|
سه‌فه‌ری
خامه‌نه‌یی
و ترسی رژیم له
جه‌ماوه‌ری
كوردستان
خامه‌نه‌یی
ڕۆژی 22ی گوڵان سه‌ردانی
شاری سنه‌ی
كرد و له‌لایه‌ن
هه‌زاران
كه‌س
له
پاسدارانی لیباس شه‌خسی،
به‌سیجی
و داروده‌سته‌ی
ڕژیمه‌وه
كه
له
شاره‌كانی
دیكه‌وه
هێنرابوونه
ئه‌و
شاره
پێشوازی لێكرا.
پێشوازی كاران له‌ناو
بازنه‌ی
گه‌مارۆی
به
هه‌زاران
هێزی چه‌كدار
و له‌ناو
گرتنه‌به‌ری
توندترین ڕێوشوێنه
ئه‌منیه‌تیه‌كان
دا بوو كه
وێڕایان ده‌ست
بده‌نه
ئه‌و
كاره.
خامه‌نه‌یی
له‌ناو
رێوشوێنێكی توندی
ئه‌منیه‌تیدا
كه
له‌ڕاستی
دا شانۆیه‌ك
بوو له
ترس و خۆفی ڕژیم له
جه‌ماوه‌ری
كوردستان، چووه
مه‌یدانی
ئازادی و له‌وێ
قسه‌ی
كرد. ئه‌و
له
قسه‌وباسه‌كانی
دا 30 ساڵ خه‌باتی
ڕه‌وای
جه‌ماوه‌ری
كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
و خه‌ڵكی
سته‌م
لێكراوی كوردستانى به
ده‌سكردی
ده‌ره‌كی
له
قه‌ڵه‌م
دا و له‌سه‌ر
نوێنگه‌ی
ئه‌م
ته‌وهین
و بێ حورمه‌تی
پێكردنه
داوای له‌خه‌ڵك
كرد تا به‌حزووری
به‌ربڵاو
له
پێی سندووقه‌كانی
ده‌نگدان،
پشتیوانی خۆیان له
حكومه‌ت
نیشان بده‌ن.
بێ گومان یه‌كێك
له
ئامانجه‌كانی
سه‌فه‌ری
خامه‌نه‌یی
بۆ كوردستان، بانگهێشتی خه‌ڵك
بۆ به‌شداری
له
هه‌ڵبژاردن
دا بوو. به‌ڵام
ئه‌م
جه‌ماوه‌ره
هه‌ر
ئه‌وانه‌ن
كه
له
30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
واتا له‌و
كاته‌وه
كه
ڕاپرسی گشتی بۆ دامه‌زرانی
حكومه‌تی
ئیسلامیان بایكۆت كرد، تا ئێستا له
گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی
كۆنه‌په‌ره‌ست
و چه‌وسێنه‌ردا
له
شه‌ڕ
و به‌ربه‌ره‌كانێ
دان. له‌م
رووه‌وه
به‌ته‌واوی
چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه
ده‌كرێ
كه
ئه‌م
جه‌ماوه‌ره
هه‌روه‌ك
چوار ساڵ پێش نه‌چوون
بۆ پێی سندوقه‌كانی
دنگدان، ئه‌م
جاره‌ش
هه‌ر
وا لێبڕاوانه
وڵامی داواكه‌ی
ئه‌م
ئاخونده
كۆنه‌په‌رسته
بده‌نه‌وه.
بێجگه
له
هاندانی خه‌ڵك
بۆ به‌شداری
له
هه‌ڵبژاردن،
ئامانجێكی تری سه‌فه‌ری
خامه‌نه‌یی
بۆ كوردستان، نیشاندانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی
رژیم به
خه‌ڵكی
خه‌باتكار
و هه‌وڵ
دان بۆ چاوترسێن كردنی ئه‌وان
بوو. ناردنی چارده
له‌شكری
سپا، شان به‌شانی
هێزه
تایبه‌ته‌كانی
پارێزه‌رى
خامه‌نه‌یی
و هه‌روه‌ها
هێنانى هه‌زاران
هێزی لیباس شه‌خسی
له
شوێنی جوراجۆرهوه
و كردنی شاری سنه
به
پادگانێكی گه‌وره‌ی
نیزامی، وه‌ها
مه‌به‌ستێكی
له
پشت بوو.
ئه‌وه‌یكه
بۆچی رژیم له‌م
شاره‌ی
سه‌نگه‌ری
دیفاع له
مافی كرێكاران و خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی
كوردستان، پێویستی به‌م
چه‌شنه
مانۆڕ و هێز نواندنانه
هه‌یه؟
وڵامه‌كه‌ی
ئاشكرایه.
له‌به‌ر
ئه‌وه‌یكه
شاری سنه
و كرێكاره‌كانی،
سنه‌و
پێشمه‌رگه‌ی،
سنه‌و
دایكه
پێشمه‌رگه‌ی،
سنه‌و
بنه‌ماڵه‌ی
گیانبه‌خت
كردوانی، سنه‌و
خه‌ڵكه
خۆڕاگره‌كه‌ی
و سه‌ره‌نجام
سنه‌و
ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و كۆمۆنیستی، له
سێ ده‌یه
له‌مه‌وبه‌ره‌وه
هه‌تا
ئێستا، به‌رده‌وام
پێشه‌نگ
و سه‌رقافڵه‌ی
خه‌بات
له
دژی كۆماری ئیسلامی و چینی سه‌رمایه‌دار
له
ئێران بوون. خه‌باتكاران،
شۆڕشگێڕان و كۆمۆنیسته‌كانی
ئه‌م
قه‌ڵای
دیفاع و خۆڕاگرییه،
به
درێژایی 30 ساڵی رابردوو ده‌ست
له‌ناو
ده‌ستی
خه‌باتكارانی
به‌شه‌كانی
تری ئێران، له
دژی رژیم و سیستمی سه‌رمایه‌داریی
ئێران خه‌باتیان
كردووه.
ئه‌وان
هه‌ر
ئێستا به
گه‌لێك
ئه‌زموون
و سوننه‌تی
خه‌باتكارانه
و شۆڕشگێڕانه‌وه
شێلگیرانه‌تر
له
هه‌میشه
له
به‌رامبه‌ر
رژیم و چینی سه‌رمایه‌داردا
راوه‌ستاون.
ئه‌وان
به
ته‌حریم
كردنی هه‌ڵبژاردنی
چوارساڵ له‌وه‌پێش
و وه‌ده‌رنانی
لێژنه‌ی
ده‌وڵه‌ت
له
سه‌فه‌ری
دووهه‌م
جاریان بۆ كوردستان، ئه‌م
عهزمهی
خۆیان به‌ڕوونی
نیشان دا.
حكومه‌تی
ئیسلامی له‌ماوه‌ی
30 ساڵی رابردوودا هیچ كات له‌ده‌ست
قه‌یران
رزگاری نه‌بووه.
دامه‌زراندن
و وه‌ڕێخستنی
ده‌م
و ده‌زگای
ئینسان كوشتنی ده‌یان
هه‌زار
كه‌سی
و ئه‌شكه‌نجه‌ی
سه‌دان
هه‌زار
كه‌سی،
باشترین به‌ڵگه‌ن
بۆ ئه‌م
ئیدیعایه.
رژیم ئێستا له
باروودۆخێكی ناله‌باردا
به‌سه‌رده‌بات.
بێكاری چه‌ند
ملیۆنی و ئاوسانی چل تا په‌نجا
له‌سه‌دی،
نفره‌ت
و بێزاری له‌دژی
رژیم چه‌ند
به‌رابه‌ر
كردووه
و كاریگه‌ریه‌كانی
قه‌یرانی
ئابووری جیهانی ئه‌م
باروودۆخه‌ی
بۆ رژیم گه‌لێك
دژوارتر كردۆته‌وه.
له
هه‌ل
ومه‌رجێكی
ئه‌وتۆدا
بێگومان تواناییه‌كانی
سه‌ركوتی
رژیم له
چاو پێشوو گه‌لێك
لاوازتر بووه.
پێویسته
خاڵێكی تریش به‌و
ئاماژانه‌ی
سه‌ره‌وه
زیاد بكه‌ین:
خامه‌نه‌یی
خه‌ریكه
خۆی بۆ خواردنه‌وه‌ی
"جامێكی ژه‌هر"
ئاماده
ده‌كات.
خومه‌ینی
له‌كاتی
شكست له‌شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ
عێراق دا یه‌كه‌م
جامی ژه‌هری
خوارده‌وه،
ئێستا نۆبه‌ی
خامه‌نه‌ییه
تا به
هۆی شكست له‌به‌رامبه‌ر
ئا‌مریكا و رۆژئاوادا دووهه‌م
جامی ژه‌هره‌كه‌ی
رژیم نۆش بكات. بێگومان قوڵتر بوونه‌وه‌ی
قه‌یرانی
سیاسی و ئابووری ئه‌و
رژیمه
له‌گه‌ڵ
مه‌ترسی
جیددی به‌ره‌وڕوو
ده‌كاته‌وه.
جه‌ماوه‌ری
وه‌گیان
هاتووی ئێران و له
سه‌رووی
هه‌موانه‌وه
كرێكاران، ئه‌و
توانییهیان
هه‌یه
تا ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌م
رژیمه
بخه‌نه
مه‌ترسییه‌وه.
كرێكاران و خه‌ڵكی
خه‌باتكاری
كوردستان به
هۆی هه‌بوونی
پێوه‌ندیه‌كی
له‌پسان
نه‌هاتوو
له‌گه‌ڵ
كرێكاران و جه‌ماوه‌ری
وه‌ته‌نگ
هاتووی به‌شه‌كانی
ئێران، ده‌توانن
به
پشت به‌ستن
به
وره‌ی
خه‌باتكارانه،
وشیاری و ئه‌زموونه‌كانی
هه‌تا
ئێستای خۆیان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ر
و سه‌ره‌كی
له
وه‌ها
خه‌باتێك
دا بگێڕن.
خامه‌نه‌یی
هاتووه
هه‌تا
هه‌ڕه‌شه
له‌خه‌ڵك
بكات. ئه‌و
ده‌یهه‌وێ
له‌سه‌ر
نوێنگه‌ی
ئه‌م
ترساندن و تۆقاندنانه
جه‌ماوه‌ر
هیوا بڕاو بكات و بیانكێشێته
پێی سندوقه‌كانی
ده‌نگدان.
پێویسته
ئه‌وه
وه‌بیری
ئه‌م
سه‌رده‌سته‌ی
جینایه‌تكارانه،
بهێندرێته‌وه
كه
خه‌ڵكی
ئێران و له‌وانه
خه‌ڵكی
خه‌باتكاری
كوردستان، هه‌ر
ئه‌و
كه‌سانه‌ن
كه
ئه‌رته‌ش
و هێزی ئه‌منیه‌تی
ڕژیمی پێشوویان تێك شكاند و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان
له
گۆڕنا. هه‌ر
بۆیه
خۆت و سپا گهندهڵهكهت
و به‌سیجه
به‌كرێگیراو
و ئه‌رته‌شه
شاراوهكهت،
له‌ئاست
لافاوی ڕق و په‌لاماری
كرێكاران و جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازدا ناتوانن زۆر ده‌وام
بێنن.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره ٢٦٥ |