www.payam.nu

په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی تر له كچان و كۆڕانی شۆڕشگێری ئێران به ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه

 

 

رۆژی هه‌ینی ٢٥ی گوڵان رێ و ره‌سمێك به بۆنه‌ی په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له مقه‌ری ناوه‌ندی كۆمهڵهوهبهرێوه چوو. رێ و ره‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی گيانبهختكردوانی رێبازی ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگیه‌كه به سروودێكی شۆڕشگێڕانه شكاو له درێژه‌دا هاوڕێ خه‌بات دێهدار یه‌كێك له به‌رپرسانی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه به‌م بۆنه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. كه ئه‌مه ده‌قی ئه‌م وتاره‌یه:

ئه‌مرۆ و له‌م رێ و ره‌سمه‌دا ده‌سته‌یه‌كی تر له لاوانی ئازادیخواز‌و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به ریزه‌كانی هێزی پ.م كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست ده‌بن. پێش هه‌موو شتێك له لایه‌ن هه‌موو ئێوه‌وه پیرۆزبایی له‌م هاوڕێ ئازیزانه ده‌كه‌م كه سه‌ركه‌وتوانه ده‌وره‌ی ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تیان تێپه‌ر كرد‌و ئه‌مرۆ ره‌سمه‌ن دێنه ریزی پڕ له‌شانازی هێزی پ.م كۆمه‌ڵه‌و ده‌وره‌یه‌كی تازه له كار‌و فه‌عالییه‌تی خۆیان ده‌ست پێده‌كه‌ن. هاورێیان ئێوه، له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا به كار‌و زه‌حمه‌تی خۆتان له فێرگه‌ی كۆمه‌ڵه و به یارمه‌تی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێوه كاریان كردوه، ده‌وره‌ی ئاموزشێكی سه‌ره‌تایی تان بینی و ته‌واو كرد، به‌ڵام له راستی دا ئێستا ده‌رگای ئاموزشگایهكی گه‌وره‌ترتان به روودا كراوه‌ته‌وه و هه‌مان كات دا ئه‌رك وكاری قورسترتان كه‌وتۆته سه‌رشان. كاری فێر بوون، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌سئولیه‌ت قبوڵ كردن و وه‌زیفه به‌رێوه بردن، له‌وه به‌لاو مه‌وزوعی كاری ئێوه له‌گه‌ڵ باقی هاورێ و هاوسهنگهرهكانتان له‌ریزی كۆمه‌ڵه‌دایه و گرینگی خۆی هه‌یه. خۆئاماده كردن و رۆیشتن به‌ره‌و پیری خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی چه‌وساوه‌كان و بێ به‌شانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه٣ ده‌یه‌یه له به‌رانبه‌ر زه‌بروزه‌نگ و وحشیگهری رژیمێكی دژی ئنسانیدا موقاومه‌ت ده‌كه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی به‌نرخی خهباتكارانهن. به‌شێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی سه‌رشانمان له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا بارهاتن و ئاموزش و له ئه‌ستۆ گرتنی مهسئولیهتێكه كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی پێی سپاردووین. ئێمه له‌م بواره‌دا ده‌بێ به‌بێ هیچ نیگهرانیهك ئه‌و رێگایه درێژه پێ بده‌ین و بیپێوین ، چونكه ئێمه خاوه‌ن ئه‌زموونی به نرخ و گه‌وره‌ین و ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ش ئه‌و چاوه‌روانیه‌ی له هێزو ته‌شكیلاتی ئێمه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌ورۆ به‌شێك له‌كارو ئه‌ركی سه‌رشانمان بریتی یه له پاراستنی سیمای نیزامی بزووتنه‌وه‌یه‌ك و كاری ئۆرگانی و حفازه‌تی له تشكیلاتی عه‌له‌نی دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و یان هێندێك مه‌حدودیه‌تی ژیانی پێشمه‌رگانه ته‌حه‌ممول ده‌كه‌ین و بۆمان ئاساییه، له هه‌مان كات دا ده‌زانین كه ئه‌وه له خزمه‌ت به‌راگرتنی ئاڵای سووری چهوساوهكاوهكاندایه كه ئامانجێكی شیرین و به‌رزی له پشته. مه‌وزوعی كاری ئێمه ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی كرێكاران و خه‌ڵكی شۆرشگێری كوردستانه كه لێره‌و له مه‌جالێك كه له به‌رده‌ستماندایه كه‌ڵك وه‌رده‌گرین و خۆی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین و پێویستیمان به‌وه‌هه‌یه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رسه‌كانی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كومونیستی له ئێران به‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بگرین و رێگای دوا رۆژی خه‌باتی رزگاریده‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش رۆشنتر كه‌ینه‌وه و ئه‌مانه پێویستی به هه‌ڵسووڕانێكی ماندوونه‌ناسانه‌و به حه‌وسه‌له له‌بواری فێربوون و فێر كردنیدا هه‌یه. هیوا دارم كه موحیتی ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی جێگایه‌كی موناسب بۆ ئه‌و تێكۆشانه به‌رده‌وامه‌مان بێ. به‌ره‌و پێش بردن و رێكخستنی موبارزه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پێویستی به ئینسانی به‌رچاو روون و وشیارو تێكۆشه‌ر هه‌یه.

له كۆتایی قسه‌كانم دا روو له هاورێیانی تازه پێشمه‌رگه ده‌ڵێم، دڵنیام كه ئێمه هه‌ر چه‌شنه هه‌ل ومه‌رجێكی ته‌نانه‌ت سه‌ختیش له ژیانی خهباتگێرانهماندا ته‌حه‌ممول ده‌كه‌ین، چونكه ئاسۆمان روونه، خاوه‌ن پێشینه‌یه‌كی مێژوویی به نرخی موبارزاتین، ئێمه له پشتیوانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانێك به هرهمهندین كه خه‌بات و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌یان ترسی مه‌رگی خستۆته جه‌سته‌ی چه‌وسێنه‌ران، پشتیوانی خه‌باتگێرانه‌ی ژنانێكمان له‌پشته كه له ئاست زوڵم و نایه‌كسانی و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه ته‌سلیم نابێ و ئه‌مرۆكانه به پانتایی كۆمه‌ڵگا كاریگه‌رییه‌كانیان ده‌بیندرێ.

به‌گشتی ئێمه و پشت به‌ستن به ده‌رس و ئه‌زموونه‌كانی تا ئێستامان، هه‌نگاوی زیاتر هه‌ڵده‌گرین بۆ به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندی ئه‌و رێگایه‌ی كه ژماره‌یه‌كی گه‌لێك به‌رچاو له ئازیزترین هاوسه‌نگه‌رانمان خه‌باتكاری ئه‌و رێگایه بوون و ته‌نات له مه‌رگیش سڵیان نه‌كرد و گیانیان بۆ فیدا كرد. به هیوای وه‌دی هاتنی ئامانجی به‌رزی سوسیالیزم و دامه‌زرانی حكومه‌تی كرێكاری، ئێوه‌ش به خێربێن بۆ ریزی كاروانی شۆرشی چه‌وساوه‌كان و شه‌كاوه راگرتنی ئاڵای سوور.

بژی سوسیالیزم

ههرشهكاوه بێ ئاڵای سووری چه‌وساوه‌كان

بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٥