|
نوخبەگانی کورد و بالۆرەی ,,کێشەی فەرهەنگی لە کوردوستان,,
خامنه‌یی
له شاری
سنه له‌یه‌كێك
له كۆبوونه‌وه‌كانی
دا ژوماره‌یه‌ك
له به‌ناو
نوخبه‌كانی
ئوستانی كۆردستانی کۆ كردوه‌وه.
قسە و باسەکانی ئەو کۆبونەوەیە بە پارێزەوە لە میدیاکانی سەراسەری
سەر بە رژیم دا رەنگیان داوە و تەنیا لە ئاستی مەحەللی دا بڕێک
تەبلیغیان پێوە کرد. لە ناو جەمعی نوخبەگان دا دە کەس
هەلبژێردرابوون و بۆ هەر کامەیان كۆمه‌ڵێك
قسه دیاری
كرا بوو كه لهنۆبهی
خۆیان دا بیكه‌ن.
سەرجمی قسەکانی هەر دوولا هەم نوخبەگان و هەم رەهبەر سیناریویەکی
دارێژراو بوو کە بە سەر ئەکتەرەکانی دابەش کرابوو. ناوەرۆکی قسەکان
دەبوایە یەک مەبەستی دیاری کراە دابین بکات ئەویش لە بیربردنەوەی
دەیان سال خەبات و قوربانی دانی خەلکی کوردوستان لە پیناوی ئازادی
و ژیانی باشتر دا. داشکاندی ئامانجەکانی خەباتی خەلکی کوردوستان تا
ئاستی چەند ریفورمێکی فەرهەنگی. بە ووتەی ئەوان کورد تەنها هێندێک
تایبەتمەندی فەرهەنگی وەکوو زمان و لیباس و سوننەت هەیە کە ئەویش
پیویستە بۆ پاراستنی یەکگرتووی خاکی ئیران وەلامی پێ بدرێتەوە.
مه‌به‌ستی
ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه لە
پشتی سەحنەکەوە سێنارێوی ئه‌و
به‌رنامه‌یان
دارشتبوو ئه‌وه بوو
كه لە
زمانی نوخبەگانەوە نیشانی بده‌ن
خه‌ڵكی
كورد هیچ كێشه‌یه‌كی
سیاسی له‌گه‌ڵ
رژێم نییه و
ئه‌گه‌ر
گیروگرفتیك هه‌یه،
فه‌رهه‌نگیه.
خامنه‌یی
بۆ نێشان دانی رادەی عه‌لاقه‌ی
خۆی به چاره‌سه‌ر
كردنی ئه‌و
كێشه فهرههنگیهش
ئاواتی خواست كه برێا
پێش هاتنی بۆ كوردستان هه‌وڵی
دابا هێندیك زمانی كوردی فێربێت. هەلبەت دەشکرا کاتێک ئەوەی بۆ
نەکرا ئەویش وەکوو ئەحمەدی نژاد بە دەستێک رانک و چوخەی کوردیەوە
خۆی دەر خستبا و ئەویش بەش بە حالی خۆی کێشەی فەرهەنگی کوردوستانی
چارەسەر کردبا.
بالۆهرهی
ئه‌وه‌ی
كه كێشه‌ی
كوردستان كێشه‌یه‌كی
فه‌رهه‌نگیه و
داشكاندنی داخوازیه‌كانی
خه‌ڵك
تا ئاستی چه‌ند
رێفورمیكی له‌م
بابه‌ته،
ساڵه‌ها
به‌رله‌وه له‌لایه‌ن
خاته‌می
چیهكانهوه لێ
درا و هه‌رگیز
نه‌بوو
به زهمێنهیهك
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م
عه‌وام
فهریوانه بتوانن
پێگه‌یه‌ك
له‌ناو
خه‌لكی
كورددا به‌ده‌ست
بهێنن. ئێستا خامنه‌یی
هاتووه و
به زه‌مانێكی
لار ولوێرتر هه‌ر
ئەو بالۆره‌یه لێ
ده‌داته‌وه كه ئه‌و
كات لێدرا.
په‌یامی
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژادیش
كاتێك هات بوو شاری سنه‌و
نمایشی كردنه به‌ری
لێباسی كوردی بە
به‌رچاوی
خه‌ڵكه‌وه بەریەوە
برد هه‌ر
ئه‌وه بوو.
چیتان گهرهكە؟
لێباسی كوردی؟ فه‌رموون
ئه‌وه منیش
پووشیم، پێشكه‌شتان
بێ ئێوه‌یش
بێپوشن و سلاوات له دیدارمان
لێ بده‌ن.
كۆماری ئێسلامی خۆی باش ده‌زانێت
كه خه‌ڵكی
كوردستان چ مافێكیان لێ زه‌وت
كراوه و چ ئاواتێك هانده‌ریان
بووه بۆ مهقاوهمهتێكی
٣٠ ساڵه‌ی پڕ له
هه‌لس وكه‌وت
پڕ له قوربانی. خه‌ڵكی
كوردستان له سه‌رتاپای
ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و رژیمه
به‌هه‌موو
پێكهاته‌و یاسا‌و رێسایه‌وه
بێزارن. ئەوان وه‌كوو هه‌موو
خه‌ڵكی ئێران ئاواته‌خوازی
رزگاری له‌ده‌ست
ئه‌و رژێمه‌ن.
ئهیانههوی
ده‌سه‌ڵاتی
جه‌ماوه‌ری
خۆیان دابمه‌زرێنن، ئهیانههوی
حاكم بن به‌سه‌ر
چاره‌نووسی سیاسی و فه‌رهه‌نگی
و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی
خۆیاندا. ئهیانههوی
وه‌كوو هاوولاتی دهرجه٢
چاویان لێ نه‌كرێ، وه‌كوو
ئینسان بژین به‌بێ هه‌ڵاواردن
و به به‌هره‌مه‌ند
بوون لهژیانیكی ئاسووده.
خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد چاویان به‌و
خه‌ڵكه
شورشگیره و وشێاره
هه‌ڵناێت، هه‌ر
بۆیه ئه‌و
جۆره وتانه
بۆ حه‌لقه‌ی
به‌رته‌سكی
لایه‌نگرانی خۆیان كه
ناوی نوخبهكانیان له‌سه‌ر
ناون، ده‌كه‌ن
و ئه‌وانیش سه‌ریان
بوو ئهلەقینن بوو ئه‌وه‌ی
مهواجبهكهیان
نه‌بردرێ و سفرهكهیان
هه‌روه‌ها
ره‌نگێن بێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره ٢٦٥ |