه‌كی بێ ناوه‌رۆك و بێ مانان. تاكه كه‌سێك هه‌تا ماوه‌یه‌ك ده‌توانێ چێژ له چالاكی و كرده‌وه‌یان وه‌ربگرێ، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌نیانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بینه‌رێكی شاره‌زا ده‌یبینێ و له‌ئامانجی سه‌رجه‌م ئه‌و راكردن، بێنه‌وبه‌ره و پاڵنه‌ره‌كان سه